یەرمیا 25 – KSS & CCBT

Kurdi Sorani Standard

یەرمیا 25:1-38

ڕاپێچکردنی گەلی خودا بۆ ماوەی حەفتا ساڵ

1ئەو پەیامەی لە ساڵی چوارەمی یەهۆیاقیمی کوڕی یۆشیای پاشای یەهودا، کە دەکاتە ساڵی یەکەمی نەبوخودنەسری پاشای بابل، سەبارەت بە هەموو گەلی یەهودا بۆ یەرمیا هات. 2ئەوەی یەرمیای پێغەمبەر سەبارەت بە هەموو گەلی یەهودا و بۆ هەموو دانیشتووانی ئۆرشەلیم ڕایگەیاند: 3«لە ساڵی سێزدەیەمینی یۆشیای کوڕی ئامۆنی پاشای یەهوداوە هەتا ئەمڕۆ، ئەم بیست و سێ ساڵە، فەرمایشتی یەزدانم بۆ دەهات و منیش بەردەوام قسەم لەگەڵ کردن، بەڵام ئێوە گوێتان نەگرت.

4«یەزدانیش بەردەوام هەموو بەندە پێغەمبەرەکانی خۆی بۆ ناردن، بەڵام ئێوە گوێتان نەگرت و گرنگیتان پێنەدا. 5پێیان گوتن: ”لە ڕەفتارە ناشیرین و کردەوە خراپەکانتان بگەڕێنەوە، بۆ ئەوەی نیشتەجێ بن لەسەر ئەو خاکەی کە یەزدان داویەتییە ئێوە و باوباپیرانتان، لە ئەزەلەوە و بۆ هەتاهەتایە. 6شوێنی خوداوەندەکانی دیکە مەکەون بۆ ئەوەی بیانپەرستن و کڕنۆشیان بۆ ببەن. بە دروستکراوەکانی دەستتان پەستم مەکەن و منیش سزاتان نادەم.“»

7یەزدان دەفەرموێت: «بەڵام گوێتان لێم نەگرت، بۆ ئەوەی بە دروستکراوەکانی دەستتان پەستم بکەن، بەخۆتان سزاتان بۆ سەر خۆتان هێنا.»

8لەبەر ئەوە یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: «لەبەر ئەوەی ئێوە گوێتان لە قسەی من نەگرت، 9ئەوەتا دەنێرم و هەموو خێڵەکانی باکوور کۆدەکەمەوە، هەروەها نەبوخودنەسری خزمەتکارم، پاشای بابل، جا دەیانهێنمە سەر ئەم خاکە و سەر دانیشتووانەکەی و سەر هەموو ئەو نەتەوانەی دەوروبەری. بە تەواوی قڕیان دەکەم25‏:9 قڕیان دەکەم: لە زمانی عیبری ئەم زاراوەیە دەگەڕێتەوە بۆ شتێک یان کەسێک کە دەبەخشرێت بە یەزدان، زۆر جار بەخشینەکە بە تەواوی لە ناودەبردرێت.‏، دەیانکەمە پەند و تانە و تەشەر و وێرانییەکی هەتاهەتایی. 10دەنگی بەزم و شادی، دەنگی بووک و زاوا، دەنگی دەستاڕ و ڕووناکی چرایان ناهێڵم. 11هەموو ئەم خاکە دەبێتە وێرانەیەکی چۆڵ، ئەم نەتەوانەش حەفتا ساڵ خزمەتی پاشای بابل دەکەن.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

12یەزدان دەفەرموێت: «کە حەفتا ساڵەکە تەواو بوو، سزای پاشای بابل و ئەو نەتەوەیە دەدەم، لەسەر تاوانەکانیان، سزای خاکی بابلییەکانیش دەدەم و دەیکەمە چۆڵەوانییەکی هەتاهەتایی. 13هەموو ئەوەی لەم پەڕتووکەدا نووسراوە، ئەوەی یەرمیا سەبارەت بە هەموو ئەم نەتەوانە پێشبینیی کرد، هەموو ئاگادارکردنەوەیەکی تێدا هاتووە کە سەبارەت بەو خاکە فەرموومە پەیڕەوی دەکەم، 14چونکە ئەوانیش دەبنە کۆیلەی زۆر نەتەوە و پاشای گەورە، بەگوێرەی کردەوە و کارەکانی خۆیان سزایان دەدەمەوە.»

جامی تووڕەیی خودا

15یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل ئاوای بە من فەرموو: «جامی شەرابی ئەم تووڕەییە لە دەستم وەربگرە و دەرخواردی هەموو ئەو نەتەوانەی بدە کە من دەتنێرم بۆ لایان. 16کاتێک دەیخۆنەوە، بەلادادێن و شێت دەبن لەبەر ئەو شمشێرەی کە من دەینێرمە ناویان.» 17منیش جامەکەم لە دەستی یەزدان وەرگرت، دەرخواردی هەموو ئەو نەتەوانەم دا کە یەزدان ناردمی بۆیان:

18بۆ ئۆرشەلیم و شارۆچکەکانی یەهودا و پاشا و پیاوە گەورەکانی، تاکو وێران بن و ببنە پەند و مایەی تانە و تەشەر و نەفرەت لێکردن، هەروەک ئێستا؛

19بۆ فیرعەونی پاشای میسر و خزمەتکار و پیاوە گەورەکانی و هەموو گەلەکەی 20و هەموو بێگانەکانی ئەوێ؛

بۆ هەموو پاشاکانی خاکی عوچ؛

بۆ هەموو پاشاکانی خاکی فەلەستییەکان؛ ئەسقەلان و غەزە و عەقرۆن و پاشماوەی ئەشدۆد؛

21بۆ ئەدۆم و مۆئاب و عەمۆنییەکان؛

22بۆ هەموو پاشاکانی سور و هەموو پاشاکانی سەیدا؛

بۆ پاشاکانی کەنارەکان، ئەوانەی لەوبەری دەریان؛

23بۆ دیدان و تێما و بووز و هەموو قژبڕاوەکان25‏:23 خەڵکێک بوونە وەک نەریتێکی بتپەرستی پرچیان بڕیوە.‏؛

24بۆ هەموو پاشاکانی عەرەبستان و سەرکردەی هەموو هۆزەکانی نیشتەجێی بیابان؛

25بۆ هەموو پاشاکانی زیمری و ئیلام و میدیا؛

26بۆ هەموو پاشاکانی باکوور، نزیک و دووریان، یەک لەدوای یەک؛ بۆ هەموو شانشینەکانی جیهان لەسەر ڕووی زەوی.

لەدوای هەموویانەوە، هەروەها پاشای شێشەخ25‏:26 ناوی نهێنی بابل بووە.‏ ئەو جامە دەخواتەوە.

27«پێیان دەڵێیت: ”یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت: بخۆنەوە و سەرخۆش بن و بڕشێنەوە، بکەون و هەڵمەستنەوە لەبەر ئەو شمشێرەی من دەینێرمە ناوتان.“ 28ئەگەر ڕازی نەبوون جامەکە لە دەستت وەربگرن بۆ ئەوەی بیخۆنەوە، پێیان بڵێ: ”یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: دەبێت بیخۆنەوە! 29ئەوەتا ئەو شارەی ناوی منی هەڵگرتووە، من دەستم پێکردووە بەڵای بەسەردا بهێنم، ئیتر ئایا ئێوە بێ سزا دەبن؟ نەخێر بێ سزا نابن! چونکە من شمشێر دەهێنمە سەر هەموو دانیشتووانی زەوییەکە.“ ئەمە فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارە.

30«تۆش هەموو ئەو پەیامەی من لە دژی ئەوان ڕابگەیەنە و پێیان بڵێ:

«”یەزدان لە ئاسمان دەنەڕێنێت،

لە نشینگەی پیرۆزیەوە دەنگ هەڵدەبڕێت و

بەهێز بەسەر خاکی خۆیدا دەنەڕێنێت.

وەک ئەوانەی ترێ پێپەست دەکەن بە هوتافەوە هاوار دەکات

بەسەر هەموو دانیشتووانی زەوی.

31هاتوهاوار گەیشتە ئەوپەڕی زەوی،

چونکە یەزدان سکاڵا لە نەتەوەکان دەکات،

دادوەری هەموو ئادەمیزاد دەدات و

بەدکارەکان دەداتە بەر شمشێر.“»

ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

32یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت:

«ئاگاداربن! بەڵا بڵاو دەبێتەوە

لە نەتەوەیەکەوە بۆ نەتەوەیەک،

گەردەلوولێکی گەورە هەڵدەکات

لەوپەڕی زەوییەوە.»

33لەو ڕۆژەدا، ئەوانەی بە دەستی یەزدان دەکوژرێن لەمپەڕی زەوییەوە هەتا ئەوپەڕی زەوی دەبن، شیوەنیان بۆ ناگێڕدرێت و کۆناکرێنەوە و نانێژرێن، بەڵکو دەبنە زبڵ بەسەر ڕووی خاکەکەوە.

34ئەی شوانەکان، واوەیلا و هاوار بکەن!

ئەی سەرپەرشتیارانی مێگەل، خۆتان بگەوزێنن،

چونکە کاتتان هاتووە بۆ سەربڕین،

وەک گۆزەیەکی بە نرخ دەکەون و تێکدەشکێنرێن.

35پەناگا بۆ شوانەکان نامێنێت،

دەربازبوونیش بۆ سەرپەرشتیارانی مێگەل.

36گوێ بگرە لە هاواری شوانەکان و

واوەیلای سەرپەرشتیارانی مێگەل،

چونکە یەزدان لەوەڕگاکانیان تێکدەدات.

37مێرگەکانی ئاشتی لەناودەچن

لەبەر جۆشی تووڕەیی یەزدان.

38ئەو وەک بەچکە شێر لانەی خۆی بەجێدەهێڵێت،

چونکە خاکەکە وێران دەبێت

لەبەر شمشێری ستەمکار و

لەبەر جۆشی تووڕەیی یەزدان.

Chinese Contemporary Bible (Traditional)

耶利米書 25:1-38

預言被擄七十年

1猶大約西亞的兒子約雅敬執政第四年,即巴比倫尼布甲尼撒元年,耶和華告訴了耶利米有關猶大百姓的事。 2耶利米先知對猶大人和耶路撒冷的居民說: 3「從猶大亞們的兒子約西亞執政第十三年,到今天已有二十三年。在這期間,我不斷把耶和華對我說的話傳給你們,你們卻充耳不聞。 4耶和華屢次差遣祂的僕人——眾先知警告你們,你們卻充耳不聞,毫不理會。 5他們對你們說,『要改邪歸正,停止作惡,以便可以永遠住在耶和華賜給你們和你們祖先的土地上。 6不要隨從、供奉、祭拜其他神明,不要製造神像惹耶和華發怒,免得祂懲罰你們。』」 7耶和華說:「然而,你們不聽我的話,製造神像惹我發怒,自招懲罰。」

8因此,萬軍之耶和華說:「由於你們不遵行我的命令, 9我要召集北方各族和我的僕人巴比倫尼布甲尼撒,去攻擊這片土地和其中的居民以及周圍各國。我要徹底毀滅他們,使他們的下場很可怕、令人嗤笑、土地永遠荒涼。這是耶和華說的。 10我要使他們的歡樂聲、新郎新娘的歡笑聲、推磨聲和燈光都消失。 11整片土地要變得荒涼可怕,他們要臣服於巴比倫王七十年。 12七十年後,我要報應巴比倫王和他國民迦勒底人的罪,使他們的土地永遠荒涼。這是耶和華說的。 13我藉耶利米所說有關列國的預言都記在這書上了,我的話必應驗在他們的土地上。 14他們必受許多國家和強大君王的奴役,我要按他們的所作所為報應他們。」

上帝審判列國

15以色列的上帝耶和華對我說:「你從我手中接過這盛滿我烈怒的酒杯,到我差遣你去的國家給他們喝。 16他們喝了這杯烈怒後必東倒西歪、行為瘋狂,因為我要使戰禍臨到他們。」 17於是,我從耶和華手中接過杯,奉祂的差遣到列國去給他們喝。 18我給耶路撒冷猶大的城邑,以及猶大的君王和官員喝這杯烈怒,使他們的城邑淪為廢墟,令人驚懼,被嘲笑和咒詛,正如今日一樣。 19喝這杯烈怒的還有埃及王法老及其王公大臣和全體百姓, 20他們當中所有的外族人,烏斯的眾王和統治亞實基倫迦薩以革倫以及亞實突餘民的非利士眾王, 21以東摩押亞捫人, 22泰爾的眾王、西頓的眾王和海島上的眾王, 23底但提瑪布斯和所有剃鬢髮的人, 24阿拉伯的眾王和荒野各族的諸王, 25心利的眾王、以攔的眾王和瑪代的眾王, 26北方諸王——無論遠近、一個接一個,以及天下萬國,最後是巴比倫王。 27耶和華對我說:「你要告訴他們,以色列的上帝——萬軍之耶和華說,『你們要喝這杯烈怒,喝得大醉、嘔吐、倒地不起,因為我要使戰爭臨到你們。』 28如果他們不肯從你手中接過杯來喝,你就告訴他們,萬軍之耶和華說,『你們必須喝! 29看啊,我已在屬我的城中降下災禍,難道你們可以逃脫懲罰嗎?你們必逃不過懲罰,因為我要使戰爭臨到天下萬民。』這是萬軍之耶和華說的。 30耶利米啊,你要告訴他們這些預言,

『耶和華要在高天怒吼,

從祂的聖所發出雷鳴;

祂要向祂的子民怒吼,

向地上的居民吶喊,

好像踩踏葡萄的人一樣。

31耶和華的聲音傳到地極,

因為祂要指控列國,審判萬民,

使惡人喪身刀下。

這是耶和華說的。』」

32萬軍之耶和華說:

「看啊,災難正蔓延到列國,

有暴風從地極捲起。」

33到那日,遍地都是被耶和華殺戮的人,無人哀悼、收殮和埋葬,他們好像地上的糞便。

34你們這群牧人啊,要悲哀哭泣!

你們這群百姓的首領啊,

要在灰塵中傷心地打滾!

因為你們被宰殺、驅散的時候到了,

你們將像精美的器皿一樣被摔得粉碎。

35牧人必無路可逃,

百姓的首領必無處藏身。

36聽聽牧人的哭喊,

百姓首領的哀號吧,

因為耶和華正在毀滅他們的家園。

37因為耶和華的烈怒,

寧靜的草場變得一片荒涼。

38耶和華離開了祂的居所,

就像獅子離開了洞穴。

他們的土地因刀劍的蹂躪和耶和華的烈怒而一片荒涼。