New International Version

2 John 1:1-13

1The elder,

To the lady chosen by God and to her children, whom I love in the truth—and not I only, but also all who know the truth— 2because of the truth, which lives in us and will be with us forever:

3Grace, mercy and peace from God the Father and from Jesus Christ, the Father’s Son, will be with us in truth and love.

4It has given me great joy to find some of your children walking in the truth, just as the Father commanded us. 5And now, dear lady, I am not writing you a new command but one we have had from the beginning. I ask that we love one another. 6And this is love: that we walk in obedience to his commands. As you have heard from the beginning, his command is that you walk in love.

7I say this because many deceivers, who do not acknowledge Jesus Christ as coming in the flesh, have gone out into the world. Any such person is the deceiver and the antichrist. 8Watch out that you do not lose what we1:8 Some manuscripts you have worked for, but that you may be rewarded fully. 9Anyone who runs ahead and does not continue in the teaching of Christ does not have God; whoever continues in the teaching has both the Father and the Son. 10If anyone comes to you and does not bring this teaching, do not take them into your house or welcome them. 11Anyone who welcomes them shares in their wicked work.

12I have much to write to you, but I do not want to use paper and ink. Instead, I hope to visit you and talk with you face to face, so that our joy may be complete.

13The children of your sister, who is chosen by God, send their greetings.

Kurdi Sorani Standard

دووەم یۆحەنا 1:1-13

1لە پیرەکەوە1‏:1 مەبەست لە یۆحەنایە.‏،

بۆ خانمی هەڵبژێردراو و بۆ منداڵانیشی کە لە ڕاستیدا خۆشمدەوێن، نەک تەنها من، بەڵکو هەموو ئەوانەی ڕاستی دەناسن، 2لەبەر ئەو ڕاستییەی تیاماندا نیشتەجێ دەبێت و هەتاهەتایە لەگەڵمان دەبێت:

3با نیعمەت1‏:3 خودا نیعمەت بە مرۆڤ دەبەخشێت، بە واتای بەخشینێکی خودایە کە بەبێ ئەوەی شایستەی بین خودا پێمان دەبەخشێت.‏ و بەزەیی و ئاشتیمان لە خودای باوک و عیسای مەسیحی کوڕی باوکەوە، بە ڕاستی و خۆشەویستییەوە لەگەڵ بێت.

ڕاستی و خۆشەویستی

4زۆر دڵخۆش بووم کە بینیم هەندێک لە منداڵەکانت بەگوێرەی ڕاستی دەڕۆن، وەک باوک ڕایسپاردین. 5ئێستاش ئەی خانم، ڕاسپاردەیەکی نوێت بۆ نانووسم، بەڵکو ئەوەی لە سەرەتاوە هەمانبووە: داوات لێ دەکەم، با یەکتریمان خۆشبوێ. 6خۆشەویستی ئەمەیە: بەگوێرەی ڕاسپاردەکانی خودا بڕۆین. هەروەک لە سەرەتادا گوێتان لێی بووە، ڕاسپاردەکە ئەمەیە، کە بە خۆشەویستی هەڵسوکەوت بکەن.

ئاگاداری گومڕاییکاران بن

7چەواشەکاری زۆر بە جیهاندا بڵاوبوونەتەوە و دان بەوەدا نانێن کە عیسای مەسیح بە جەستە هاتووە. ئەمانە چەواشەکار و دژە مەسیحن. 8ئاگاداری خۆتان بن، نەوەک ئەوە لەدەستبدەن کە کارمان بۆ کردووە، بەڵکو پاداشتی تەواو وەربگرن. 9هەرکەسێک پێش بکەوێت و لە فێرکردنی مەسیح بەردەوام نەبێت، بێبەرییە لە خودا. ئەوەی لە فێرکردنەکە بەردەوام بێت، هەم باوکی ئاسمانی و هەم کوڕەکەی هەیە. 10ئەگەر یەکێک هاتە لاتان و ئەو فێرکردنەی نەهێنا، لە ماڵەکەتان وەریمەگرنەوە و سڵاوی لێ مەکەن، 11چونکە ئەوەی سڵاوی لێ بکات، لە بەدکارییەکانیدا بەشدار دەبێت.

کۆتایی

12زۆر شتم هەیە بۆتانی بنووسم، بەڵام نامەوێت بە مەرەکەب و کاغەز بێت، بەڵکو ئومێدەوارم لەگەڵتان بم و ڕووبەڕوو بدوێین، تاکو تەواو دڵخۆش بین.

13منداڵانی خوشکە هەڵبژێردراوەکەت1‏:13 مەبەست لە باوەڕدارانی کڵێسای ئەفەسۆسە. بڕوانە پێشەکی پەڕتووکەکە و ئایەتی یەک.‏ سڵاوت لێدەکەن.