یونس 2 – Kurdi Sorani Standard KSS

Kurdi Sorani Standard

یونس 2:1-10

نزای یونس

1یونس لەناو سکی ماسییەکەوە نزای بۆ یەزدانی پەروەردگاری خۆی کرد، 2گوتی:

«لە تەنگانەمدا هاوارم بۆ یەزدان کرد،

وەڵامی دامەوە.

لەناو سکی جیهانی مردووانەوە هاوارم کرد،

گوێت لە دەنگم بوو.

3فڕێتدامە قووڵایی،

لەناو جەرگەی دەریاکان،

لافاو دەوری دام،

شەپۆلەکانت بە لێشاو

دایانپۆشیم.

4گوتم: ”لەبەرچاوت دەرکرام،

بەڵام دەگەڕێمەوە

بۆ تەماشاکردنی پەرستگای پیرۆزت.“

5ئاو دەوری دام، تاکو ئەوەی ترس گەیشتە گیانم،

قووڵایی دەوری گرتم،

گیای دەریا لەسەرم ئاڵا.

6هەتا بنی چیاکان شۆڕ بوومەوە،

بۆ هەتاهەتایە لە زەوی بەندی کردم.

ئەی یەزدانی پەروەردگارم،

بەڵام تۆ ژیانی منت لە جیهانی مردووان هێنایە دەرەوە.

7«ئەی یەزدان، کاتێک گیانم شەکەت بوو،

تۆم بیرکەوتەوە،

نزاکەم گەیشتە لات،

بۆ پەرستگای پیرۆزت.

8«ئەوانەی بتی پووچ دەپەرستن

لە خۆشەویستی خودا بۆ خۆیان هەڵدەگەڕێنەوە.

9بەڵام من بە دەنگی ستایشەوە

قوربانیت بۆ سەردەبڕم،

ئەوەی نەزرم کردووە بەجێی دەهێنم.

ڕزگاری لە یەزدانەوەیە.»

10ئینجا یەزدان فەرمانی بە ماسییەکە دا، ئەویش ڕشایەوە و یونسی فڕێدایە سەر وشکانی.