یەشوع 21 – KSS & TNCV

Kurdi Sorani Standard

یەشوع 21:1-45

پێدانی چەند شارۆچکەیەک بە لێڤییەکان

1ئەوە بوو گەورەی بنەماڵەکانی لێڤییەکان هاتنە لای ئەلعازاری کاهین و یەشوعی کوڕی نون و گەورەی بنەماڵەکانی هۆزەکانی دیکەی نەوەی ئیسرائیل، 2لە شیلۆ لە خاکی کەنعان لەگەڵیاندا دوان و گوتیان: «یەزدان لە ڕێگەی موساوە فەرمانی داوە کە چەند شارۆچکەیەکمان پێبدرێت بۆ نیشتەجێبوون لەگەڵ لەوەڕگاکانیان بۆ ئاژەڵی ماڵیمان.»

3بەپێی فەرمانی یەزدان نەوەی ئیسرائیلیش لە میراتەکەی خۆیان ئەم شارۆچکانە و لەوەڕگایانەیان دایە لێڤییەکان:

4جا تیروپشک بۆ خێڵەکانی قەهاتییەکان کرا، لێڤییەکان کە لە نەوەی هارونی کاهین بوون بە تیروپشک سێزدە شارۆچکەیان بەرکەوت لە هۆزی یەهودا و هۆزی شیمۆن و هۆزی بنیامین.

5بۆ پاشماوەی نەوەی قەهاتیش دە شارۆچکە بە تیروپشک لە خێڵەکانی هۆزی ئەفرایم و هۆزی دان و نیوەی هۆزی مەنەشەیان بەرکەوت.

6بۆ نەوەی گێرشۆنیش سێزدە شارۆچکەیان بە تیروپشک بەرکەوت، لە خێڵەکانی هۆزی یەساخار و هۆزی ئاشێر و هۆزی نەفتالی و نیوەی هۆزی مەنەشە لە باشان.

7بۆ نەوەی مەراریش بەگوێرەی خێڵەکانیان دوازدە شارۆچکەیان بەرکەوت، لە هۆزی ڕەئوبێن و گاد و زەبولون.

8جا نەوەی ئیسرائیل بە تیروپشک ئەم شارۆچکە و لەوەڕگایانەیان بە لێڤییەکان دا، هەروەک یەزدان لە ڕێگەی موساوە فەرمانی دابوو.

9لە هۆزی نەوەی یەهودا و هۆزی نەوەی شیمۆن ئەم شارۆچکانەیان دا کە ئەمانە ناوەکانیان بوون، 10جا ئەم شارۆچکانە بۆ نەوەی هارون دیاری کرا لە خێڵەکانی قەهاتییەکان لە نەوەی لێڤی، چونکە تیروپشکی یەکەم بۆ ئەوان بوو:

11قیریەت ئەربەع باپیرە گەورەی عەناق کە حەبرۆنە لە ناوچە شاخاوییەکانی یەهودا لەگەڵ لەوەڕگاکانی دەوروبەری، 12بەڵام کێڵگەکان و گوندەکانی دەوروبەری شارەکەیان بە کالێبی کوڕی یەفونە دا وەک موڵکی خۆی. 13ئەم شارۆچکانە بە لەوەڕگاکانیانەوە درانە نەوەی هارونی کاهین: حەبرۆن، کە شارێکی پەناگای تۆمەتبارکراوان بوو بە کوشتن، لەگەڵ لیڤنا، 14یەتیر، ئەشتەمۆع، 15حۆلۆن، دەڤیر، 16عەین، یوتا و بێت‌شەمەش، واتا نۆ شارۆچکە لەم دوو هۆزە21‏:16 لەم دوو هۆزە: واتا یەهودا و شیمۆن، بڕوانە ئایەتی 9.‏.

17لە هۆزی بنیامینیش

گبعۆن، گەڤەع، 18عەناتۆت و عەلمۆن بە لەوەڕگاکانیانەوە، واتا چوار شارۆچکە.

19هەموو شارۆچکەکانی نەوەی هارون کە کاهینەکانن، سێزدە شارۆچکە بوون بە لەوەڕگاکانیانەوە.

20پاشماوەی خێڵەکانی قەهات لە لێڤییەکان، بە تیروپشک ئەم شارۆچکانەیان لە هۆزی ئەفرایم بەرکەوت:

21لە ناوچە شاخاوییەکانی ئەفرایم شارۆچکەی شەخەمیان پێدرا،

کە شارێکی پەناگای تۆمەتبارکراوان بوو بە کوشتن، لەگەڵ گەزەر، 22قیڤچەیم و بێت‌حۆرۆن بە لەوەڕگاکانیانەوە، واتا چوار شارۆچکە.

23لە هۆزی دانیش ئەمانەیان وەرگرت:

ئەلتەقێ و گیبەتۆن و 24ئەیالۆن و گەت ڕیمۆن بە لەوەڕگاکانیانەوە، واتا چوار شارۆچکە.

25لە نیوەی هۆزی مەنەشەش ئەمانەیان وەرگرت:

تەعنەک و گەت ڕیمۆن بە لەوەڕگاکانیانەوە، واتا دوو شارۆچکە.

26هەموو شارۆچکەکان دە بوون بە لەوەڕگاکانیانەوە بۆ پاشماوەی خێڵەکانی نەوەی قەهات بوو.

27بۆ نەوەی گێرشۆنیش لە خێڵەکانی لێڤییەکان:

لە نیوەی هۆزی مەنەشەوە:

گۆلان و لەوەڕگاکانی پێدرا لە باشان، کە شارێکی پەناگای تۆمەتبارکراوان بوو بە کوشتن، لەگەڵ بەعەشتەرا و لەوەڕگاکانی، واتا دوو شارۆچکە.

28لە هۆزی نەوەی یەساخاریش ئەمانەیان وەرگرت:

قیشیۆن و داڤەرەت و 29یەرموت و کانی گەنیم، بە لەوەڕگاکانیانەوە، واتا چوار شارۆچکە.

30لە هۆزی نەوەی ئاشێریش ئەمانەیان وەرگرت:

میشال و عەبدۆن و 31حەلقەت و ڕەحۆڤ، بە لەوەڕگاکانیانەوە، واتا چوار شارۆچکە.

32لە هۆزی نەفتالیش ئەمانەیان وەرگرت:

قەدەش لە جەلیل، کە شارێکی پەناگای تۆمەتبارکراوان بوو بە کوشتن، لەگەڵ حەمۆت دۆر و قەرتان بە لەوەڕگاکانیانەوە، واتا سێ شارۆچکە.

33هەموو شارۆچکەکانی گێرشۆنییەکان بەگوێرەی خێڵەکانیان، سێزدە شارۆچکە بوون بە لەوەڕگاکانیانەوە.

34بۆ خێڵەکانی نەوەی مەراریش کە پاشماوەی لێڤییەکانن:

لە هۆزی زەبولون ئەمانەیان پێدان:

یۆقنەعام و قەرتا و 35دیمنا و نەهەلال، بە لەوەڕگاکانیانەوە، واتا چوار شارۆچکە.

36لە هۆزی ڕەئوبێنیش ئەمانەیان پێدان:

بەچەر و یەهەچ و 37قەدێمۆت و مێفەعەت بە لەوەڕگاکانیانەوە، واتا چوار شارۆچکە.

38لە هۆزی گادیش ئەمانەیان وەرگرت:

ڕامۆت لە گلعاد، کە شارێکی پەناگای تۆمەتبارکراوان بوو بە کوشتن، لەگەڵ مەحەنەیم و 39حەشبۆن و یەعزێر، بە لەوەڕگاکانیانەوە، واتا چوار شارۆچکە.

40جا هەموو ئەو شارۆچکانەی بۆ نەوەی مەراری بوون بەگوێرەی خێڵەکانیان، ئەوانەی لە خێڵەکانی لێڤییەکان مابوونەوە، تیروپشکەکەشیان دوازدە شارۆچکە بوو.

41هەموو شارۆچکەکانی لێڤییەکان لەناو ئەو موڵکەی نەوەی ئیسرائیل خاوەنی بوون، چل و هەشت شارۆچکە بوون بە لەوەڕگاکانیانەوە. 42ئەم شارۆچکانەش شار بە شار بوون و لەوەڕگاکانیشیان بە چواردەوریاندا بوو، هەموو ئەم شارۆچکانە وابوون.

43جا یەزدان هەموو ئەو زەوییەی دایە نەوەی ئیسرائیل کە سوێندی خواردبوو بیداتە باوباپیرانیان، ئەوانیش دەستیان بەسەردا گرت و تێیدا نیشتەجێ بوون. 44هەروەها یەزدان لە دەوروبەرەکەیان ئاسوودەی کردن بەپێی ئەو سوێندەی بۆ باوباپیرانی ئەوانی خوارد، تەنها پیاوێکیش لە هەموو دوژمنەکانیان بەرامبەریان نەوەستا، بەڵکو یەزدان هەموو دوژمنەکانی ئەوانی دایە دەستیان. 45هیچ بەڵێنێک لە هەموو ئەو بەڵێنە چاکانەی یەزدان بە بنەماڵەی ئیسرائیلی فەرمووبوو نەشکاوە، بەڵکو هەمووی هاتە دی.

Thai New Contemporary Bible

โยชูวา 21:1-45

เมืองสำหรับเผ่าเลวี

(1พศด.6:54-80)

1บรรดาหัวหน้าครอบครัวของเผ่าเลวีมาหารือกับปุโรหิตเอเลอาซาร์ โยชูวาบุตรนูนและบรรดาหัวหน้าครอบครัวของเผ่าอื่นๆ ของอิสราเอล 2ที่ชิโลห์ในคานาอันและกล่าวกับพวกเขาว่า “องค์พระผู้เป็นเจ้าทรงบัญชาโมเสสให้ยกเมืองต่างๆ แก่พวกข้าพเจ้า เพื่อเป็นที่อาศัยพร้อมกับทุ่งหญ้าสำหรับฝูงสัตว์ของเรา” 3ดังนั้นชนอิสราเอลจึงยกเมืองต่างๆ กับทุ่งหญ้าในเขตกรรมสิทธิ์ของตนให้แก่ชนเลวีตามที่องค์พระผู้เป็นเจ้าได้ทรงบัญชาไว้

4สลากแรกได้แก่ตระกูลโคฮาทของเผ่าเลวี วงศ์วานของอาโรนตามแต่ละตระกูลได้รับ 13 เมืองจากเผ่ายูดาห์ สิเมโอน และเบนยามิน 5ส่วนลูกหลานที่เหลือของโคฮาทได้รับ 10 เมืองจากตระกูลต่างๆ ของเผ่าเอฟราอิม ดาน และมนัสเสห์ครึ่งเผ่า

6วงศ์วานเกอร์โชนได้รับ 13 เมืองจากตระกูลต่างๆ ของเผ่าอิสสาคาร์ อาเชอร์ นัฟทาลี และมนัสเสห์อีกครึ่งเผ่าในบาชาน

7วงศ์วานเมรารีตามแต่ละตระกูลได้รับ 12 เมืองจากเผ่ารูเบน กาด และเศบูลุน

8ดังนั้นชาวอิสราเอลได้แบ่งสรรเมืองและทุ่งหญ้าเหล่านี้ให้แก่คนเลวีตามที่องค์พระผู้เป็นเจ้าได้ทรงบัญชาโมเสสไว้

9พวกเขาแบ่งสรรเมืองจากเผ่ายูดาห์และสิเมโอนตามรายชื่อดังนี้ 10(เมืองเหล่านี้เป็นของคนเลวีปุโรหิตจากตระกูลโคฮาทวงศ์วานของอาโรน เนื่องจากสลากแรกเป็นของพวกเขา)

11พวกเขาได้ให้เมืองคีริยาทอารบา (คือเฮโบรน) กับทุ่งหญ้าโดยรอบในแถบเทือกเขาแห่งยูดาห์ (อารบาเป็นบรรพบุรุษของชาวอานาค) 12แต่ทุ่งนากับหมู่บ้านโดยรอบได้ยกให้แก่คาเลบบุตรเยฟุนเนห์เป็นกรรมสิทธิ์

13เป็นอันว่าวงศ์วานของปุโรหิตอาโรนได้รับเมืองเฮโบรน (เป็นเมืองลี้ภัยสำหรับผู้ถูกกล่าวหาว่าทำฆาตกรรม) ลิบนาห์ 14ยาททีร์ เอชเทโมอา 15โฮโลน เดบีร์ 16อายิน ยุททาห์ กับเบธเชเมช รวม 9 เมืองพร้อมทุ่งหญ้าจากสองเผ่า

17และจากเผ่าเบนยามิน พวกเขาให้กิเบโอน เกบา 18อานาโธท และอัลโมนรวม 4 เมืองพร้อมทุ่งหญ้า

19ฉะนั้นเมืองซึ่งมอบให้แก่บรรดาปุโรหิตวงศ์วานของอาโรนรวมทั้งหมด 13 เมืองพร้อมทุ่งหญ้าเลี้ยงสัตว์

20ครอบครัวอื่นๆ ของตระกูลโคฮาทของเผ่าเลวีได้รับเมืองต่างๆ จากเผ่าเอฟราอิม ดังนี้

21ในแดนเทือกเขาแห่งเอฟราอิม พวกเขาได้รับเชเคม (เป็นเมืองลี้ภัยสำหรับผู้ถูกกล่าวหาว่าทำฆาตกรรม) และเกเซอร์ 22ขิบซาอิม และเบธโฮโรน รวม 4 เมืองพร้อมทุ่งหญ้า

23จากเผ่าดาน พวกเขาได้รับเมืองเอลเทเคห์ กิบเบโธน 24อัยยาโลน และกัทริมโมน รวม 4 เมืองพร้อมทุ่งหญ้า

25จากมนัสเสห์อีกครึ่งเผ่า พวกเขาได้รับเมืองทาอานาค และกัทริมโมน รวม 2 เมืองพร้อมทุ่งหญ้า

26ฉะนั้นรวมทั้งหมด 10 เมืองพร้อมทุ่งหญ้าที่มอบให้ครอบครัวอื่นๆ ของตระกูลโคฮาท

27ตระกูลเกอร์โชนของเผ่าเลวีได้รับดังนี้

จากมนัสเสห์ครึ่งเผ่า คือโกลานในบาชาน (เป็นเมืองลี้ภัยสำหรับผู้ถูกกล่าวหาว่าทำฆาตกรรม) และเบเอชเทราห์ รวม 2 เมืองพร้อมทุ่งหญ้า

28จากเผ่าอิสสาคาร์คือ คีชิโอน ดาเบรัท 29ยารมูท และเอนกันนิม รวม 4 เมืองพร้อมทุ่งหญ้า

30จากเผ่าอาเชอร์คือ มิชอาล อับโดน 31เฮลคัท และเรโหบ รวม 4 เมืองพร้อมทุ่งหญ้า

32จากเผ่านัฟทาลีคือ เคเดชในกาลิลี (เป็นเมืองลี้ภัยสำหรับผู้ถูกกล่าวหาว่าทำฆาตกรรม) ฮัมโมทโดร์ และคารทาน รวม 3 เมืองพร้อมทุ่งหญ้า

33รวมทั้งหมด 13 เมืองพร้อมทุ่งหญ้าได้ยกให้แก่ตระกูลเกอร์โชน

34ตระกูลเมรารี (เผ่าเลวีที่เหลือ) ได้รับจากเผ่าเศบูลุนดังนี้คือ

โยกเนอัม คารทาห์ 35ดิมนาห์ และนาหะลาล รวม 4 เมืองพร้อมทุ่งหญ้า

36จากเผ่ารูเบนคือ

เบเซอร์ ยาฮาส 37เคเดโมท และเมฟาอาท รวม 4 เมืองพร้อมทุ่งหญ้า

38จากเผ่ากาด

คือราโมทในกิเลอาด (เป็นเมืองลี้ภัยสำหรับผู้ถูกกล่าวหาว่าทำฆาตกรรม) มาหะนาอิม 39เฮชโบน และยาเซอร์รวม 4 เมืองพร้อมทุ่งหญ้า

40รวมทั้งหมด 12 เมืองที่ยกให้แก่ตระกูลเมรารีซึ่งเป็นคนเลวีส่วนที่เหลือ

41เผ่าเลวีได้รับทั้งสิ้น 48 เมืองพร้อมทุ่งหญ้าในดินแดนที่ชนอิสราเอลครอบครอง 42เมืองเหล่านี้มีทุ่งหญ้าล้อมรอบทุกเมือง

43เป็นอันว่าองค์พระผู้เป็นเจ้าได้ประทานดินแดนทั้งหมดนี้แก่อิสราเอลตามที่ทรงปฏิญาณไว้กับบรรพบุรุษของพวกเขา และพวกเขาเข้าไปยึดครองและตั้งถิ่นฐานที่นั่น 44องค์พระผู้เป็นเจ้าได้ประทานความสงบสุขทุกด้านแก่พวกเขาตามที่ทรงปฏิญาณไว้กับบรรพบุรุษของพวกเขา ไม่มีศัตรูคนใดยืนหยัดต่อสู้พวกเขาได้ องค์พระผู้เป็นเจ้าทรงมอบศัตรูทั้งปวงไว้ในเงื้อมมือของพวกเขา 45สิ่งดีทั้งปวงซึ่งองค์พระผู้เป็นเจ้าทรงสัญญาไว้กับชนชาติอิสราเอลล้วนสัมฤทธิ์ผล ไม่มีขาดตกบกพร่องไปแม้แต่ประการเดียว