یەکەم پوختەی مێژوو 27 – Kurdi Sorani Standard KSS

Kurdi Sorani Standard

یەکەم پوختەی مێژوو 27:1-34

لەشکرەکان

1ئەمە لیستی پلەدارەکانی نەوەی ئیسرائیلە، کە گەورەی بنەماڵەکان و فەرماندەی هەزاران و سەدان بوون، لەگەڵ ئەفسەرەکانیان کە لە هەموو کاروباری لەشکرەکانیان خزمەتی پاشایان دەکرد. ئەمانە بە نۆبە دەهاتنە سەربازی و دەڕۆیشتنەوە، بە درێژایی ساڵ، مانگ بە مانگ، هەر لەشکرێکیش بریتی بوو لە بیست و چوار هەزار پیاو.

2یاشۆڤەعامی کوڕی زەبدیێل فەرماندەی لەشکری یەک بوو بۆ مانگی یەک، لەشکرەکەی لە بیست و چوار هەزار پیاو پێکهاتبوو، 3لە نەوەی پێرێز بوو، فەرماندەی هەموو ئەفسەرەکانی لەشکری مانگی یەک27‏:3 سەربازەکانی لەشکر بۆ ماوەی یەک مانگ لە ساڵێک لە ئەرکدا بوون و دوای ئەوە دەگەڕانەوە سەر کاری ئاسایی خۆیان.‏ بوو.

4دۆدایی ئەحۆحیش فەرماندەی لەشکری مانگی دوو بوو، لە لەشکرەکەی ئەودا میقلۆت سەرکردە بوو، لە بیست و چوار هەزار پیاو پێکهاتبوو.

5بەنایای کوڕی یەهۆیاداعی کاهین فەرماندەی لەشکری مانگی سێ بوو، لەشکرەکەشی لە بیست و چوار هەزار پیاو پێکهاتبوو. 6ئەمە ئەو بەنایایە کە پاڵەوان بوو لەنێو سییەکە و سەرکردەیان بوو، عەمیزاڤادی کوڕیشی فەرماندەی ئەفسەرەکانی ناو لەشکرەکەی بوو.

7عەساهێلی برای یۆئاب فەرماندەی لەشکری مانگی چوار بوو، لەشکرەکەی لە بیست و چوار هەزار پیاو پێکهاتبوو، پاشان زەڤەدیای کوڕی جێگەی گرتەوە.

8شەمهوتی یزراحی فەرماندەی لەشکری مانگی پێنج بوو، لەشکرەکەشی لە بیست و چوار هەزار پێکهاتبوو.

9عیرای کوڕی عیقێشی تەقۆعی فەرماندەی لەشکری مانگی شەش بوو، لەشکرەکەشی لە بیست و چوار هەزار پیاو پێکهاتبوو.

10حەلەچی پەلۆنی لە نەوەی ئەفرایم فەرماندەی لەشکری مانگی حەوت بوو، لەشکرەکەشی لە بیست و چوار هەزار پیاو پێکهاتبوو.

11سیبەخەیی حوشاتی لە خێڵی زەرەحییەکان فەرماندەی لەشکری مانگی هەشت بوو، لەشکرەکەشی لە بیست و چوار هەزار پیاو پێکهاتبوو.

12ئەبیعەزەری عەناتۆتی لە نەوەی بنیامین فەرماندەی لەشکری مانگی نۆ بوو، لەشکرەکەشی لە بیست و چوار هەزار پیاو پێکهاتبوو.

13مەهەرەیی نەتۆفایی لە خێڵی زەرەحییەکان فەرماندەی لەشکری مانگی دە بوو، لەشکرەکەشی لە بیست و چوار هەزار پیاو پێکهاتبوو.

14بەنایای پیرعاتۆنی لە نەوەی ئەفرایم فەرماندەی لەشکری مانگی یازدە بوو، لەشکرەکەشی لە بیست و چوار هەزار پیاو پێکهاتبوو.

15حەلدەیی نەتۆفایی لە نەوەی عۆسنیێل فەرماندەی لەشکری مانگی دوازدە بوو، لەشکرەکەشی لە بیست و چوار هەزار پیاو پێکهاتبوو.

سەرۆکی هۆزەکان

16ئەمانە سەرۆک هۆزەکانی ئیسرائیل بوون:

بۆ هۆزی ڕەئوبێنییەکان: ئەلیعەزەری کوڕی زکری؛

بۆ شیمۆنییەکان: شەفەتیای کوڕی مەعکا؛

17بۆ لێڤییەکان: حەشەڤیای کوڕی قەموئێل؛

بۆ هارون: سادۆق؛

18بۆ یەهودا: ئەلیهو کە یەکێک لە براکانی داود بوو؛

بۆ یەساخار: عۆمری کوڕی میکائیل؛

19بۆ زەبولون: یەشمەعیای کوڕی عۆبەدیا؛

بۆ نەفتالی: یەریمۆتی کوڕی عەزریێل؛

20بۆ نەوەی ئەفرایم: هۆشێیەعی کوڕی عەزەزیاهو؛

بۆ نیوەی هۆزی مەنەشە: یۆئێلی کوڕی پەدایا؛

21بۆ نیوەکەی دیکەی هۆزی مەنەشە لە گلعاد: ییدۆی کوڕی زەکەریا؛

بۆ بنیامین: یەعسیێلی کوڕی ئەبنێر؛

22بۆ دان: عەزەرئێلی کوڕی یەرۆحام.

ئەمانە سەرۆکی هۆزەکانی ئیسرائیل بوون.

23داودیش ژمارەی ئەوانەی وەرنەگرت کە گەنجی بیست ساڵ و کەمتر بوون، چونکە یەزدان بەڵێنی دابوو کە ئیسرائیل وەک ئەستێرەکانی ئاسمان زۆر دەکات. 24یۆئابی کوڕی چەرویاش دەستی بە سەرژمێرییەکە کرد، بەڵام تەواوی نەکرد، چونکە ئەم سەرژمێرییە تووڕەیی خودای هێنایە سەر ئیسرائیل، هەروەها ئاماری سەرژمێرییەکەش لە پەڕتووکی کاروباری ڕۆژانەی داود پاشادا تۆمار نەکرا.

لێپرسراوانی ماڵوموڵکەکانی پاشا

25عەزماڤێتی کوڕی عەدیێل لێپرسراوی گەنجینەکانی پاشا بوو.

یۆناتانی کوڕی عوزیا لێپرسراوی ئەو ئەمبارانە بوو کە لە کێڵگە و شارۆچکە و گوند و لەناو قوللەکانی چاودێری بوون.

26عەزری کوڕی کەلووڤیش لێپرسراوی وەرزێرەکانی کێڵگە بوو، ئەوانەی زەوییان دەکێڵا.

27شیمعی ڕاماتی لێپرسراوی ڕەزەمێوەکان بوو.

زەبدی شیفەمی لێپرسراوی بەروبوومەکانی ڕەز بوو بۆ ئەمبارەکانی شەراب.

28بەعل‌حانانی گەدەری لێپرسراوی دار زەیتوون و دار هەنجیرەکانی کە لە زوورگەکانی27‏:28 زوورگ: لە تەپۆڵکە بەرزترە، هەروەک بەرزاییەکانی زوورگەزراو لە کوردستان.‏ یەهودا بوو.

یۆعاشی بەرپرسیاری ئەمبارەکانی زەیت بوو.

29شیترەیی شارۆنی لێپرسراوی ئەو مانگایانە بوو کە لە دەشتاییەکانی شارۆندا دەلەوەڕان.

شافاتی کوڕی عەدلای لێپرسراوی مانگاکانی ناو دۆڵەکان بوو.

30ئۆبیلی ئیسماعیلی لێپرسراوی وشترەکان بوو.

یەحدەیاهوی مێرۆنۆتی لێپرسراوی گوێدرێژەکان بوو.

31یازیزی هاجەری لێپرسراوی مەڕەکان بوو.

هەموو ئەمانە لێپرسراوی ماڵوموڵکەکانی داودی پاشا بوون.

32یۆناتانی مامی داودیش ڕاوێژکار بوو، پیاوێکی تێگەیشتوو و سەرقەڵەم بوو،

یەحیێلی کوڕی حەکمۆنیش چاودێری کوڕەکانی پاشا بوو.

33ئەحیتۆفەل ڕاوێژکاری پاشا بوو.

حوشەی ئەرکیش هاوڕێی پاشا بوو.

34لەپاش ئەحیتۆفەلیش یەهۆیاداعی کوڕی بەنایا بوو بە ڕاوێژکار، دوای ئەمیش ئەبیاتار جێگەی گرتەوە.

یۆئابیش سەرکردەی سوپاکەی پاشا بوو.