New International Version

Genesis 34:1-31

Dinah and the Shechemites

1Now Dinah, the daughter Leah had borne to Jacob, went out to visit the women of the land. 2When Shechem son of Hamor the Hivite, the ruler of that area, saw her, he took her and raped her. 3His heart was drawn to Dinah daughter of Jacob; he loved the young woman and spoke tenderly to her. 4And Shechem said to his father Hamor, “Get me this girl as my wife.”

5When Jacob heard that his daughter Dinah had been defiled, his sons were in the fields with his livestock; so he did nothing about it until they came home.

6Then Shechem’s father Hamor went out to talk with Jacob. 7Meanwhile, Jacob’s sons had come in from the fields as soon as they heard what had happened. They were shocked and furious, because Shechem had done an outrageous thing in34:7 Or against Israel by sleeping with Jacob’s daughter—a thing that should not be done.

8But Hamor said to them, “My son Shechem has his heart set on your daughter. Please give her to him as his wife. 9Intermarry with us; give us your daughters and take our daughters for yourselves. 10You can settle among us; the land is open to you. Live in it, trade34:10 Or move about freely; also in verse 21 in it, and acquire property in it.”

11Then Shechem said to Dinah’s father and brothers, “Let me find favor in your eyes, and I will give you whatever you ask. 12Make the price for the bride and the gift I am to bring as great as you like, and I’ll pay whatever you ask me. Only give me the young woman as my wife.”

13Because their sister Dinah had been defiled, Jacob’s sons replied deceitfully as they spoke to Shechem and his father Hamor. 14They said to them, “We can’t do such a thing; we can’t give our sister to a man who is not circumcised. That would be a disgrace to us. 15We will enter into an agreement with you on one condition only: that you become like us by circumcising all your males. 16Then we will give you our daughters and take your daughters for ourselves. We’ll settle among you and become one people with you. 17But if you will not agree to be circumcised, we’ll take our sister and go.”

18Their proposal seemed good to Hamor and his son Shechem. 19The young man, who was the most honored of all his father’s family, lost no time in doing what they said, because he was delighted with Jacob’s daughter. 20So Hamor and his son Shechem went to the gate of their city to speak to the men of their city. 21“These men are friendly toward us,” they said. “Let them live in our land and trade in it; the land has plenty of room for them. We can marry their daughters and they can marry ours. 22But the men will agree to live with us as one people only on the condition that our males be circumcised, as they themselves are. 23Won’t their livestock, their property and all their other animals become ours? So let us agree to their terms, and they will settle among us.”

24All the men who went out of the city gate agreed with Hamor and his son Shechem, and every male in the city was circumcised.

25Three days later, while all of them were still in pain, two of Jacob’s sons, Simeon and Levi, Dinah’s brothers, took their swords and attacked the unsuspecting city, killing every male. 26They put Hamor and his son Shechem to the sword and took Dinah from Shechem’s house and left. 27The sons of Jacob came upon the dead bodies and looted the city where34:27 Or because their sister had been defiled. 28They seized their flocks and herds and donkeys and everything else of theirs in the city and out in the fields. 29They carried off all their wealth and all their women and children, taking as plunder everything in the houses.

30Then Jacob said to Simeon and Levi, “You have brought trouble on me by making me obnoxious to the Canaanites and Perizzites, the people living in this land. We are few in number, and if they join forces against me and attack me, I and my household will be destroyed.”

31But they replied, “Should he have treated our sister like a prostitute?”

Kurdi Sorani Standard

پەیدابوون 34:1-31

دینە و شەخەمییەکان

1دینەی کچی یاقوب کە لە لێئە بوو، چووە دەرەوە بۆ دیدەنی کچانی ئەو ناوە. 2کاتێک کە شەخەمی کوڕی حەمۆری حیڤی، کە میری ئەو ناوە بوو، چاوی پێی کەوت، گرتی و لاقەی کرد. 3دڵیشی چووە سەر دینەی کچی یاقوب، ئەو کچەی خۆشویست و بە نەرمی قسەی لەگەڵ کرد. 4شەخەم لەگەڵ حەمۆری باوکی قسەی کرد و پێی گوت: «ئەم کچەم بۆ بخوازە ببێتە ژنم.»

5یاقوب بیستی کە داوێنی دینەی کچی پیسکراوە، لەو کاتەدا کوڕەکانی لەگەڵ مەڕوماڵاتەکەی لە دەشتودەر بوون. ئیتر یاقوبیش هەتا هاتنەوە دەنگی نەکرد.

6حەمۆری باوکی شەخەم چووە دەرەوە بۆ لای یاقوب بۆ ئەوەی قسەی لەگەڵ بکات. 7کوڕەکانی یاقوب کە بیستیان، لە دەشتودەر هاتنەوە، هەستیان کرد کە دەستدرێژییان کراوەتە سەر و زۆر تووڕە بوون، چونکە شەخەم بە لاقەکردنی کچی یاقوب کارێکی ئابڕووبەرانەی لەگەڵ ئیسرائیل34‏:7 ئیسرائیل: بۆ یەکەم جار ئەم ناوە نوێیە لە یاقوب نرا (بڕوانە 32‏:28) دواجار گوێزرایەوە بۆ نەوەکانی یاقوب.‏ کرد، ئەمەش کارێکی نەشیاو بوو.

8بەڵام حەمۆر قسەی لەگەڵ کردن و گوتی: «شەخەمی کوڕم دڵی بە کچەکەتانەوەیە، بیدەنێ ببێتە ژنی. 9ژن و ژنخوازیمان لەگەڵ بکەن، کچەکانی خۆتانمان بدەنێ و کچەکانی ئێمە بۆ خۆتان ببەن. 10لەناومان نیشتەجێ بن، زەوییەکەش لەبەردەمتانە، تێیدا نیشتەجێ بن و کڕین و فرۆشتنی تێدا بکەن، موڵکتان تێیدا هەبێت.»

11ئینجا شەخەم بە باوک و براکانی دینەی گوت: «لێم ڕازی بن، ئەوەی پێم دەڵێن دەیدەم. 12مارەیی و دیاری زۆر لەسەرم زیاد بکەن، ئەوەی داوای دەکەن دەیدەم، تەنها کچەکەم بدەنێ ببێتە ژنم.»

13کوڕانی یاقوب بە فێڵبازی وەڵامی شەخەم و حەمۆری باوکیان دایەوە و قسەیان کرد، چونکە داوێنی دینەی خوشکیان پیسکرابوو. 14پێیان گوتن: «ئێمە ناتوانین کاری وا بکەین، خوشکەکەی خۆمان بدەینە پیاوێکی خەتەنە نەکراو، چونکە بۆ ئێمە ڕیسواییە. 15بەڵام بەمە لەگەڵتان ڕێک دەکەوین، ئەگەر وەک ئێمەتان لێبێت، ئەوەش بە خەتەنەکردنی هەموو نێرینەکانتان. 16ئیتر کچی خۆمان دەدەینە ئێوە و کچی ئێوەش دەبەین. لەنێویشتان نیشتەجێ دەبین و پێکەوە دەبینە یەک گەل. 17بەڵام ئەگەر ئێوە بە قسەشتان نەکردین و خۆتان خەتەنە نەکرد، ئەوە کچەکەی خۆمان دەبەین و دەڕۆین.»

18قسەکانیان بەلای حەمۆر و بەلای شەخەمی کوڕی حەمۆرەوە باش بوو. 19کوڕە لاوەکە لە ئەنجامدانی کارەکە دوا نەکەوت، چونکە بە کچەکەی یاقوب دڵشاد بوو، لە ماڵی باوکیشی لە هەموویان ڕێزدارتر بوو. 20ئیتر حەمۆر و شەخەمی کوڕی هاتنە بەر دەروازەی شارەکەیان و قسەیان بۆ خەڵکی شارەکەی خۆیان کرد، گوتیان: 21«ئەم پیاوانە ئاشتیخوازن لەگەڵمان، با لە خاکمان نیشتەجێ بن و کڕین و فرۆشتنی تێدا بکەن، زەوییەکی پانوبەرین لەبەردەمیانە. کچیان ببنە ژنمان و کچی خۆمانیان دەدەینێ. 22بەڵام ئەم پیاوانە بەمە لەگەڵمان ڕێک دەکەون کە لەگەڵمان نیشتەجێ بن و ببینە یەک گەل، ئەویش خەتەنەکردنی هەموو نێرینەکانمانە، هەروەک چۆن خۆیان خەتەنەکراون. 23ئایا ماڵات و ماڵ و هەموو ئاژەڵەکانیان بۆ خۆمان نابن ئەگەر لەگەڵیان ڕێک بکەوین و لەنێومان نیشتەجێ بن؟»

24هەموو ئەوانەی لە دەروازەی شارەکەی هاتنە دەرەوە بە گوێی حەمۆر و شەخەمی کوڕیان کرد. ئیتر هەموو نێرینەیەک لە شارەکە خەتەنە کرا.

25ئەوە بوو لە ڕۆژی سێیەم، کە ئەوان هێشتا ئازاریان مابوو، هەردوو کوڕەکەی یاقوب، شیمۆن و لێڤی، دوو براکەی دینە، دەستیان دایە شمشێرەکانیان و بەبێ ئەوەی چاوەڕوانکراو بێت هێرشیان کردە سەر شارەکە و هەرچی نێرینە هەبوو کوشتیان. 26بە شمشێرەکەیان حەمۆر و شەخەمی کوڕیان کوشت. دینەی خوشکیشیان لە ماڵی شەخەم هەڵگرت و ڕۆیشتن. 27ئیتر کوڕانی یاقوب هاتنە سەر کوژراوەکان و شارەکەیان تاڵان کرد، چونکە داوێنی خوشکەکەیانیان پیس کردبوو. 28هەرچی مەڕ و مانگا و گوێدرێژیان هەبوو لەگەڵ هەموو ئەو شتانەی لە شار و دەشتودەر هەیانبوو، هەموویان برد. 29هەرچی سامانیان هەبوو بە تاڵان بردیان، تێکڕای ژن و منداڵیان ڕاپێچ کرد، هەرچیش لە ماڵەکان بوو بردیان.

30ئینجا یاقوب بە شیمۆن و لێڤی گوت: «ئێوە گۆبەندتان کردم بەوەی کە منتان کردە ناحەز لەلای خەڵکی ئەم خاکە، کەنعانییەکان و پریزییەکان. ئێمە ژمارەیەکی کەمین، ئەگەر گەلەکۆمەم لێ بکەن و لێم بدەن، خۆم و ماڵەکەم لەناودەچین.»

31بەڵام ئەوان گوتیان: «ئەی دەبێت خوشکەکەمان وەک لەشفرۆشێک هەڵسوکەوتی لەگەڵ بکرێ؟»