یۆحەنا 16 – KSS & SNC

Kurdi Sorani Standard

یۆحەنا 16:1-33

1«ئەم شتانەم پێ گوتن، تاکو بێ ئومێد نەبن. 2لە کەنیشتەکان دەردەکرێن، لەڕاستیدا کاتێک دێت ئەوەی دەتانکوژێت وا دەزانێت خزمەتی خودا دەکات. 3ئەمانەش دەکەن، چونکە نە باوکیان ناسیوە و نە من. 4بەڵام ئەمانەم پێ گوتن، تاکو ئەگەر کاتیان هات بیرتان بکەوێتەوە کە من پێم گوتوون. لە سەرەتادا ئەمانەم پێ نەگوتن، چونکە لەگەڵتان بووم.

5«ئێستا دەچمە لای ئەوەی ناردوومی و کەستان لێم ناپرسێت: ”بۆ کوێ دەچیت؟“ 6کەچی دڵگرانن بەوەی کە ئەمەم پێ گوتن. 7بەڵام ڕاستیتان پێ دەڵێم: باشترە بۆتان کە بڕۆم، چونکە ئەگەر نەڕۆم، یارمەتیدەرەکەتان16‏:7 مەبەستی لە ڕۆحی پیرۆزە.‏ بۆ نایەت. بەڵام ئەگەر بڕۆم بۆتانی دەنێرم. 8کاتێک ئەو دێت، دەیسەلمێنێت کە جیهان بە هەڵە تێگەیشتوون لە گوناه و ڕاستودروستی و حوکمدان: 9لەسەر گوناه، چونکە باوەڕم پێ ناهێنن؛ 10لەسەر ڕاستودروستی16‏:10 بێتاوانکردنی گوناهبارێک بە خاچی مەسیح. بڕوانە ڕۆما 3‏:21‏-26.‏، چونکە دەچمە لای باوک و ئیتر نامبینن؛ 11لەسەر حوکمدانیش، چونکە گەورەی ئەم جیهانە حوکم دراوە.

12«هێشتا شتی زۆرم هەیە پێتانی بڵێم، بەڵام ئێستا ناتوانن بەرگەی بگرن. 13بەڵام کاتێک ئەو دێت، کە ڕۆحی ڕاستییە، ئەو بۆ ڕاستی تەواو ڕێنماییتان دەکات، چونکە لە خۆیەوە هیچ ناڵێت، بەڵکو ئەوەی گوێی لێ دەبێت دەیڵێت و ڕایدەگەیەنێت چی ڕوودەدات. 14ئەو شکۆدارم دەکات، چونکە ئەوەتان پێ ڕادەگەیەنێت16‏:14 ڕۆحی پیرۆز لە وشەی مەسیح وەردەگرێت و بە قوتابییەکان ڕادەگەیەنێت.‏ کە لە منەوە وەریدەگرێت. 15هەموو ئەوەی کە هی باوکە، هی منیشە. لەبەر ئەوە گوتم، ڕۆحی پیرۆز لە هی من وەردەگرێت و پێتانی ڕادەگەیەنێت.

16«پاش کەمێک نامبینن، ئینجا پاش کەمێک دیسان دەمبینن.»

هاتنی خۆشی دوای ناخۆشی

17هەندێک لە قوتابییەکانی بە یەکتریان گوت: «ئەمە چییە کە پێمان دەفەرموێ: ”پاش کەمێک ئیتر نامبینن، پاش کەمێکیش دەمبینن“ و ”چونکە دەچمە لای باوک“؟» 18گوتیان: «ئەم ”کەم“ـەیە چییە کە باسی دەکات؟ نازانین چی دەفەرموێ!»

19عیسا زانی کە دەیانویست پرسیاری لێ بکەن، بۆیە پێی فەرموون: «ئایا لەبەر ئەمە پرسیار لە یەکتری دەکەن کە گوتم: ”پاش کەمێک ئیتر نامبینن، پاش کەمێکیش دەمبینن“؟ 20ڕاستی ڕاستیتان پێ دەڵێم: ئێوە دەگریێن و شیوەن دەکەن، بەڵام جیهان دڵشاد دەبێ. خەمبار دەبن، بەڵام خەمباریەکەتان دەبێتە شادی. 21کاتێک ژن منداڵی دەبێت خەم دایدەگرێت، چونکە کاتی هاتووە. بەڵام کە منداڵەکەی بوو، لە خۆشی ئەوەی مرۆڤێک لە جیهان لەدایک بووە، ژانەکانی لەبیر دەکات. 22ئێوەش ئێستا خەمتان هەیە، بەڵام دەتانبینمەوە و دڵشاد دەبن، کەسیش ئەو خۆشییەتان لێ ناستێنێ. 23لەو ڕۆژەدا پرسیاری هیچم لێ ناکەن. ڕاستی ڕاستیتان پێ دەڵێم: هەرچییەک بە ناوی منەوە لە باوک داوا بکەن دەتانداتێ. 24هەتا ئێستا بە ناوی منەوە هیچتان داوا نەکردووە. داوا بکەن وەریدەگرن، تاکو خۆشییەکەتان کامڵ و تەواو بێت.

25«ئەم شتانەم بە پەند بۆ باسکردن، بەڵام کاتێک دێت ئیتر بە پەند بۆتان نادوێم، بەڵکو بە ئاشکرا باسی باوکتان بۆ دەکەم. 26لەو ڕۆژەدا بە ناوی منەوە داوا دەکەن. ئیتر پێتان ناڵێم لەلای باوک بۆتان داوا دەکەم، 27چونکە باوک خۆی ئێوەی خۆشدەوێت، لەبەر ئەوەی منتان خۆشویستووە و باوەڕتان کرد کە لە لای خوداوە هاتووم. 28لە لای باوکەوە هاتووم بۆ جیهان، ئێستاش جیهان بەجێدەهێڵم و دەگەڕێمەوە لای باوک.»

29قوتابییەکانی گوتیان: «وا ئێستا بە ڕوونی و بەبێ پەند قسە دەکەیت. 30ئێستا دڵنیاین کە تۆ هەموو شتێک دەزانیت و پێویستت بەوە نییە کەس پرسیارت لێ بکات. بەمەش باوەڕ دەکەین کە لە خوداوە هاتوویت.»

31عیساش وەڵامی دانەوە: «ئایا ئێستا باوەڕ دەکەن؟ 32وا کاتێک دێت و ئێستاش هاتووە، کە پەرتەوازە دەبن، هەریەکە بۆ ماڵی خۆی و بە تەنها بەجێم دەهێڵن. بەڵام من بە تەنها نیم، چونکە باوک لەگەڵمدایە.

33«ئەمانەم پێ گوتن تاکو ئاشتیتان لە مندا هەبێت. لە جیهاندا تووشی تەنگانە دەبن. بەڵام ورەتان بەرز بێت، من جیهانم بەزاندووە.»

Slovo na cestu

Jan 16:1-33

1Těmito slovy jsem vás chtěl varovat, abyste nepodlehli zmatku z budoucích událostí. 2Nejdříve vás vyženou ze synagog. Pak vás budou dokonce zabíjet v domnění, že tím slouží Bohu. 3Budou to dělat, protože nepoznali Otce ani mne. 4Říkám to proto, abyste se na má slova rozpomněli, až se naplní.

Zatím jsem o tom nemluvil, protože jsem byl s vámi.

Ježíš učí o Duchu svatém

5-6Můj čas se však naplnil a já brzy odejdu k tomu, který mne poslal. Vidím však, že nechápete, kam jdu. Místo abyste se radovali, jste stísněni smutkem a starostmi. 7Věřte mi, že pro vás bude lepší, když odejdu. Kdybych zůstal, Zastánce by k vám nepřišel. Odejdu-li, pošlu ho k vám.

8Až přijde, ukáže lidem, v čem spočívá hřích, zda existuje spravedlnost a koho je třeba soudit.

9Hřích je v tom, že lidé ve mne nevěří. 10Spravedlnost je v tom, že Bůh potrestal Krista jako zástupce hříšníků, vzkřísil ho a přijal do své slávy. 11A soud znamená, že uchvatitel tohoto světa je již odsouzen.

12Je toho ještě mnoho, co bych vám chtěl říci, ale vy to nemůžete v této chvíli pochopit. 13Teprve až přijde Duch svatý, odkryje vám plnou pravdu. 14On bude jejím věrným tlumočníkem. Oznámí vám i to, co má přijít.

15Nebude zdůrazňovat sebe, ale vyvyšovat mne, protože mně Otec svěřil všechno. A tak co vám sdělí Duch, bude ukazovat vždycky ke mně.

Ježíš učí o užívání jeho jména v modlitbě

16Zanedlouho již mezi vámi nebudu, ale brzy potom mě znovu uvidíte. Pak půjdu zase k Otci.“

17-18„O čem to jen mluví?“ ptali se učedníci jeden druhého. „Kde bude zanedlouho? Kdy ho zase uvidíme? Co to znamená, že půjde k Otci? Tomu nerozumíme.“

19Ježíš poznal, že si učedníci s jeho slovy nevědí rady. „Vysvětlím vám to,“ řekl. 20„Brzy se svět bude radovat z mého utrpení, zatímco vy budete plakat. Ale váš pláč se záhy promění v radost, protože mne opět uvidíte. 21Vaše radost se bude podobat radosti ženy, která zapomněla na všechnu úzkost a porodní bolesti, protože se jí narodilo dítě. 22-23Nyní jste smutní, ale budete se zase radovat, až se setkáme. O tuto radost vás nikdo nepřipraví. Pak všechno pochopíte.

24Znovu vás vyzývám, abyste se ve svých modlitbách k Otci na mne odvolávali a on vás vyslyší. Proste, Bůh vás obdaruje a vaše radost bude plná.

25Dosud jsem o těchto věcech mluvil v podobenstvích, ale brzy budu o Otci hovořit otevřeně. 26Nespoléhejte se na to, že já budu prosit Otce za vás, ale vy se modlete a odvolávejte na mne. 27Vždyť vás Otec miluje pro vaši lásku ke mně a pro víru, se kterou jste mne přijali jako Božího Syna.

28Pravda je nejen to, že jsem od Otce přišel, ale i to, že se k němu opět vrátím.“

29„Teď už ti rozumíme,“ přisvědčili učedníci. „Co jsi dříve říkal v náznacích, pověděl jsi teď jasně. 30Pochopili jsme, že víš všechno a rozumíš už napřed našim otázkám. Teď opravdu věříme, že jsi přišel od Boha.“

31„Opravdu tomu věříte?“ otázal se jich Ježíš. 32„Nastane čas, vlastně už nastal, kdy se rozprchnete do svých domovů a necháte mne samotného. Já však nebudu sám, protože Otec je se mnou. 33Toto všechno jsem vám řekl proto, abyste ve spojení se mnou našli jistotu a klid. Svět vám připraví mnoho těžkostí, ale neztrácejte odvahu. Já jsem nad ním zvítězil.“