یەکەم سالۆنیکی 5 – KSS & CCB

Kurdi Sorani Standard

یەکەم سالۆنیکی 5:1-28

1خوشکان، برایان، سەبارەت بە کات و بەروار پێویست ناکات بۆتان بنووسین، 2چونکە خۆتان باش دەزانن، هاتنی ڕۆژی یەزدان وەک هاتنی دز وایە لە شەودا. 3کاتێک خەڵکی دەڵێن: «ئاشتی و ئاسایشە،» دەستبەجێ مردن دێتە سەریان، وەک ژانی ژنی سکپڕ لە ناوەختدا دێت و ناشتوانن دەربازیان بێت.

4بەڵام ئێوە خوشکان، برایان، لە تاریکیدا نین تاکو ئەو ڕۆژە وەک دز لەناکاو بێتە سەرتان، 5چونکە هەمووتان ڕۆڵەی ڕووناکی و ڕۆژن. ڕۆڵەی شەو یان تاریکی نین. 6کەواتە ئێمە وەک خەڵکی دیکە ناخەوین، بەڵکو با ئێشک بگرین و وریابین، 7چونکە ئەوانەی دەخەون بە شەو دەخەون و ئەوانەی سەرخۆش دەبن بە شەو سەرخۆش دەبن. 8بەڵام ئێمەی ڕۆڵەی ڕۆژ با وریا بین و زرێی5‏:8 جلێکی ئاسنینە بۆ پاراستنی سنگی سەرباز لە کاتی جەنگدا.‏ باوەڕ و خۆشەویستی لەبەر بکەین و هیوای ڕزگاری وەک کڵاوی ئاسنین لەسەر بکەین، 9چونکە خودا ئێمەی بۆ تووڕەیی دەستنیشان نەکردووە، بەڵکو بۆ بەدەستهێنانی ڕزگاری لە ڕێگەی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمانەوە، 10ئەوەی لە پێناوی ئێمەدا مرد، تاکو ئەگەر بەخەبەر بین یاخود نوستوو5‏:10 نوستوو مەبەست لەوانەیە کە بە جەستە مردوون.، لەگەڵ ئەو بژین. 11لەبەر ئەوە یەکتری هانبدەن و یەکتری بنیاد بنێن، وەک دەیکەن.

12ئیتر خوشکان و برایان، داواتان لێ دەکەین ڕێزی ئەوانە بگرن کە لەنێوتاندا زەحمەت دەکێشن و بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحی باڵادەستدا سەرپەرشتی و ئامۆژگاریتان دەکەن، 13لەبەر کارەکانیان ئەوپەڕی ڕێز و خۆشەویستییان بۆ دەربڕن. بە ئاشتی لەگەڵ یەکتری بژین. 14ئەی خوشکان و برایان، لێتان دەپاڕێینەوە کە سەرزەنشتی تەمبەڵەکان بکەن، ورەی ترسنۆکەکان بەرز بکەنەوە، یارمەتی لاوازەکان بدەن و لەگەڵ هەمووان پشوودرێژ بن. 15ئاگاداربن پاداشتی خراپە بە خراپە مەدەنەوە، بەڵکو هەمیشە هەوڵ بدەن بۆ یەکتری و بۆ خەڵکی دیکەش باش بن.

16هەمیشە دڵشاد بن، 17بەردەوام نوێژ بکەن، 18لە هەموو بارودۆخێکدا سوپاسی خودا بکەن، چونکە ئەمە ویستی خودایە بۆ ئێوە بە یەکبوونتان لەگەڵ عیسای مەسیحدا.

19ڕۆحی پیرۆز مەکوژێننەوە، 20پەیامی ئەوانە بە سووک مەزانن کە دەڵێن پەیامی خودا ڕادەگەیەنن، 21بەڵام هەموو شتێک تاقی بکەنەوە، چی باشە دەستی پێوە بگرن، 22لە هەموو جۆرە خراپەیەک دوور بکەونەوە.

سڵاوی کۆتایی

23خودای ئاشتی خۆی بە تەواوی پیرۆزتان بکات. تەواوی ڕۆح و دەروون و جەستەتان لە کاتی هاتنەوەی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆماندا بێ گلەیی بپارێزن. 24ئەو خودایەی بانگتان دەکات، دڵسۆزە و بەڵێنی خۆی دەباتە سەر.

25خوشکان و برایانم، نوێژمان بۆ بکەن.

26بە ماچی پیرۆز سڵاو لە هەموو گەلی خودا بکەن.

27بە ناوی مەسیحی خاوەن شکۆوە ڕاتاندەسپێرم کە ئەم نامەیە بۆ هەموو باوەڕداران بخوێنرێتەوە.

28با نیعمەتی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان لەگەڵتان بێت.

Chinese Contemporary Bible (Simplified)

帖撒罗尼迦前书 5:1-28

主来的日子

1弟兄姊妹,这件事会在什么日期、什么时候发生,不必我写信告诉你们, 2因为你们已经清楚知道,将来有一天,主会突然来到,像贼在夜里忽然出现一样。 3当人们正在说一切平安稳妥的时候,灾祸会像产痛临到孕妇一样突然临到他们,令他们无法逃脱。

4然而,弟兄姊妹,你们不是活在黑暗里,因此那日子不会像贼一样突然临到你们。 5你们都是光明之子,白昼之子。我们既不属于黑夜,也不属于黑暗。 6所以不要像其他人一样沉睡,要警醒戒备, 7因为睡觉的人是在夜里睡,醉酒的人是在夜里醉。 8我们既属于白昼,就应当保持清醒,要把信心和爱心当作护心镜遮胸,把得救的盼望当作头盔戴上。 9因为上帝不是预定我们受惩罚,而是预定我们靠着主耶稣基督得救。 10主替我们死,使我们无论是醒是睡5:10 是醒是睡”或译“是生是死”。,都可以与祂同活。 11所以,你们要彼此鼓励、互相造就,正如你们一向所做的。

劝勉与问候

12弟兄姊妹,我劝你们要敬重那些在你们当中辛勤工作、在主里领导和劝诫你们的人。 13因为他们的工作,你们要怀着爱心格外敬重他们。你们要彼此和睦相处。 14此外,我劝你们要告诫懒惰的人,鼓励灰心的人,扶持软弱的人,耐心对待所有的人。 15你们要小心,谁都不可冤冤相报,总要彼此善待,也要善待众人。

16要常常喜乐, 17不断地祷告, 18凡事谢恩,因为这是上帝在基督耶稣里给你们的旨意。

19不要抑制圣灵的感动, 20不要轻视先知的信息。 21凡事都要小心察验,持守良善的事, 22杜绝所有的恶事。

23愿赐平安的上帝使你们完全圣洁!愿祂保守你们的灵、魂、体,使你们在主耶稣基督再来的时候无可指责! 24呼召你们的主是信实可靠的,祂必为你们成就这事。

25弟兄姊妹,请为我们祷告。 26要以圣洁的吻问候众弟兄姊妹。 27最后,我奉主的名吩咐你们把这封信读给所有弟兄姊妹听。

28愿我们主耶稣基督的恩典与你们同在!