New International Version

Genesis 27:1-46

1When Isaac was old and his eyes were so weak that he could no longer see, he called for Esau his older son and said to him, “My son.”

“Here I am,” he answered.

2Isaac said, “I am now an old man and don’t know the day of my death. 3Now then, get your equipment—your quiver and bow—and go out to the open country to hunt some wild game for me. 4Prepare me the kind of tasty food I like and bring it to me to eat, so that I may give you my blessing before I die.”

5Now Rebekah was listening as Isaac spoke to his son Esau. When Esau left for the open country to hunt game and bring it back, 6Rebekah said to her son Jacob, “Look, I overheard your father say to your brother Esau, 7‘Bring me some game and prepare me some tasty food to eat, so that I may give you my blessing in the presence of the Lord before I die.’ 8Now, my son, listen carefully and do what I tell you: 9Go out to the flock and bring me two choice young goats, so I can prepare some tasty food for your father, just the way he likes it. 10Then take it to your father to eat, so that he may give you his blessing before he dies.”

11Jacob said to Rebekah his mother, “But my brother Esau is a hairy man while I have smooth skin. 12What if my father touches me? I would appear to be tricking him and would bring down a curse on myself rather than a blessing.”

13His mother said to him, “My son, let the curse fall on me. Just do what I say; go and get them for me.”

14So he went and got them and brought them to his mother, and she prepared some tasty food, just the way his father liked it. 15Then Rebekah took the best clothes of Esau her older son, which she had in the house, and put them on her younger son Jacob. 16She also covered his hands and the smooth part of his neck with the goatskins. 17Then she handed to her son Jacob the tasty food and the bread she had made.

18He went to his father and said, “My father.”

“Yes, my son,” he answered. “Who is it?”

19Jacob said to his father, “I am Esau your firstborn. I have done as you told me. Please sit up and eat some of my game, so that you may give me your blessing.”

20Isaac asked his son, “How did you find it so quickly, my son?”

“The Lord your God gave me success,” he replied.

21Then Isaac said to Jacob, “Come near so I can touch you, my son, to know whether you really are my son Esau or not.”

22Jacob went close to his father Isaac, who touched him and said, “The voice is the voice of Jacob, but the hands are the hands of Esau.” 23He did not recognize him, for his hands were hairy like those of his brother Esau; so he proceeded to bless him. 24“Are you really my son Esau?” he asked.

“I am,” he replied.

25Then he said, “My son, bring me some of your game to eat, so that I may give you my blessing.”

Jacob brought it to him and he ate; and he brought some wine and he drank. 26Then his father Isaac said to him, “Come here, my son, and kiss me.”

27So he went to him and kissed him. When Isaac caught the smell of his clothes, he blessed him and said,

“Ah, the smell of my son

is like the smell of a field

that the Lord has blessed.

28May God give you heaven’s dew

and earth’s richness—

an abundance of grain and new wine.

29May nations serve you

and peoples bow down to you.

Be lord over your brothers,

and may the sons of your mother bow down to you.

May those who curse you be cursed

and those who bless you be blessed.”

30After Isaac finished blessing him, and Jacob had scarcely left his father’s presence, his brother Esau came in from hunting. 31He too prepared some tasty food and brought it to his father. Then he said to him, “My father, please sit up and eat some of my game, so that you may give me your blessing.”

32His father Isaac asked him, “Who are you?”

“I am your son,” he answered, “your firstborn, Esau.”

33Isaac trembled violently and said, “Who was it, then, that hunted game and brought it to me? I ate it just before you came and I blessed him—and indeed he will be blessed!”

34When Esau heard his father’s words, he burst out with a loud and bitter cry and said to his father, “Bless me—me too, my father!”

35But he said, “Your brother came deceitfully and took your blessing.”

36Esau said, “Isn’t he rightly named Jacob27:36 Jacob means he grasps the heel, a Hebrew idiom for he takes advantage of or he deceives.? This is the second time he has taken advantage of me: He took my birthright, and now he’s taken my blessing!” Then he asked, “Haven’t you reserved any blessing for me?”

37Isaac answered Esau, “I have made him lord over you and have made all his relatives his servants, and I have sustained him with grain and new wine. So what can I possibly do for you, my son?”

38Esau said to his father, “Do you have only one blessing, my father? Bless me too, my father!” Then Esau wept aloud.

39His father Isaac answered him,

“Your dwelling will be

away from the earth’s richness,

away from the dew of heaven above.

40You will live by the sword

and you will serve your brother.

But when you grow restless,

you will throw his yoke

from off your neck.”

41Esau held a grudge against Jacob because of the blessing his father had given him. He said to himself, “The days of mourning for my father are near; then I will kill my brother Jacob.”

42When Rebekah was told what her older son Esau had said, she sent for her younger son Jacob and said to him, “Your brother Esau is planning to avenge himself by killing you. 43Now then, my son, do what I say: Flee at once to my brother Laban in Harran. 44Stay with him for a while until your brother’s fury subsides. 45When your brother is no longer angry with you and forgets what you did to him, I’ll send word for you to come back from there. Why should I lose both of you in one day?”

46Then Rebekah said to Isaac, “I’m disgusted with living because of these Hittite women. If Jacob takes a wife from among the women of this land, from Hittite women like these, my life will not be worth living.”

Kurdi Sorani Standard

پەیدابوون 27:1-46

یاقوب بەرەکەتی ئیسحاق وەردەگرێت

1کاتێک ئیسحاق پیر بوو و چاوەکانی کز بوون بۆ بینین، عیسۆی کوڕە گەورەی خۆی بانگکرد و پێی گوت: «کوڕی خۆم.»

ئەویش وەڵامی دایەوە: «ئەوەتام.»

2ئیسحاق گوتی: «ئەوا پیر بووم و ڕۆژی مردنی خۆم نازانم. 3ئێستاش چەکەکەت، تیردانەکەت و کەوانەکەت هەڵبگرە و بڕۆ بۆ دەشتودەر، نێچیرێکم بۆ ڕاو بکە. 4ئەو خواردنەی حەزم لێیەتی بۆم ئامادە بکە و بیهێنە تاکو بیخۆم، بۆ ئەوەی بەر لەوەی بمرم داوای بەرەکەتت بۆ بکەم.»

5ڕڤقە گوێی لێبوو کاتێک ئیسحاق قسەی لەگەڵ عیسۆ دەکرد. ئینجا عیسۆ چوو بۆ دەشتودەر تاکو نێچیرێک ڕاو بکات و بیهێنێتەوە. 6ڕڤقە لەگەڵ یاقوبی کوڕی قسەی کرد و گوتی: «وا گوێم لە باوکت بوو قسەی لەگەڵ عیسۆی برات دەکرد و گوتی: 7”نێچیرێکم بۆ بهێنە و خواردنم بۆ ئامادە بکە، بەر لە مردنم دەیخۆم و لەبەردەم یەزدان داوای بەرەکەتت بۆ دەکەم.“ 8ئێستاش، کوڕی خۆم، گوێم لێ بگرە، لەوەی من فەرمانت پێدەدەم: 9بڕۆ لەلای مێگەلەکە دوو گیسکی ناسکم بۆ بهێنە، هەتا لێیان بنێم بۆ باوکت، وەک ئەوەی حەزی لێیەتی. 10ئینجا بۆ باوکتی دەبەیت و دەیخوات، بۆ ئەوەی بەر لە مردنی داوای بەرەکەتت بۆ بکات.»

11یاقوبیش بە ڕڤقەی دایکی گوت: «بەڵام عیسۆی برام پیاوێکی تووکنە و منیش پیاوێکی کۆسەم. 12ڕەنگە باوکم دەستم لێ بدات؟ خۆ لەبەرچاوی دەبمە فێڵباز و ئیتر نەفرەت بەسەر خۆمدا دەهێنم، نەک بەرەکەت.»

13دایکیشی پێی گوت: «کوڕی خۆم، با نەفرەتەکەت لە من بکەوێت. تەنها گوێ لە من بگرە و بڕۆ بیانهێنە بۆم.»

14ئیتر ئەویش چوو کاریلەکانی گرت و هێنانی بۆ دایکی. دایکیشی خواردنی دروستکرد، وەک ئەوەی باوکی حەزی لێ دەکرد. 15ئینجا ڕڤقە جلوبەرگە باشەکەی عیسۆی کوڕە گەورەی هێنا، کە لە ماڵەوە لەلای خۆی بوو، لەبەر یاقوبی کوڕە بچووکی کرد. 16دەستەکانی و ئەو بەشەی ملی کە لووسە بە پێستی گیسکەکان دایپۆشی. 17ئینجا خواردنەکە و نانەکەی دروستی کردبوون دایە دەست یاقوبی کوڕی.

18یاقوب هاتە لای باوکی و گوتی: «باوکە.»

ئەویش گوتی: «ئەوەتام، تۆ کیێت کوڕم؟»

19یاقوبیش بە باوکی گوت: «من عیسۆی نۆبەرەتم. ئەوەی پێت گوتم کردم. هەستە، دابنیشە و لە ڕاوەکەم بخۆ، بۆ ئەوەی داوای بەرەکەتم بۆ بکەیت.»

20ئیسحاقیش بە کوڕەکەی گوت: «ئەوە چۆن وا خێرا پەیدات کرد، کوڕی خۆم؟»

ئەویش گوتی: «یەزدانی پەروەردگارت بۆی هێنام.»

21ئینجا ئیسحاق بە یاقوبی گوت: «وەرە پێشەوە با دەستت لێ بدەم، کوڕی خۆم، بۆ ئەوەی بزانم ئایا تۆ عیسۆی کوڕی منیت یان نا.»

22یاقوبیش لە ئیسحاقی باوکی چووە پێشەوە، ئەویش دەستی لێدا و گوتی: «دەنگەکە دەنگی یاقوبە، بەڵام دەستەکان دەستی عیسۆن.» 23ئیتر نەیناسییەوە، چونکە دەستەکانی وەک دەستەکانی عیسۆی برای تووکن بوون، ئەویش داوای بەرەکەتی بۆ کرد. 24پێی گوت: «ئایا تۆ عیسۆی کوڕی منی؟»

ئەویش گوتی: «منم.»

25ئینجا گوتی: «بیهێنە پێشم با لە ڕاوی کوڕەکەم بخۆم، بۆ ئەوەی داوای بەرەکەتت بۆ بکەم.»

ئیتر یاقوب هێنایە پێشی و خواردی، شەرابی بۆ هێنا و خواردیەوە. 26ئیسحاقی باوکی پێی گوت: «وەرە پێشەوە و ماچم بکە، کوڕی خۆم.»

27ئەویش چووە پێشەوە و ماچی کرد. ئیتر ئیسحاق بۆنی جلەکانی کرد، داوای بەرەکەتی بۆ کرد و گوتی:

«بڕوانە، بۆنی کوڕەکەم

وەک بۆنی دەشتودەرە

کە یەزدان بەرەکەتداری کردووە.

28با خودا لە شەونمی ئاسمان و

لە چەوری زەویت بداتێ،

هەروەها دانەوێڵەی زۆر و شەرابی نوێ.

29با گەلان ببنە خزمەتکارت،

نەتەوەکانیش کڕنۆشت بۆ ببەن.

ببە بە سەروەری براکانت،

کوڕانی دایکت کڕنۆشت بۆ ببەن.

با نەفرەت لێکەرانت نەفرەت لێکراو بن و

ئەوانەی داوای بەرەکەتت بۆ دەکەن بەرەکەتدار دەبن.»

30پاش ئەوەی ئیسحاق لە داواکردنی بەرەکەت بووەوە بۆ یاقوب، یاقوب لەلای ئیسحاقی باوکی چووە دەرەوە، عیسۆی برای لە ڕاوەکەی هاتەوە. 31ئەویش خواردنی ئامادە کرد و بۆ باوکی بردە ژوورەوە، بە باوکی گوت: «باوکە، هەستە لە ڕاوی کوڕەکەت بخۆ، تاکو داوای بەرەکەتم بۆ بکەیت.»

32ئیسحاقی باوکیشی پێی گوت: «تۆ کێیت؟»

ئەویش گوتی: «من کوڕە نۆبەرەکەی خۆتم، عیسۆ.» 33ئیتر ئیسحاق لەرزینێکی زۆر توند لەرزی و گوتی: «ئەی کێ بوو ئەوەی کە نێچیرێکی ڕاوکردبوو و بۆی هێنام؟ منیش لە هەموویم خوارد، پێش ئەوەی تۆ بێیت داوای بەرەکەتیشم بۆ کرد، هەروەها بەرەکەتداریش دەبێت.»

34عیسۆ کە قسەکانی باوکی بیست هاواری کرد، هاوارێکی بەرز و زۆر خەمبار، بە باوکی گوت: «باوکە، دە داوای بەرەکەت بۆ منیش بکە!»

35بەڵام ئیسحاق گوتی: «ئاخر براکەت بە فێڵبازی هات و بەرەکەتی تۆی برد.»

36عیسۆ گوتی: «ئایا لە جێی خۆیدا نییە کە ناونراوە ”یاقوب“27‏:36 یاقوب واتە پاژنە دەگرێت، واتایەکی مەجازییە واتا هەڵدەخەڵەتێنێت. بڕوانە 25‏:26.‏؟ ئەوە دوو جارە فێڵم لێ دەکات، نۆبەرایەتییەکەی منی برد، وا ئێستاش بەرەکەتەکەی منی برد.» ئینجا گوتی: «ئەی هیچ بەرەکەتێکت بۆ من نەهێشتووەتەوە؟»

37ئیسحاق وەڵامی دایەوە و بە عیسۆی گوت: «وا ئەوم کردووە بە سەروەری تۆ و هەموو کەسوکاریشیم داوەتێ بۆ ئەوەی ببنە خزمەتکاری ئەو، بە دانەوێڵە و شەرابی نوێ پشتگیریم کردووە. ئیتر بۆ تۆ چی بکەم، کوڕم؟»

38عیسۆش بە باوکی گوت: «ئایا تەنها یەک بەرەکەتت هەیە؟ هەروەها بۆ منیش داوای بەرەکەت بکە باوکە.» ئیتر عیسۆ دەنگی هەڵبڕی و گریا.

39ئیسحاقی باوکی وەڵامی دایەوە:

«نشینگەکەت دوور لە دەوڵەمەندی زەوییەوە دەبێت،

دوور لە شەونمی ئاسمان لە سەرەوە.

40لەسەر شمشێرەکەت دەژیت و

دەبیتە خزمەتکاری براکەت.

بەڵام کاتێک سەرکێش بوویت،

نیرەکەی27‏:40 مەبەستی لە بارگرانییە.‏ دەشکێنیت کە بە ملتەوەیە.»

ڕاکردنی یاقوب بۆ لای لابان

41ئیتر عیسۆ ڕقی لە یاقوب هەڵگرت، بەهۆی ئەو بەرەکەتدارییەی کە باوکی داوای بەرەکەتی بۆ کردبوو. عیسۆ لە دڵی خۆیدا گوتی: «ڕۆژانی پرسەی باوکم نزیکە، ئینجا یاقوبی برام دەکوژم.»

42ڕڤقەش لەم قسانەی عیسۆی کوڕە گەورەی ئاگادار کرایەوە، ئیتر ناردی بەدوای یاقوبی کوڕە بچووکیدا و پێی گوت: «عیسۆی برات وا دڵخۆشی خۆی بەوە دەداتەوە کە تۆ دەکوژێت. 43ئێستاش کوڕی خۆم، گوێ لە قسەی من بگرە و ڕابکە بۆ لای لابانی برام لە حەڕان. 44بۆ ماوەیەک لەلای ئەو بمێنەوە هەتا ڕقی براکەت هێور دەبێتەوە. 45کاتێکیش تووڕەیی براکەت بەرامبەر بە تۆ هێور دەبێتەوە و ئەوەی لەبیر کرد کە پێت کردووە، ئەوا دەنێرم و لەوێ دەتهێنمەوە. ئیتر بۆ بە یەک ڕۆژ هەردووکتانم لەکیس بچێت؟»

46ئینجا ڕڤقە بە ئیسحاقی گوت: «لەبەر کچانی حیتییەکان لە ژیانی خۆم بێزارم، خۆ ئەگەر یاقوبیش ژنێکی وەک ئەمانە لە کچانی حیتییەکانی ئەم خاکە بهێنێت، ئیتر ژیانم بۆ چییە؟»