یەکەم پوختەی مێژوو 3 – Kurdi Sorani Standard KSS

Kurdi Sorani Standard

یەکەم پوختەی مێژوو 3:1-24

کوڕەکانی داود

1ئەمانەش کوڕەکانی داودن کە لە حەبرۆن لەدایک بوون:

ئەمنۆن کوڕی نۆبەرەی بوو کە لە ئەحینۆعەمی یەزرەعیلی بوو؛

دووەمیان دانیال کە لە ئەبیگایلی کارمەلی بوو؛

2سێیەمیان ئەبشالۆمی کوڕی مەعکای کچی تەلمەی پاشای گەشوور،

چوارەمیان ئەدۆنیای کوڕی حەگیس،

3پێنجەمیان شەفەتیا کە لە ئەبیتەل بوو،

شەشەمیان یەترعام کە لە عەگلای ژنی بوو.

4داود لە حەبرۆن ئەم شەش منداڵەی بوو، لەوێش حەوت ساڵ و شەش مانگ پاشایەتی کرد.

داود سی و سێ ساڵیش لە ئۆرشەلیم پاشایەتی کرد. 5ئەم منداڵانەشی لە ئۆرشەلیم لەدایک بوون:

شەموع، شۆڤاڤ، ناتان و سلێمان هەر چواریان لە بەتشەبەعی کچی عەمیێلەوە بوون.

6هەروەها ئیڤحار، ئەلیشوع، ئەلیفەلەت، 7نۆگە، نەفەگ، یافیع، 8ئەلیشاماع، ئەلیاداع و ئەلیفەلەت کە نۆ منداڵ بوون.

9هەموو ئەمانە کوڕانی داود بوون، بێجگە لە کوڕانی کەنیزەکان و تاماری خوشکیان.

پاشاکانی یەهودا

10کوڕەکەی سلێمان ناوی ڕەحەڤەعام بوو،

ئەبیا کوڕی ڕەحەڤەعام،

ئاسا کوڕی ئەبیا،

یەهۆشافات کوڕی ئاسا،

11یەهۆرام کوڕی یەهۆشافات،

ئەحەزیا کوڕی یەهۆرام،

یۆئاش کوڕی ئەحەزیا،

12ئەمەسیا کوڕی یۆئاش،

عەزەریا کوڕی ئەمەسیا،

یۆتام کوڕی عەزەریا،

13ئاحاز کوڕی یۆتام،

حەزقیا کوڕی ئاحاز،

مەنەشە کوڕی حەزقیا،

14ئامۆن کوڕی مەنەشە و

یۆشیا کوڕی ئامۆن.

15کوڕەکانی یۆشیا:

یۆحانان کوڕە نۆبەرەکەی بوو،

دووەمیان یەهۆیاقیم و

سێیەمیان سدقیا و

چوارەمیشیان شەلوم بوو.

16ئەوانەی کە وەک پاشا جێگەی یەهۆیاقیمیان گرتەوە:

یەهۆیاکین کە کوڕی یەهۆیاقیم بوو،

دوای ئەویش سدقیا جێگەی یەهۆیاکینی گرتەوە.

نەوەکانی بنەماڵەی پاشایەتی

17نەوەکانی یەهۆیاکینی دیل:

شەئەلتیێلی کوڕی، 18هەروەها مەلکیرام، پەدایا، شەنئەچەر، یەقەمیا، هۆشاماع و نەدەڤیا.

19کوڕەکانی پەدایا:

زروبابل و شیمعی.

کوڕەکانی زروبابل:

مەشولام و حەنەنیا و شەلۆمیتی خوشکیان. 20هەروەها زروبابل پێنج کوڕی دیکەی هەبوو: حەشوڤا، ئۆهەل، بەرەخیا، حەسەدیا و یوشەڤ‌حەسەد.

21نەوەکانی حەنەنیا:

پەلەتیا و یەشەعیا، هەروەها کوڕانی ڕەفایا، کوڕانی ئەرنان، کوڕانی عۆبەدیا و کوڕانی شەخەنەیا.

22کوڕەکانی شەخەنەیا شەش بوون:

شەمەعیای کوڕی و نەوەکانی: حەتوش، یەگال، بارییەح، نەعەریا و شافات.

23کوڕەکانی نەعەریا:

ئەلیۆعێنەی، حیزقیا و عەزریقام، سێ بوون.

24کوڕەکانی ئەلیۆعێنەی:

هۆدەڤیا، ئەلیاشیڤ، پەلایا، عەقوڤ، یۆحانان، دەلایا و عەنانی، حەوت بوون.