New International Version

3 John 1:1-15

1The elder,

To my dear friend Gaius, whom I love in the truth.

2Dear friend, I pray that you may enjoy good health and that all may go well with you, even as your soul is getting along well. 3It gave me great joy when some believers came and testified about your faithfulness to the truth, telling how you continue to walk in it. 4I have no greater joy than to hear that my children are walking in the truth.

5Dear friend, you are faithful in what you are doing for the brothers and sisters,1:5 The Greek word for brothers and sisters (adelphoi) refers here to believers, both men and women, as part of God’s family. even though they are strangers to you. 6They have told the church about your love. Please send them on their way in a manner that honors God. 7It was for the sake of the Name that they went out, receiving no help from the pagans. 8We ought therefore to show hospitality to such people so that we may work together for the truth.

9I wrote to the church, but Diotrephes, who loves to be first, will not welcome us. 10So when I come, I will call attention to what he is doing, spreading malicious nonsense about us. Not satisfied with that, he even refuses to welcome other believers. He also stops those who want to do so and puts them out of the church.

11Dear friend, do not imitate what is evil but what is good. Anyone who does what is good is from God. Anyone who does what is evil has not seen God. 12Demetrius is well spoken of by everyone—and even by the truth itself. We also speak well of him, and you know that our testimony is true.

13I have much to write you, but I do not want to do so with pen and ink. 14I hope to see you soon, and we will talk face to face.

15Peace to you. The friends here send their greetings. Greet the friends there by name.

Kurdi Sorani Standard

سێیەم یۆحەنا 1:1-15

هەڵسوکەوت لە ڕاستی

1لە پیرەکەوە1‏:1 مەبەست لە یۆحەنایە.‏،

بۆ گایۆسی خۆشەویست کە لە ڕاستیدا خۆشم دەوێت.

2ئەی خۆشەویست، نوێژ دەکەم کە لە هەموو شتێکدا سەرکەوتوو بیت و تەندروستیت باش بێت، هەروەک دەروونت سەرکەوتووە. 3زۆر دڵخۆش بووم بەوەی چەند برایەک هاتن و شایەتی دڵسۆزی تۆیان بۆ ڕاستی دا، هەروەک بەگوێرەی ڕاستی دەڕۆیت. 4خۆشی لەمە گەورەترم نییە کە گوێم لێ بێت منداڵانم بەگوێرەی ڕاستی دەڕۆن.

5خۆشەویست، تۆ بە دڵسۆزییەوە هەموو شتێک بۆ خوشکان و برایان دەکەیت، بە تایبەتی بۆ نامۆکان. 6ئەوانەی لەبەردەم کڵێسا شایەتییان لەسەر خۆشەویستی تۆ داوە، ئەوانەی باش دەکەیت کە بەو شێوەیە بە شایستەیی خودا بەڕێیان دەکەیت، 7چونکە ئەوانە لەبەر ناوی مەسیح هاتوون و هیچ شتێکیان لە بێباوەڕان وەرنەگرتووە. 8بۆیە پێویستە پێشوازی لە کەسانی وەک ئەوانە بکەین تاکو بەیەکەوە کار بۆ ڕاستی بکەین.

9بۆ کڵێسام نووسیوە، بەڵام دیۆتریفس کە دەیەوێت لەنێوانیاندا ببێتە یەکەم، پێشوازیمان ناکات. 10بۆیە ئەگەر هاتم، کردەوەکانی و ئەو غەیبەتانەی کە سەبارەت بە ئێمەی گوتووە دەیخەمەوە یادی. هەروەها بەوەشەوە نەوەستاوە، بەڵکو نایەوێت پێشوازی لە خوشکان و برایان بکات و هەر یەکێک بییەوێت پێشوازییان لێ بکات، ڕێی لێ دەگرێت و لە کڵێسا دەریدەکات.

دوای خراپە مەکەوە بەڵکو چاکە

11خۆشەویستم، لاسایی خراپە مەکەوە بەڵکو چاکە. ئەوەی چاکە بکات لە خوداوەیە، ئەوەش خراپە بکات، خودای نەبینیوە1‏:11 مەبەستی ئەوەیە کە خودای نەناسیوە.‏. 12دیمیتریۆس لەلایەن هەموو کەسێک و لەلایەن ڕاستیشەوە شایەتی بۆ دراوە. ئێمەش شایەتی دەدەین، ئێوەش دەزانن شایەتی ئێمە ڕاستە. 13زۆرم هەبوو بۆتی بنووسم، بەڵام نامەوێت بە قەڵەم و مەرەکەب بێت. 14بەڵکو ئومێدەوارم بەم زووانە بتبینم تاکو ڕووبەڕوو قسە بکەین.

15سڵاوت لێ بێت. برادەران سڵاوت لێدەکەن. بە ناوەکانیان سڵاو لە برادەران بکە.