یۆحەنا 21 – KSS & CRO

Kurdi Sorani Standard

یۆحەنا 21:1-25

دەرکەوتنی عیسا لەسەر دەریاچە

1دوای ئەمە دیسان عیسا بەم شێوەیە لە دەریاچەی جەلیل21‏:1 یۆنانی: تەبەرییە.‏ خۆی بۆ قوتابییەکان دەرخست: 2شیمۆن پەترۆس و تۆماس کە بە دیدمۆس ناسرابوو، لەگەڵ ناتانئیل کە خەڵکی قانای جەلیل بوو، هەروەها کوڕەکانی زەبدی و دوو قوتابی دیکەی ئەو پێکەوە بوون. 3شیمۆن پەترۆس پێی گوتن: «بۆ ڕاو دەچم.» پێیان گوت: «ئێمەش لەگەڵت دێین.» ئینجا ڕۆیشتن و سواری بەلەم بوون، بەڵام لەو شەوەدا هیچیان نەگرت.

4کاتی بەرەبەیان، عیسا لە کەناری دەریاچەکە ڕاوەستا، بەڵام قوتابییەکان نەیانزانی ئەوە عیسایە.

5عیسا پێی فەرموون: «کوڕینە، هیچ ماسیتان پێ نییە؟»

وەڵامیان دایەوە: «نەخێر.»

6پێی فەرموون: «تۆڕەکە هەڵبدەنە لای ڕاستی بەلەمەکە، ماسی دەبیننەوە.» جا هەڵیاندا و ئیتر لەبەر زۆری ئەو ماسییانەی تێیدا بوو نەیانتوانی تۆڕەکە ڕابکێشنە ناو بەلەمەکە.

7ئەو قوتابییەی عیسا خۆشی دەویست بە پەترۆسی گوت: «ئەوە عیسای خاوەن شکۆیە!» کاتێک پەترۆس بیستی «ئەوە عیسای خاوەن شکۆیە،» خۆی بە جلەکانی داپۆشی چونکە ڕووت بوو، خۆی هەڵدایە ناو ئاوەکەوە. 8قوتابییەکانی دیکە بە بەلەمەکە هاتن و تۆڕی ماسییەکەیان ڕادەکێشا، چونکە تەنها دوو سەد باڵ21‏:8 نزیکەی 90 مەتر.‏ لە وشکانییەوە دوور بوون. 9کاتێک دابەزینە وشکانی، بینییان وا خەڵووز ئامادە کراوە و ماسی خراوەتە سەری و نان دانراوە.

10عیسا پێی فەرموون: «لەو ماسییانە بهێنن کە ئێستا گرتتان.» 11شیمۆن پەترۆسیش سەرکەوت و تۆڕەکەی ڕاکێشایە سەر وشکانی، سەد و پەنجا و سێ ماسی گەورەی تێدابوو، لەگەڵ زۆریەکەشی تۆڕەکە نەدڕا. 12عیسا پێی فەرموون: «وەرن بخۆن.» هیچ کام لە قوتابییەکان نەیانوێرا پرسیاری لێ بکەن: «تۆ کێیت؟» زانییان عیسای خاوەن شکۆیە. 13عیسا هات، نانەکەی هەڵگرت و پێیدان، ماسییەکەش بە هەمان شێوە. 14ئەمە سێیەم جار بوو کە عیسا پاش هەستانەوەی لەنێو مردووان بۆ قوتابییەکان دەرکەوت.

گەڕانەوەی پەترۆس بۆ خزمەت

15دوای ئەوەی نانیان خوارد عیسا بە شیمۆن پەترۆسی فەرموو: «شیمۆنی یۆنا، منت لەوانە خۆشتر دەوێت؟»

پێی گوت: «بەڵێ گەورەم، دەزانیت کە تۆم خۆشدەوێت.»

پێی فەرموو: «بەرخەکانم بلەوەڕێنە.»

16دیسان پێی فەرمووەوە: «شیمۆنی یۆنا، منت خۆشدەوێت؟»

پێی گوت: «بەڵێ گەورەم، دەزانیت خۆشمدەوێیت.»

پێی فەرموو: «ببە بە شوانی مەڕەکانم.»

17سێیەم جار پێی فەرموو: «شیمۆنی یۆنا، منت خۆشدەوێت؟»

پەترۆس دڵگران بوو، چونکە سێ جار پێی فەرموو: «منت خۆشدەوێت؟» پێی گوت: «گەورەم، تۆ هەموو شتێک دەزانیت. دەزانیت کە خۆشمدەوێیت.»

عیسا پێی فەرموو: «مەڕەکانم بلەوەڕێنە. 18ڕاستی ڕاستیت پێ دەڵێم، کاتێک گەنج بوویت پشتێنەکەتت دەبەست و بۆ هەرکوێ دەتویست، دەچوویت. بەڵام کاتێک پیر دەبیت دەستت درێژ دەکەیت و یەکێکی دیکە پشتێنەکەت دەبەستێت و دەتباتە شوێنێک کە ناتەوێت.» 19ئەمەی گوت وەک ئاماژەکردنێک بۆ مردنی پەترۆس کە بەهۆیەوە خودا شکۆدار دەکات. لەدوای ئەمە پێی فەرموو: «دوام بکەوە!»

20پەترۆس ئاوڕی دایەوە و بینی کە ئەو قوتابییەی کە عیسا خۆشی دەویست دوایان کەوتووە، ئەوەی لە کاتی نانی ئێوارەدا شانی بە سنگی عیساوە نابوو و پێی گوتبوو: «گەورەم، کێیە ئەوەی بە گرتنت دەدات؟» 21کاتێک پەترۆس ئەمەی بینی بە عیسای گوت: «گەورەم، ئەی ئەمە چی لێدێت؟»

22عیساش پێی فەرموو: «ئەگەر بمەوێت دەمێنێتەوە هەتا دێمەوە، بە تۆ چی؟ تۆ دوام بکەوە.» 23ئیتر ئەم قسەیە لەنێو برایان وا بڵاو بووەوە کە ئەو قوتابییە نامرێت. بەڵام عیسا پێی نەفەرموو کە نامرێت، بەڵکو «ئەگەر بمەوێت دەمێنێتەوە هەتا دێمەوە، بە تۆ چی؟»

24ئەمەش ئەو قوتابییەیە کە دەربارەی ئەم شتانە شایەتی دەدات و ئەم شتانەی نووسیوە. ئێمەش دەزانین شایەتییەکەی ڕاستە.

25زۆر شتی دیکە هەیە عیسا کردوویەتی، ئەگەر یەک لەدوای یەک بنووسرایەتەوە، وابزانم خودی جیهان جێگای ئەو پەڕتووکە نووسراوانەی تێدا نەدەبووەوە.

Knijga O Kristu

Ivan 21:1-25

Isus se pojavljuje pred sedmoricom učenika

1Poslije se Isus opet javio učenicima uz Tiberijsko jezero. Evo kako se to dogodilo: 2Ondje ih je bila nekolicina: Šimun Petar, Toma zvani Blizanac, Natanael iz Kane Galilejske, Zebedejevi sinovi te još dvojica učenika.

3“Idem loviti ribu”, reče Šimun Petar.

“Idemo i mi”, rekli su oni i pošli s njim, ali cijele noći nisu ništa ulovili.

4U zoru je Isus stajao na obali, ali učenici ga nisu prepoznali. 5“Zar nemate ribe, djeco?” dovikne im on.

“Nemamo!” odgovore.

6On reče: “Bacite mrežu s desne strane lađe i uhvatit ćete ih!” Tako su i učinili. Nisu mogli izvući mrežu zbog mnoštva riba koje su uhvatili.

7Učenik kojega je Isus osobito volio reče Petru: “To je Gospodin!” Nato Šimun Petar opaše gornju haljinu jer je bio slabo obučen, skoči u vodu i otpliva do obale. 8Drugi su ostali u lađi. Dovuku mrežu punu riba do obale udaljene stotinjak metara.21:8 U grčkome: dvjesto lakata. 9Kad su izišli na obalu, ugledaju ribu kako se peče na razgorjelu žaru i kruh.

10“Donesite malo riba koje ste uhvatili”, reče im Isus. 11Šimun Petar ode i izvuče mrežu punu velikih riba na obalu: sto pedeset i tri velike ribe. Mreža se ipak nije rastrgala.

12“Dođite doručkovati!” reče im Isus. Nitko se od njih nije usuđivao pitati ga je li on uistinu Gospodin jer su znali da jest. 13Isus uzme kruh, pa im ga dade. To učini i s ribom. 14To je bilo već treći put Isus da se javio učenicima otkad je uskrsnuo od mrtvih.

Isusov razgovor s Petrom

15Nakon doručka Isus upita Šimuna Petra: “Šimune, Ivanov sine, ljubiš li me više nego ovi?”

“Da”, odgovori Petar. “Ti znaš da te volim.”

“Onda pasi moje jaganjce”, reče mu Isus.

16Ponovno ga upita: “Šimune, Ivanov sine, ljubiš li me?”

“Da, Gospodine,” reče Petar “znaš da te volim.”

“Onda pasi moje ovce”, reče mu Isus.

17Još ga jedanput upita: “Šimune, Ivanov sine, voliš li me?”

Petar se ražalosti što ga Isus i treći put pita voli li ga. “Gospodine, ti sve znaš; znaš da te volim”, reče.

“Onda pasi moje ovce”, reče mu Isus. 18“Zaista ti kažem, kad si bio mlad, mogao si činiti što si htio i ići kamo si želio; ali kad ostariš, raširit ćeš ruke i drugi će te opasati i voditi onamo kamo ne želiš ići.” 19Isus mu je to rekao da bi mu navijestio kakvom će smrću proslaviti Boga. Zatim mu reče: “Slijedi me!”

20Petar se okrene i opazi da učenik kojega je Isus osobito volio, onaj koji se pri večeri nagnuo i upitao Isusa: “Učitelju, koji će te od nas izdati?” ide za njim. 21Petar upita Isusa: “A što će biti s njime, Gospodine?”

22Isus mu odgovori: “Ako hoću da on ostane dok ja ne dođem, što se to tebe tiče? Ti me slijedi!” 23Tako se među braćom raširio glas da onaj učenik neće umrijeti. Ali Isus nije rekao da on neće umrijeti, već samo: “Ako hoću da on ostane dok ja ne dođem, što se to tebe tiče!”

24Ovo je taj učenik koji je vidio te događaje i ovdje ih zabilježio. A svi mi znamo da je zapis tih događaja točan i istinit.

25Isus je učinio još mnogo toga i kad bi se sve redom zapisalo, mislim da sve te knjige ne bi stale ni u cijeli svijet!