یۆحەنا 2 – KSS & CRO

Kurdi Sorani Standard

یۆحەنا 2:1-25

یەکەم پەرجووی عیسا

1لە ڕۆژی سێیەم لە قانای جەلیل شاییەک هەبوو، دایکی عیساش لەوێ بوو. 2عیسا و قوتابییەکانیشی بۆ شاییەکە بانگهێشتکرابوون. 3کاتێک شەراب نەما، دایکی بە عیسای گوت: «شەرابیان نییە!»

4عیساش پێی فەرموو: «ژنەکە، چیت لە من دەوێ؟ هێشتا کاتی من نەهاتووە!»

5ئینجا دایکی بە خزمەتکارانی گوت: «هەرچییەکتان پێ دەڵێ، بیکەن.»

6شەش کوپەی بەردین، لەو جۆرەی کە جولەکەکان بۆ پاککردنەوە بەکاریاندەهێنا، لەوێ دانرابوون، هەریەکەی هەشتا هەتا سەد و بیست لیتریان دەگرت2‏:6 یۆنانی: دوو یان سێ مێترێتێس، یەکەیەکی پێوانەیە.‏.

7جا عیسا پێی فەرموون: «کوپەکان پڕ بکەن لە ئاو.» ئەوانیش کوپەکانیان هەتا سەر پڕکرد.

8ئینجا پێی فەرموون: «ئێستا لێی دەربهێنن و بۆ گەورەی شاییەکەی ببەن!»

ئەوانیش بردیان. 9کاتێک گەورەی شاییەکە تامی ئەو ئاوەی کرد کە ببووە شەراب، سەرچاوەکەی نەدەزانی، بەڵام خزمەتکاران دەیانزانی، ئەوانەی ئاوەکەیان دەرهێنابوو. ئەوسا گەورەی شاییەکە زاوای بانگکرد و 10پێی گوت: «هەموو کەس یەکەم جار شەرابە چاکەکە دادەنێن، کاتێک مەست بوون، ئینجا خراپەکە. بەڵام تۆ هەتا ئێستا شەرابە چاکەکەت هێشتووەتەوە!»

11ئەو پەرجووەی2‏:11 پەرجوو: موعجیزە.‏ عیسا لە قانای جەلیل کردی، یەکەمین نیشانەی بوو کە بەهۆیەوە شکۆی خۆی دەرخست، قوتابییەکانیشی باوەڕیان پێی هێنا.

12دواتر لەگەڵ دایکی و براکانی و قوتابییەکانی بەرەو شاری کەفەرناحوم دابەزین، چەند ڕۆژێک لەوێ مانەوە.

پاکسازی حەوشەکانی پەرستگا

13کە جەژنی پەسخەی2‏:13 جەژنێکی جولەکەیە، یادی ڕزگاربوونی گەلی ئیسرائیلە لە میسر، بە ڕابەرایەتی موسا. نزیکەی 1400 ساڵ پ. ز.‏ جولەکەکان نزیک بووەوە، عیسا چوو بۆ ئۆرشەلیم. 14لە حەوشەکانی پەرستگا فرۆشیارانی گا و مەڕ و کۆتری بینی، پارەگۆڕەوانیش دانیشتبوون. 15قامچییەکی لە گوریس دروستکرد و هەمووانی لە حەوشەکانی پەرستگا دەرکرد، مەڕ و گا پێکەوە. پارەی پارەگۆڕەوانی پەرشوبڵاو کردەوە و مێزەکانی سەرەوژێر کرد، 16ئینجا بە کۆترفرۆشانی فەرموو: «ئەم شتانە لێرە هەڵگرن! ماڵی باوکم مەکەنە بازاڕ!» 17جا قوتابییەکانی هاتەوە بیریان کە نووسراوە: ﴿دڵگەرمی بۆ ماڵەکەت دەمسووتێنێت.﴾2‏:17 زەبوورەکان 69‏:9

18جولەکەکان وەڵامیان دایەوە: «چ پەرجووێکمان نیشان دەدەیت تاکو دەسەڵاتی ئەنجامدانی هەموو ئەم کارانەت بسەلمێنێ؟»

19عیساش وەڵامی دانەوە: «ئەم پەرستگایە بڕووخێنن، بە سێ ڕۆژ هەڵیدەستێنمەوە.»

20ئینجا جولەکەکان گوتیان: «ئەم پەرستگایە بە چل و شەش ساڵ بنیاد نراوە، تۆ بە سێ ڕۆژ هەڵیدەستێنیتەوە؟» 21بەڵام ئەو باسی پەرستگای لەشی خۆی دەکرد. 22لەبەر ئەوە کاتێک لەناو مردووان هەستایەوە، قوتابییەکانی هاتەوە بیریان کە ئەمەی گوتبوو، ئینجا باوەڕیان هێنا بە نووسراوە پیرۆزەکە2‏:22 مەبەست لە تەورات و زەبوور و وتەی پێغەمبەرانە.‏ و بەو قسەیەی عیسا فەرمووی.

23کاتێک عیسا لە جەژنی پەسخە لە ئۆرشەلیم بوو، زۆر کەس باوەڕیان بە ناوی هێنا، چونکە ئەو پەرجووانەیان2‏:23 یۆنانی: نیشانە. لەلای یۆحەنا پەرجووەکانی (موعجیزەکانی) مەسیح نیشانە بوون بۆ تێگەیشتن لە پەیامی مەسیح. بڕوانە یۆحەنا 20‏:30.‏‏‏ بینی کە دەیکرد. 24بەڵام عیسا لەلای خۆیەوە متمانەی پێ نەکردن، چونکە هەموو خەڵکی دەناسی. 25ئەو پێویستی بە کەس نەبوو دەربارەی مرۆڤ شایەتی بۆ بدات، چونکە خۆی دەیزانی دڵی مرۆڤ چی تێدایە.

Knijga O Kristu

Ivan 2:1-25

Svadba u Kani

1Dva dana poslije bila je svadba u Kani Galilejskoj, a ondje bijaše i Isusova majka. 2Isus i njegovi učenici također su bili pozvani. 3Za vrijeme slavlja potrošila se sva zaliha vina, pa majka reče Isusu: “Nemaju vina.”

4“A što bi ti od mene htjela?” odgovori joj Isus. “Moje vrijeme još nije došlo.”

5Njegova majka reče slugama: “Učinite sve što vam kaže!”

6Bilo je ondje šest kamenih posuda. Njih su Židovi rabili za obredno pranje, a u svaku je stalo stotinjak litara.2:6 U grčkome: dvije do tri mjere (75 do 113 litara). Psalam 69:10. 7Isus reče slugama da posude do vrha napune vodom. 8Kad su to učinili, reče im: “Sada zahvatite i odnesite ravnatelju stola.” I oni odnesu vino.

9Ravnatelj stola nije znao odakle je vino, ali sluge jesu. Ravnatelj okusi vodu pretvorenu u vino i pozove mladoženju. 10“Vino je izvrsno”, reče. “Ti nisi kao drugi. Domaćin obično najprije nudi najbolje vino, a poslije, kad se svi napiju, daje im lošije. Ali ti si čuvao najbolje vino za kraj!”

11To čudo u Kani Galilejskoj bilo je prvo javno očitovanje Isusove slave i božanske sile. I njegovi učenici povjeruju da je on zaista Mesija.

12Nakon svadbe Isus ode na nekoliko dana u Kafarnaum sa svojom majkom, braćom i učenicima.

Isus tjera trgovce iz Hrama

(Mt 21:12-13; Mk 11:15-17; Lk 19:45-46)

13Približila se godišnja svetkovina, židovska Pasha, pa Isus ode u Jeruzalem. 14U dvorištu Hrama zatekne trgovce kako prodaju žrtvene volove, ovce i golubove te mjenjače novca kako sjede za stolovima. 15Isus zasuče uže u bič te ih sve istjera iz Hrama, istjera ovce i volove, mjenjačima prospe sav novac po podu, a stolove im prevrne. 16Prodavačima golubova reče: “Nosite to odavde! Ne pravite sajmište od kuće mojega Oca!”

17Njegovi se učenici tada prisjete proročanstva iz Svetog pisma: “Izjeda me revnost za tvoj dom.”

18“Kojim ih pravom tjeraš van?” pitali su ga Židovi. “Ako imaš ovlast za to, pokaži nam neko čudo kao dokaz.”

19Isus im odgovori: “Srušite ovaj Hram, a ja ću ga za tri dana podignuti.”

20“Što?!” poviču oni. “Taj se Hram gradio četrdeset šest godina, a ti ćeš ga podignuti u tri dana?” 21Ali Isus je govorio o hramu svojega tijela. 22Kad je uskrsnuo, njegovi su se učenici sjetili da je to htio reći, pa su shvatili da se ono što je naveo iz Svetog pisma zaista odnosilo na njega i da se sve obistinilo.

23Mnogi su povjerovali da je on zaista Mesija jer su vidjeli čuda koja je učinio u Jeruzalemu u vrijeme Pashe. 24Ali Isus u njih nije imao povjerenja jer ih je dobro poznavao. 25Nitko mu nije trebao govoriti kakav je čovjek jer je dobro poznavao ljudsku nutrinu.