یەکەم پوختەی مێژوو 2 – Kurdi Sorani Standard KSS

Kurdi Sorani Standard

یەکەم پوختەی مێژوو 2:1-55

کوڕەکانی یاقوب

1ئەمانەش کوڕەکانی ئیسرائیلن: ڕەئوبێن، شیمۆن، لێڤی، یەهودا، یەساخار، زەبولون، 2دان، یوسف، بنیامین، نەفتالی، گاد و ئاشێر.

یەهودا

هەتا کوڕەکانی حەسرۆن

3کوڕەکانی یەهودا:

ئێر، ئۆنان و شالەح، کە هەرسێکیان لە کچەکەی شوەعی کەنعانی بوون.

ئێر کوڕە نۆبەرەکەی یەهودا لەبەرچاوی یەزدان کەسێکی خراپەکار بوو، یەزدانیش لەناوی برد.

4تاماری بووکیشی، پێرێز و زەرەحی بوو.

ئەمانە هەر پێنج کوڕەکەی یەهودا بوون.

5کوڕەکانی پێرێز:

حەسرۆن و حامول.

6کوڕەکانی زەرەح:

زیمری، ئێیتان، هێیمان، کەلکۆل و دەردەع، هەموویان پێنج بوون.

7کوڕەکەی کەرمی:

عاخار2‏:7 عاخار‏ لە زمانی عیبریدا واتا تێکدان. لە یەشوع بەشی 7 ناوەکەی (عاخان)ـە.‏ کە تێکدەری ئیسرائیل بوو، ئەوەی کە ناپاکی کرد و شتە تەرخانکراوەکانی2‏:7 لە زمانی عیبری ئەم زاراوەیە دەگەڕێتەوە بۆ شتێک یان کەسێک کە دەبەخشرێت بە یەزدان. لە کاتی شەڕدا دەستکەوتەکە دابەش ناکرێت و بەخشینەکە دەرئەنجامەکەی لەناوبردنی تەواوە.‏ برد.

8کوڕەکەی ئێیتان:

عەزەریا بوو.

9حەسرۆن ئەم کوڕانەی خستەوە:

یەرەحمێل، ڕام و کالێب.

نەوەی ڕامی کوڕی حەسرۆن

10ڕام عەمینادابی بوو،

عەمیناداب نەحشۆنی بوو سەرۆکی نەوەی یەهودا.

11نەحشۆن سەلمۆنی بوو

و سەلمۆن بۆعەزی بوو،

12بۆعەز عوبێدی بوو

و عوبێد یەسای بوو.

13یەسا باوکی ئەمانە بوو:

ئەلیاب کوڕە نۆبەرەکەی؛ دووەمین ئەبیناداب،

سێیەمین شیمەعە، 14چوارەمین نەتەنێل،

پێنجەمین ڕەدەی، 15شەشەمین ئۆچەم

و حەوتەمین داود.

16هەروەها خوشکەکانیان چەرویا و ئەبیگایل بوون،

چەرویا سێ کوڕی هەبوو: ئەبیشەی، یۆئاب و عەساهێل.

17ئەبیگایل عەماسای لێبوو، باوکی عەماسا یەتەری ئیسماعیلی بوو.

کالێبی کوڕی حەسرۆن

18کالێبی کوڕی حەسرۆن لە عەزوڤای ژنی و لە یەریعۆت منداڵی بوو، کچێک بە ناوی یەریعۆت و سێ کوڕ بەم ناوانە:

یێشەر، شۆڤاڤ و ئەردۆن.

19کە عەزوڤا مرد، کالێب ئەفراتی هێنا و حووری بۆ خستەوە.

20حووری ئوری بوو و ئوری بەسەلئێلی بوو.

21پاشان حەسرۆن لە تەمەنی شەست ساڵیدا کچەکەی ماکیری باوکی گلعادی هێنا و لەگەڵی جووت بوو، ئەویش سگوڤی بۆ خستەوە.

22سگوڤ یائیری بوو کە بیست و سێ شارۆچکەی لە خاکی گلعاددا لەژێر دەستدا بوو.

23بەڵام گەشوور و ئارام، حەڤۆت یائیریان لێ داگیر کرد لەگەڵ قەنات و دەوروبەری کە شەست شارۆچکە بوون.

هەموو ئەمانە نەوەی ماکیری باوکی گلعاد بوون.

24پاش مردنی حەسرۆن لە کالێب ئەفراتەدا، ئەبیای ژنی حەسرۆن ئەشحووری باوکی تەقۆعەی بۆ خستەوە.

یەرەحمێلی کوڕی حەسرۆن

25کوڕەکانی یەرەحمێلی نۆبەرەی حەسرۆن:

ڕام کە کوڕە نۆبەرەکەی بوو، پاشان بونا، ئۆرەن، ئۆچەم و ئاحییا. 26یەرەحمێل ژنێکی دیکەی هەبوو ناوی عەتارا بوو و دایکی ئۆنام بوو.

27کوڕەکانی ڕامی نۆبەرەی یەرەحمێل:

مەعەچ، یامین و عێقەر.

28کوڕەکانی ئۆنام:

شەمەی و یاداع.

کوڕەکانی شەمەی:

ناداب و ئەبیشوور. 29ناوی ژنەکەی ئەبیشووریش ئەبیهەیل بوو و ئەحبان و مۆلیدی بۆ خستەوە.

30کوڕەکانی ناداب:

سەلەد و ئەپەیم. سەلەد بە وەجاخکوێری مرد.

31کوڕەکەی ئەپەیم یەشعی بوو،

کوڕەکەی یەشعیش شێشان بوو، کوڕەکەی شێشانیش ئەحلای بوو.

32کوڕەکانی یاداعی برای شەمەی:

یەتەر و یۆناتان. یەتەر بە وەجاخکوێری مرد.

33کوڕەکانی یۆناتان:

پەلەت و زازا.

ئەمانە نەوەی یەرەحمێل بوون.

34شێشان هیچ کوڕی نەبوو و تەنها کچی هەبوو.

شێشان خزمەتکارێکی میسری هەبوو ناوی یەرحاع بوو. 35شێشان کچێکی خۆی دا بە یەرحاعی خزمەتکاری ببێت بە ژنی، جا عەتەیی بۆ خستەوە.

36عەتەی ناتانی بوو،

ناتان زاڤادی بوو،

37زاڤاد ئەفلالی بوو،

ئەفلال عوبێدی بوو،

38عوبێد یێهوی بوو،

یێهو عەزەریای بوو،

39عەزەریا حەلەچی بوو،

حەلەچ ئەلیعاسای بوو،

40ئەلیعاسا سیسمەیی بوو،

سیسمەی شەلومی بوو،

41شەلوم یەقەمیای بوو و

یەقەمیاش ئەلیشاماعی بوو.

خێڵەکانی کالێب

42کوڕەکانی کالێبی برای یەرەحمێل:

مێشا کوڕە نۆبەرەکەی ئەوەی کە باوکی زیف بوو

و ئەوی دیکەیان مارێشا کە باوکی حەبرۆن بوو.

43کوڕەکانی حەبرۆن:

قۆرەح، تەپووەح، ڕاقەم و شەمەع.

44شەمەع ڕەحەمی بوو کە

باوکی یۆرقاعام بوو

و ڕاقەم شەمەی بوو.

45کوڕەکەی شەمەی ماعۆن بوو

و ماعۆنیش باوکی بێت‌چوور بوو.

46هەروەها عێفای کەنیزەی کالێب

حاران، مۆچا و گەزێزی بوو،

هەروەها حارانیش گەزێزی بوو.

47کوڕەکانی یاهدای

ڕەگەم، یۆتام، گێشان، پالەت، عێفا و شەعەف بوون.

48مەعکای کەنیزەی کالێبیش،

شەڤەر و تیرحەنای بوو،

49هەروەها ئەمانەشی بوو: شەعەفی باوکی مەدمەنا،

شێڤای باوکی مەخبێنا، باوکی گیبعا

و کچەکەی کالێبیش کە ناوی عەکسا بوو.

50ئەمانە نەوەی کالێب بوون.

کوڕەکانی حوور کە نۆبەرەی ئەفراتە بوو:

شۆڤاڵی باوکی قیریەت یەعاریم، 51سەلمای باوکی بێت‌لەحم و حارێفی باوکی بێت‌گادێر.

52نەوەکانی شۆڤاڵی باوکی قیریەت یەعاریمیش ئەمانە بوون:

هەرۆئە و نیوەی مانەحەتییەکان و 53خێڵەکانی قیریەت یەعاریم کە یەسری، پوتی، شوماتی و مشراعی بوون. لەمانەوە چۆرعاتی و ئەشتائۆلییەکان کەوتنەوە.

54نەوەی سەلما:

بێت‌لەحم، نەتۆفاییەکان، عەترۆت بێت‌یۆئاڤ، چۆرعییەکان و نیوەی مانەحەتییەکان، 55هەروەها خێڵە قەڵەمگرەکانی دانیشتووی ناوچەی یەعبێچ ئەمانە بوون: تیرعاتییەکان، شیمەعاتییەکان و سوکاتییەکان. ئەمانە ئەو قێنییانە بوون کە لە حەممەتی باوکی بنەماڵەی ڕێکابەوە هاتبوون.