یەکەم ساموئێل 27 – KSS & CCBT

Kurdi Sorani Standard

یەکەم ساموئێل 27:1-12

نیشتەجێبوونی داود لەنێو فەلەستییەکان

1داود لە دڵی خۆیدا گوتی: «بێگومان ڕۆژێک بە دەستی شاول دەفەوتێم، لەبەر ئەوە باشترین شت بۆ من ئەوەیە هەڵبێم و خۆم دەرباز بکەم بۆ خاکی فەلەستییەکان، ئیتر شاول نائومێد دەبێت لە گەڕان بەدوامدا لەنێو سنوورەکانی ئیسرائیل و منیش لە دەستی دەرباز دەبم.»

2داود هەستا و خۆی و ئەو شەش سەد پیاوەی لەگەڵی بوون پەڕینەوە بۆ لای ئاخیشی کوڕی ماعۆخی پاشای گەت. 3ئیتر داود لە گەت لەلای ئاخیش مایەوە، خۆی و پیاوەکانی، هەریەکە و خێزانەکەی خۆی لەگەڵی بوو، داودیش لەگەڵ هەردوو ژنەکەی، ئەحینۆعەمی یەزرەعیلی و ئەبیگایلی کارمەلی کە بێوەژنی نابال بوو. 4بە شاول ڕاگەیەنرا کە داود بۆ گەت هەڵاتووە، ئیتر ئەویش بەدوایدا نەگەڕا.

5داود بە ئاخیشی گوت: «ئەگەر لەبەرچاوت جێی ڕەزامەندی تۆم، لە یەکێک لە شارۆچکە دوورەدەستەکان شوێنێکم بدەرێ و با لەوێ نیشتەجێ بم، بۆچی خزمەتکارەکەت لەناو پایتەخت لەگەڵت نیشتەجێ بێت؟»

6لەبەر ئەوە لەو ڕۆژەدا ئاخیش چیقلەگی پێدا، بۆیە لەو ڕۆژەوە هەتا ئەمڕۆش چیقلەگ بووە بە هی پاشاکانی یەهودا. 7داود ساڵێک و چوار مانگ لە خاکی فەلەستییەکان نیشتەجێ بوو.

8لەو ماوەیەدا داود و پیاوەکانی سەردەکەوتن و پەلاماری گەشووری و گیرزی و عەمالێقییەکانیان دەدا، چونکە ئەمانە لە کۆنەوە دانیشتووانی خاکەکە بوون، لەلای شوورەوە هەتا خاکی میسر. 9هەر کاتێک داود هێرشی دەکردە سەر هەرێمێک پیاو و ئافرەتی بە زیندوویی نەدەهێشتەوە، مەڕ و مانگا و گوێدرێژ و وشتر و جلوبەرگی دەبرد و دەگەڕایەوە، دەهاتەوە لای ئاخیش.

10کاتێک ئاخیش پرسیاری لێ دەکرد: «ئەمڕۆ پەلاماری کوێتان داوە؟» داودیش دەیگوت: «نەقەبی27‏:10 نەقەب: چۆڵەوانی یان بیابان. لێرە مەبەست لە ناوچەکانی وشک لە باشووری پاشایەتی ئیسرائیلدا.‏ یەهودا» یان «نەقەبی یەرەحمێلییەکان» یان «نەقەبی قێنییەکان.» 11داود پیاو و ئافرەتی بە زیندوویی نەدەهێشتەوە هەتا بێنە گەت، چونکە دەیگوت: «نەوەک لە گەت ڕابگەیەنن: ”داود ئەمەی کردووە.“» ئەمە پیشەی ڕۆژانەی بوو لە هەموو ئەو ماوەیەی لە خاکی فەلەستییەکان نیشتەجێ بوو. 12ئاخیش بڕوای بە داود دەکرد و دەیگوت: «داود لەلای ئیسرائیلی گەلی خۆی بە تەواوی قێزەون بووە، جا هەتاهەتایە دەبێتە بەندەم.»

Chinese Contemporary Bible (Traditional)

撒母耳記上 27:1-12

大衛投奔非利士人

1大衛心裡想:「終有一天,我會死在掃羅手裡,我最好逃到非利士人那裡。這樣,掃羅就不會在以色列到處追捕我了,我便可以逃離他的手。」 2於是,大衛率領他的六百個隨從去投靠瑪俄的兒子迦特亞吉3他部下的家眷和他的兩位妻子——耶斯列亞希暖拿八的遺孀迦密亞比該也跟他一同住在迦特亞吉那裡。 4掃羅聽到這個消息,就不再追捕他了。 5大衛亞吉說:「如果你開恩,就讓我到郊野的一個城邑去住吧,何必讓僕人與王一同住在都城呢?」 6亞吉當天把洗革拉賜給他,因此那地方至今仍屬猶大王。 7大衛非利士人的地方共住了一年零四個月。 8他率領部下襲擊基述人、基色人和亞瑪力人,這些人自古以來就住在遠至書珥埃及一帶的地方。 9大衛攻打那一帶,殺死所有的人,搶走牛、羊、驢、駱駝和衣物,回去見亞吉10亞吉問:「你們今天攻打了哪裡?」大衛會說:「攻打了猶大南部」,或說:「攻打了耶拉篾南部」,或說:「攻打了基尼南部。」 11大衛把那地方的人都殺掉,一個也不帶到迦特,因為他害怕他們會洩露真相。大衛非利士人那裡居住的時候,常常這樣做。 12亞吉相信了大衛的話,心裡想:「以色列人恨透了大衛,他必永遠留在迦特做我的僕人。」