New International Version

Genesis 25:1-34

The Death of Abraham

1Abraham had taken another wife, whose name was Keturah. 2She bore him Zimran, Jokshan, Medan, Midian, Ishbak and Shuah. 3Jokshan was the father of Sheba and Dedan; the descendants of Dedan were the Ashurites, the Letushites and the Leummites. 4The sons of Midian were Ephah, Epher, Hanok, Abida and Eldaah. All these were descendants of Keturah.

5Abraham left everything he owned to Isaac. 6But while he was still living, he gave gifts to the sons of his concubines and sent them away from his son Isaac to the land of the east.

7Abraham lived a hundred and seventy-five years. 8Then Abraham breathed his last and died at a good old age, an old man and full of years; and he was gathered to his people. 9His sons Isaac and Ishmael buried him in the cave of Machpelah near Mamre, in the field of Ephron son of Zohar the Hittite, 10the field Abraham had bought from the Hittites.25:10 Or the descendants of Heth There Abraham was buried with his wife Sarah. 11After Abraham’s death, God blessed his son Isaac, who then lived near Beer Lahai Roi.

Ishmael’s Sons

12This is the account of the family line of Abraham’s son Ishmael, whom Sarah’s slave, Hagar the Egyptian, bore to Abraham.

13These are the names of the sons of Ishmael, listed in the order of their birth: Nebaioth the firstborn of Ishmael, Kedar, Adbeel, Mibsam, 14Mishma, Dumah, Massa, 15Hadad, Tema, Jetur, Naphish and Kedemah. 16These were the sons of Ishmael, and these are the names of the twelve tribal rulers according to their settlements and camps. 17Ishmael lived a hundred and thirty-seven years. He breathed his last and died, and he was gathered to his people. 18His descendants settled in the area from Havilah to Shur, near the eastern border of Egypt, as you go toward Ashur. And they lived in hostility toward25:18 Or lived to the east of all the tribes related to them.

Jacob and Esau

19This is the account of the family line of Abraham’s son Isaac.

Abraham became the father of Isaac, 20and Isaac was forty years old when he married Rebekah daughter of Bethuel the Aramean from Paddan Aram25:20 That is, Northwest Mesopotamia and sister of Laban the Aramean.

21Isaac prayed to the Lord on behalf of his wife, because she was childless. The Lord answered his prayer, and his wife Rebekah became pregnant. 22The babies jostled each other within her, and she said, “Why is this happening to me?” So she went to inquire of the Lord.

23The Lord said to her,

“Two nations are in your womb,

and two peoples from within you will be separated;

one people will be stronger than the other,

and the older will serve the younger.”

24When the time came for her to give birth, there were twin boys in her womb. 25The first to come out was red, and his whole body was like a hairy garment; so they named him Esau.25:25 Esau may mean hairy. 26After this, his brother came out, with his hand grasping Esau’s heel; so he was named Jacob.25:26 Jacob means he grasps the heel, a Hebrew idiom for he deceives. Isaac was sixty years old when Rebekah gave birth to them.

27The boys grew up, and Esau became a skillful hunter, a man of the open country, while Jacob was content to stay at home among the tents. 28Isaac, who had a taste for wild game, loved Esau, but Rebekah loved Jacob.

29Once when Jacob was cooking some stew, Esau came in from the open country, famished. 30He said to Jacob, “Quick, let me have some of that red stew! I’m famished!” (That is why he was also called Edom.25:30 Edom means red.)

31Jacob replied, “First sell me your birthright.”

32“Look, I am about to die,” Esau said. “What good is the birthright to me?”

33But Jacob said, “Swear to me first.” So he swore an oath to him, selling his birthright to Jacob.

34Then Jacob gave Esau some bread and some lentil stew. He ate and drank, and then got up and left.

So Esau despised his birthright.

Kurdi Sorani Standard

پەیدابوون 25:1-34

مردنی ئیبراهیم

1ئیبراهیم ژنێکی دیکەی هێنا کە ناوی قەتورە بوو، 2لەویش زیمران، یۆقشان، مەدان، میدیان، یەشباق و شوەحی بوو. 3یۆقشان باوکی شەبا و دیدان بوو. وەچەکانی دیدانیش، ئەشووری و لەتوشی و لەئومییەکان بوون. 4کوڕەکانی میدیانیش عێفا، عێفەر، حەنۆک، ئەبیداع و ئەلداعە بوون. هەموو ئەمانە نەوەی قەتورە بوون.

5ئیبراهیم هەرچی ماڵوموڵکی هەبوو دایە ئیسحاق، 6بەڵام کاتێک هێشتا لە ژیاندا بوو، دیاری بەو کوڕانەی دا کە لە کەنیزەکانی بوون و بەرەو خاکی ڕۆژهەڵات ناردنی، دوور لە ئیسحاقی کوڕی.

7ئەمەش تەمەنی ئیبراهیمە، سەد و حەفتا و پێنج ساڵ ژیا. 8ئینجا ئیبراهیم لە تەمەنێکی باشی پیریدا، دواهەناسەی دا و مرد، پیرەمێردێکی تێر لە ژیان خواردوو، ئیتر چووەوە پاڵ گەلەکەی خۆی. 9هەردوو کوڕەکەشی، ئیسحاق و ئیسماعیل، هێنایان لە ئەشکەوتەکەی مەخپێلە کە لەبەردەم مەمرێیە بە خاکیان سپارد، لە کێڵگەکەی عەفرۆنی کوڕی چۆحەری حیتی. 10ئەو کێڵگەیەی ئیبراهیم لە حیتییەکان کڕی. لەوێ ئیبراهیم لەگەڵ سارای ژنی بە خاک سپێردرا. 11دوای مردنی ئیبراهیم، خودا ئیسحاقی کوڕی بەرەکەتدار کرد. ئیسحاقیش لەلای بیری لەحەی ڕۆئییەوە نیشتەجێ بوو.

نەوەکانی ئیسماعیل

12ئەمانەش نەوەکانی ئیسماعیلی کوڕی ئیبراهیمن کە لە هاجەری میسرییەوە، کەنیزەکەی سارا کە بۆ ئیبراهیمی بوو.

13ئەمانەش ناوی کوڕەکانی ئیسماعیلن، ناویان بەپێی لەدایکبوونیان: نەبایۆت کە نۆبەرەی ئیسماعیل بوو، هەروەها قێدار25‏:13 دووەم کوڕی ئیسماعیلە و باوکی بەناوبانگترین هۆزی عەرەبە، کە لە بیابانی سوریا نیشتەجێ بوون.‏، ئەدبەئێل، میبسام، 14میشماع، دوما، مەسسا، 15حەدەد، تێما، یەتور، نافیش و قێدما. 16ئەمانە کوڕەکانی ئیسماعیل بوون، ئەمانەن ناوی هەوار و خێوەتگاکانیان، دوازدە میر بەپێی هۆزەکانیان. 17ئەمەش تەمەنی ئیسماعیل بوو، سەد و سی و حەوت ساڵ بوو. ئینجا دواهەناسەی دا و مرد، ئیتر چووەوە پاڵ گەلەکەی خۆی. 18نەوەکەی لە حەڤیلاوە هەتا شوور نیشتەجێ بوون، سنوورەکەیان لە نزیک سنووری میسر بوو لەسەر ڕێگای ئەشوور، بەرامبەر هەموو براکانیان دوژمنایەتییان دەکرد.25‏:18 دوژمنایەتی: بڕوانە 16‏:12 و زەبوورەکان 120‏:5‏-7.‏

یاقوب و عیسۆ

19ئەمانەش نەوەکانی ئیسحاقی کوڕی ئیبراهیمن.

ئیبراهیم ئیسحاقی بوو. 20ئیسحاق تەمەنی چل ساڵ بوو کاتێک ڕڤقەی کچی بتوئێلی ئارامی کە خوشکی لابانی ئارامی بوو لە پەدان ئارامەوە هێنای هەتا ببێتە ژنی.

21ئیسحاق لە پێناو ژنەکەی لە یەزدان پاڕایەوە، چونکە نەزۆک بوو. یەزدانیش وەڵامی دایەوە و ڕڤقەی ژنی سکپڕ بوو. 22هەردوو کوڕەکە لە سکیدا ململانێی یەکتریان دەکرد، ئەویش گوتی: «بۆچی ئەمە لە من ڕوودەدات؟» ئیتر چوو هەتا پرسیار لە یەزدان بکات.

23یەزدانیش پێی فەرموو:

«دوو نەتەوە لە منداڵدانتن،

دوو گەل لە هەناوتەوە لە یەک جیا دەبنەوە،

گەلێکیان لە گەلەکەی دیکە بەهێزتر دەبێت،

گەورەکە خزمەتی بچووکەکە دەکات.»

24کە ڕۆژانی خۆی تەواو کرد و هاتە سەر منداڵبوون، بێگومان دووانەیەک25‏:24 جمک‏ لە منداڵدانی بوو. 25ئەوەیان کە یەکەم جار لەدایک بوو سوور بوو، هەموو لەشی وەک کەوڵێکی تووکن وابوو، ناویان لێنا عیسۆ25‏:25 عیسۆ واتای تووکن. نازناوەکەشی (ئەدۆم) بوو، واتە سوور.‏. 26دوای ئەمە براکەی لەدایک بوو، بە دەستیشی پاژنە پێی عیسۆی گرتبوو، ناویان لێنا یاقوب25‏:26 (یاقوب) واتە پاژنە دەگرێت، واتایەکی مەجازییە واتە هەڵدەخەڵەتێنێت. بڕوانە 27‏:36.‏. ئیسحاق لە تەمەنی شەست ساڵیدا بوو کاتێک ڕڤقە ئەمانی بوو.

27هەردوو کوڕەکە گەورە بوون، عیسۆ بووە پیاوێکی شارەزا لە ڕاو، پیاوی دەشتودەر، بەڵام یاقوب پیاوێکی لەسەرخۆ و چادرنشین بوو. 28ئیسحاق عیسۆی خۆشویست، چونکە حەزی لە گۆشتی نێچیر بوو، بەڵام ڕڤقە یاقوبی خۆشدەویست.

29ڕۆژێک یاقوب چێشتی لێدەنا، عیسۆ لە دەشتودەر هاتەوە و پەکی کەوتبوو. 30عیسۆ بە یاقوبی گوت: «هەندێکم لەو چێشتە سوورە بدەرێ! چونکە پەکم کەوتووە.» لەبەر ئەمەیە ناوی لێنرا ئەدۆم25‏:30 ئەدۆم واتای سوورەیە.‏.

31یاقوبیش گوتی: «تۆش ئەمڕۆ نۆبەرایەتییەکەی خۆتم پێ بفرۆشە.»

32عیسۆ گوتی: «من وا خەریکە دەمرم، ئیتر نۆبەرایەتیم بۆ چییە؟»

33بەڵام یاقوب گوتی: «ئادەی ئەمڕۆ سوێندم بۆ بخۆ.» ئەویش سوێندی بۆ خوارد و نۆبەرایەتییەکەی خۆی فرۆشتە یاقوب.

34ئینجا یاقوب نان و نیسکی دایە عیسۆ. ئیتر عیسۆ خواردی و خواردیەوە، هەستا و ڕۆیشت.

بۆیە عیسۆ سووکایەتی بە نۆبەرایەتی کرد.