یۆحەنا 1 – KSS & KLB

Kurdi Sorani Standard

یۆحەنا 1:1-51

وشەی خودا

1لە سەرەتادا، وشەکە1‏:1 وشەکە: لە زمانی یۆنانی پێی دەگوترێت لۆگۆس‏ کە واتایەکی فراوانی هەیە، زۆرتر بە واتای دانایی خودا یان پەیامی خودا دێت. بڕوانە 1‏:14 و عیبرانییەکان 11‏:3 و زەبوورەکان 33‏:6 و پەیدابوون 1‏:5‏.‏ هەبوو، وشەکە لەلای خودا بوو، وشەکە خۆی خودا بوو. 2ئەو لە سەرەتاوە لەلای خودا بوو. 3هەموو شتێک بەو بەدیهاتووە، بێ ئەو هیچ شتێک بەدی نەهاتووە لەوانەی کە بەدیهاتوون. 4وشەکە سەرچاوەی ژیان بوو، ژیانەکەش ڕووناکی مرۆڤ بوو، 5ڕووناکییەکەش لە تاریکیدا دەدرەوشێتەوە و تاریکییەکە بەسەریدا زاڵ نەبووە1‏:5 وشە یۆنانییەکە دوو واتای هەیە: (1) زاڵبوون؛ (2) تێگەیشتن.‏.

6مرۆڤێک هات کە خودا ناردبووی، ناوی یەحیا بوو. 7ئەو بۆ شایەتی هات، تاکو شایەتی بۆ ڕووناکییەکە بدات، بۆ ئەوەی هەمووان لە ڕێگەی ئەوەوە باوەڕ بهێنن. 8ئەو ڕووناکییەکە نەبوو، بەڵکو هات تاکو شایەتی بۆ ڕووناکییەکە بدات.

9ئەو ڕووناکییە ڕاستەقینەیەی کە بەسەر هەموو مرۆڤێکدا دەدرەوشێتەوە، دەهاتە جیهان. 10ئەو لە جیهاندا بوو، جیهانیش بەو بەدیهات، کەچی جیهان نەیناسی. 11ئەو بۆ لای گەلەکەی هات بەڵام ئەوان پێشوازییان لێ نەکرد. 12لەگەڵ ئەوەشدا هەموو ئەوانەی پێشوازییان لێکرد، ئەوانەی باوەڕیان بە ناوی هێنا، مافی پێدان ببنە ڕۆڵەی خودا، 13ئەوانەی نە بە سروشت لەدایک بوون، نە بە خواستی مرۆڤ، نە بە ویستی پیاویش، بەڵکو لە خوداوە لەدایک بوون1‏:13 مەبەستی ئەوەیە کە ڕۆحی خودا کار دەکاتە سەر گیانی مرۆڤ و دەیکاتە بوونەوەرێکی نوێ، واتا دەیکاتە ڕۆڵەی خودا.‏.

14وشەکەش بوو بە مرۆڤ و لەنێوانماندا نیشتەجێ بوو. شکۆی ئەومان بینی، وەک شکۆی تاقانەیەک لە باوکەوە، پڕ لە نیعمەت1‏:14 نیعمەت: بەخششەکانی خودا بەبێ شایستەبوون، بە تایبەتی لێخۆشبوونی گوناه و ژیانی هەتاهەتایی.‏ و ڕاستی.

15یەحیا شایەتی بۆ دا و هاواری کرد: «ئەمە ئەوەیە کە گوتم: ئەوەی دوای من دێت پێشم کەوت، چونکە پێش من بووە.» 16لە گەنجینەی پڕیی ئەوەوە هەموومان نیعمەت لەدوای نیعمەتمان وەرگرتووە، 17چونکە تەورات لە ڕێگەی موساوە درا، بەڵام نیعمەت و ڕاستی لە ڕێگەی عیسای مەسیحەوە هات. 18هەرگیز کەس خودای نەبینیوە جگە لە کوڕە تاقانەکەی خودا، ئەوەی لە باوەشی باوکدایە، ئەو خودای دەرخست.

شایەتیدانی یەحیا

19ئەمەش شایەتییەکەی یەحیایە، کاتێک ڕابەرانی جولەکەی ئۆرشەلیم کاهین1‏:19 کاهین: پیاوێکی ئایینی جولەکەیە کە هەڵدەستێ بە ئەرکی قوربانیکردن لەناو پەرستگا و فێرکردنی خەڵک.‏ و لێڤییان1‏:19 تیرەیەکی جولەکە بوون، ئەرکی خزمەتکردنی پەرستگایان لە ئەستۆ بوو.‏ ناردە لای پرسیاری لێ بکەن: «تۆ کێیت؟» 20ئەو دانی پێدا نا و نکۆڵی نەکرد، بەڵکو گوتی: «من مەسیحەکە1‏:20 بە زمانی عیبری پێی دەگوترێ مەشیخ‏ یان مەشیح‏. بە زمانی یۆنانی دەبێتە کریستۆس‏، کە بە واتای (دەستنیشانکراو) لەلای خودا دێت کە ڕزگارکەری گەلەکەیەتی. بڕوانە یەکەم ساموئێل 16.‏ نیم.»

21ئینجا لێیان پرسی: «ئەی کێیت؟ ئەلیاسی؟»

گوتی: «نا، ئەو نیم.»

«ئەی تۆ پێغەمبەرەکەی1‏:21 پێغەمبەرەکە: ئەو پێغەمبەرەیە کە موسا باسی دەکات. واتا عیسا. بڕوانە دواوتار 18‏:15 و یۆحەنا 1‏:45‏.‏؟»

گوتی: «نەخێر.»

22لە کۆتاییدا پێیان گوت: «باشە تۆ کێیت؟ تاکو وەڵامێک بدەینەوە ئەوانەی کە ئێمەیان ناردووە، دەربارەی خۆت چی دەڵێی؟»

23یەحیا بە وشەکانی ئیشایای پێغەمبەر وەڵامی دانەوە و گوتی: «﴿من ئەو کەسەم کە لە چۆڵەوانی هاوار دەکات: ”ڕێگا بۆ هاتنی یەزدان ئامادە بکەن.“1‏:23 ئیشایا 40‏:3.‏﴾»

24ئەوانەی لە‏لایەن فەریسییەکانەوە نێردرابوون، 25لێیان پرسی: «ئەگەر تۆ مەسیحەکە نیت و ئەلیاس نیت و پێغەمبەرەکەش نیت، ئیتر بۆچی خەڵکی لە ئاو هەڵدەکێشیت1‏:25 یۆنانی: باپتیزۆ‏، بە واتای شوشتن دێت بۆ پاکبوونەوە لە گوناه، وەک (بسمیلکردن).‏؟»

26یەحیاش وەڵامی دانەوە: «من خەڵکی لە ئاو هەڵدەکێشم، بەڵام یەکێک لەنێوانتان ڕاوەستاوە کە نایناسن، 27ئەو لەدوای من دێت، من شایانی ئەوە نیم کە قەیتانی پێڵاوەکانی بکەمەوە.»

28ئەمانە لە بێت‌عەنیا1‏:28 ئەم (بێت‌عەنیا)یە لە ڕۆژهەڵاتی ئوردون بوو، جیاوازە لەوەی نزیکی ئۆرشەلیم.‏ ڕوویدا، لەوبەری ڕووباری ئوردونەوە، لەو شوێنەی یەحیا خەڵکی لە ئاو هەڵدەکێشا.

بەرخی قوربانی خودا

29بۆ بەیانی کاتێک یەحیا بینی عیسا بەرەو ڕووی دێت، گوتی: «ئەوەتا بەرخی خودا، ئەوەی گوناهی جیهان لادەبات! 30ئەمە ئەوەیە کە باسم کرد، پیاوێک دوای من دێت کە پێشم کەوتووە، چونکە پێش من بووە. 31منیش نەمدەناسی، بەڵام هاتووم خەڵکی لە ئاو هەڵبکێشم بۆ ئەوەی ئەو بۆ ئیسرائیل دەربکەوێت.»

32ئینجا یەحیا شایەتی دا و گوتی: «بینیم ڕۆحی پیرۆز وەک کۆترێک لە ئاسمانەوە دەهاتە خوارەوە و لەسەری نیشتەوە. 33من نەمدەناسی، بەڵام ئەوەی منی ناردووە خەڵک لەئاوهەڵکێشم، پێی گوتم: ”ئەوەی دەیبینیت ڕۆحی پیرۆز دێتە خوارەوە و لەسەری دەنیشێتەوە، ئەو لە ڕۆحی پیرۆزتان هەڵدەکێشێت1‏:33 بە واتای شوشتن دێت بۆ پاکبوونەوە لە گوناه بەهۆی ڕۆحی پیرۆز.‏.“ 34خۆم بینیم و شایەتیم دا کە ئەمە کوڕی خودایە.»

قوتابییە یەکەمینەکان

35بۆ بەیانی دیسان یەحیا لەگەڵ دوو قوتابی خۆی ڕاوەستا بوو. 36کاتێک عیسای لە کاتی ڕۆیشتندا بینی، گوتی: «ئەوەتا بەرخی خودا!»

37کاتێک دوو قوتابییەکە گوێیان لەوە بوو، دوای عیسا کەوتن. 38عیسا ئاوڕی دایەوە و بینی بەدوایدا دێن، لێی پرسین: «چیتان دەوێت؟»

پێیان گوت: «ڕابی، لەکوێ دەمێنیتەوە؟» ڕابی واتا مامۆستا.

39پێی فەرموون: «وەرن، تەماشا بکەن.»

لەبەر ئەوە ئەوانیش ڕۆیشتن و بینییان لەکوێ دەمایەوە، ئەو ڕۆژەش لەگەڵی مانەوە، نزیکەی کاتژمێر چواری1‏:39 یۆنانی: کاتژمێری دەیەم، بە کاتی یۆنانی.‏ پاش نیوەڕۆ بوو.

40ئەندراوسی برای شیمۆن پەترۆس، یەکێک بوو لەو دووانەی کە گوێیان لە یەحیا بوو و دوای عیسا کەوتن. 41یەکەم جار ئەندراوس چوو شیمۆنی برای دۆزییەوە و پێی گوت: «مەسیحمان1‏:41 یۆنانی: مەسیا‏.‏ دۆزییەوە.» واتا دەست‏نیشانکراو. 42ئینجا شیمۆنی هێنایە لای عیسا.

عیساش تەماشای کرد و فەرمووی: «تۆ شیمۆنی کوڕی یۆنای، بەڵام بە کێفاس1‏:42 وشەیەکی ئارامییە بە واتای بەرد، لە یۆنانیش پەترۆس‏.‏ ناو دەبردرێیت.» کێفاس واتا پەترۆس.

43بۆ بەیانی عیسا ویستی بچێتە جەلیل، فیلیپۆسی دۆزییەوە، پێی فەرموو: «دوام بکەوە.»

44فیلیپۆس خەڵکی بێت‌سەیدا بوو، شارەکەی ئەندراوس و پەترۆس. 45فیلیپۆسیش ناتانئیلی دۆزییەوە، پێی گوت: «ئەوەی کە موسا لە تەورات و پێغەمبەرانیش لە پەڕتووکەکانیان لەسەریان نووسیوە دۆزیمانەوە، عیسای کوڕی یوسفی خەڵکی ناسیرەیە.»

46ناتانئیل پێی گوت: «ئایا لە ناسیرە شتی چاک هەڵدەکەوێ؟»

فیلیپۆس پێی گوت: «وەرە و ببینە.»

47عیسا ناتانئیلی بینی بۆ لای دێت، دەربارەی فەرمووی: «ئەوەیە ئیسرائیلیی ڕەسەن، کە هیچ فێڵێکی تێدا نییە!»

48ناتانئیل پێی گوت: «چۆن دەمناسیت؟»

عیسا وەڵامی دایەوە: «پێش ئەوەی فیلیپۆس بانگت بکات، تۆم لەژێر دار هەنجیرەکەدا بینی.»

49ناتانئیل وەڵامی دایەوە: «ڕابی، تۆ کوڕی خودایت! پاشای ئیسرائیلیت!»

50عیسا وەڵامی دایەوە: «باوەڕت هێنا، چونکە پێم گوتیت لەژێر دار هەنجیرەکە تۆم بینی؟ شتی گەورەتر دەبینیت!» 51ئینجا پێی فەرموو: «ڕاستی ڕاستیتان پێ دەڵێم، دەبینن ئاسمان کراوەتەوە و فریشتەی خوداش لەسەر کوڕی مرۆڤ1‏:51 کوڕی مرۆڤ: مەسیح بەم نازناوە خۆی دەناسێنێت. بڕوانە دانیال 7‏:13‏-14.‏ سەردەکەون و دادەبەزن.1‏:51 بڕوانە پەیدابوون 28‏:12‏.‏»

Korean Living Bible

요한복음 1:1-51

그리스도는 하나님이심

11:1 원문에는 ‘태초 에 말씀이 계시니라’우주가 존재하기 전에 말씀 되시는 그리스도가 계셨다. 그분은 하나님과 함께 계셨으며 바로 그분이 하나님이셨다.

2그리스도는 맨 처음부터 하나님과 함께 계셨고

3모든 것은 그분을 통해서 창조되었으며 그분 없이 만들어진 것은 아무것도 없다.

4그리스도 안에 생명이 있었으니 이 생명은 인류의 빛이었다.

5이 빛이 어두움 속에서 빛나고 있었으나 어두움이 이 빛을 1:5 또는 ‘이기지 못하였다’깨닫지 못하였다.

6하나님이 보내신 요한이라는 사람이 있었다.

7그는 이 빛에 대해서 증거하여 사람들이 자기를 통해 믿도록 하기 위해서 왔다.

8그는 빛이 아니었으며 다만 이 빛에 대하여 증거하러 온 것뿐이었다.

9세상에 와서 모든 사람을 비추는 참 빛이 있었다.

10그분이 세상에 계셨고 세상은 그분을 통해서 만들어졌는데도 세상이 그분을 알지 못했으며

11자기 땅에 오셨으나 자기 백성들까지도 그분을 영접하지 않았다.

12그러나 그분은 자기를 영접하고 믿는 사람들에게는 하나님의 자녀가 되는 특권을 주셨다.

13이 사람들이 하나님의 자녀가 된 것은 핏줄이나 육체적 욕망이나 사람의 뜻으로 된 것이 아니라 하나님의 뜻에 의해서 된 것이다.

141:14 원문에는 ‘말씀이 육신이 되어’말씀 되시는 그리스도께서 사람이 되어 우리 가운데 사셨다. 우리가 그분의 영광을 보니 하나님 아버지의 외아들의 영광이었고 은혜와 진리가 충만하였다.

세례 요한의 증언

15요한은 그분에 대하여 이렇게 외치며 증거하였다. “내가 전에 내 뒤에 오시는 분이 나보다 위대한 것은 그분이 나보다 먼저 계셨기 때문이라고 말했는데 그가 바로 이분이시다.”

16우리는 모두 그분의 넘치는 은혜를 한없이 받았다.

17율법은 모세를 통해 주신 것이지만 은혜와 진리는 예수 그리스도를 통해 왔다.

18지금까지 하나님을 본 사람은 없었다. 그러나 아버지의 품안에 계시는 1:18 또는 ‘독생자’, ‘독생하신 하나님’외아들이 그분을 알리셨다.

19한번은 예루살렘의 유대인들이 요한에게 제사장들과 레위인들을 보내 “당신이 누구요?” 하고 물어 보게 하였다.

20그래서 요한이 조금도 숨기지 않고 “나는 1:20 아람어의 ‘메시아’ 와 같은 말이며 ‘기름 부음을 받은 자’ 라 는뜻이다.그리스도가 아니다” 하고 솔직하게 말하자 그들은 다시 물었다.

21“그러면 당신은 누구요? 엘리야요?” “나는 엘리야가 아니다.” “그럼 1:21 원문에는 ‘그예언자’우리가 기다리는 예언자요?” “나는 예언자도 아니다.”

22“그렇다면 당신은 누구란 말이오? 우리를 보낸 사람들에게 대답할 수 있게 해 주시오. 당신은 자신을 어떻게 생각하시오?”

23“나는 예언자 이사야가 말한 것처럼 1:23 사40:3‘주의 길을 곧게 하라’ 고 광야에서 외치는 자의 소리이다.”

24그때 바리새파 사람들이 보낸 자들이

25요한에게 “당신이 그리스도도 아니고 엘리야도, 예언자도 아니라면 어째서 1:25 또는 ‘침례’세례를 주시오?” 하고 물었다.

26그래서 요한은 그들에게 “나는 너희에게 물로 세례를 주지만 너희 가운데는 너희가 알지 못하는 분이 서 계신다.

27그분은 내 뒤에 오시는 분이시다. 나는 그분의 신발끈을 풀어 드릴 자격도 없다” 하고 대답하였다.

28이것은 요한이 세례를 주던 요단강 건너편 베다니에서 일어난 일이다.

29이튿날 요한은 예수님이 자기에게 나아오시는 것을 보고 이렇게 말하였다. “보라! 세상 죄를 짊어지신 하나님의 어린 양이시다!

30내가 전에 ‘내 뒤에 오시는 분이 계시는데 그분이 나보다 위대한 것은 나보다 먼저 계셨기 때문이다’ 라고 말한 분이 바로 이분이시다.

31나도 이분을 몰랐으나 이분을 이스라엘 백성에게 알리려고 내가 와서 물로 세례를 준다.”

32그러고서 요한은 이렇게 증거하였다. “나는 성령님이 하늘에서 비둘기처럼 내려와 이분 위에 머무시는 것을 보았다.

33나도 전에는 이분을 몰랐다. 그러나 물로 세례를 주라고 나를 보내신 분이 나에게 ‘성령이 내려와서 어떤 사람 위에 머무는 것을 보거든 그가 곧 성령으로 세례를 주실 분인 줄 알아라’ 하고 일러 주셨다.

34그래서 내가 그것을 보고 이분이 하나님의 아들이라고 증거하는 것이다.”

제자들을 선택하심

35이튿날 요한이 그의 두 제자와 함께 서 있다가

36예수님이 지나가시는 것을 보고 “보라! 하나님의 어린 양이시다!” 하였다.

37요한의 말을 듣고 두 제자가 예수님을 따라갔다.

38예수님이 돌아서서 그들이 따라오는 것을 보시고 “무엇을 원하느냐?” 하고 물으시자 그들이 “1:38 헬 ‘랍비’선생님, 어디에 머물고 계십니까?” 하고 되물었다.

39그때 예수님은 “1:39 또는 ‘와 보라’따라오너라. 그러면 알게 될 것이다” 하고 대답하셨다. 그래서 그들은 가서 예수님이 계시는 곳을 보고 그 날 예수님과 함께 머물러 있었는데 때는 오후 1:39 헬 ‘10시쯤’4시쯤이었다.

40요한의 말을 듣고 예수님을 따라간 두 사람 중의 하나는 시몬 베드로의 동생 안드레였다.

41그는 먼저 자기 형 시몬을 찾아가 “형, 우리가 1:41 ‘기름 부음을 받은 자’ 라는 뜻.메시아 (번역하면 그리스도) 를 만났어!” 하고 말한 후에

42그를 데리고 예수님께 갔다. 예수님은 시몬을 보시고 “너는 요한의 아들 시몬이다. 그러나 앞으로는 ‘게바’ (번역하면 베드로) 라고 부르겠다” 하고 말씀하셨다.

43이튿날 예수님은 갈릴리로 가시려다가 빌립을 보시고 “나를 따라오너라” 하고 말씀하셨다.

44빌립은 안드레와 베드로와 같은 동네인 벳새다 사람이었다.

45빌립이 나다나엘을 찾아가서 “모세의 율법책과 예언자들의 예언서에 기록된 분을 우리가 만났는데 그분은 나사렛 사람 요셉의 아들인 예수님이셨어” 하고 말하자

46나다나엘이 빌립에게 “나사렛에서 무슨 훌륭한 인물이 나올 수 있겠느냐?” 하였다. 그래서 빌립은 “와서 보아라” 하고 대답하였다.

47예수님은 나다나엘이 자기에게 오는 것을 보시고 “이 사람이야말로 간사한 것이 없는 진짜 이스라엘 사람이다” 하고 말씀하셨다.

48나다나엘이 “어떻게 저를 아십니까?” 하고 묻자 “빌립이 너를 부르기 전에 네가 무화과나무 아래에 있는 것을 내가 보았다” 하고 예수님이 대답하셨다.

49그때 나다나엘이 “선생님은 정말 하나님의 아들이시며 이스라엘의 왕이십니다” 하고 선언하였다.

50그래서 예수님은 “내가 너를 무화과나무 아래서 보았다고 말한 것 때문에 네가 믿느냐? 너는 이보다 더 큰 일도 볼 것이다” 하시고

51덧붙여서 이렇게 말씀하셨다. “내가 너희에게 분명히 말하지만 하늘이 열리고 하나님의 천사들이 1:51 원문에는 ‘인자’ (사람의아들) 내 위에 오르락내리락하는 것을 너희가 볼 것이다.”