یەشوع 12 – Kurdi Sorani Standard KSS

Kurdi Sorani Standard

یەشوع 12:1-24

لیستی ئەو پاشایانەی کە بەزین

1ئەمانەش ئەو پاشایانەن کە نەوەی ئیسرائیل لێیان دان و دەستیان بەسەر خاکەکەیاندا گرت، لە بەری ڕۆژهەڵاتی ڕووباری ئوردون، لە دەربەندی ئەرنۆنەوە هەتا چیای حەرمۆن و هەموو دەشتایی عەراڤا بەرەو ڕۆژهەڵات:

2سیحۆنی پاشای ئەمۆرییەکان، کە لە حەشبۆن نیشتەجێ بوو،

حوکمڕان بوو لەسەر عەرۆعێر کە کەناری دەربەندی ئەرنۆنە، ناوەڕاستی دۆڵەکە، نیوەی گلعاد هەتا دۆڵی یەبۆق کە سنووری عەمۆنییەکانە،

3دەشتایی عەراڤا هەتا دەریاچەی جەلیل12‏:3 دەریاچەی جەلیل: عیبری: دەریای کینەرەت. بڕوانە مەتا 4‏:18‏.‏ ڕووەو ڕۆژهەڵات، هەتا دەریای عەراڤا واتا دەریای مردوو12‏:3 دەریای مردوو: عیبری: دەریای خوێ.‏ بەرەو ڕۆژهەڵات، ڕێگای بێت‌یەشیمۆت، ئینجا بەرەو باشووری بناری پسگە.

4سنوورەکانی عۆگی پاشای باشان، کە لە پاشماوەی ڕفائییەکانە12‏:4 ڕفائییەکان: خەڵکێکی زەبەلاح بوون.‏ و نیشتەجێی عەشتارۆت و ئەدرەعییە،

5حوکمڕان بوو بەسەر چیای حەرمۆن و سەلخە و هەموو باشانەوە هەتا سنووری گەشووری و مەعکائییەکان و نیوەی گلعاد هەتا سنوورەکانی سیحۆنی پاشای حەشبۆن.

6موسای بەندەی یەزدان و نەوەی ئیسرائیل ئەوانیان شکاند. موسای بەندەی یەزدان بە میرات12‏:6 میرات: واتا موسا خاکەکەیانی بە میرات دایە ڕەئوبێنی و گادییەکان و نیوەی هۆزی مەنەشە.‏ دایە ڕەئوبێنی و گادییەکان و نیوەی هۆزی مەنەشە.

7ئەمانەش ئەو پاشایانەی خاکەکەن کە یەشوع و نەوەی ئیسرائیل شکاندیانن، لە بەری ڕۆژئاوای ڕووباری ئوردون لە بەعل‌گاد لە دۆڵی لوبنانەوە هەتا کێوی حالاق کە بەرەو سێعیر سەردەکەوێت، یەشوعیش بەگوێرەی بەشەکانیان بە میرات دایە هۆزەکانی ئیسرائیل. 8ئەو خاکەی لە ناوچە شاخاوییەکان، زوورگەکانی خۆرئاوا، دەشتایی عەراڤا، بنارەکان، چۆڵەوانی و نەقەبدا بوو. ئەمەش خاکی حیتی، ئەمۆری، کەنعانی، پریزی، حیڤی و یەبوسییەکانە.

ئەمانە ئەو پاشایانەن:

9پاشای ئەریحا

پاشای عای کە لەلای بێت‌ئێلە

10پاشای ئۆرشەلیم

پاشای حەبرۆن

11پاشای یەرموت

پاشای لاخیش

12پاشای عەگلۆن

پاشای گەزەر

13پاشای دەڤیر

پاشای گەدەر

14پاشای حۆرما

پاشای عەراد

15پاشای لیڤنا

پاشای عەدولام

16پاشای مەقێدا

پاشای بێت‌ئێل

17پاشای تەپووەح

پاشای حێفەر

18پاشای ئەفێق

پاشای لەشارۆن

19پاشای مادۆن

پاشای حاچۆر

20پاشای شیمرۆن‌مەرۆن

پاشای ئەکشاف

21پاشای تەعنەک

پاشای مەگیدۆ

22پاشای قەدەش

پاشای یۆقنەعام لە کارمەل

23پاشای دۆر لە بەرزاییەکانی دۆر

پاشای گۆییم لە گلگال

24پاشای تیرزە.

هەموو پاشاکان سی و یەک پاشا بوون.