یۆحەنا 14 – KSS & NUB

Kurdi Sorani Standard

یۆحەنا 14:1-31

ماڵی باوکم

1«نیگەران مەبن. پشت بە خودا ببەستن14‏:1 ئەم دەربڕینە لە یۆنانیدا دوو واتا دەبەخشێت. لەمە نزیکترە کە دانراوە، بەم واتایەش دێت: (باوەڕ بە خودا بکەن.)‏، پشت بە منیش ببەستن. 2ماڵی باوکم ژووری زۆری لێیە، ئەگەر ئاوا نەبووایە پێم دەگوتن. من دەچم تاکو شوێنتان بۆ ئامادە بکەم. 3جا کە ڕۆیشتم و شوێنم بۆ ئامادەکردن، دێمەوە و دەتانبەمە لای خۆم، تاکو ئێوەش لەو شوێنە بن کە من لێی دەبم. 4ئێوەش ڕێگای ئەو شوێنە دەزانن کە بۆی دەچم.»

منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان

5تۆماس پێی گوت: «گەورەم، نازانین بۆ کوێ دەچیت، چۆن ڕێگاکە بزانین؟»

6عیساش پێی فەرموو: «منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت. 7ئەگەر ئێوە منتان بناسیایە، باوکیشمتان دەناسی. لە ئێستاوە دەیناسن و بینیوتانە.»

8فیلیپۆس پێی گوت: «گەورەم، باوکمان پیشان بدە و بەسمانە.»

9عیساش پێی فەرموو: «فیلیپۆس، ئایا تەنانەت لەدوای ئەم ماوە زۆرەش کە لەگەڵتانم، نەتناسیوم؟ ئەوەی منی بینیوە باوکی بینیوە. ئیتر چۆن دەڵێی: ”باوکمان نیشان بدە“؟ 10ئایا باوەڕ ناکەی من لە باوکدام و باوکیش لە مندایە؟ ئەو قسانەی پێتانی دەڵێم لە خۆمەوە نایڵێم، بەڵکو باوک کە لە مندا نیشتەجێیە، ئەو کارەکانی خۆی دەکات. 11باوەڕم پێ بکەن کە من لە باوکدام و باوکیش لە مندایە، ئەگەر نا بەهۆی کارەکان خۆیانەوە باوەڕ بکەن. 12ڕاستی ڕاستیتان پێ دەڵێم: ئەوەی باوەڕم پێ بهێنێت، ئەو کارانە دەکات کە من دەیکەم، لەمانەش گەورەتر14‏:12 بە واتای لە ژمارە بەدەر و بێ سنووری جوگرافی.‏ دەکات، چونکە بۆ لای باوک دەچم. 13هەرچییەک بە ناوی منەوە داوا بکەن دەیکەم، تاکو باوک لە کوڕەکەدا شکۆدار بێت. 14ئەگەر شتێکتان بە ناوی منەوە داوا کرد، دەیکەم.

بەڵێنی هاتنی ڕۆحی پیرۆز

15«ئەگەر منتان خۆشبوێ کار بە ڕاسپاردەکانم دەکەن. 16منیش داوا لە باوک دەکەم یارمەتیدەرێکی14‏:16 لە زمانی یۆنانی بە واتای ئەوەی بانگکراوە و دێتە تەنیشتت بۆ یارمەتیدانت، مەبەستی لە ڕۆحی پیرۆزە کە شوێنی مەسیح دەگرێتەوە لە یارمەتیدانمان.‏ دیکەتان14‏:16 بە زمانی یۆنانی بە واتای (دیکە) لە هەمان جۆر دێت.‏ بداتێ کە هەتاهەتایە لەگەڵتان بمێنێتەوە، 17ڕۆحی ڕاستی، کە جیهان ناتوانێت وەریبگرێت، چونکە نایبینێت و نایناسێت. بەڵام ئێوە دەیناسن، چونکە لەگەڵتان دەمێنێتەوە و لەناو ئێوەدا دەبێت. 18بە هەتیوی بەجێتان ناهێڵیم، دێمەوە لاتان. 19پاش ماوەیەکی کەم ئیتر جیهان نامبینێت، بەڵام ئێوە دەمبینن. لەبەر ئەوەی من زیندووم، ئێوەش دەژین. 20لەو ڕۆژەدا دەزانن من لە باوکمدام، ئێوەش لە مندان، منیش لە ئێوەدام. 21ئەوەی ڕاسپاردەکانی منی لەلایە و کاریان پێ دەکات، ئەوا منی خۆشدەوێت. ئەوەی منی خۆشبوێ، باوکیشمی خۆشدەوێت، منیش خۆشمدەوێت و خۆمی بۆ دەردەخەم.»

22ئینجا یەهوزایەکی دیکە، کە یەهوزای ئەسخەریوتی نەبوو، لێی پرسی: «گەورەم، بۆچی دەتەوێ خۆت بۆ ئێمە دەربخەیت، بەڵام بۆ جیهان نا؟»

23عیسا وەڵامی دایەوە: «ئەوەی منی خۆشبوێ کار بە وتەکانم دەکات، باوکیشم خۆشی دەوێت و من و باوک دێینە لای و لەلای ئەویش نیشتەجێ دەبین. 24ئەوەش کە منی خۆشناوێت کار بە وتەکانم ناکات. ئەم وتانەی گوێتان لێی دەبێت هی من نییە، بەڵکو هی ئەو باوکەیە کە ناردوومی.

25«ئەمانەم پێ گوتن کە هێشتا لەلاتانم. 26بەڵام یارمەتیدەرەکە، ڕۆحی پیرۆز، ئەوەی باوک بە ناوی منەوە دەینێرێت، ئەو هەموو شتێکتان فێردەکات و هەموو ئەو شتانەی پێم گوتوون بیرتان دەخاتەوە14‏:26 بەڵێنێکی تایبەتە بۆ ئەوانەی گوێیان لە وتەکانی مەسیح بووە بە هاتنی سروش بۆ نووسینەوەی ئینجیلی پیرۆز.‏.

ئاشتی عیسا

27«ئاشتیتان بۆ بەجێدەهێڵم، ئاشتی خۆمتان دەدەمێ. ئەوەی من دەتاندەمێ وەک ئەوە نییە کە جیهان دەتانداتێ. نیگەران مەبن و مەترسن.

28«گوێتان لێبوو پێم گوتن: ”دەڕۆم و دێمەوە لاتان.“ ئەگەر منتان خۆشبوێ، دڵشاد دەبن کە دەچمە لای باوک، چونکە باوک لە من مەزنترە. 29ئەوەتا ئێستا پێش ڕوودانی پێم گوتن، تاکو کاتێک ڕوویدا باوەڕ بهێنن. 30لەمەولا زۆر قسەتان لەگەڵ ناکەم، چونکە سەرۆکی ئەم جیهانە14‏:30 شەیتان.‏ وا دێت. هیچ دەسەڵاتێکی بەسەر مندا نییە، 31بەڵام ئەو دێت تاکو جیهان بزانێت باوکم خۆشدەوێت و بەو شێوەیە کار دەکەم کە باوک ڕایسپاردووم.

«هەستن، با لێرە بڕۆین.

Swedish Contemporary Bible

Johannes 14:1-31

Jesus är vägen till Gud

1Låt inte era hjärtan oroas! Tro på Gud och tro på mig! 2I min Faders hus finns det många rum och om det inte vore så, skulle jag ju inte ha sagt att jag går för att göra i ordning en plats åt er. 3Om jag nu går bort för att göra i ordning en plats åt er, ska jag komma tillbaka och hämta er så att också ni kan vara där jag är. 4Nu vet ni vart jag går och ni känner till vägen dit.”

5Men Tomas sa: ”Herre, vi vet inte vart du går. Hur ska vi då kunna känna till vägen?”

6Jesus svarade: ”Jag är vägen, sanningen och livet. Ingen kan komma till Fadern utom genom mig. 7Om ni har lärt känna mig, ska ni också lära känna min Fader. Och ni känner honom redan och har sett honom.”

8Filippos sa: ”Herre, visa oss Fadern, så blir vi nöjda!”

9Jesus svarade: ”Vet du inte vem jag är, Filippos, trots att jag har varit hos er så länge? Den som har sett mig har sett Fadern. Varför ber du då att få se honom? 10Tror du inte att jag är i Fadern och att Fadern är i mig? När jag talar till er, talar jag inte av mig själv. Fadern är i mig och utför sina gärningar. 11Tro på mig när jag säger att jag är i Fadern och Fadern i mig, eller tro åtminstone på grund av gärningarna.

12Ja, sannerligen säger jag er: den som tror på mig ska göra samma gärningar som jag har gjort och till och med ännu större, för jag går till Fadern. 13Vad ni än ber om i mitt namn ska jag göra det, så att Fadern blir förhärligad genom Sonen. 14Om ni ber om något i mitt namn, ska jag göra det.

Löftet om den heliga Anden

15Om ni älskar mig, så håller ni mina bud. 16Jag ska be Fadern att han sänder er en annan Hjälpare14:16 Det grekiska ordet, bokstavligen tillkallad (för att hjälpa), har många betydelser och nyanser: hjälpare, tröstare, förmanare, advokat, förespråkare, försvarsvittne. som för evigt ska vara hos er, 17sanningens Ande, som världen inte kan ta emot, för världen ser honom inte och känner honom inte. Men ni känner honom, eftersom han är hos er nu och kommer att vara i er. 18Jag ska inte lämna er föräldralösa utan jag ska komma till er. 19Mycket snart ska världen inte se mig längre, men ni ska se mig för jag lever och ni kommer att leva. 20Då ska ni förstå att jag är i min Fader och ni i mig och jag i er. 21Den som har mina bud och lyder dem han älskar mig och den som älskar mig, ska bli älskad av min Fader och jag ska älska honom och visa mig för honom.”

22Judas (inte Judas Iskariot) sa då till honom: ”Herre, varför ska du visa dig för oss och inte för världen?”

23Jesus svarade: ”Om någon älskar mig, så håller han sig till mina ord och då ska min Fader älska honom och vi ska komma till honom och stanna hos honom. 24Den som inte älskar mig, håller sig inte till mina ord. Och ordet ni har fått höra kommer inte från mig utan från Fadern som har sänt mig. 25Jag säger er detta medan jag fortfarande är hos er. 26Men Hjälparen, den heliga Anden som Fadern ska sända i mitt namn, han ska lära er allt och påminna er om allt som jag har sagt er.

27Jag lämnar frid efter mig, min frid ger jag åt er. Jag ger er inte det som världen ger. Låt inte era hjärtan oroas och var inte ängsliga! 28Ni hörde mig säga till er: Jag går bort, men jag ska komma tillbaka till er. Om ni älskade mig, skulle ni vara glada över att jag går till Fadern för Fadern är större än jag. 29Detta säger jag till er innan det händer, så att ni ska tro när det sedan händer. 30Jag kan inte säga mycket mer till er för den här världens härskare närmar sig. Han har ingen makt över mig 31men världen ska veta att jag älskar min Fader och gör vad Fadern har befallt mig.

Kom, så går vi härifrån!