یەکەم پوختەی مێژوو 8 – Kurdi Sorani Standard KSS

Kurdi Sorani Standard

یەکەم پوختەی مێژوو 8:1-40

بنەچەی شاولی بنیامینی

1بنیامین بەلەعی بوو کە کوڕە نۆبەرەکەی بوو،

ئەشبێل دووەم، ئەحەرەح سێیەم،

2نۆحا چوارەم و ڕافا پێنجەم بوو.

3کوڕانی بەلەع:

ئەدار، گێرا، ئەبیهود، 4ئەبیشوەع، نەعمان، ئەحۆحا، 5گێرا، شەفوفان و حورام.

6ئەمانەش نەوەکانی ئیحودن، کە گەورەی بنەماڵەکانی دانیشتووانی گەڤەع بوون و بۆ مەناحەت ڕاگوێزران:

7نەعمان، ئاحییا و گێرا. گێراش سەرپەرشتیاری کۆچکردنیان بوو، هەروەها باوکی عوزە و ئەحیحود بوو.

8شەحەرەیم لە وڵاتی مۆئاب چەند کوڕێکی بوو، پاش ئەوەی حوشیم و بەعرای ژنی تەڵاق دا، 9لە حۆدەشی ژنی، یۆڤاڤ، چیبیا، مێشا، مەلکام، 10یەعوچ، ساخیا و میرمای بوو، ئەوانە کوڕەکانی بوون و گەورەی بنەماڵەکانیان بوون. 11لە حوشیمی ژنیشی ئەبیتوڤ و ئەلپەعەلی بوو.

12کوڕەکانی ئەلپەعەل:

عێبەر، میشعام و شەمەد، شەمەد ئەوەی کە شارۆچکەی ئۆنۆ و شارۆچکەی لۆد و دەوروبەری بنیاد نا. 13هەروەها بەریعە و شەمەع، ئەوان گەورەی بنەماڵەکانی دانیشتووانی ئەیالۆن بوون و ئەوان دانیشتووانی گەتیان وەدەرنا.

14هەروەها ئەحیۆ، شاشاق، یەرێمۆت، 15زەڤەدیا، عەراد، عەدەر، 16میکائیل، یەشپا و یۆحا، کوڕی بەریعە بوون.

17زەڤەدیا، مەشولام، حیزقی، حەڤەر، 18یەشمەری، یزلیا و یۆڤاڤ کوڕی ئەلپەعەل بوون.

19یاقیم، زکری، زەبدی، 20ئەلیعێنەی، چیلەتەی، ئەلیێل، 21عەدایا، بەرایا و شیمرات کوڕی شیمعی بوون.

22یەشپەن، عێبەر، ئەلیێل، 23عەبدۆن، زکری، حانان، 24حەنەنیا، ئیلام، عەنتۆتیا، 25یەفدەیا و پەنوئێل کوڕی شاشاق بوون.

26شەمشەرەی، شەحەریا، عەتەلیا، 27یەعەرەشیا، ئەلیاس و زکری کوڕی یەرۆحام بوون.

28ئەمانە گەورەی بنەماڵەکانیان و بەپێی ڕەچەڵەکیان کە لە تۆمارەکاندا هاتووە سەرکردە بوون و لە ئۆرشەلیمدا نیشتەجێ بوون.

29یەعیێلی باوکی گبعۆنیش لە گبعۆندا نیشتەجێ بوو.

ژنەکەی ناوی مەعکا بوو، 30عەبدۆن کوڕە نۆبەرەکەی بوو، پاشان چوور، قیش، بەعل، نێر، ناداب، 31گەدۆر، ئەحیۆ، زەکەریا و 32میقلۆت بوو، میقلۆتیش شیمەعای بوو. ئەوانیش لەگەڵ خزمەکانیان، لە نزیکی یەکتر لە ئۆرشەلیم نیشتەجێ بوون.

33نێر قیشی بوو، قیش شاولی بوو، شاولیش ئەم کوڕانەی بوو: یۆناتان، مەلکی‌شوەع، ئەبیناداب و ئەشبەعل8‏:33 ئەشبەعل: هەروەها بە ناوی ئیشبۆشەت ناسراوە.‏.

34یۆناتان مەریڤ‌بەعلی بوو،

مەریڤ‌بەعلیش8‏:34 مەریڤ‌بەعل: هەروەها بە ناوی مەفیبۆشەت ناسراوە.‏ میخای بوو.

35ئەمانە کوڕەکانی میخا بوون:

پیتۆن، مەلەخ، تەرێیەع و ئاحاز.

36ئاحاز یەهۆعەدای بوو، یەهۆعەداش ئەم کوڕانەی بوو: عالەمەت، عەزماڤێت و زیمری؛ زیمریش مۆچای بوو. 37مۆچا بینەعای بوو، بینەعا ڕافەی بوو، ڕافە ئەلیعاسای بوو، ئەلیعاسا ئاچێلی بوو.

38ئاچێل شەش کوڕی هەبوو، ئەمەش ناوەکانیانە:

عەزریقام، بۆخەرو، ئیسماعیل، شەعەریا، عۆبەدیا و حانان. هەموو ئەمانە کوڕەکانی ئاچێل بوون.

39کوڕەکانی عێشەقی برای:

ئولام کوڕە نۆبەرەکەی بوو، یەعوش دووەم و ئەلیفەلەت سێیەم بوو. 40کوڕەکانی ئولامیش پاڵەوانی ئازا و تیرئەنداز بوون و کوڕ و کوڕەزایەکی زۆریان هەبوو و هەموویان سەد و پەنجا کەس بوون.

ئەمانە هەموویان لە نەوەی بنیامین بوون.