یەکەم پوختەی مێژوو 4 – KSS & NIV

Kurdi Sorani Standard

یەکەم پوختەی مێژوو 4:1-43

خێڵەکانی دیکەی یەهودا

1نەوەکانی یەهودا:

پێرێز، حەسرۆن، کەرمی، حوور و شۆڤاڵ.

2ڕەئایای کوڕی شۆڤاڵیش یەحەتی بوو، یەحەتیش ئەحومەی و لاهەدی بوو، لەمانیشەوە خێڵەکانی چۆرعاتی دروستبوون.

3ئەمانەش کوڕەکانی عێتام بوون:

یەزرەعیل، یەشما و یەدباش، ناوی خوشکەکەشیان هەچەلەلپۆنی بوو. 4پەنوئێلیش باوکی گەدۆر و عێزەریش باوکی حوشا بوو.

ئەمانە نەوەکانی حووری نۆبەرەی ئەفراتەی باوکی بێت‌لەحم بوون.

5ئەشحووری باوکی تەقۆعە دوو ژنی هەبوو، حەلا و نەعەرا.

6نەعەراش ئەحوزام، حێفەر، تێمەنی و هەئەهەشتاری بۆ خستەوە، ئەمانە نەوەکانی نەعەرا بوون.

7کوڕەکانی حەلا:

چەرەت، چۆحەر و ئەتنان. 8قۆچیش باوکی عانوڤ و هەچۆڤێڤا بوو، هەروەها باپیرە گەورەی خێڵەکانی ئەحەرحێلی کوڕی هاروم بوو.

9یەعبێچیش لە براکانی پایەدارتر بوو و دایکیشی ناوی لێنا یەعبێچ4‏:9 یەعبێچ لەو وشە عیبرییەوە نزیکە کە بە واتای ئازار دێت.‏ و گوتی: «لەبەر ئەوەی بە ئازارەوە بووم.» 10یەعبێچ بۆ خودای ئیسرائیل هاواری کرد و گوتی: «خۆزگە بەڕاستی بەرەکەتدارت دەکردم و سنوورەکانت فراوان دەکردم! با دەستت لەگەڵمدا بێت و لە خراپە بمپارێزیت، تاکو ئازار نەچێژم.» خوداش ئەوەی پێدا کە داوای کرد.

11کەلووڤی برای شوحاش مەحیری بوو، مەحیریش باوکی ئەشتۆن بوو، 12ئەشتۆنیش بێت‌ڕافا و پاسێیەح و تەحینای باوکی عیر ناحاشی4‏:12 دەشێت ناوی کەسێک یان شارێک بێت، (شاری ناحاش).‏ بوو. ئەمانەش پیاوانی ڕێخا بوون.

13کوڕەکانی قەنەز:

عۆسنیێل و سەرایا.

کوڕەکانی عۆسنیێل:

حەتەت و مەعۆنۆتەی. 14مەعۆنۆتەیش عۆفرای بوو و

سەرایاش یۆئابی بوو،

کە باوکی گێی حەراشیم4‏:14 گێی حەراشیم‏ واتا دۆڵی پیشەوەران.‏ بوو، شوێنەکەش ناوی ئەوە بوو، چونکە دانیشتووانەکەی پیشەوەر بوون.

15کوڕەکانی کالێبی کوڕی یەفونە:

عیرو، ئێلە و نەعەم.

کوڕەکەی ئێلە ناوی

قەنەز بوو.

16کوڕەکانی یەهەلەلئێل:

زیف، زیفا، تیریا و ئەسەرئێل.

17کوڕەکانی عەزرە:

یەتەر، مەرەد، عێفەر و یالۆن.

یەکێک لە ژنەکانی مەرەد بە مریەم و شەمەی و یەشباحی باوکی ئەشتەمۆعی سکی پڕ بوو، 18ئەمانە کوڕەکانی بیتیای کچی فیرعەون بوون، کە مەرەد هێنای،

ئەو ژنەشی کە لە هۆزی یەهودا بوو، یەرەدی باوکی گەدۆر و حەڤەری باوکی سۆخۆ و یەقوتیێلی باوکی زانۆوەحی خستەوە.

19هۆدیا خوشکی نەحەمی هێنا و ئەم کوڕانەی بوو:

باوکی قەعیلای گارمی و ئەشتەمۆعی مەعکاتی.

20کوڕەکانی شیمۆن:

ئەمنۆن، ڕینا، بەن‌حانان و تیلۆن.

نەوەکانی یەشعی:

زۆحێت و بەن‌زۆحێت.

21کوڕەکانی شالەحی کوڕی یەهودا ئەمانە بوون:

ئێری باوکی لێخا؛ لەعدای باوکی مارێشا، هەروەها باپیرە گەورەی ئەو بنەماڵانە بوو کە کاری کەتانیان دەکرد و لە بێت‌ئەشبێعە دەژیان؛

22یۆقیم؛ خەڵکی کوزێڤا؛ لەگەڵ یۆئاش و ساراف، ئەوانەی کە لە مۆئاب و یاشوڤی لەحەم فەرمانڕەوایەتییان دەکرد. ئەم ڕەچەڵەکنامەیە لە کۆنەوە تۆمار کرابوو. 23ئەوانە ئەو گۆزەکەرانە بوون کە دانیشتووانی نەتاعیم و گەدێرا بوون، لەوێدا نیشتەجێ بوون و کاریان بۆ پاشا دەکرد.

شیمۆن

24نەوەکانی شیمۆن:

نەموئێل، یامین، یاریڤ، زەرەح و شائوول.

25شەلوم کوڕی شائوول بوو، میبسام کوڕی شەلوم، میشماع کوڕی میبسام.

26نەوەکانی میشماع:

حەموئێل کوڕی میشماع، زەکور کوڕی حەموئێل، شیمعی کوڕی زەکور.

27شیمعیش شازدە کوڕ و شەش کچی هەبوو، بەڵام براکانی کوڕی زۆریان نەبوو و هەموو خێڵەکانیشیان وەک نەوەی یەهودا زیادیان نەکرد. 28لە بیری شابەع، لە مۆلادا، لە حەچەر شوعال، 29لە بیلهە، لە عەچەم، لە تۆلاد، 30لە بتوئێل، لە حۆرما، لە چیقلەگ، 31لە بێت‌مەرکاڤۆت، لە حەچەر سوسیم، لە بێت‌برئی و لە شەعەرایم نیشتەجێ بوون. ئەمانە شارۆچکەکانیان بوون، هەتا کاتی بەپاشابوونی داود. 32دەوروبەریشیان عێتام، عەین، ڕیمۆن، تۆخەن و عاشان، واتا پێنج شارۆچکە بوون، 33لەگەڵ هەموو گوندەکانیان لە چواردەوری ئەو شارۆچکانە هەتا بەعەلات. ئەمانە شوێنی نیشتەجێبوونیان بوون.

ڕەچەڵەکنامەی ئەمانیش تۆمار کرابوو.

34مەشۆڤاڤ، یەملێک،

یۆشای کوڕی ئەمەسیا، 35یۆئێل،

یێهوی کوڕی یۆشیڤیای کوڕی سەرایای کوڕی عەسیێل،

36هەروەها ئەلیۆعێنەی، یەعقۆڤا، یەشۆحایا،

عەسایا، عەدیێل، یەسیمیێل، بەنایا و

37زیزای کوڕی شیفعیی کوڕی ئەلۆنی کوڕی یەدایای کوڕی شیمریی کوڕی شەمەعیا.

38ئەوانەی کە ناویان لە سەرەوە تۆمار کراوە سەرۆک خێڵەکانیان بوون.

بنەماڵەکانیان زۆر پەلیان هاویشتووە، 39بۆ گەڕان بەدوای لەوەڕگا بۆ مەڕوماڵاتەکانیان هەتا ڕۆژهەڵاتی دۆڵەکە ڕۆیشتن هەتا گەیشتنە گەدۆر. 40ئینجا لەوەڕگایەکی بەپیت و چاکیان دۆزییەوە و خاکەکەش بەرفراوان و ئاشتی و ئاسوودەیی تێیدا بەرقەرار بوو، هەروەها هەندێک لە حامییەکان پێشتر لەوێ نیشتەجێ بوون.

41ئەوانەی کە ناویان تۆمار کراوە، لە ماوەی پاشایەتی حەزقیای پاشای یەهودا هاتن و پەلاماری چادرەکانی حامییەکان و ئەو مەعونییانەیان دا کە لەوێدا بوون و بە تەواوی قڕیان کردن4‏:41 قڕیان کردن: لە زمانی عیبری ئەم زاراوەیە دەگەڕێتەوە بۆ شتێک یان کەسێک کە دەبەخشرێت بە یەزدان، زۆر جار بەخشینەکە بە تەواوی لە ناودەبردرێت.‏. هەتا ئەمڕۆش هیچ مەعۆنییەکی لێ نییە، بەڵکو لە جێی ئەوان نیشتەجێ بوون، چونکە لەوێدا لەوەڕگای لێبوو بۆ مەڕوماڵاتەکانیان. 42هەروەها لەوان لە نەوەی شیمۆن پێنج سەد پیاو چوون بۆ ناوچە شاخاوییەکانی سێعیر، بە ڕابەری کوڕەکانی یەشعی کە ئەمانە بوون: پەلەتیا، نەعەریا، ڕەفایا و عوزیێل. 43لە پاشماوەی عەمالێقییە هەڵاتووەکانیان دا و هەتا ئەمڕۆ لەوێدا نیشتەجێ بوون.

New International Version

1 Chronicles 4:1-43

Other Clans of Judah

1The descendants of Judah:

Perez, Hezron, Karmi, Hur and Shobal.

2Reaiah son of Shobal was the father of Jahath, and Jahath the father of Ahumai and Lahad. These were the clans of the Zorathites.

3These were the sons4:3 Some Septuagint manuscripts (see also Vulgate); Hebrew father of Etam:

Jezreel, Ishma and Idbash. Their sister was named Hazzelelponi. 4Penuel was the father of Gedor, and Ezer the father of Hushah.

These were the descendants of Hur, the firstborn of Ephrathah and father4:4 Father may mean civic leader or military leader; also in verses 12, 14, 17, 18 and possibly elsewhere. of Bethlehem.

5Ashhur the father of Tekoa had two wives, Helah and Naarah.

6Naarah bore him Ahuzzam, Hepher, Temeni and Haahashtari. These were the descendants of Naarah.

7The sons of Helah:

Zereth, Zohar, Ethnan, 8and Koz, who was the father of Anub and Hazzobebah and of the clans of Aharhel son of Harum.

9Jabez was more honorable than his brothers. His mother had named him Jabez,4:9 Jabez sounds like the Hebrew for pain. saying, “I gave birth to him in pain.” 10Jabez cried out to the God of Israel, “Oh, that you would bless me and enlarge my territory! Let your hand be with me, and keep me from harm so that I will be free from pain.” And God granted his request.

11Kelub, Shuhah’s brother, was the father of Mehir, who was the father of Eshton. 12Eshton was the father of Beth Rapha, Paseah and Tehinnah the father of Ir Nahash.4:12 Or of the city of Nahash These were the men of Rekah.

13The sons of Kenaz:

Othniel and Seraiah.

The sons of Othniel:

Hathath and Meonothai.4:13 Some Septuagint manuscripts and Vulgate; Hebrew does not have and Meonothai. 14Meonothai was the father of Ophrah.

Seraiah was the father of Joab,

the father of Ge Harashim.4:14 Ge Harashim means valley of skilled workers. It was called this because its people were skilled workers.

15The sons of Caleb son of Jephunneh:

Iru, Elah and Naam.

The son of Elah:

Kenaz.

16The sons of Jehallelel:

Ziph, Ziphah, Tiria and Asarel.

17The sons of Ezrah:

Jether, Mered, Epher and Jalon. One of Mered’s wives gave birth to Miriam, Shammai and Ishbah the father of Eshtemoa. 18(His wife from the tribe of Judah gave birth to Jered the father of Gedor, Heber the father of Soko, and Jekuthiel the father of Zanoah.) These were the children of Pharaoh’s daughter Bithiah, whom Mered had married.

19The sons of Hodiah’s wife, the sister of Naham:

the father of Keilah the Garmite, and Eshtemoa the Maakathite.

20The sons of Shimon:

Amnon, Rinnah, Ben-Hanan and Tilon.

The descendants of Ishi:

Zoheth and Ben-Zoheth.

21The sons of Shelah son of Judah:

Er the father of Lekah, Laadah the father of Mareshah and the clans of the linen workers at Beth Ashbea, 22Jokim, the men of Kozeba, and Joash and Saraph, who ruled in Moab and Jashubi Lehem. (These records are from ancient times.) 23They were the potters who lived at Netaim and Gederah; they stayed there and worked for the king.

Simeon

24The descendants of Simeon:

Nemuel, Jamin, Jarib, Zerah and Shaul;

25Shallum was Shaul’s son, Mibsam his son and Mishma his son.

26The descendants of Mishma:

Hammuel his son, Zakkur his son and Shimei his son.

27Shimei had sixteen sons and six daughters, but his brothers did not have many children; so their entire clan did not become as numerous as the people of Judah. 28They lived in Beersheba, Moladah, Hazar Shual, 29Bilhah, Ezem, Tolad, 30Bethuel, Hormah, Ziklag, 31Beth Markaboth, Hazar Susim, Beth Biri and Shaaraim. These were their towns until the reign of David. 32Their surrounding villages were Etam, Ain, Rimmon, Token and Ashan—five towns— 33and all the villages around these towns as far as Baalath.4:33 Some Septuagint manuscripts (see also Joshua 19:8); Hebrew Baal These were their settlements. And they kept a genealogical record.

34Meshobab, Jamlech, Joshah son of Amaziah, 35Joel, Jehu son of Joshibiah, the son of Seraiah, the son of Asiel, 36also Elioenai, Jaakobah, Jeshohaiah, Asaiah, Adiel, Jesimiel, Benaiah, 37and Ziza son of Shiphi, the son of Allon, the son of Jedaiah, the son of Shimri, the son of Shemaiah.

38The men listed above by name were leaders of their clans. Their families increased greatly, 39and they went to the outskirts of Gedor to the east of the valley in search of pasture for their flocks. 40They found rich, good pasture, and the land was spacious, peaceful and quiet. Some Hamites had lived there formerly.

41The men whose names were listed came in the days of Hezekiah king of Judah. They attacked the Hamites in their dwellings and also the Meunites who were there and completely destroyed4:41 The Hebrew term refers to the irrevocable giving over of things or persons to the Lord, often by totally destroying them. them, as is evident to this day. Then they settled in their place, because there was pasture for their flocks. 42And five hundred of these Simeonites, led by Pelatiah, Neariah, Rephaiah and Uzziel, the sons of Ishi, invaded the hill country of Seir. 43They killed the remaining Amalekites who had escaped, and they have lived there to this day.