New International Version

Genesis 26:1-35

Isaac and Abimelek

1Now there was a famine in the land—besides the previous famine in Abraham’s time—and Isaac went to Abimelek king of the Philistines in Gerar. 2The Lord appeared to Isaac and said, “Do not go down to Egypt; live in the land where I tell you to live. 3Stay in this land for a while, and I will be with you and will bless you. For to you and your descendants I will give all these lands and will confirm the oath I swore to your father Abraham. 4I will make your descendants as numerous as the stars in the sky and will give them all these lands, and through your offspring26:4 Or seed all nations on earth will be blessed,26:4 Or and all nations on earth will use the name of your offspring in blessings (see 48:20) 5because Abraham obeyed me and did everything I required of him, keeping my commands, my decrees and my instructions.” 6So Isaac stayed in Gerar.

7When the men of that place asked him about his wife, he said, “She is my sister,” because he was afraid to say, “She is my wife.” He thought, “The men of this place might kill me on account of Rebekah, because she is beautiful.”

8When Isaac had been there a long time, Abimelek king of the Philistines looked down from a window and saw Isaac caressing his wife Rebekah. 9So Abimelek summoned Isaac and said, “She is really your wife! Why did you say, ‘She is my sister’?”

Isaac answered him, “Because I thought I might lose my life on account of her.”

10Then Abimelek said, “What is this you have done to us? One of the men might well have slept with your wife, and you would have brought guilt upon us.”

11So Abimelek gave orders to all the people: “Anyone who harms this man or his wife shall surely be put to death.”

12Isaac planted crops in that land and the same year reaped a hundredfold, because the Lord blessed him. 13The man became rich, and his wealth continued to grow until he became very wealthy. 14He had so many flocks and herds and servants that the Philistines envied him. 15So all the wells that his father’s servants had dug in the time of his father Abraham, the Philistines stopped up, filling them with earth.

16Then Abimelek said to Isaac, “Move away from us; you have become too powerful for us.”

17So Isaac moved away from there and encamped in the Valley of Gerar, where he settled. 18Isaac reopened the wells that had been dug in the time of his father Abraham, which the Philistines had stopped up after Abraham died, and he gave them the same names his father had given them.

19Isaac’s servants dug in the valley and discovered a well of fresh water there. 20But the herders of Gerar quarreled with those of Isaac and said, “The water is ours!” So he named the well Esek,26:20 Esek means dispute. because they disputed with him. 21Then they dug another well, but they quarreled over that one also; so he named it Sitnah.26:21 Sitnah means opposition. 22He moved on from there and dug another well, and no one quarreled over it. He named it Rehoboth,26:22 Rehoboth means room. saying, “Now the Lord has given us room and we will flourish in the land.”

23From there he went up to Beersheba. 24That night the Lord appeared to him and said, “I am the God of your father Abraham. Do not be afraid, for I am with you; I will bless you and will increase the number of your descendants for the sake of my servant Abraham.”

25Isaac built an altar there and called on the name of the Lord. There he pitched his tent, and there his servants dug a well.

26Meanwhile, Abimelek had come to him from Gerar, with Ahuzzath his personal adviser and Phicol the commander of his forces. 27Isaac asked them, “Why have you come to me, since you were hostile to me and sent me away?”

28They answered, “We saw clearly that the Lord was with you; so we said, ‘There ought to be a sworn agreement between us’—between us and you. Let us make a treaty with you 29that you will do us no harm, just as we did not harm you but always treated you well and sent you away peacefully. And now you are blessed by the Lord.”

30Isaac then made a feast for them, and they ate and drank. 31Early the next morning the men swore an oath to each other. Then Isaac sent them on their way, and they went away peacefully.

32That day Isaac’s servants came and told him about the well they had dug. They said, “We’ve found water!” 33He called it Shibah,26:33 Shibah can mean oath or seven. and to this day the name of the town has been Beersheba.26:33 Beersheba can mean well of the oath and well of seven.

Jacob Takes Esau’s Blessing

34When Esau was forty years old, he married Judith daughter of Beeri the Hittite, and also Basemath daughter of Elon the Hittite. 35They were a source of grief to Isaac and Rebekah.

Kurdi Sorani Standard

پەیدابوون 26:1-35

ئیسحاق و ئەبیمەلەخ

1ئینجا قاتوقڕی لە خاکەکە سەریهەڵدا، جیا لەو قاوتوقڕییەی یەکەم جار لە سەردەمی ئیبراهیم ڕوویدا. ئیسحاقیش چوو بۆ لای ئەبیمەلەخی پاشای فەلەستییەکان لە گرار. 2یەزدان بۆ ئیسحاق دەرکەوت و فەرمووی: «مەچووە میسر، بەڵام لەو خاکە نیشتەجێ بە کە خۆم پێت دەڵێم. 3بۆ ماوەیەک لەم خاکە بمێنەوە، خۆم لەگەڵت دەبم و بەرەکەتدارت دەکەم، چونکە هەموو ئەم خاکانە دەدەمە خۆت و نەوەکەت، ئەو سوێندەش دەچەسپێنم کە بۆ ئیبراهیمی باوکتم خواردووە. 4نەوەشت زۆر دەکەم، وەک ئەستێرەکانی ئاسمان، هەموو ئەم خاکەشم داوەتە نەوەکەت، لە ڕێگەی نەوەی تۆوە هەموو نەتەوەکانی سەر زەوی بەرەکەتدار دەبن. 5لەبەر ئەوەی ئیبراهیم گوێڕایەڵی فەرمایشتەکەم بوو، داواکاری و فەرمان و فەرز و فێرکردنی منی بەجێهێنا.»

6ئیتر ئیسحاق لە گرار نیشتەجێ بوو. 7پیاوانی ئەو شوێنە دەربارەی ژنەکەی پرسیاریان لێکرد، ئەویش گوتی: «ئەو خوشکمە.» ئیسحاق ترسا لەوەی پێیان بڵێت «ژنمە،» چونکە گوتی، «نەوەک پیاوانی شوێنەکە لەبەر ڕڤقە بمکوژن، چونکە جوانە.»

8کاتێک ماوەیەکی زۆر لەوێ مایەوە، ئەبیمەلەخی پاشای فەلەستییەکان لە پەنجەرەکەوە سەیری خوارەوەی دەکرد، بینی وا ئیسحاق لەگەڵ ڕڤقەی ژنی خەریکی دەستبازییە. 9ئینجا ئەبیمەلەخ بەدوای ئیسحاقدا ناردی و گوتی: «کەواتە ئەو ژنتە! ئەی چۆن گوتت: ”ئەو خوشکمە“؟»

ئیسحاقیش پێی گوت: «چونکە وا بیرم کردەوە لەوانەیە بەهۆی ئەوەوە بمرم.»

10ئەبیمەلەخیش گوتی: «ئەمە چییە بە ئێمەت کرد؟ لەوانەیە یەکێک لەم پیاوانە لەگەڵ ژنەکەت بنوستایە، ئەو کاتە ئێمەت تووشی تاوان دەکرد.»

11ئیتر ئەبیمەلەخ فەرمانی بە هەموو خەڵکەکە کرد و گوتی: «هەرکەسێک دەست ببات بۆ ئەم پیاوە یان ژنەکەی بێگومان دەکوژرێت.»

12ئیسحاق لەو زەوییەدا کشتوکاڵی کرد، هەر ئەو ساڵە سەد ئەوەندەی دەست کەوت، یەزدانیش بەرەکەتداری کرد. 13ئیتر پیاوە دەوڵەمەند بوو، سامانەکەی زیادی دەکرد، هەتا وای لێهات زۆر دەوڵەمەند بوو. 14ئینجا بووە خاوەن مەڕ و مانگا و خزمەتکارێکی زۆریش، فەلەستییەکانیش بەغیلییان پێ برد. 15هەموو ئەو بیرانەش کە خزمەتکارەکانی باوکی لە سەردەمی ئیبراهیمی باوکی هەڵیانکەندبوو، فەلەستییەکان بە خۆڵ پڕیان کردبووەوە و دایانخستبوو.

16ئینجا ئەبیمەلەخ بە ئیسحاقی گوت: «لەلای ئێمە بڕۆ، چونکە زۆر لە ئێمە بەهێزتر بوویت.»

17ئیتر ئیسحاق لەوێ ڕۆیشت و لە دۆڵی گرار چادری هەڵدا، لەوێ نیشتەجێ بوو. 18ئیسحاق جارێکی دیکە ئەو بیرانەی هەڵدایەوە کە لە سەردەمی ئیبراهیمی باوکی هەڵکەنرابوون و فەلەستییەکان دوای مردنی ئیبراهیم دایانخستبوو، هەر هەمان ناویشی لێنان کە باوکی لێینابوون.

19خزمەتکارەکانی ئیسحاق لە دۆڵەکە کەوتنە هەڵکەندن و کارێزێکی ئاوی سازگاریان لەوێ دۆزییەوە. 20بەڵام شوانەکانی گرار لەگەڵ شوانەکانی ئیسحاق بوو بە ناکۆکییان و گوتیان: «ئاوەکە هی ئێمەیە.» ئیتر بیرەکەی ناونا «عێسەق»، چونکە لەسەری کردیانە ناکۆکی. 21ئینجا بیرێکی دیکەیان هەڵکەند، بەڵام دیسان لەسەر ئەمەش بوو بە ناکۆکییان، لەبەر ئەوە ناوی لەمەش نا سیتنا. 22ئیتر لەوێ گواستییەوە و بیرێکی دیکەی هەڵکەند، ناکۆک نەبوون لەسەری، ناوی لەمە نا ڕەحۆبۆت، گوتی: «چونکە ئێستا یەزدان بۆی فراوان کردین، لە زەوییەکەدا بە بەروبووم دەبین.»

23ئینجا لەوێوە بۆ بیری شابەع چوو. 24جا لەو شەوەدا یەزدان بۆی دەرکەوت و فەرمووی: «من خودای ئیبراهیمی باوکتم. مەترسە، چونکە لەگەڵتم. بەرەکەتدارت دەکەم و نەوەت زۆر دەکەم، لەبەر ئیبراهیمی بەندەم.»

25ئیتر ئیسحاق لەوێ قوربانگایەکی بنیاد نا، بە ناوی یەزدانەوە نزای کرد. لەوێ چادرەکەی هەڵدا، خزمەتکارەکانیشی لەوێ بیرێکیان هەڵکەند.

26هەر لەو کاتەدا ئەبیمەلەخ لەگەڵ ئەحوزەتی ڕاوێژکاری و فیکۆلی فەرماندەی گشتی لە گرارەوە هاتنە لای. 27ئیسحاقیش لێی پرسین: «بۆچی هاتوونەتە لام، کە خۆتان ڕقتان لێم بووەوە و لەلای خۆتان دەرتانکردم؟»

28ئەوانیش گوتیان: «ئێمە بە تەواوی بینیمان کە یەزدان لەگەڵ تۆ بوو، ئیتر گوتمان: ”با لەنێوانمان سوێند هەبێت،“ لەنێوان ئێمە و تۆ. با پەیمانت لەگەڵ ببەستین، 29کە خراپەمان لەگەڵ نەکەیت، وەک چۆن ئێمە دەستمان بۆت نەبرد، بەڵام لە چاکە بەولاوە هیچی دیکەمان لەگەڵ نەکردیت، بە سەلامەتی بەڕێمان کردیت. ئێستاش تۆ بەرەکەتداری یەزدانیت.»

30ئینجا ئیسحاق خوانی بۆ ساز کردن، ئیتر خواردیان و خواردیانەوە. 31بۆ سبەی بەیانی زوو لە خەو هەستان و هەریەکە و سوێندی بۆ ئەوی دیکەیان خوارد. ئینجا ئیسحاق بەڕێی کردن، ئەوانیش بە سەلامەتی لەلای ڕۆیشتن.

32ئەوە بوو هەر لەو ڕۆژەدا خزمەتکارەکانی ئیسحاق هاتن و دەربارەی ئەو بیرەی کە هەڵیانکەندبوو پێیان ڕاگەیاند، پێیان گوت: «ئاومان دۆزییەوە.» 33ئەویش ناوی لێنا شیبعا، لەبەر ئەوەیە هەتا ئەمڕۆش ناوی شارۆچکەکە بیری شابەعە.

34عیسۆ تەمەنی بووە چل ساڵ و ژنی هێنا، یەهودیتی کچی بئێریی حیتی و باسمەتی کچی ئێلۆنی حیتی. 35بۆ ئیسحاق و ڕڤقە بوونە مایەی خەم و خەفەت.