یەکەم پوختەی مێژوو 7 – Kurdi Sorani Standard KSS

Kurdi Sorani Standard

یەکەم پوختەی مێژوو 7:1-40

یەساخار

1کوڕەکانی یەساخاریش چوار بوون:

تۆلاع، پوڤە، یاشوڤ و شیمرۆن.

2کوڕەکانی تۆلاع:

عوزی، ڕەفایا، یەریێل، یەحمەی، یەڤسام و ساموئێل، کە گەورەکانی بنەماڵەکانیان بوون. نەوەی تۆلاع بوون و لە ماوەی پاشایەتی داود، ژمارەیان بیست و دوو هەزار و شەش سەد جەنگاوەر بوو، بەپێی ڕەچەڵەکیان کە لە تۆمارەکاندا هاتووە.

3کوڕەکەی عوزی:

یزرەحیا بوو،

کوڕەکانی یزرەحیاش:

میکائیل، عۆبەدیا، یۆئێل و یەشیا، ئەمانە هەر پێنجیان سەرکردە بوون. 4بەپێی ڕەچەڵەک و بنەماڵەکانیان، سی و شەش هەزار جەنگاوەری ئامادەباشیان هەبوو بۆ جەنگ، چونکە ژن و منداڵیان زۆر بوو.

5خزمەکانیشیان لە هەموو خێڵەکانی یەساخار، جەنگاوەری ئازا بوون بەپێی ڕەچەڵەکیان کە لە تۆمارەکاندا هاتووە بە هەموویانەوە هەشتا و حەوت هەزار جەنگاوەر بوون.

بنیامین

6کوڕەکانی بنیامینیش سێ بوون:

بەلەع، بەکەر و یەدیعێل.

7کوڕەکانی بەلەع پێنج بوون:

ئەچبۆن، عوزی، عوزیێل، یەریمۆت و عیری، ئەمانیش گەورەی بنەماڵەکانیان بوون، نەوەکانیان بەپێی ڕەچەڵەکیان بیست و دوو هەزار و سی و چوار جەنگاوەر بوون.

8کوڕەکانی بەکەریش:

زەمیرا، یۆعاش، ئەلیعەزەر، ئەلیۆعێنەی، عۆمری، یەرێمۆت، ئەبیا، عەناتۆت و عالەمەت، هەموو ئەمانە کوڕی بەکەر بوون. 9لەناو ڕەچەڵەکنامەکەیان بیست هەزار و دوو سەد جەنگاوەر تۆمار کران، بەپێی گەورەی بنەماڵەکانیان.

10کوڕەکەی یەدیعێلیش:

بلهان بوو،

کوڕەکانی بلهانیش:

یەعوش، بنیامین، ئێهود، کەنعەنا، زێتان، تەرشیش و ئەحیشاحەر. 11هەموو ئەوانە گەورەی بنەماڵەکانی یەدیعێل بوون، حەڤدە هەزار و دوو سەد جەنگاوەری ئامادەباش بۆ جەنگ.

12شوپیم و حوپیم لە نەوەی عیر بوون، حوشیمیش لە نەوەی ئەحێر بوو.

نەفتالی

13کوڕەکانی نەفتالی:

یەحزئێل، گۆنی، یێچەر و شلێم کە نەوەی بیلهە7‏:13 کەنیزەی ڕاحێل بوو، بڕوانە پەیدابوون 29‏:29‏.‏ بوون.

مەنەشە

14نەوەکانی مەنەشە:

نەوەی مەنەشە لە کەنیزە ئارامییەکەی: ماکیری باوکی گلعاد. هەروەها ئەسریێل لە نەوەکانیان بوو. 15ماکیر ژنێکی هێنا ناوی مەعکا بوو، کە خوشکی شوپیم و حوپیم بوو. هەروەها سەلۆفحاد لە نەوەکانی بوو، کە تەنها کچی هەبوو. 16مەعکای ژنی ماکیر کوڕێکی بوو ناوی لێنا پەرەش و براکەشی ناوی شەرەش بوو، کوڕەکانیشی ناویان ئولام و ڕەقەم بوون.

17کوڕەکەی ئولامیش:

بدان بوو.

ئەوانە نەوەی گلعادی کوڕی ماکیری کوڕی مەنەشە بوون.

18هەمۆلەخەتی خوشکی گلعادیش ئیشهۆد و ئەبیعەزەر و مەحلەی بوو.

19کوڕەکانی شەمیداعیش:

ئەحیان، شەخەم، لیقحی و ئەنیعام.

ئەفرایم

20نەوەی ئەفرایمیش بەرەو خوارەوە:

شوتەلەح کوڕی ئەفرایم، بەرەد کوڕی شوتەلەح،

تەحەس کوڕی بەرەد، ئەلیعادا کوڕی تەحەس،

تەحەس کوڕی ئەلیعادا، 21زاڤاد کوڕی تەحەس و

شوتەلەح کوڕی زاڤاد.

ئەفرایم دوو کوڕی دیکەشی بوو بە ناوی عێزەر و ئەلعاد، بەڵام کاتێک چوون بۆ ئەوەی ئاژەڵی گەتییەکان ببەن، لەلایەن پیاوانی گەتەوە کە خەڵکی خاکەکە بوون، کوژران. 22جا ئەفرایمی باوکیان ماوەیەکی درێژ ماتەمینی بۆ گرتن و خزمەکانیشی هاتن بۆ ئەوەی سەرەخۆشی لێ بکەن. 23پاشان لەگەڵ ژنەکەیدا جووت بووەوە و ژنەکەی سکی پڕ بوو و کوڕێکی بوو و ناوی لێنا بەریعە، چونکە بەڵایەک بەسەر ماڵەکەیدا هاتبوو. 24هەروەها کچەکەی ناوی شەئرا بوو کە بێت‌حۆرۆنی خواروو و ژووروو و ئوزێن شەئرای بنیاد نا.

25ڕەفەحیش کوڕی ئەفرایم بوو، ڕەشەف کوڕی ڕەفەح،

تەلەح کوڕی ڕەشەف، تەحەن کوڕی تەلەح،

26لەعدان کوڕی تەحەن، عەمیهود کوڕی لەعدان،

ئەلیشاماع کوڕی عەمیهود، 27نون کوڕی ئەلیشاماع و

یەشوع کوڕی نون.

28زەوی و زار و نشینگەکانیشیان شارۆچکەی بێت‌ئێل و گوندەکانی دەوروبەری بوون، بەرەو ڕۆژهەڵاتیش نەعەران و بەرەو ڕۆژئاواش شارۆچکەی گەزەر و گوندەکانی، هەروەها شارۆچکەی شەخەم و گوندەکانی هەتا عەییا و گوندەکانی. 29بەلای سنوورەکانی نەوەی مەنەشەشدا، بێت‌شان و تەعنەک و مەگیدۆ و دۆر بوون. لەناو ئەم شارۆچکانە و دەوروبەریاندا نەوەی یوسفی کوڕی ئیسرائیل نیشتەجێ بوون.

ئاشێر

30کوڕەکانی ئاشێر:

یمنە، یەشڤە، یەشڤی و بەریعە و سەرەح خوشکیان بوو.

31کوڕەکانی بەریعە:

حەڤەر و مەلکیێل، مەلکیێل باوکی بیرزایت بوو.

32کوڕەکانی حەڤەر: یەفلێت، شۆمێر و حۆتام و شوەع خوشکیان بوو.

33کوڕەکانی یەفلێت:

پاسەک، بیمهال و عەشڤات.

ئەمانە کوڕەکانی یەفلێت بوون.

34کوڕەکانی شۆمێر:

ئەحی، ڕوهگا، هوبا و ئارام.

35کوڕەکانی هێلەمی براشی:

چۆفەح، یەمناع، شێلەش و عامال.

36کوڕەکانی چۆفەح:

سووەح، حەرنەفەر، شوعال، بێری، یەمرا، 37بەچەر، هۆد، شەما، شیلشا، یەتران و بئێرا.

38کوڕەکانی یەتەر:

یەفونە، پیسپا و ئەرا.

39کوڕەکانی عولا:

ئارەح، حەنیێل و ڕیچیا.

40هەموو ئەوانە لە نەوەی ئاشێر بوون. گەورەی بنەماڵە و پیاوی هەڵبژاردە و جەنگاوەر و سەرکردەی دیار بوون. بەپێی ڕەچەڵەکیان لە تۆمارەکاندا ژمارەی ئەو پیاوانەی ئامادەباش بوون بۆ جەنگ بیست و شەش هەزار بوون.