یەکەم پوختەی مێژوو 16 – KSS & CCBT

Kurdi Sorani Standard

یەکەم پوختەی مێژوو 16:1-43

خزمەتکردن لەبەردەم سندوقی یەزدان

1ئیتر سندوقی خودایان هێنایە ژوورەوە بۆ ناوەڕاستی ئەو چادرەی کە داود بۆی دامەزراندبوو، هەروەها قوربانی سووتاندن و قوربانی هاوبەشییان16‏:1 قوربانی هاوبەشی: ئەم قوربانییە هاودەمی قوربانی سووتاندن بوو. تەنها یەک کەس هەڵدەستا بە دابینکردنی ئەم قوربانییە، بەڵام لەگەڵ خەڵکی دیکە بەشی زۆری ئەم قوربانییەیان لەبەردەم خودا دەخوارد وەک هێمایەک بۆ پێکەوە ژیان. بڕوانە لێڤییەکان 7‏:11‏-15.‏ لەبەردەم خودا سەرخست. 2پاش ئەوەی داود لە پێشکەشکردنی قوربانی سووتاندنەکان و قوربانییەکانی هاوبەشی بووەوە، بە ناوی یەزدانەوە داوای بەرەکەتی بۆ گەل کرد. 3بەسەر هەموو ئیسرائیلدا لە ژن و لە پیاو، کولێرەیەک و نانە خورمایەک و نانە کشمیشێکی دابەش کرد.

4چەند خزمەتکارێکیشی لە لێڤییەکان لەبەردەم سندوقی یەزدان بۆ یادکردنەوە و سوپاسکردن و ستایشکردنی یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل دانا: 5ئاساف ڕابەرایەتی دەکرد و زەکەریاش لەدوای ئەو بە پلەی دووەم دەهات، پاشان یەعیێل، شەمیرامۆت، یەحیێل، مەتیسیا، ئەلیاب، بەنایا، عوبێد ئەدۆم و یەعیێل دەهاتن. ئەمانە ئامێرەکانی ساز و قیسارەیان دەژەند، ئاسافیش سەنجی لێدەدا، 6بەنایا و یەحەزیێلی کاهینیش بە بەردەوامی کەڕەنایان دەژەند لەبەردەم سندوقی پەیمانی خودا.

7ئینجا لەو ڕۆژەدا یەکەم جار داود ئەم زەبوورەی دایە دەست ئاساف و هاوکارەکانی، کە بۆ ستایشکردنی یەزدانە:

8ستایشی یەزدان بکەن و بە ناوی ئەوەوە نوێژ بکەن،

کردارەکانی بە گەلان بناسێنن.

9گۆرانی بۆ بڵێن، ستایشی بکەن،

هەموو کارە سەرسوڕهێنەرەکانی ڕابگەیەنن،

10شانازی بە ناوی پیرۆزیەوە بکەن،

با دڵی ئەوانە خۆش بێت کە ڕوو لە یەزدان دەکەن.

11پشت بە یەزدان و هێزەکەی ببەستن،

بەردەوام ڕووتان لەو بکەن.

12باسی ئەو کارە سەرسوڕهێنەرانە بکەن کە کردوونی،

پەرجوو16‏:12 پەرجوو: موعجیزە.‏ و حوکمەکانی دەمی.

13ئەی نەوەی ئیسرائیلی بەندەی ئەو،

ئەی کوڕانی یاقوب، هەڵبژاردەکانی.

14ئەو یەزدانی پەروەردگارمانە،

حوکمەکانیشی لە سەراپای زەوییە.

15بۆ هەتاهەتایە پەیمانەکەی لە یادە،

ئەو بەڵێنەی دەیدات بۆ هەزار پشتە،

16ئەو پەیمانەی لەگەڵ ئیبراهیم بەستی،

ئەو سوێندەی بۆ ئیسحاقی خوارد،

17وەک فەرز بۆ یاقوب چەسپاندی،

وەک پەیمانێکی هەمیشەیی بۆ ئیسرائیل.

18فەرموویەتی: «خاکی کەنعان دەدەمە تۆ،

بەشە میراتی خۆتانە.»

19ئەو کاتەی ژمارەیان کەم بوو،

کەم و نامۆ بوون لەو خاکە،

20لە نەتەوەیەکەوە دەچوونە نەتەوەیەکی دیکە،

لە پاشایەتییەکەوە بۆ گەلێکی دیکە.

21لێ نەگەڕا کەس ستەمیان لێ بکات،

بەڵکو لەبەر ئەوان پاشایانی سەرزەنشت کرد:

22«دەست لە دەستنیشانکراوەکانم مەدەن،

خراپە لەگەڵ پێغەمبەرەکانم مەکەن.»

23ئەی هەموو زەوی، گۆرانی بۆ یەزدان بڵێن،

ڕۆژ بە ڕۆژ مژدەی ڕزگاریی ئەو ڕابگەیەنن.

24لەنێو نەتەوەکان شکۆمەندی ئەو ڕابگەیەنن،

لەنێو هەموو گەلان کارە سەرسوڕهێنەرەکانی.

25یەزدان مەزنە و شایانی ستایشی زۆرە،

سامناکە بەسەر هەموو خوداوەندەکانەوە،

26چونکە هەموو خوداوەندەکانی گەلان بتن،

بەڵام یەزدان ئاسمانی دروستکردووە.

27شکۆ و سەربەرزی لەبەردەمیدان،

هێز و شادمانی لە نشینگەکەیدان.

28ئەی هەموو خێڵەکانی گەلان، ستایشی یەزدان بکەن،

ستایشی شکۆ و هێزی یەزدان بکەن.

29ستایشی ناوی شکۆداری یەزدان بکەن،

دیاری بهێنن و وەرنە بەردەمی،

کڕنۆش بۆ یەزدان ببەن، چونکە شکۆدار و پیرۆزە.

30ئەی هەموو خەڵکی زەوی لەبەردەمی بلەرزن،

جیهان چەسپاوە و هەرگیز نالەقێت.

31با ئاسمان شادبێت و زەوی دڵخۆش بێت،

لەنێو نەتەوەکاندا بڵێن: «یەزدان پاشایەتی دەکات!»

32با دەریا و هەرچی تێدایە بخرۆشێن،

با کێڵگە و هەرچی تێدایە شاگەشکە بن.

33ئینجا هەموو درەختەکانی دارستان لەبەردەم یەزدان گۆرانی دەڵێن،

چونکە دێت بۆ ئەوەی دادوەری زەوی بکات.

34ستایشی یەزدان بکەن لەبەر ئەوەی چاکە،

خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.

35بڵێن: «ئەی خودای ڕزگارکەرمان، ڕزگارمان بکە،

لەنێو نەتەوەکان کۆمان بکەرەوە و فریامان بکەوە،

بۆ ئەوەی ستایشی ناوی پیرۆزی تۆ بکەین و

شانازی بە ستایشکردنی تۆوە بکەین.»

36ستایش بۆ یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل،

لە ئەزەلەوە و بۆ هەتاهەتایە.

ئینجا هەموو گەل گوتیان «ئامین!» و «ستایشی یەزدان بکەن.»

37داود لەوێدا لەبەردەم سندوقی پەیمانی یەزدان، ئاساف و هاوکارەکانی بەجێهێشت تاکو بە بەردەوامی لەبەردەم سندوقەکە خزمەت بکەن، هەر خزمەتێک لە ڕۆژی خۆیدا. 38هەروەها عوبێد ئەدۆم و هاوکارەکانیشی کە شەست و هەشت کەس بوون، بۆ یارمەتیدانی ئەوان، بەجێی هێشتن. عوبێد ئەدۆمی کوڕی یەدوتون و حۆسا هەردووکیان دەرگاوان بوون.

39داود سادۆقی کاهین و برا کاهینەکانیشی لەبەردەم چادری پەرستنی یەزدان، ئەوەی لەسەر بەرزاییەکەی گبعۆن بوو، بەجێی هێشتن، 40بۆ ئەوەی بە بەردەوامی قوربانی سووتاندن لەسەر قوربانگاکەی قوربانی سووتاندن پێشکەش بکەن، بەیانییان و ئێواران بەپێی هەموو ئەوەی لە تەوراتی یەزداندا نووسراوە، ئەوەی فەرمانی بە ئیسرائیل کرد. 41لەگەڵ ئەوانیش، هێیمان و یەدوتون و پاشماوەی هەڵبژێردراوەکان ئەوانەی ناویان هات تاکو سوپاسی یەزدان بکەن، چونکە «خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.» 42لەگەڵ ئەوانیش هێیمان و یەدوتون بەرپرسی ژەنینی کەڕەنا و سەنج و ئامێرە مۆسیقییەکانی دیکە بوون لە کاتی گۆرانی و ستایشەکانیان بۆ خودا. کوڕەکانی یەدوتونیش دەرگاوان بوون.

43پاشان هەموو گەل هەرکەسە و بۆ ماڵی خۆی بەڕێکەوت و داودیش گەڕایەوە بۆ ئەوەی داوای بەرەکەت بۆ ماڵەکەی خۆی بکات.

Chinese Contemporary Bible (Traditional)

歷代志上 16:1-43

1眾人將上帝的約櫃抬進去,安放在大衛所搭的帳篷裡,然後在上帝面前獻上燔祭和平安祭。 2大衛獻上燔祭和平安祭後,就奉耶和華的名給民眾祝福, 3又給以色列男女每人一個餅、一塊肉和一個葡萄餅。

4大衛指派一些利未人在耶和華的約櫃前事奉,頌揚、稱謝和讚美以色列的上帝耶和華。 5為首的是亞薩,其次是撒迦利雅雅薛示米拉末耶歇瑪他提雅以利押比拿雅俄別·以東耶利,他們鼓瑟彈琴,亞薩敲鈸。 6比拿雅雅哈悉兩位祭司在上帝的約櫃前吹號。

大衛的頌歌

7那一天,大衛初次指派亞薩和他的親族唱詩歌頌耶和華,說:

8「你們要稱謝耶和華,

呼求祂的名,

在列邦傳揚祂的作為。

9要歌頌、讚美祂,

述說祂一切奇妙的作為。

10要以祂的聖名為榮,

願尋求耶和華的人都歡欣。

11要尋求耶和華和祂的能力,

時常來到祂面前。

12-13祂僕人以色列的後裔啊,

祂所揀選的雅各的子孫啊,

要記住祂所行的神蹟奇事和祂口中的判詞。

14「祂是我們的上帝耶和華,

祂在普天下施行審判。

15你們要永遠銘記祂的約,

要思想祂的應許直到千代,

16就是祂與亞伯拉罕所立的約,

以撒所起的誓。

17祂將這約定為律例賜給雅各

定為永遠的約賜給以色列

18祂說,『我必把迦南賜給你,

作為你的產業。』

19「那時他們人丁稀少,

在當地寄居,

20他們在異國他鄉流離飄零。

21耶和華不容人壓迫他們,

還為他們的緣故責備君王,

22說,『不可難為我膏立的人,

也不可傷害我的先知。』

23「普天下都要歌頌耶和華,

要天天傳揚祂的救恩;

24要在列國述說祂的榮耀,

在萬民中述說祂的奇妙作為。

25因為耶和華無比偉大,

當受至高的頌揚;

祂超越一切神明,

當受敬畏。

26列邦的神明都是假的,

唯獨耶和華創造了諸天。

27祂尊貴威嚴,

祂的聖所充滿能力和喜樂。

28「萬族萬民啊,

要把榮耀和能力歸給耶和華,

歸給耶和華!

29要將耶和華當得的榮耀歸給祂,

要將供物獻給祂,

要穿上聖潔的衣服敬拜祂。

30普天下要在祂面前戰抖;

祂堅立世界,使它不致搖動。

31願天歡喜,願地快樂;

願他們向列國宣告,

『耶和華是王!』

32願海洋和其中的萬物都歡呼,

願田野和其中的一切都歡騰!

33那時,林中的樹木都要在耶和華面前歡唱,

因為祂要來審判天下。

34要稱謝耶和華,

因為祂是美善的,

祂的慈愛永遠長存!

35「要說,『拯救我們的上帝啊,

求你救我們,招聚我們,

從列國把我們救出來,

我們好稱謝你的聖名,

以讚美你為榮。』

36從亙古到永遠,

以色列的上帝耶和華當受稱頌!」

眾民都說:「阿們」,

並讚美耶和華。

分派事奉的人員

37大衛亞薩及其親族天天在約櫃前事奉耶和華,盡當盡的職分; 38又派俄別·以東及其六十八位親族、何薩耶杜頓的兒子俄別·以東守門; 39並派祭司撒督及其他祭司在基遍高地的耶和華的聖幕前供職, 40按照耶和華在律法書上對以色列人的吩咐,每日早晚在祭壇上獻燔祭給耶和華。 41與他們一同供職的有希幔耶杜頓和其他人,他們被特別選出來稱謝上帝,因為祂有永恆的慈愛。 42希幔耶杜頓負責用號、鈸及其他樂器伴奏歌頌上帝。耶杜頓的子孫負責守門。 43於是,眾民各自回家,大衛也回去為家人祝福。