یەرمیا 18 – KSS & CCBT

Kurdi Sorani Standard

یەرمیا 18:1-23

لە ماڵی گۆزەکەر

1ئەمە ئەو پەیامەیە کە لەلایەن یەزدانەوە بۆ یەرمیا هات: 2«هەستە و بەرەو خوارەوە بڕۆ بۆ ماڵی گۆزەکەرەکە، لەوێ پەیامی خۆمت پێ ڕادەگەیەنم.» 3منیش بەرەو خوارەوە چووم بۆ ماڵی گۆزەکەرەکە، بینیم لەسەر چەرخەکە کار دەکات. 4بەڵام ئەو دەفرەی گۆزەکەرەکە لە گڵ دروستی دەکرد، تێکچوو، جا دووبارە کردییەوە بە دەفرێکی دیکە، بەو شێوەیەی گۆزەکەرەکە پێی باش بوو.

5ئینجا فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات: 6«ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، ئایا من ناتوانم وەک ئەم گۆزەکەرەتان لەگەڵ بکەم؟ ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، ئێوە لەناو دەستی منن هەروەک گڵ لەناو دەستی گۆزەکەر. 7ئەگەر هەر کاتێک لەبارەی نەتەوەیەک و شانشینێکەوە باسی ڕیشەکێشکردن و بەزەوی دادان و لەناوبردنم کردبێت، 8ئەو نەتەوەیەی کە لەبارەیەوە دواوم، لە خراپەکەی تۆبە دەکات، ئینجا منیش پاشگەز دەبمەوە لەو بەڵایەی بەتەمابووم تووشی بکەم. 9ئەگەر هەر کاتێکیش لەبارەی نەتەوەیەک و شانشینێکەوە باسی بنیادنان و چاندن بکەم، 10بەڵام لەبەرچاوم خراپە بکات و گوێڕایەڵی من نەبێت، ئەوا منیش پاشگەز دەبمەوە لەو چاکەیەی کە فەرمووم بۆی بکەم.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

11«ئێستاش بە پیاوانی یەهودا و دانیشتووانی ئۆرشەلیم بڵێ: ”یەزدان ئەمە دەفەرموێت: ئاگاداربن! من بەڵایەکتان بۆ ئامادە دەکەم و پیلانێک لە دژی ئێوە دادەڕێژم. جا لەبەر ئەوە بگەڕێنەوە، هەرکەسە و لە ڕێگا خراپەکانی، ڕێگا و کردەوەکانی خۆتان چاک بکەنەوە.“ 12بەڵام گوتیان: ”بێ سوودە، چونکە ئێمە دوای بیروڕای خۆمان دەکەوین، هەریەکەمان بەپێی کەللەڕەقییە خراپەکەی خۆی دەکات.“»

13لەبەر ئەوە یەزدان ئەمە دەفەرموێت:

«لەنێو نەتەوەکان بپرسن:

کێ وەک ئەمەی بیستووە؟

بێ تامترین خراپە

ئیسرائیلی پاکیزە کردوویەتی.

14ئایا بەفری لوبنان

لە لووتکە بەردینەکانی دەبڕێتەوە؟

ئایا ئاوی سازگاری لەبەرڕۆیشتووی

وشک دەبێت؟

15بەڵام گەلەکەم منی لەیاد کردووە،

بخووری بۆ بتی پووچ سووتاندووە،

کۆسپ و تەگەرەیان خستە بەردەم ڕێگاکانیان و

ڕێچکە کۆنەکان،

تاکو بە لاڕێکان و

ڕێگا خۆش نەکراوەکاندا بڕۆن.

16بۆ ئەوەی خاکەکەیان وێران بێت،

بۆ هەتاهەتایە ببێتە جێگای تانە و تەشەر،

هەرکەسێک پێیدا تێبپەڕێت سەرسام بێت و

سەر بلەقێنێت.

17وەک بای ڕۆژهەڵات

لەبەردەم دوژمن پەرتیان دەکەم،

لە ڕۆژی کارەساتیان

پشتیان تێدەکەم، نەک ڕوو.»

18ئینجا ناحەزانم گوتیان: «وەرن، با پیلانێک لە یەرمیا بگێڕین، چونکە فێرکردن لە کاهین و ڕاوێژ لە دانا و پەیام لە پێغەمبەر نابڕێتەوە. وەرن با بە زمانمان لێی بدەین و گوێ لە هیچ وشەیەکی نەگرین.»

19ئەی یەزدان، گوێم لێ بگرە،

گوێ لە دەنگی ناحەزانم بگرە.

20ئایا پاداشتی چاکە بە خراپە دەدرێتەوە؟

بەڵام چاڵێکیان بۆم هەڵکەندووە.

بەبیرت بێتەوە وەستانم لەبەردەمت،

بۆ ئەوەی لە پێناوی ئەوان بپاڕێمەوە،

تاکو تووڕەییت لێیان بگێڕمەوە.

21لەبەر ئەوە کوڕەکانیان بدە دەست قاتوقڕی،

بیاندە دەست شمشێر،

با ژنەکانیان جەرگسووتاو و بێوەژن بن،

پیاوەکانیشیان بمرن،

گەنجەکانیان لە جەنگ بە شمشێر بکوژرێن.

22با هاوار لە ماڵەکانیانەوە ببیسترێت،

کاتێک لەپڕ چەتەیان بەسەردا دەدەیت،

چونکە چاڵیان هەڵکەند بۆ گرتنم،

تەڵەیان بۆ پێم نایەوە.

23بەڵام ئەی یەزدان،

تۆ لە هەموو تەگبیرەکانیان بۆ کوشتنی من ئاگاداربووی.

لە تاوانیان خۆش مەبە و

گوناهەکەیان لەبەرچاوت مەسڕەوە.

با لەبەردەمت تێکبشکێن،

لە کاتی تووڕەبوونت سزایان بدە.

Chinese Contemporary Bible (Traditional)

耶利米書 18:1-23

陶器的比喻

1耶和華對耶利米說: 2「你去陶匠家,在那裡我有話告訴你。」 3我便到陶匠家,見他正用輪盤做器皿。 4每當他手中的器皿做壞了,他就用那塊泥重做,想怎麼做就怎麼做。 5這時,耶和華對我說: 6以色列人啊,難道我不能像陶匠對待陶泥一樣對待你們嗎?以色列人啊,你們在我手中就像陶泥在陶匠手中一樣。這是耶和華說的。 7當我宣佈要剷除、推翻、毀滅哪一邦或哪一國的時候, 8如果他們悔過自新,我必施憐憫,取消我原本要降給他們的災禍。 9當我宣佈要建造、栽培哪一邦或哪一國的時候, 10如果他們做我視為惡的事,不聽從我的話,我必改變心意,取消我原本要賜給他們的福氣。 11因此,你去告訴猶大人和耶路撒冷的居民,『耶和華說,我正計劃降災禍懲罰你們。你們要離開罪惡,改邪歸正。』 12他們卻說,『不!我們喜歡隨心所欲,為所欲為。』」

13因此耶和華說:

「你們問問列國,

看看誰曾聽過這樣的事?

少女般的以色列竟做了一件極可怕的事。

14黎巴嫩山嶺上的積雪會融化嗎?

從遠方流來的冰涼溪水會停止嗎?

15然而,我的子民卻把我拋諸腦後,

向虛無的神明燒香,

偏離古道,在歧途上絆絆跌跌。

16因此,他們的土地必荒涼,

永遠遭人嗤笑,

經過此地的人無不驚懼,

搖頭歎息。

17我要在敵人面前驅散他們,

就像東風吹散塵土一樣。

在他們遭難的時候,

我必以背相向,

不理睬他們。」

18他們說:「來!我們設計對付耶利米吧,反正我們有祭司教導律法,有智者出謀劃策,有先知傳講預言。來吧!我們抨擊他,不要理會他的話。」

19耶和華啊,求你眷顧我,

聽聽敵人對我的指控。

20人豈能以惡報善?

他們竟設陷阱謀害我,

求你回想我怎樣站在你面前為他們求情,

怎樣求你不要向他們發烈怒。

21因此,願他們喪身刀下,

兒女餓死,

妻子喪夫亡子,

年長的被殺,

年少的死於戰場!

22當你使敵軍突襲他們時,

願他們家中傳出哭喊聲,

因為他們挖陷阱要捕捉我,

設圈套要絆我的腳。

23耶和華啊,你知道他們害我的各種詭計,

求你不要赦免他們的罪過,

不要饒恕他們的惡行。

求你使他們倒在你面前,

求你在烈怒中懲罰他們。