یەکەم پاشایان 6 – KSS & CCB

Kurdi Sorani Standard

یەکەم پاشایان 6:1-38

بنیادنانی پەرستگا

1لە چوار سەد و هەشتایەمین ساڵی هاتنە دەرەوەی نەوەی ئیسرائیل لە خاکی میسر، کە دەکاتە ساڵی چوارەمی پاشایەتی سلێمان لە ئیسرائیل، لە مانگی زیڤ کە مانگی دووە، سلێمان دەستی بە بنیادنانی پەرستگای یەزدان کرد.

2ئەو پیرۆزگایەی سلێمانی پاشا بۆ یەزدان بنیادی نا، درێژییەکەی شەست باڵ6‏:2 شەست باڵ: نزیکەی 27 مەتر.‏ و پانییەکەی بیست باڵ6‏:2 بیست باڵ: نزیکەی 9 مەتر.‏ و بەرزاییەکەشی سی باڵ6‏:2 سی باڵ: نزیکەی 13,5 مەتر.‏ بوو. 3هەیوانی بەردەم هۆڵی سەرەکی پیرۆزگاکەش درێژییەکەی بەرامبەر بوو بە پانی پیرۆزگاکە، واتا بیست باڵ بوو، پانییەکەشی لەبەردەم پیرۆزگاکەوە دە باڵ بوو6‏:3 دە باڵ: نزیکەی 4,5 مەتر.‏. 4هەروەها کڵاوڕۆژنەی6‏:4 وەک پەنجەرەیە، دەلاقەیەکە بۆ هاتوچۆی هەوا و گێڕانەوەی تیشکی خۆر.‏ کەتیبەداری بۆ پیرۆزگاکە دروستکرد. 5ئینجا لەسەر دیواری سەر بە هۆڵە سەرەکییەکە و دیواری شوێنەکەی هەرەپیرۆز چەند نهۆمێکی بنیاد نا، واتا لە دەوری دیوارەکانی پیرۆزگاکە، ژووری لاتەنیشت لە دەوریان هەبوو. 6نهۆمی ژێرەوە پانییەکەی پێنج باڵ6‏:6 پێنج باڵ: نزیکەی 2,3 مەتر.‏ و نهۆمی ناوەڕاست پانییەکەی شەش باڵ6‏:6 شەش باڵ: نزیکەی 2,7 مەتر.‏ و سێیەمیشیان پانییەکەی حەوت باڵ6‏:6 حەوت باڵ: نزیکەی 3,1 مەتر.‏ بوو، بەم شێوەیە لە دەرەوە لێواری لە دەوری پیرۆزگاکە کرد هەتا کاریتەکان نەخاتە ناو دیوارەکان.

7لە کاتی بنیادنانی پەرستگاکەدا بەردی نایابی ئامادەکراو بەکارهێنرا، بەڵام دەنگی چەکوش و تەور و هیچ ئامێرێکی ئاسن لە پەرستگاکە نەبیسترا.

8داڵانی نهۆمی ژێرەوە لەلای باشووری پەرستگاکە بوو؛ بە پەیژە سەردەکەوتن بۆ ناوەڕاست و لەوێشەوە بۆ نهۆمی سێیەم. 9پەرستگاکەی بنیاد نا و تەواوی کرد، بە تەختەداری پان و کاریتەی ئورز سەری پەرستگاکەی گرت. 10هەموو ئەو ژوورە لاتەنیشتانەش کە لە دەوری پیرۆزگاکە بنیادی نان، بەرزاییەکەیان پێنج باڵ بوو، بە داری ئورز بە پیرۆزگاکەی گەیاندن.

11فەرمایشتی یەزدان بۆ سلێمان هات و فەرمووی: 12«ئەم پەرستگایەی کە تۆ دروستی دەکەیت، ئەگەر بە ڕێگای فەرزەکانمدا بڕۆیت و حوکمەکانم پەیڕەو بکەیت، هەروەها هەموو فەرمانەکانم بەجێبهێنیت بۆ پەیڕەوکردنی، ئەوا ئەو بەڵێنەی بە داودی باوکی تۆم دا لە ڕێگەی تۆوە دەیهێنمە دی. 13هەروەها لەنێو نەوەی ئیسرائیلدا نیشتەجێ دەبم و ئیسرائیلی گەلم بەجێناهێڵم.»

14سلێمان پەرستگاکەی بنیاد نا و تەواوی کرد. 15دیواری ناوەوەی پیرۆزگاکە هەتا بنمێچەکەی بە تەختەی داری ئورز ڕووپۆش کرد، هەروەها زەمینەکەشی بە تەختەی دار سنەوبەر. 16بیست باڵیشی لە بەشی دواوەی پیرۆزگاکە بە دیوارێک لە تەختەی دار ئورز جیا کردەوە، هەتا ببێتە پیرۆزگای ناوەوەی پەرستگاکە، کە شوێنی هەرەپیرۆزە. 17هۆڵە سەرەکییەکە لەبەردەم ئەم ژوورەوە چل باڵ6‏:17 چل باڵ: نزیکەی 18 مەتر.‏ بوو. 18دار ئورزی پەرستگاکە بە دیوی ناوەوەی پەرستگاکە لەسەر شێوەی سەوزەوات6‏:18 لە زمانی عیبری وشەی پەقەعی‏ مەبەستی لە بەرهەمی هەموو ئەو ڕووەکانەیە کە بڕکەکانیان پەل دەهاوێت، وەکو: کودو، ئاروو، کودووە زەردە، ترۆزی… هتد.‏ و گوڵی کراوە نەخشێنرابوو، هەمووی داری ئورز بوو، هیچ بەردێک نەدەبینرا.

19لە ناوەڕاستی پەرستگاکە، شوێنی هەرەپیرۆزی ئامادە کرد هەتا سندوقی پەیمانی یەزدان لەوێ دابنێت. 20شوێنی هەرەپیرۆز، کە بیست باڵ درێژ و بیست باڵ پان و بیست باڵیش بەرز بوو، بە زێڕی بێگەرد ڕووپۆشی کرد، قوربانگاکەشی بە ئورز ڕووپۆش کرد. 21سلێمان دیوی ناوەوەی پیرۆزگاکەی بە زێڕی بێگەرد ڕووپۆش کرد، زنجیری زێڕیشی لەبەردەم شوێنی هەرەپیرۆز ڕاکێشا، بە زێڕ ڕووپۆشی کرد. 22تەواوی قوربانگای شوێنی هەرەپیرۆز و تەواوی دیوی ناوەوەی پیرۆزگاکەشی بە زێڕ ڕووپۆش کرد.

23لەناو شوێنی هەرەپیرۆزیش دوو کەڕوبی6‏:23 دوو کەڕوب: جووتێک پەیکەری بوونەوەری ئاسمانی باڵدارە، لە شێوەی ئاژەڵ و مرۆڤدایە، بۆ پارێزگاریکردن لە سندوقی پەیمان دانرابوو، بڕوانە ‏ دەرچوون 25‏:18 و عیبرانییەکان 9‏:5‏.‏ لە داری زەیتوون دروستکرد، بەرزی هەریەکەیان دە باڵ بوو. 24هەر کەڕوبێک دوو باڵی هەبوو، درێژی هەر باڵێک پێنج باڵ بوو،6‏:24 درێژی هەر باڵێکی کەڕوبەکە نزیکە 2,25 مەترە.‏ لە سەری باڵێکییەوە هەتا سەری باڵەکەی دیکە دە باڵ بوو. 25هەردوو کەڕوبەکە یەک ئەندازە و یەک شێوەیان هەبوو. 26بەرزی کەڕوبی یەکەم دە باڵ بوو، کەڕوبی دووەمیش بە هەمان شێوە. 27هەردوو کەڕوبەکەی لە ناوەڕاستی شوێنی هەرەپیرۆز دانا و باڵی کەڕوبەکانی کردەوە. باڵی یەکێک لە کەڕوبەکان بەر دیوارێک کەوت و باڵی کەڕوبی دووەمیان بەر دیوارەکەی بەرامبەری کەوت، لە ناوەڕاستی ژوورەکەش بەر یەکتری دەکەوتن، باڵ بە باڵ. 28هەردوو کەڕوبەکەشی بە زێڕ ڕووپۆش کرد.

29لەسەر هەموو دیوارەکانی پیرۆزگاکە، لەناو هەردوو ژوورەکەی، ژووری ناوەوە و ژووری دەرەوەش، وێنەی کەڕوب و دار خورما و گوڵی کراوەی نەخشاند. 30زەمینی ژووری ناوەوە و ژووری دەرەوەی پیرۆزگاکەشی بە زێڕ ڕووپۆش کرد.

31بۆ داڵانەکەی شوێنی هەرەپیرۆزیش، دەرگایەکی دوو دەری لە داری زەیتوون دروستکرد، بە شێوەی پێنج چوارچێوە لەناو یەکدا. 32لەسەر هەردوو لای دەرگاکەش کە لە داری زەیتوون بوون، کەڕوب و دار خورما و گوڵی کراوەی لەسەر نەخشاند و بە زێڕ ڕووپۆشی کردن. 33بە هەمان شێوە لە داڵانی هۆڵە سەرەکییەکەش چوار چوارچێوەی لەناو یەکدا لە داری زەیتوون دروستکرد. 34هەروەها دوو دەرگای بە داری سنەوبەر دروستکرد، هەردووکیان دوو دەری بوون کە بە نەرمادە6‏:34 نەرمادە لە دوو پارچە ئاسن پێکهاتووە کە تێکهەڵکێشی یەکن و دەجوڵێن، کە بۆ بەستنەوەی دەرگا بە یەکەوە یان بۆ بەستنەوەی دەرگا بە چوارچێوەکەیەوە بەکاردێت.‏ بەسترا بوون و دەسووڕانەوە. 35کەڕوب و دار خورما و گوڵی کراوەی لەسەر نەخشاندن و بە زێڕی کوتراو لەسەر نەخشەکە ڕووپۆشی کردن.

36هەروەها حەوشەکەی ناوەوەی بنیاد نا بە سێ ڕیز بەردی تاشراو و ڕیزێک کاریتەی ئورز.

37لە ساڵی چوارەم پەرستگای یەزدانی دامەزراند، لە مانگی زیڤ. 38لە ساڵی یازدەیەمینیش، لە مانگی بول کە مانگی هەشتە، هەموو بەشەکانی پەرستگاکە بە هەموو وردەکارییەکانییەوە تەواو کرا، بە حەوت ساڵ بنیادی نا.

Chinese Contemporary Bible (Simplified)

列王纪上 6:1-38

建造圣殿

1所罗门在做以色列王的第四年二月,即西弗月,开始为耶和华建殿。那时正是以色列人离开埃及后第四百八十年。 2所罗门王为耶和华建造的殿长二十七米,宽九米,高十三米半。 3殿前的门廊和殿一样宽九米,深四米半。 4殿有精致的窗户。 5靠殿墙、围着外殿和内殿又造了三层厢房, 6底层宽二点二五米,中层宽二点七米,上层宽三点一米。厢房的横梁都搭在殿墙突出的地方,免得插入殿墙。 7建殿的石头都在采石场凿好了,建殿的时候听不到锤子、斧头或其他铁器的响声。

8底层厢房的进口在殿的南面,沿着一道螺旋楼梯可以通到第二层和第三层。 9殿建成后,殿顶装上香柏木的梁木和木板。 10靠着殿墙所造的厢房每一层高二点二五米,用香柏木的梁木与殿墙接连起来。

耶和华的约

11耶和华对所罗门说: 12“关于你所建的这殿,若你遵行我的律例,顺从我的典章,谨守我的一切诫命,我必实现我对你父亲大卫的应许。 13我必住在以色列人当中,不抛弃我的以色列子民。”

14所罗门建造的殿落成了。 15殿里的墙壁和天花板都铺上了香柏木,地面都铺上了松木板。 16在殿的后部,从地面至天花板用香柏木板隔出长九米的内殿,就是至圣所。 17在至圣所外面是外殿,长十八米。 18殿内全部铺上香柏木,不露一点石头,香柏木上刻着野瓜和花朵的图案。 19殿的至圣所用来安放耶和华的约柜。 20至圣所长、宽和高都是九米,里面全贴上纯金,香柏木造的祭坛也包上纯金。 21殿内全部贴上纯金,至圣所前面有金链拦着。 22殿内都贴上纯金,至圣所内的祭坛也都包上纯金。

23至圣所里面放着两个橄榄木造的基路伯天使,各高四米半, 24各有两个二点二五米长的翅膀,双翅展开,两翅尖相距四点五米。 25两个基路伯的大小和形状一模一样, 26高度都是四点五米。 27他将两个基路伯安在至圣所内,两个基路伯展开翅膀,各有一个翅膀在至圣所的中央相接,另一个翅膀的尖端触到墙壁。 28这两个基路伯天使也包上金。

29内殿和外殿的墙壁都刻上基路伯天使、棕树和花朵的图案, 30地板是铺金的。 31至圣所的门、门楣和门柱都是橄榄木造的,门柱呈五角形。 32两扇用橄榄木造的门上都刻着基路伯天使、棕树和花朵的图案,并包上金。 33外殿的四角形门柱也是用橄榄木造的, 34两扇门是松木造的,每一扇门都分为可折叠的两片, 35上面刻着基路伯天使、棕树和花朵的图案,并包上金。 36内院的墙是由三层凿好的石头和一层香柏木建的。

37耶和华的殿在所罗门执政第四年的西弗月奠基, 38在他执政的第十一年的布勒月,即八月全部按规格建成,历经七年。