یەرمیا 47 – Kurdi Sorani Standard KSS

Kurdi Sorani Standard

یەرمیا 47:1-7

پەیامێک سەبارەت بە فەلەستییەکان

1ئەمە فەرمایشتی یەزدانە بۆ یەرمیای پێغەمبەر سەبارەت بە فەلەستییەکان، بەر لەوەی فیرعەون پەلاماری غەزە بدات:

2یەزدان ئەمە دەفەرموێت:

«ئەوەتا ئاو لە باکوورەوە هەڵدەستێت و

دەبێتە لافاوێکی ڕاماڵ،

زەوی و هەرچی لەسەریەتی ڕایدەماڵێت،

شار و دانیشتووانەکەی.

خەڵکی هاوار دەکەن،

هەموو دانیشتووانی خاکەکە واوەیلا دەکەن

3لە دەنگی تەقەی سمی ئەسپە بە تواناکانی،

لە خڕەی گالیسکەکانی و

جیڕەی چەرخەکانی.

باوک ئاوڕ لە کوڕ ناداتەوە

لەبەر شلبوونی دەستەکانی.

4لەبەر ئەوەی ئەو ڕۆژە هاتووە

بۆ تەفروتوناکردنی فەلەستییەکان و

بۆ بڕینەوەی هەموو پاشماوەیەک

کە بتوانن پشتگیری پاشایەتی سور و سەیدا بکەن.

یەزدان خەریکە فەلەستییەکان تەفروتونا دەکات،

پاشماوەی کەناری کەفتۆر.

5خەڵکی غەزە لەبەر ماتەم سەریان دەتاشن،

ئەسقەلان کپ دەبێت.

ئەی پاشماوەی خەڵکی دۆڵەکان،

هەتا کەی لەشی خۆتان بریندار دەکەن؟

6«”ئای ئەی شمشێری یەزدان،

هەتا کەی پشوو نادەیت؟

بڕۆ ناو کێلانەکەتەوە47‏:6 کالانەکەتەوە.‏ و

هێدی بە و کپ بە.“

7بەڵام چۆن پشوو دەدات

کە یەزدان فەرمانی پێکردبێت،

لە دژی ئەسقەلان و لە دژی کەناری دەریا،

لەوێ ئەرکی پێ سپارد؟»