یۆئێل 3 – KSS & BDS

Kurdi Sorani Standard

یۆئێل 3:1-21

حوکمی نەتەوەکان

1«لەو ڕۆژانەدا و لەو کاتەدا،

کاتێک ڕاپێچکراوەکانی یەهودا و ئۆرشەلیم دەگەڕێنمەوە،

2هەموو نەتەوەکان خڕدەکەمەوە و

دەیانبەمە خوارەوە بۆ دۆڵی یەهۆشافات3‏:2 لە عیبری بە واتای خودا دادگایی دەکات.‏.

لەوێدا دادگاییان دەکەم،

لەسەر گەلەکەم و میراتەکەم، ئیسرائیل،

کە لەنێو نەتەوەکاندا پەرتوبڵاویان کردنەوە و

زەوییەکەی منیان دابەش کرد.

3لەسەر گەلەکەم تیروپشکیان کرد،

منداڵیان بۆ لەشفرۆش فرۆشت،

کچیان بۆ شەراب فرۆشت

بۆ ئەوەی بیخۆنەوە.

4«ئەی سور و سەیدا و هەموو ناوچەکانی فەلەستیە، ئیتر ئێوە چیتان لە دژی من هەیە؟ ئایا تۆڵەم لێ دەستێننەوە؟ جا ئەگەر تۆڵەم لێ بستێننەوە، بە پەلە و خێرا بەسەر خۆتانیدا دەهێنمەوە، 5چونکە ئێوە زێڕ و زیوەکەی منتان برد و گەنجینە باشەکانی منتان بردە ناو پەرستگاکانی خۆتان. 6نەوەی یەهودا و نەوەی ئۆرشەلیمتان بە نەوەی یۆنانییەکان فرۆشت، تاکو لە نیشتیمانی خۆیان دووریان بخەنەوە.

7«ببینن، من لەو شوێنەوە کە ئەوانتان پێی فرۆشتبوو هەڵیاندەستێنم، ئەوەی کردبووتان بەسەر خۆتانیدا دەهێنمەوە. 8کوڕ و کچەکانتان دەفرۆشمە نەوەی یەهودا، ئەوانیش دەیانفرۆشنە سەبئییەکان، نەتەوەیەکی دوور.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

9ئەمە لەنێو نەتەوەکاندا ڕابگەیەنن:

خۆتان بۆ جەنگێک ئامادە بکەن!

پاڵەوانەکان هەڵتسێنن!

با هەموو جەنگاوەران پێشبکەون و هێرش بکەن.

10گاسنەکانتان بکوتن و بیکەنە شمشێر،

داسەکانیشتان بکەنە ڕم.

با لاواز بڵێت،

«من پاڵەوانم!»

11ئەی هەموو نەتەوەکانی دەوروبەر، بە پەلە وەرن،

لەوێدا کۆببنەوە.

ئەی یەزدان، پاڵەوانەکانت دابەزێنە!

12«نەتەوەکان هەڵدەستن و دێن،

بۆ دۆڵی یەهۆشافات،

چونکە لەوێدا دادەنیشم بۆ دادگاییکردنی

هەموو نەتەوەکانی دەوروبەر.

13داسەکە ڕاوەشێنن،

چونکە دروێنەکە پێگەیشتووە.

وەرن ترێ بپڵیشێننەوە،

چونکە گوشەرەکە پڕ بووە،

قەڕابەکە سەرڕێژ دەبێت،

چونکە خراپەیان زۆرە!»

14«لە دۆڵی بڕیار

کۆمەڵ، کۆمەڵ!

چونکە ڕۆژی یەزدان نزیکە

لە دۆڵی بڕیار.

15خۆر و مانگ تاریک دەبن و

ئەستێرەکان تروسکایی خۆیان ڕادەگرن.

16یەزدانیش لە سییۆنەوە دەنەڕێنێت،

لە ئۆرشەلیمەوە دەنگی بەرز دەکاتەوە،

ئاسمان و زەوی دەهەژێن.

بەڵام یەزدان پەناگایە بۆ گەلەکەی خۆی،

قەڵایە بۆ نەوەی ئیسرائیل.

بەرەکەتی سەر گەلی خودا

17«ئیتر دەزانن کە من یەزدانی پەروەردگارتانم،

لە سییۆن نیشتەجێم، کێوی پیرۆزم.

ئۆرشەلیمیش پیرۆز دەبێت؛

لەمەودوا بێگانە بەناویدا تێناپەڕێت.

18«لەو ڕۆژەدا چیاکان خۆشاوی ترێیان لێ دەتکێت،

گردەکان شیریان لێ دەڕژێت؛

هەموو کەندەکانی یەهودا ئاویان لەسەر دەڕژێت،

کانییەک لە ماڵی یەزدانەوە هەڵدەقوڵێت،

دۆڵی شەتیم3‏:18 یان: دۆڵی داری ئەکاسیا، شوێنێکی وشک و بێ ئاو بووە.‏ ئاو دەدات.

19بەڵام میسر وێران دەبێت،

ئەدۆمیش دەبێتە چۆڵەوانییەکی وێران،

لەبەر ئەوەی ستەمیان لە نەوەی یەهودا کرد،

خوێنی بێتاوانیان لە خاکەکەیاندا ڕشت.

20یەهوداش هەتاهەتایە ئاوەدان دەبێت،

ئۆرشەلیمیش نەوە دوای نەوە.

21لەو خوێنڕشتنەیان خۆشدەبم

کە پێشتر لێی خۆش نەببووم.»

یەزدانیش لە سییۆن نیشتەجێ دەبێت!

La Bible du Semeur

Joël 3:1-5

Le jour de l’Eternel à la fin des temps

L’effusion de l’Esprit

1Après cela, ╵moi, je répandrai mon Esprit ╵sur tout le monde.

Vos fils, vos filles prophétiseront.

Vos vieillards, par des songes,

vos jeunes gens, par des visions, ╵recevront des révélations3.1 Les v. 1-5 sont cités en Ac 2.16-21. Pour l’effusion de l’Esprit, voir Es 32.15 ; 44.3 ; Jr 31.33-34 ; Ez 36.26-27 ; 39.29 ; Za 12.10-13..

2Et même sur les serviteurs, ╵sur les servantes,

moi, je répandrai mon Esprit ╵en ces jours-là.

3Je produirai ╵des signes prodigieux

dans le ciel, sur la terre :

du sang, du feu ╵et des colonnes de fumée.

4Et le soleil s’obscurcira,

la lune deviendra de sang

avant que vienne ╵le jour de l’Eternel,

ce jour grand et terrible.

5Alors tous ceux ╵qui invoqueront l’Eternel ╵seront sauvés3.5 Voir Dn 12.1. Cité en Rm 10.13. :

selon ce qu’a dit l’Eternel3.5 selon ce qu’a dit l’Eternel: voir Ab 17 ; Es 37.32.,

il y aura, ╵des rescapés

sur le mont de Sion ╵et à Jérusalem3.5 il y aura… Jérusalem. Sens obtenu en adoptant une légère modification du texte hébreu traditionnel et d’après Ab 17 ; Es 37.32. Le texte hébreu traditionnel a : sur le mont Sion, et dans Jérusalem, il y aura des rescapés, selon ce qu’a dit l’Eternel, et parmi les survivants que l’Eternel appellera (la fin du verset n’est pas compréhensible). Au lieu de des rescapés, certains traduisent la délivrance.,

les survivants ╵que l’Eternel appellera3.5 Réminiscence en Ac 2.39..