یەشوع 19 – KSS & CCB

Kurdi Sorani Standard

یەشوع 19:1-51

بەشی هۆزی شیمۆن

1تیروپشکی دووەمیش بۆ هۆزی شیمۆن بەگوێرەی خێڵەکانیان کرا، میراتەکەشیان کەوتە ناو میراتەکەی نەوەی یەهوداوە. 2جا لە میراتەکەیان ئەمانە بۆ ئەوان بوو:

بیری شابەع کە شابەعە، مۆلادا، 3حەچەر شوعال، بالا، عەچەم، 4ئەلتۆلەد، بەتول، حۆرما، 5چیقلەگ، بێت‌مەرکاڤۆت، حەچەر سوسا، 6بێت‌لەڤائۆت، شاروحەن، واتا سێزدە شارۆچکە بە گوندەکانیانەوە؛

7عەین و ڕیمۆن و عەتەر و عاشان، واتا چوار شارۆچکە بە گوندەکانیانەوە؛ 8هەروەها هەموو ئەو گوندانەی بە چواردەوری ئەم شارۆچکانەدا بوون تاکو بەعەلەت بئێر کە ناسراوە بە ڕامەی نەقەب.

ئەمە میراتی هۆزی نەوەی شیمۆن بوو بەگوێرەی خێڵەکانیان. 9میراتەکەی نەوەی شیمۆن لە بەشەکەی نەوەی یەهودا بوو، چونکە بەشەکەی نەوەی یەهودا زۆر بوو بۆیان، لەبەر ئەوە نەوەی شیمۆن لەناو میراتەکەی یەهودا میراتیان بەرکەوت.

بەشی هۆزی زەبولون

10تیروپشکی سێیەمیش بەگوێرەی خێڵەکانیان بۆ نەوەی زەبولون کرا:

سنووری میراتەکەیان هەتا سارید بوو. 11سنوورەکەیان بەرەو ڕۆژئاوا سەرکەوت بۆ مەرعەلا و گەیشتە دەباشەت و گەیشتە شیوەکەی نزیک بە یۆقنەعام. 12ئینجا لە ساریدەوە بەلای ڕۆژهەڵات سووڕایەوە، ڕووەو خۆر هەڵاتن بەسەر سنووری کیسلۆت تاڤۆر و بەردەوام بوو بۆ داڤەرەت و سەرکەوت بۆ یافیع. 13لەوێشەوە بەرەو ڕۆژهەڵات پەڕییەوە، ڕووەو ڕۆژهەڵات بۆ گەت حێفەر، عیتا قاچین و چوو بۆ ڕیمۆن و درێژ بووەوە بۆ نێعا. 14لەوێشەوە سنوورەکە بەلای باکووردا سووڕایەوە بۆ حەناتۆن و کۆتاییەکەشی لەلای دۆڵی یەفتەح ئێل بوو.

15دوازدە شارۆچکە بوون بە گوندەکانیانەوە، لەوانە قەتات و نەهەلال و شیمرۆن و یەدەلا و بێت‌لەحم19‏:15 ئەم شوێنە جیاوازە لەگەڵ بێت‌لەحمی یەهودا کە دواتر داود و عیسا تێیدا لەدایک بوون.‏.

16ئەم شارۆچکانە لەگەڵ گوندەکانیان میراتی نەوەی زەبولون بوو بەگوێرەی خێڵەکانیان.

بەشی هۆزی یەساخار

17تیروپشکی چوارەمیش بۆ یەساخار بوو، بۆ نەوەی یەساخار بەگوێرەی خێڵەکانیان. 18سنوورەکەشیان ئەمانە بوو:

یەزرەعیل، کەسولۆت، شونێم، 19حەفارەیم، شیئۆن، ئەناحەرەت، 20ڕەبیت، قیشیۆن، ئەڤەچ، 21ڕەمەت، کانی گەنیم، کانی حەدا و بێت‌پەچێچ بوو،

22هەروەها سنوورەکە گەیشتە تاڤۆر و شەحەچوما و بێت‌شەمەش و کۆتایی سنوورەکەیان لەلای ڕووباری ئوردون بوو،

شازدە شارۆچکە بوون بە گوندەکانیانەوە.

23ئەمە میراتی هۆزی نەوەی یەساخارە بەگوێرەی خێڵەکانیان، ئەم شارۆچکانە لەگەڵ گوندەکانیان.

بەشی هۆزی ئاشێر

24تیروپشکی پێنجەمیش بۆ هۆزی نەوەی ئاشێر بوو بەگوێرەی خێڵەکانیان، 25سنوورەکەشیان ئەمانە بوو:

حەلقەت، حەلی، بەتەن، ئەکشاف، 26ئەلەمەلەخ، عەمعاد و میشال، لەلای ڕۆژئاواشەوە گەیشتە کارمەل و شیحۆر لیڤنات. 27ئینجا بەلای ڕۆژهەڵات گەڕایەوە بۆ بێت‌داگۆن و گەیشتە زەبولون و دۆڵی ییفتەح ئێل لە باکووری بێت‌عێمەق و نەعیێل و ئینجا بەلای چەپی کاڤولدا تێپەڕی 28بۆ عەبدۆن، ڕەحۆڤ، حەمۆن، قانا و هەتا سەیدائی مەزن. 29ئینجا سنوورەکە گەڕایەوە بەرەو ڕامە و بۆ شاری سوری قەڵابەند، لەوێشەوە سنوورەکە گەڕایەوە بۆ حۆسا و کۆتاییەکەشی لەلای دەریای سپی ناوەڕاست19‏:29 لەلای دەریای سپی ناوەڕاست: عیبری: لەلای دەریاوە، لێرە و لە ئایەتی 8.‏ بوو لە ناوچەی ئەکزیڤ، 30عوما و ئەفێق و ڕەحۆڤ،

بیست و دوو شارۆچکە بوون بە گوندەکانیانەوە.

31ئەم شارۆچکانە لەگەڵ گوندەکانیان میراتی هۆزی نەوەی ئاشێر بوو بەگوێرەی خێڵەکانیان.

بەشی هۆزی نەفتالی

32تیروپشکی شەشەمیش بۆ نەوەی نەفتالی بوو بەگوێرەی خێڵەکانیان.

33سنوورەکەشیان لە حێلەفەوە لە دار بەڕووەکەوە بوو لەلای چەعەنەنیم و ئەدامی نەقەڤ و یەڤنئێل و تاکو لەقووم و کۆتاییەکەشی لەلای ڕووباری ئوردون بوو. 34ئینجا سنوورەکە بەرەو خۆرئاوا گەڕایەوە بۆ ئەزنۆت تاڤۆر و لەوێشەوە چوو بۆ حوقۆق و گەیشتە زەبولون لەلای باشوورەوە و گەیشتە ئاشێر لەلای ڕۆژئاواوە و لە ڕۆژهەڵاتیشەوە بۆ ڕووباری ئوردون19‏:34 بەپێی دەقی عیبری: یەهودای ئوردون.‏.

35شارە قەڵابەندەکانیش، چیدیم، چێر، حەممەت، ڕەقەت، کینارێت، 36ئەدامە، ڕامە، حاچۆر، 37قەدەش، ئەدرەعی، کانی حاچۆر، 38یەرئۆن، میگدەل ئێل، حۆرێم، بێت‌عەنات و بێت‌شەمەش،

نۆزدە شارۆچکە بوون بە گوندەکانیانەوە.

39ئەم شارۆچکانە لەگەڵ گوندەکانیان میراتی هۆزی نەوەی نەفتالی بوو بەگوێرەی خێڵەکانیان.

بەشی هۆزی دان

40تیروپشکی حەوتەمیش بۆ هۆزی نەوەی دان بەگوێرەی خێڵەکانیان کرا، 41جا هەرێمەکانی میراتیان ئەمە بوو:

چۆرعا، ئەشتائۆل، عیر شەمەش، 42شەعەلەبین، ئەیالۆن، یەتلا، 43ئێلۆن، تیمنا، عەقرۆن، 44ئەلتەقێ، گیبەتۆن، بەعەلات، 45یەهودییە، بەنێ‌ڤەرەق، گەت ڕیمۆن، 46ئاوەکانی یەرقۆن و ڕەقۆن لەگەڵ ئەو سنوورانەی بەرامبەر بە یافا بوو.

47پاش ئەوەی نەوەی دان سنوورەکەیان لە دەست چوو، جا نەوەی دان سەرکەوتن و لە دژی لەشەم جەنگان و گرتیان و دایانە بەر زەبری شمشێر و داگیریان کرد و تێیدا نیشتەجێ بوون، ئینجا لەشەمیان ناو نا دان، لەسەر ناوی دانی باوباپیرانیان.

48ئەم شارۆچکانە لەگەڵ گوندەکانیان میراتی هۆزی نەوەی دان بوو بەگوێرەی خێڵەکانیان.

بەشی یەشوع

49پاش ئەوەی لە دابەشکردنی خاکەکە بوونەوە بەپێی سنوورەکانی، نەوەی ئیسرائیل لەنێو خۆیاندا میراتێکیان بە یەشوعی کوڕی نون دا. 50بەپێی فەرمایشتی یەزدان، ئەو شارۆچکەیەیان پێیدا کە داوای کرد، تیمنەت سەرەح19‏:50 تیمنەت سەرەح: هەروەها بە (تیمنەت حەرەس) ناسراوە. بڕوانە ڕابەران 2‏:9‏.‏ لە ناوچە شاخاوییەکانی ئەفرایم، جا شارۆچکەکەی بنیاد نایەوە و تێیدا نیشتەجێ بوو.

51ئەمە میراتەکانە کە ئەلعازاری کاهین و یەشوعی کوڕی نون و سەرۆکەکانی باوکانی هۆزەکانی نەوەی ئیسرائیل لە شیلۆدا لەبەردەم یەزدان لەلای دەروازەی چادری چاوپێکەوتندا بە تیروپشک دابەشیان کرد و ئینجا لە دابەشکردنی خاکەکە بوونەوە.

Chinese Contemporary Bible (Simplified)

约书亚记 19:1-51

西缅支派分到的土地

1西缅支派按宗族得到第二签,所得的产业在犹大人的疆界内, 2别示巴摩拉大3哈萨·书亚巴拉以森4伊利多拉比土力何珥玛5洗革拉伯·玛加博哈萨·苏撒6伯·利巴勿沙鲁险共十三座城及其附近的乡村, 7还有亚因利门以帖亚珊四座城及其村庄, 8包括周围所有的村庄,远至巴拉·比珥,即南边的拉玛。这些都是西缅支派按宗族所得的产业。 9西缅人的产业是从犹大人的产业中拨出来的,因为犹大支派所分到的地区过于广大,所以要拨出一部分来分给西缅人。

西布伦支派分到的土地

10西布伦人按宗族得了第三签,他们分到的土地远至撒立11撒立向西到玛拉拉大巴设,直到约念东边的小河; 12撒立向东到吉斯绿·他泊的边界,经大比拉、直到雅非亚13再往东,经迦特·希弗以特·加汛临门,直到尼亚14北上转向哈拿顿,直到伊弗他·伊勒山谷。 15还有加他拿哈拉伸仑以大拉伯利恒,共十二座城及其附近的乡村。 16以上这些城邑和乡村是西布伦人按宗族所得的产业。

以萨迦支派分到的土地

17以萨迦人按宗族得了第四签, 18他们的土地包括耶斯列基苏律书念19哈弗连示按亚拿哈拉20拉璧基善亚别21利蔑隐·干宁隐·哈大伯·帕薛22他泊沙哈洗玛伯·示麦,直到约旦河,共十六座城及其附近的乡村。 23这些城邑和乡村都是以萨迦支派按宗族分到的产业。

亚设支派分到的土地

24亚设支派按宗族得了第五签, 25他们得到的土地包括黑甲哈利比田押煞26亚拉米勒亚末米沙勒,西至迦密希曷·立纳27然后向东到伯·大衮西布伦,北到伊弗他·伊勒谷,经伯·以墨尼业直到迦步勒的北部; 28再经义伯仑利合哈门加拿直到西顿大城; 29再转到拉玛、坚固的泰尔城,然后转到何萨亚革悉一带,直到地中海。 30还有乌玛亚弗利合,共二十二座城及其附近的乡村。 31这些城邑和乡村都是亚设支派按宗族分到的产业。

拿弗他利支派分到的土地

32拿弗他利人按宗族得了第六签, 33他们的边界从希利弗撒拿音的橡树、亚大米·尼吉雅比聂拉共,再到约旦河; 34又向西到亚斯纳·他泊户割,南接西布伦,西接亚设,东接约旦19:34 约旦河”參照七十士译本,希伯来文作“约旦河的犹大”。35还包括以下坚城:西丁侧耳哈末拉甲基尼烈36亚大玛拉玛夏琐37基低斯以得来隐·夏琐38以利隐密大·伊勒和琏伯·亚纳伯示麦,共十九座城及其附近的乡村。 39这些城邑和乡村都是拿弗他利支派按宗族分到的产业。

但支派分到的土地

40支派按宗族得了第七签, 41他们的土地包括琐拉以实陶伊珥·示麦42沙拉宾亚雅仑伊提拉43以伦亭拿他以革伦44伊利提基基比顿巴拉45伊胡得比尼·比拉迦特·临门46美·耶昆拉昆约帕对面的一带。 47支派无法夺取他们的土地,于是就去攻打利善城,杀了城内的居民,占据了这座城,用他们祖先的名字把城改为48这些城邑和村庄都是支派按宗族得到的产业。

约书亚分得之地

49以色列各族把地分配完毕以后,又从中划出土地给嫩的儿子约书亚50以色列人遵从耶和华的吩咐,把约书亚想要的以法莲山区的亭拿·西拉城分给他。约书亚重修那城,住在那里。

51以上是祭司以利亚撒的儿子约书亚以色列各支派的首领,在示罗的会幕门口,在耶和华面前抽签所分配的土地。至此,他们把地分完了。