یەرمیا 3 – KSS & CCB

Kurdi Sorani Standard

یەرمیا 3:1-25

1«ئەگەر پیاو ژنی خۆی تەڵاق بدات و

ژنەکەی لەلای بڕوات و شوو بە پیاوێکی دیکە بکات،

ئایا کابرا جارێکی دیکە دەگەڕێتەوە لای ئەو ژنە؟

ئایا ئەو خاکە بە تەواوی گڵاو نابێت؟

بەڵام تۆ لەشی خۆتت بە زۆر دۆست فرۆشت،

ئایا ئێستا دەگەڕێیتەوە لام؟»

ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

2«چاو هەڵبڕە بۆ گردۆڵکەکان و ببینە!

بزانە جێی ژووانێک هەیە کە لێی زەلیل نەکرابیت؟

وەک کۆچەر لە چۆڵەوانی

لەسەر ڕێگاکان بۆ خۆشەویستان دانیشتیت.

بە لەشفرۆشیت و بە خراپەت

خاکەکەت گڵاو کرد.

3جا لێزمە باران ڕاوەستا و

بەهارە بارانیش نەبوو،

کەچی تۆ ناوچەوانی ژنە لەشفرۆشێکت هەبوو،

شەرم لەخۆکردنەوەت ڕەتکردەوە.

4ئایا هەر ئێستا بانگت نەکردم،

”باوکە! تۆ هاوڕێی گەنجیێتی منیت!

5ئایا هەتاهەتایە تووڕە دەبیت؟

ئایا هەتا کۆتایی هەڵدەچیت؟“

بەم شێوەیە قسەت کرد،

بەڵام تۆ ئەو هەموو خراپەیەت کرد کە توانیت.»

ئیسرائیلی هەڵگەڕاوە

6لە سەردەمی پاشایەتی یۆشیای پاشادا یەزدان پێی فەرمووم: «ئایا بینیت ئیسرائیلی هەڵگەڕاوە چی کرد؟ چووە سەر هەموو گردێکی بەرز و ژێر هەموو دارێکی سەوز، لەوێ داوێنپیسی3‏:6 لێرەدا بە واتای داوێنپیسی جەستەیی و ڕۆحیش دێت. بەو کەسە دەگوترێت کە لاف لێدەدات بەوەفایە بۆ یەزدان، بەڵام لە هەمان کاتدا ستایش و قوربانی بۆ خودایەکی دیکە دەکات. واتا لە بنەڕەتدا کەسەکە بێوەفایە لەگەڵ یەزدان، هەروەک چۆن پیاوێک بێوەفا بێت لەگەڵ ژنەکەیدا.‏ کرد. 7بیرم کردەوە لەپاش ئەوەی هەموو ئەمەی کرد، بۆ لای من دەگەڕێتەوە، بەڵام نەگەڕایەوە. جا یەهودای خوشکی ناپاکی ئەمەی بینی. 8تەڵاقنامەم دا بە ئیسرائیلی هەڵگەڕاوە و ناردمەوە، لەبەر هەموو داوێنپیسییەکانی. کەچی بینیم یەهودای خوشکی ناپاکی نەترسا، جا ئەویش چوو و داوێنپیسی کرد. 9لەبەر ئەوەی بە سووکی سەیری لەشفرۆشییەکەی کرد، زەوی گڵاو کرد و داوێنپیسی لەگەڵ دار و بەردا کرد. 10لەگەڵ هەموو ئەوەشدا، یەهودای ناپاکی خوشکی بە هەموو دڵییەوە نەگەڕایەوە لام، بەڵکو تەنها بە ڕواڵەت.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

11ئینجا یەزدان پێی فەرمووم: «ئیسرائیلی هەڵگەڕاوە لە یەهودای ناپاک ڕاستودروستترە. 12بڕۆ، ئەو پەیامە بۆ باکوور ڕابگەیەنە، بڵێ:

«یەزدان دەفەرموێت: ”ئەی ئیسرائیلی هەڵگەڕاوە، بگەڕێوە،

ناوچەوانم لێتان گرژ ناکەم،

چونکە خۆشەویستییەکەم ناگۆڕێت.“ ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

”تووڕەییم هەتاهەتایی نییە.

13تەنها دان بە تاوانەکەتدا بنێی،

چونکە لە یەزدانی پەروەردگارت یاخی بوویت و

خۆشەویستیت بۆ خوداوەندە بێگانەکان بڵاوکردەوە

لەژێر هەموو دارێکی سەوز.

ئێوە گوێڕایەڵی من نەبوون.“»

ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

14یەزدان دەفەرموێت: «ئەی ڕۆڵە هەڵگەڕاوەکان، بگەڕێنەوە، چونکە من مێردی ئێوەم3‏:14 پەیوەندی نێوان خودا و گەلەکەی بە پەیوەندی نێوان ژن و مێرد دەچووێنرێت، لە ڕووی ئەرک و وەفا و گوێڕایەڵییەوە.‏، دەتانبەم، یەکێک لە شارۆچکەیەک و دووان لە خێڵێک، دەتانهێنمە سییۆن. 15شوانتان بۆ دادەنێم بە دڵی خۆم بێت، بە زانین و وریاییەوە بتانلەوەڕێنن.» 16یەزدان دەفەرموێت: «لەو ڕۆژانەدا، کە لە خاکەکە زۆر دەبن و بەروبوومتان دەبێت، ئیتر ناڵێن: ”سندوقی پەیمانی یەزدان.“ بە مێشکیاندا نایەت و بەبیریان نایەتەوە، بەسەری ناکەنەوە و جارێکی دیکە دروستناکرێتەوە. 17لەو کاتەدا بە ئۆرشەلیم دەڵێن، ”تەختی یەزدان“ و هەموو نەتەوەکان لە ئۆرشەلیم کۆدەبنەوە بۆ ئەوەی ڕێز لە ناوی یەزدان بگرن. ئیتر بەدوای کەللەڕەقییە خراپەکەیان ناکەون. 18لەو ڕۆژانەدا بنەماڵەی یەهودا لەگەڵ بنەماڵەی ئیسرائیل دەڕۆن، بەیەکەوە لە خاکی باکوورەوە دێن بۆ ئەو خاکەی کە کردمە میرات بۆ باوباپیرانتان.

19«بەڵام من، یەزدانم، دەفەرمووم:

«”چەند دەمەوێ وەک کوڕانی خۆمتان دابنێم و

زەوییەکی ئارەزووبەخشتان بدەمێ،

جوانترین میراتی نەتەوەکان!“

وامدەزانی ئێوە بە ”باوکە“ بانگم دەکەن و

لە شوێنکەوتنی من لانادەن.

20بەڵام وەک چۆن ژن ناپاکی لە هاوسەری خۆی دەکات،

ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، ئاوا ناپاکیتان لێکردم،»

ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

21دەنگێک لە گردۆڵکەکانەوە دەبیسترێت،

گریان و پاڕانەوەکانی نەوەی ئیسرائیلە،

چونکە ڕێگاکانی خۆیان خوارکردووە و

یەزدانی پەروەردگاریان لەبیر کردووە.

22«ئەی ڕۆڵە هەڵگەڕاوەکان، بگەڕێنەوە،

هەڵگەڕانەوەکانتان چاک دەکەمەوە.»

«بەڵێ، دەگەڕێینەوە لات،

چونکە تۆ یەزدانیت، خودای ئێمەیت.

23بێگومان بتپەرستی بە غەڵبەغەڵبەوە لەسەر چیا و گردەکان خۆهەڵخەڵەتاندنە،

بێگومان بە یەزدانی پەروەردگارمان ئیسرائیل ڕزگار دەبێت.

24لە هەرزەکاریمانەوە بەعلی خوداوەندی شەرمەزاری

ڕەنجی باوباپیرانی ئێمەی خواردووە،

لە مەڕ و مانگا و

کوڕ و کچ.

25با لەناو شورەیی خۆمان ڕابکشێین،

با شەرمەزاریمان دامانبپۆشێت،

چونکە ئێمە و باوباپیرانمان گوناهمان کرد

لە دژی یەزدانی پەروەردگارمان،

لە هەرزەکاریمانەوە هەتا ئەمڕۆش،

گوێڕایەڵی یەزدانی پەروەردگارمان نەبووین.»

Chinese Contemporary Bible (Simplified)

耶利米书 3:1-25

1耶和华说:“如果丈夫休掉妻子,

妻子离去另嫁别人,

前夫怎会再娶她呢?

那样做岂不完全玷污了土地吗?

你曾与许多情人苟合,

现在要归向我吗?

2“你举目看看那些光秃的高山,

哪里没有被你玷污过呢?

你坐在路旁等候情郎,

就像旷野的游牧者,

你的淫乱恶行玷污了土地。

3因此,秋雨不降,

春雨不来。

你却仍然不知羞耻,

一副娼妓的嘴脸。

4你不是刚对我说,

‘我父啊!你从我年幼时就做我的朋友。

5难道你会永远发怒、

怀恨到底吗?’

你虽然这样说,

却仍大肆作恶。”

呼吁不忠的以色列悔改

6约西亚王执政期间,耶和华对我说:“你看见以色列的不忠不贞了吗?她在高山上、在绿荫下放纵情欲。 7我以为她放纵之后会回到我身边,她却执迷不悟。她不忠的妹妹犹大也看见了这事。 8因为以色列不忠贞,我给她休书,把她休掉。她不忠的妹妹犹大却不害怕,竟也去淫乱。 9以色列肆意淫乱,拜石头木头,玷污了土地。 10尽管如此,她不忠的妹妹犹大只是假装归向我,并不诚心。这是耶和华说的。”

11耶和华对我说:“不忠贞的以色列比奸诈的犹大罪过还轻。 12你去向北方宣告,

“‘耶和华说,

不忠贞的以色列啊,回转吧!

我必不向你们发怒,

因为我充满慈爱,

不会永远怀怒。’

这是耶和华说的。

13‘你必须要承认自己的罪,

承认背叛了你的上帝耶和华,

在绿荫树下祭拜各种外邦的神明,

不听从我的话。’

这是耶和华说的。

14“‘不忠贞的子民啊,回转吧!

因为我是你们的主人3:14 主人”或译作“丈夫”。

我要从你们中间选些人带回锡安

每座城邑或每个宗族选一两个人。’

这是耶和华说的。

15“我要赐给你们合我心意的牧人,让他们用知识与智慧牧养你们。 16你们在地上繁衍昌盛的时候,人们不会再提及耶和华的约柜,不会再把它放在心上,不会再感到需要它,也不会再造一个。这是耶和华说的。 17那时,耶路撒冷会被称为‘耶和华的宝座’,万国都要聚集在耶路撒冷敬拜耶和华,不再执迷不悟地作恶。 18那时,犹大人必与以色列人一同从北方来到我赐给你们祖先作基业的地方。

19“我曾想,我多么愿意把你们当成我的儿女,

赐给你们万国中最肥美的土地。

我原以为你们会叫我‘父亲’,

再不离弃我。

20然而,以色列人啊!

你们竟对我不忠,

就像妻子不忠于丈夫。

这是耶和华说的。”

21从光秃的山头传来声音,

以色列子民哭泣呼求的声音,

因为他们走入歧途,

忘掉了他们的上帝耶和华。

22耶和华说:“不忠贞的子民啊,

归来吧!

我要医治你们不忠贞的病。”

他们说:“是的,我们要到你面前,

因为你是我们的上帝耶和华。

23在高山丘陵上狂欢、

拜偶像真是枉然,

唯有我们的上帝耶和华才能拯救以色列

24“从我们年幼时,那些可耻的神像就吞噬了我们祖先辛苦得来的牛羊和儿女。 25我们躺在自己的羞耻中,让我们的耻辱遮盖我们吧!因为我们和我们的祖先都得罪了我们的上帝耶和华,我们自幼至今一直没有顺服我们的上帝耶和华。”