New International Reader's Version

1 John 1:1-10

The Word of Life Became a Human Being

1Here is what we announce to everyone about the Word of life. The Word was already here from the beginning. We have heard him. We have seen him with our eyes. We have looked at him. Our hands have touched him. 2This life has appeared. We have seen him. We are witnesses about him. And we announce to you this same eternal life. He was already with the Father. He has appeared to us. 3We announce to you what we have seen and heard. We do it so you can share life together with us. And we share life with the Father and with his Son, Jesus Christ. 4We are writing this to make our joy complete.

Walking in the Light

5Here is the message we have heard from him and announce to you. God is light. There is no darkness in him at all. 6Suppose we say that we share life with God but still walk in the darkness. Then we are lying. We are not living out the truth. 7But suppose we walk in the light, just as he is in the light. Then we share life with one another. And the blood of Jesus, his Son, makes us pure from all sin.

8Suppose we claim we are without sin. Then we are fooling ourselves. The truth is not in us. 9But God is faithful and fair. If we confess our sins, he will forgive our sins. He will forgive every wrong thing we have done. He will make us pure. 10If we claim we have not sinned, we are calling God a liar. His word is not in us.

Kurdi Sorani Standard

یەکەم یۆحەنا 1:1-10

1ئێمە ئەمە ڕادەگەیەنین سەبارەت بە وشەی1‏:1 وشە: لە زمانی یۆنانی پێی دەگوترێت لۆگۆس‏ کە واتایەکی فراوانی هەیە، بەڵام لێرەدا مەبەست لەو پەیامەیە کە ژیان دەبەخشێت. بڕوانە ئینجیلی یۆحەنا 1‏:1.‏ ژیان، ئەوەی لە سەرەتاوە بوو، ئەوەی گوێمان لێی بوو، ئەوەی بە چاوی خۆمان بینیمان، ئەوەی تەماشامان کرد و دەستمان لێیدا. 2ژیانەکە دەرکەوت، ئێمە بینیومانە و شایەتی بۆ دەدەین، ژیانە هەتاهەتاییەکەتان بۆ ڕادەگەیەنین، ئەو ژیانەی کە لەلای باوکی ئاسمانی بوو و بۆ ئێمە دەرکەوت. 3ئەوەی بینیومانە و بیستوومانە بە ئێوەی ڕادەگەیەنین، بۆ ئەوەی لەگەڵ یەکتر بژین، پێکەوە ژیانی ئێمەش پەیوەستە لەگەڵ باوکی ئاسمانی و عیسای مەسیحی کوڕی. 4ئێمە ئەمانەتان بۆ دەنووسین تاکو خۆشییەکەمان پڕ و تەواو بێت.

خودا ڕووناکییە

5ئەمەش ئەو پەیامەیە کە لە مەسیحەوە بیستمان و پێتانی ڕادەگەیەنین: خودا ڕووناکییە، هیچ تاریکی تێدا نییە. 6ئەگەر بڵێین پێکەوە ژیانمان لەگەڵی هەیە و بە تاریکیدا بڕۆین، ئەوا درۆ دەکەین و ڕاست ناکەین، 7بەڵام ئەگەر بە ڕووناکیدا بڕۆین، هەروەک چۆن خودا لە ڕووناکیدایە، ئەوا لەگەڵ یەکتری پێکەوە دەژین و خوێنی عیسای کوڕی لە هەموو گوناهێک پاکمان دەکاتەوە.

8ئەگەر بڵێین گوناهمان نییە، ئەوا خۆمان هەڵدەخەڵەتێنین و ڕاستی لە ئێمەدا نییە. 9ئەگەر دانمان بە گوناهەکانماندا نا، ئەوا خودا دڵسۆز و دادپەروەرە، تەنانەت لە گوناهەکانمان خۆشدەبێت و لە هەموو ناڕەواییەک پاکمان دەکاتەوە. 10ئەگەر بڵێین گوناهمان نەکردووە، ئەوا بە درۆزنی دادەنێین و پەیامەکەی لە ئێمەدا نییە.