یەکەم پاشایان 4 – KSS & CCB

Kurdi Sorani Standard

یەکەم پاشایان 4:1-34

کاربەدەست و بریکارەکانی سلێمان

1ئیتر سلێمان پاشایەتی هەموو ئیسرائیلی کرد.

2ئەمانەش باڵاترین کاربەدەستانی ئەو بوون:

عەزەریای کوڕی سادۆقی کاهین،

3ئەلیحۆرەف و ئاحییا، دوو کوڕەکەی شیشا، خامەی نهێنی4‏:3 ڕازپۆش.‏ بوون،

یەهۆشافاتی کوڕی ئەحیلود، تۆمارکار.

4بەنایای کوڕی یەهۆیاداعیش سوپاسالار،

سادۆق و ئەبیاتاریش هەردووکیان کاهین بوون.

5عەزەریای کوڕی ناتان سەرۆکی بریکارەکان و

زەڤودی کوڕی ناتان، کاهین و یاوەری پاشا بوون.

6ئەحیشار سەرپەرشتیاری کۆشک،

ئەدۆنیرامی کوڕی عەبدا سەرپەرشتیاری کاری بێگاری بوو.

7هەروەها سلێمان دوازدە بریکاری لەسەر هەموو ئیسرائیل هەبوو، ئازووقەیان بۆ پاشا و ماڵەکەی دابین دەکرد و ساڵی مانگێک لەسەر هەریەکەیان بوو بۆ دابینکردنی ئازووقە.

8ئەمانەش ناوەکانیانە:

بەن‌حور لە ناوچە شاخاوییەکانی ئەفرایم.

9بەن‌دەقەر لە ماقەچ و شەعەلڤیم و بێت‌شەمەش و ئێلۆن بێت‌حانان.

10بەن‌حەسەد لە ئەروبۆت، سۆکۆ و هەموو خاکی حێفەر سەر بە ئەو بوو.

11بەن‌ئەبیناداب لە هەموو بەرزاییەکانی دۆردا، تافەتی کچی سلێمانیش بووە ژنی.

12بەعەنای کوڕی ئەحیلود، تەعنەک و مەگیدۆ و هەموو بێت‌شان ئەوەی لەتەنیشت چەرەتانە لە خوار یەزرەعیل، لە بێت‌شانەوە هەتا ئابێل مەحۆلا، هەتا ئەو بەری یۆقمەعام.

13بەن‌گەڤەر لە ڕامۆتی گلعاد، ئاواییەکانی یائیری کوڕی مەنەشە، ئەوەی لە گلعادە سەر بە ئەو بوون، لەگەڵ ناوچەی ئەرگۆڤ ئەوەی لە باشانە، شەست شاری گەورەی شوورابەند کە شمشیرەی4‏:13 شمشیر، پارچە دارێک بووە لە جیاتی قوفڵ لە دواوەی دەرگا بە شێوەی ئاسۆیی دانراوە بۆ داخستنی دەرگا.‏ دەرگاکانی لە بڕۆنز دروستکرا بوون.

14ئەحینادابی کوڕی عیدۆ لە مەحەنەیم بوو.

15ئەحیمەعەچ لە نەفتالی، ئەویش باسمەتی کچی سلێمانی هێنا ببێتە ژنی.

16بەعەنای کوڕی حوشەی لە ئاشێر و لە عالۆت بوو.

17یەهۆشافاتی کوڕی پاروەح لە یەساخار بوو.

18شیمعی کوڕی ئێلا لە بنیامین بوو.

19گەڤەری کوڕی ئوری لە خاکی گلعاد، خاکی سیحۆنی پاشای ئەمۆرییەکان و عۆگی پاشای باشان، تاکە بریکار بوو لەسەر ناوچەکە.

ئازووقەی ڕۆژانەی سلێمان

20یەهودا و ئیسرائیل لە زۆریدا وەک لمی سەر کەناری دەریا بوون، دەیانخوارد و دەیانخواردەوە و دڵخۆش بوون. 21سلێمان دەسەڵاتدار بوو لەسەر هەموو پاشایەتییەکان، لە ڕووباری فوراتەوە هەتا خاکی فەلەستییەکان و سنووری میسر، سەرانەیان پێدەدا و بە درێژایی ژیانی خزمەتکاری سلێمان بوون.

22ئازووقەی ڕۆژانەی سلێمان، سی کۆر4‏:22 سی کۆر: نزیکەی پێنج تەن.‏ لە باشترین ئارد و شەست کۆر4‏:22 شەست کۆر: نزیکەی دە تەن.‏ بڕوێش، 23دە گای قەڵەو و بیست گای لەوەڕگا و سەد مەڕ و بزن، جگە لە ئاسک و مامز و ئاسکە سوورە و پەلەوەری قەڵەو. 24لەبەر ئەوەی فەرمانڕەوا بوو لەسەر هەموو شانشینەکانی ئەم بەری ڕووباری فورات، لە تیفسەحەوە هەتا غەزە، لە هەموو لایەکەوە ئاشتی هەبوو. 25هەموو سەردەمی سلێمان یەهودا و ئیسرائیلی هەریەکە لەژێر دار مێو و دار هەنجیرەکەی خۆی بە ئاسوودەیی نیشتەجێ بوون، لە دانەوە هەتا بیری شابەع4‏:25 واتا لە باکووری ئیسرائیل هەتا باشوور.‏.

26سلێمان چوار هەزار ئاخوڕی هەبوو بۆ ئەسپی گالیسکەکانی، لەگەڵ دوازدە هەزار ئەسپ.

27ئەم بریکارانە ئازووقەیان دابین دەکرد بۆ سلێمانی پاشا و هەموو ئەوانەی دەهاتنە سەر خوانەکەی، هەریەکە و لە مانگی خۆی، ئیتر پێویستیان بە هیچ نەبوو. 28جۆ و کاش بۆ ئەسپی گالیسکەکان و ئەسپەکانی دیکە دەهێنران بۆ ئەو شوێنەی کە لێی دەبوون، هەرکەسە و بەگوێرەی ئەرکی خۆی.

دانایی سلێمان

29خودا دانایی و تێگەیشتنێکی زۆر زۆری دایە سلێمان، هەروەها مێشکێکی فراوان وەک ئەو لمەی لەسەر کەناری دەریایە. 30دانایی سلێمان زیاتر بوو لە دانایی هەموو خەڵکی ڕۆژهەڵات و هەموو دانایی میسرییەکان. 31لە هەموو خەڵک داناتر بوو، تەنانەت داناتر بوو لە ئێیتانی ئەزراحی و لە هێیمان و لە کەلکۆل و لە دەردەعی کوڕانی ماحۆل، ناوبانگیشی لەنێو هەموو نەتەوەکانی دەوروبەری بڵاو بووەوە. 32سێ هەزار پەند و هەزار و پێنج سروودیشی هەبوو. 33دەربارەی دارودرەخت قسەی کردووە، لە دار ئورزەوە ئەوەی لە لوبنانە هەتا ئەو زوفایەی لەبن دیوار دەڕوێت، هەروەها دەربارەی ئاژەڵ و باڵندە و خشۆک و ماسیش قسەی کردووە. 34لە هەموو گەلانەوە دەهاتن بۆ گوێگرتن لە دانایی سلێمان، هەموو پاشایانی زەوی کە دەربارەی داناییەکەی بیستبوویان خەڵکیان دەناردە لای.

Chinese Contemporary Bible (Simplified)

列王纪上 4:1-34

所罗门的臣仆

1所罗门统治以色列2以下是他的众臣仆:撒督的儿子亚撒利雅做祭司; 3示沙的儿子以利何烈亚希亚做书记;亚希律的儿子约沙法做史官; 4耶何耶大的儿子比拿雅做元帅;撒督亚比亚他做祭司长; 5拿单的儿子亚撒利雅掌管吏部;拿单的儿子撒布得祭司做所罗门王的顾问; 6亚希煞总管宫廷事务;亚比大的儿子亚多尼兰总管做劳役的。

7所罗门以色列全国设立了十二个地方官,负责供给王及王室的需用,每年每人负责一个月。 8这十二个地方官是:便·户珥,负责以法莲山区; 9便·底甲,负责玛迦斯沙宾伯·示麦以伦·伯·哈南10便·希悉,负责亚鲁泊,包括梭哥希弗全境; 11所罗门女儿她法的丈夫便·亚比拿达,负责多珥高原; 12亚希律的儿子巴拿,负责他纳米吉多,靠近撒拉他拿耶斯列下边的伯·善全境,以及从伯·善亚伯·米何拉,远至约念13便·基别,负责基列拉末玛拿西子孙雅珥基列的城邑,以及巴珊亚珥歌伯地区有城墙和铜闩的大城六十座; 14易多的儿子亚希拿达,负责玛哈念15所罗门的另一个女儿巴实抹的丈夫亚希玛斯,负责拿弗他利16户筛的儿子巴拿,负责亚设亚禄17帕路亚的儿子约沙法,负责以萨迦18以拉的儿子示每,负责便雅悯19乌利的儿子基别,独自负责从前属亚摩利西宏巴珊基列地区。

所罗门的财富和智慧

20犹大人和以色列人多如海沙,丰衣足食,生活幸福。 21所罗门统管列国,从幼发拉底河至非利士,直到埃及边界。所罗门在世的日子,列国都年年进贡称臣。

22王室每天用三千公斤细面粉、六千公斤粗面粉、 23十头肥牛、二十头草场的牛、一百只羊,此外还有鹿、羚羊、狍子及肥禽。 24所罗门统治幼发拉底河西面所有的国家,从提弗萨直到迦萨,四境安宁。 25所罗门在世的时候,从别示巴犹大人和以色列人都在自己的葡萄树和无花果树下安居。

26所罗门有四万匹拉战车的马,一万二千名骑兵。 27十二个地方官按月供给所罗门王及王室的需用,使他们一无所缺。 28他们也各按其份提供喂马用的大麦和干草。

29上帝赐予所罗门无比的智慧、悟性和渊博的学识。 30他的智慧高过东方人和埃及人的一切智慧, 31无人能比,胜过以斯拉以探玛曷的儿子希幔甲各达大的智慧。他名扬四周列国。 32所罗门写下箴言三千句,作诗歌一千零五首。 33他对飞禽走兽、草木鱼虫,从黎巴嫩的香柏树到长在墙上的牛膝草,都无所不知。 34天下列王风闻所罗门的智慧,都纷纷遣使来求教。