کردار 7 – KSS & HHH

Kurdi Sorani Standard

کردار 7:1-60

وتاری ستیفانۆس

1سەرۆکی کاهینان لێی پرسی: «ئایا ئەو تۆمەتانە ڕاستن؟»

2ئەویش گوتی: «برایان و باوکان گوێ بگرن، خودای شکۆمەندی بۆ ئیبراهیمی باوکمان دەرکەوت کاتێک لە میسۆپۆتامیا بوو، پێش ئەوەی لە حاران نیشتەجێ بێت، 3پێی فەرموو: ﴿خاک و کەسوکارت بەجێبهێڵە و بڕۆ بۆ ئەو خاکەی پیشانت دەدەم.﴾7‏:3 پەیدابوون 12‏:1

4«خاکی کلدانییەکانی بەجێهێشت و لە حاران نیشتەجێ بوو. دوای مردنی باوکی، خودا لەوێوە گواستییەوە بۆ ئەم خاکەی ئێوە ئێستا تێیدا نیشتەجێن. 5لێرەدا هیچ میراتێکی نەدایێ، تەنانەت شوێن پێیەکیش. بەڵام خودا بەڵێنی پێدا کە بە موڵک بیداتە خۆی و وەچەکەی لەدوای خۆی، هەرچەندە هێشتا منداڵی نەبوو. 6خوداش ئاوای فەرموو: ﴿نەوەکانت لە خاکێک نامۆ دەبن کە هی خۆیان نییە، دەبنە کۆیلەیان و چوار سەد ساڵ دەیانچەوسێننەوە. 7بەڵام ئەو نەتەوەیەش حوکم دەدەم، کە ئەوان وەک کۆیلە خزمەتیان دەکەن،﴾ خودا فەرموویەتی، ﴿دوای ئەوە دێنە دەرەوە و لەم شوێنە دەمپەرستن.﴾7‏:7 پەیدابوون 15‏:13،‏‏ 14‏ 8خوداش پەیمانی خەتەنەکردنی لەگەڵ ئیبراهیم بەست. ئاوا ئیسحاقی بوو، لە تەمەنی هەشت ڕۆژیدا خەتەنەی کرد. ئیسحاقیش یاقوبی بوو، یاقوبیش دوازدە باوکانی یەکەمینی7‏:8 مەبەستی لە دوازدە سەرۆک هۆزەکەیە، یەهودا و لێڤی و یوسف و هتد.‏ بوو.

9«باوکانیش چاویان بە یوسف هەڵنەهات، فرۆشتیانە میسر. بەڵام خودای لەگەڵ بوو، 10لە هەموو ناخۆشییەکانی ڕزگاری کرد، لەبەردەم فیرعەونی پاشای میسردا نیعمەت و دانایی پێدا. ئەویش کردی بە فەرمانڕەوای میسر و سەرپەرشتیاری هەموو ماڵەکەی خۆی.

11«ئینجا قاتوقڕی و تەنگانە بەسەر هەموو میسر و کەنعاندا هات، باوباپیرانمان خواردنیان دەست نەدەکەوت. 12یاقوب بیستی لە میسر دانەوێڵە هەیە، جاری یەکەم باوکانمانی نارد. 13بۆ جاری دووەم یوسف بە برایانی ناسرا، بنەماڵەی یوسفیش بۆ فیرعەون دەرکەوت. 14ئیتر یوسف ناردی یاقوبی باوکی بە هەموو کەسوکاریەوە بۆ میسر بانگکرد، کە حەفتا و پێنج کەس بوون. 15جا یاقوب بۆ میسر دابەزی و مرد، خۆی و باوباپیرانمان. 16ئینجا بۆ شەخەم گەڕاندیانەوە و لەو گۆڕە ناشتییان کە ئیبراهیم لە شەخەم بە بڕێک زیو لە کوڕەکانی حەمۆری کڕی.

17«بەڵام ئەو کاتەی بەڵێنەکە نزیک دەبووەوە کە خودا بە ئیبراهیمی دا، گەل لە میسر پەرەیان دەسەند و زۆردەبوون، 18تاکو ﴿لە میسر پاشایەکی نوێ هاتە سەر تەخت کە یوسفی نەدەناسی.﴾7‏:18 دەرچوون 1‏:7‏-8 19لەگەڵ گەلەکەمان بە فێڵ دەجوڵایەوە و خراپەی لەگەڵ باوباپیرانمان کرد، ناچاری دەکردن منداڵە ساواکانیان دووربخەنەوە تاکو بمرن.

20«لەو کاتەدا موسا لەدایک بوو. لەبەرچاوی خودا جوان بوو، سێ مانگ لە ماڵی باوکی بەخێوکرا، 21کاتێک دوورخرایەوە7‏:21 بۆ پاراستنی لە مردن لەناو سەبەتەیەک خرایە ناو ڕووباری نیل، بڕوانە دەرچوون 2‏:4‏.‏، کچی فیرعەون هەڵیگرتەوە و کردییە کوڕی خۆی و بەخێوی کرد. 22موساش لەناو هەموو دانایی میسرییەکاندا پەروەردە کرا، بە توانا لە قسە و کرداردا.

23«کاتێک تەمەنی بووە چل ساڵ، بڕیاری دا سەردانی برا ئیسرائیلییەکانی بکات. 24یەکێکیانی بینی ستەمی لێ دەکرێت، بەرگری لێکرد و دادوەریی بۆ ستەملێکراو کرد، میسرییەکەی کوشت. 25وایزانی برایانی تێدەگەن کە خودا لەسەر دەستی ئەو ڕزگاریان دەکات. بەڵام تێنەگەیشتن. 26بۆ بەیانی دوو لە برا عیبرانییەکانی بینی کە شەڕیان دەکرد، هەوڵی دەدا ئاشتیان بکاتەوە، گوتی: ”ئێوە بران، بۆچی دەست بۆ یەکتری درێژ دەکەن؟“

27«بەڵام ئەوەی ستەمی لە نزیکەکەی دەکرد، پاڵێکی پێوەنا و گوتی: ﴿کێ تۆی کردووە بە گەورە و دادوەر بەسەرمانەوە؟ 28ئایا دەتەوێ بمکوژیت هەروەک دوێنێ میسرییەکەت کوشت؟﴾7‏:28 دەرچوون 2‏:14 29موساش بەهۆی ئەم قسەیەوە هەڵهات، لە خاکی میدیان بووە بێگانە و لەوێ دوو کوڕی بوو.

30«دوای ئەوەی چل ساڵ تەواوبوو، ﴿فریشتەیەک لە بیابانی شاخی سینا لەنێو دەوەنێکی داگیرساودا بۆی دەرکەوت.﴾7‏:30 دەرچوون 3‏:2 31موساش ئەمەی بینی و لە دیمەنەکە سەرسام بوو، دەچووە پێش تاکو لە نزیکەوە سەیر بکات، دەنگی یەزدان هات: 32﴿من خودای باوکانت، خودای ئیبراهیم و ئیسحاق و یاقوبم.﴾7‏:32 دەرچوون 3‏:6 بەڵام موسا لەرز گرتی و نەیوێرا سەیر بکات.

33«﴿جا یەزدان پێی فەرموو: پێڵاوەکانت لە پێت دابکەنە، چونکە ئەو شوێنەی تۆ لەسەری وەستاویت خاکێکی پیرۆزە. 34بەڕاستی من ئەزیەتی گەلەکەی خۆمم لە میسر بینی و گوێم لە ناڵەیان بوو، هاتمە خوارەوە تاکو دەربازیان بکەم. ئێستاش وەرە، دەتنێرمە میسر.﴾7‏:34 دەرچوون 3‏:5‏-10.‏

35«ئەو موسایەی ڕەتیان کردەوە و گوتیان: ﴿کێ تۆی کردووە بە گەورە و دادوەر بەسەرمانەوە؟﴾7‏:35 دەرچوون 2‏:14 هەر ئەو بوو خودا وەک گەورە و ئازادکەر بە دەستی ئەو فریشتەیە ناردی کە لە دەوەنەکەدا بۆی دەرکەوت. 36جا موسا گەلەکەی لە‏ میسر هێنایە‏ دەرەوە، پەرجوو و نیشانەی کرد لە خاکی میسر، لە دەریای سوور، هەروەها لە ماوەی چل ساڵدا لە چۆڵەوانی.

37«ئەمە ئەو موسایەیە کە بە نەوەی ئیسرائیلی گوت: ﴿خودا لەنێو براکانتان پێغەمبەرێکی وەک منتان بۆ دادەنێت.﴾7‏:37 دواوتار 18‏:15 38هەر ئەویش بوو لە چۆڵەوانی لەناو کڵێساکەدا7‏:38 یۆنانی: ئێکلێسیا‏: بانگکراوان بۆ کۆبوونەوە. مەبەستی لەو ڕۆژەیە کە لە سەردەمی موسا لە شاخی سینا خودا گەلی خۆی کۆکردەوە بۆ ئەوەی قسەیان لەگەڵ بکات، بڕوانە دواوتار 4‏:10 و دەرچوون 19‏ و 20.‏ بوو، لەگەڵ ئەو فریشتەیەی لە شاخی سینا قسەی لەگەڵی دەکرد، لەگەڵ باوباپیرانیشمان، ئەوەی وشە زیندووەکانی وەرگرت تاکو بمانداتێ.

39«بەڵام باوباپیرانمان نەیانویست گوێڕایەڵی بن. ئەویان ڕەتکردەوە و دڵیان بۆ میسر لێی دەدا. 40بە هارونیان گوت: ﴿چەند خوداوەندێکمان بۆ دروستبکە تاکو پێشڕەویمان بکەن، چونکە ئەم موسایە، ئەو پیاوەی ئێمەی لە خاکی میسرەوە دەرهێنا نازانین چی لێهات.﴾7‏:40 دەرچوون 32‏:1 41لەو ڕۆژانەدا بتێکیان لە شێوەی گۆلک دروستکرد و قوربانییان بۆ کرد، بە دەستکردی خۆیان دڵشاد بوون. 42بەڵام خودا ڕووی لێ وەرگێڕان و وازی لێ هێنان ئەستێرەکانی ئاسمان7‏:42 یۆنانی: سوپای ئاسمان.‏ بپەرستن، وەک لە پەڕتووکی پێغەمبەراندا نووسراوە:

«﴿ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، ئایا بۆ ماوەی چل ساڵ لە چۆڵەوانی

قوربانی سەربڕاو و پێشکەشکراوتان بۆ هێنام؟

43نەخێر، بەڵکو نزرگەی بتی مۆلەختان7‏:43 خوداوەندێکی کەنعانییە بتپەرستەکان بووە، خەڵکی بۆ پەرستنی هەستاون بە تێپەڕاندنی منداڵەکانیان بەناو ئاگردا. بڕوانە دووەم هەواڵی ڕۆژان 28: 3.‏

لەگەڵ ئەستێرەی خوداوەندەکەتان هەڵگرت، ڕێفان7‏:43 خوداوەندێکی میسرییەکان بوو.‏،

ئەو پەیکەرانەی دروستتان کرد تاکو بیانپەرستن.

لەبەر ئەوە من بۆ شوێنێک ڕاپێچتان دەکەم کە لە بابل دوورترە.﴾7‏:43 ئامۆس 5‏:25‏-27.‏

44«چادری پەرستنی شایەتیش لە چۆڵەوانیدا لەگەڵ باوباپیرانمان بوو، هەروەک ئەوەی خودا فەرمانی بە موسا کرد لەسەر ئەو نموونەیە دروستی بکات کە بینیویەتی. 45جا باوباپیرانمان چادری پەرستنیان وەرگرت و لەگەڵ یەشوع بردیانە ناو موڵکی ئەو گەلانەی خودا لەبەردەمی باوکانمان دەریکردن هەتا ڕۆژانی داود، 46ئەوەی لەلای خودا ڕەزامەندی بەدەستهێنا، ئەویش هەوڵی دا نشینگەیەک بۆ خودای یاقوب دروستبکات. 47کەچی ئەوە سلێمان بوو کە ماڵێکی بۆ دروستکرد.

48«بەڵام خودای هەرەبەرز لە ماڵی دەستکرد نیشتەجێ نابێت، هەروەک پێغەمبەر ئیشایا گوتوویەتی:

49«﴿ئاسمان تەختی منە و زەویش تەختەپێمە،

چ ماڵێکم بۆ بنیاد دەنێن؟

یەزدان دەفەرموێ،

لەکوێیە شوێنی حەوانەوەم؟

50ئایا دەستی من هەموو ئەم شتانەی دروستنەکردووە؟﴾7‏:50 ئیشایا 66‏:1‏-2.‏

51«ئەی کەللەڕەقان، ئەی دڵ و گوێ خەتەنەنەکراوان! ئێوە وەک باوباپیرانتان هەمیشە بەربەرەکانێی ڕۆحی پیرۆز دەکەن! 52باوباپیرانتان چ پێغەمبەرێکیان نەچەوساندووەتەوە؟ ئەوانەشیان کوشت کە زوو باسی هاتنی ڕاستودروستەکەیان7‏:52 مەبەستی عیسای مەسیحە.‏ دەکرد، ئەوەی ئێستا ئێوە بە گرتنتان دا و کوشتتان. 53ئێوە تەوراتتان بە ڕێنمایی فریشتەکان وەرگرت بەڵام پەیڕەوتان نەکرد.»

کوشتنی ستیفانۆس

54کاتێک ئەندامانی ئەنجومەنی باڵا گوێیان لەم قسانەی ستیفانۆس بوو، دڵیان پڕبوو لە قین و ددانیان لێی جیڕکردەوە. 55بەڵام ستیفانۆس پڕ ببوو لە ڕۆحی پیرۆز، چاوی بڕییە ئاسمان، شکۆی خودای بینی و عیساش لە دەستەڕاستی خودا وەستابوو. 56گوتی: «دەبینم ئاسمان کراوەتەوە و کوڕی مرۆڤیش لە دەستەڕاستی خودا ڕاوەستاوە.»

57بەمە گوێی خۆیان توند گرت و هەمووان بە دەنگێکی بەرز هاواریان کرد و تێکڕا پەلاماریان دا، 58بردیانە دەرەوەی شار و بەردبارانیان کرد. شایەتەکانیش جلەکانیان داکەند و خستیانە بەرپێی گەنجێک کە ناوی شاول بوو.

59کاتێک ستیفانۆسیان بەردباران دەکرد، نوێژی دەکرد: «عیسای خاوەن شکۆ، ڕۆحم وەربگرە!» 60ئینجا چۆکی دادا و بە دەنگێکی بەرز هاواری کرد: «ئەی مەسیحی خاوەن شکۆ، ئەم گوناهەیان لەسەر مەنووسە.» ئەمەی گوت و نوست7‏:60 مەبەستی لە مردنە. مەسیح بە مردن دەڵێت نوستن. بڕوانە مەتا 9‏:24 و یۆحەنا 11‏:11.‏‏‏.

Habrit Hakhadasha/Haderekh

מעשי השליחים 7:1-60

1”האם נכונות ההאשמות האלה?“ שאל הכהן הגדול את סטפנוס.

2”הקשיבו אלי, אנשים, אחים וזקנים נכבדים!“ השיב סטפנוס. ”אלוהי הכבוד נגלה אל אברהם אבינו בארם נהריים, לפני שיצא לחרן, 3ואמר לו לעזוב את ארץ מולדתו, להיפרד מבני משפחתו וללכת אל הארץ שה׳ ינחה אותו אליה. 4אברהם עזב את אור כשדים וגר בחרן עד מות אביו. לאחר מכן הביא אותו ה׳ לכאן, לארץ הזאת אשר אתם גרים בה עכשיו. 5אלוהים לא נתן לאברהם רכוש משלו – אפילו לא חלקת־אדמה קטנה; הוא רק הבטיח לו שבמרוצת הזמן תשתייך כל הארץ לאברהם ולצאצאיו, אך כי באותה עת לא היה לו עדיין ילד. 6כמו־כן אמר לו אלוהים שצאצאיו אלה יעזבו את ארצם ויגורו בארץ זרה, ושם יהיו עבדים במשך ארבע מאות שנה. 7אולם אלוהים הבטיח לאברהם שיעניש את הארץ אשר תשעבד אותם, ושלאחר מכן יצאו ויעבדו אותו כאן.

8”באותה עת נתן ה׳ לאברהם את מצוות המילה, כהוכחה לברית שכרת עם אברהם, וכאשר נולד בנו יצחק מל אותו אברהם ביום השמיני לחייו. כעבור זמן יצחק מל את יעקב, ויעקב את שנים־עשר האבות.

9”אותם אנשים שהיו לאבות האומה הישראלית קנאו ביוסף אחיהם, ומכרו אותו כעבד לישמעאלים שהיו בדרכם למצרים. אולם אלוהים היה עם יוסף 10והציל אותו מכל צרותיו. אלוהים העניק ליוסף חן רב וחכמה בלתי־רגילה, אשר מצאו־חן בעיני פרעה מלך מצרים, ומשום כך מינה אותו פרעה למושל על כל ארץ מצרים ולאחראי על כל ענייני הארמון.

11”כעבור זמן־מה שרר רעב כבד אשר גרם סבל רב במצרים ובכנען, ולאבותינו לא היה מה לאכול. 12כאשר שמע יעקב שיש עדיין אוכל במצרים, שלח לשם את בניו בפעם הראשונה כדי לקנות מה שיוכלו להשיג. 13בביקורם השני במצרים גילה להם יוסף את זהותו ואף הציג אותם לפני פרעה. 14יוסף שלח להביא מארץ כנען את יעקב אביו ואת כל בני־משפחתו, כולם יחד מנו שבעים וחמש איש, והזמין אותם לגור איתו במצרים. 15וכך ירד יעקב למצרים. לאחר שמתו יעקב ובניו, 16נלקחו גופותיהם לשכם ונקברו בקבר שקנה אברהם מיד בני־חמור.

17”כשקרב המועד שקבע אלוהים לשחרור בני־ישראל מעבדותם, כפי שהבטיח לאברהם אבינו, התרבה עם ישראל במצרים במהירות גדולה. 18ואז עלה לשלטון מלך אשר לא כיבד את זכרו של יוסף. 19מלך זה נהג בעמנו ברשעות ובאכזריות, וציווה על אבותינו להפקיר את ילדיהם למוות. 20באותה תקופה נולד משה, שהיה טוב בעיני אלוהים, והוריו הסתירוהו בביתם במשך שלושה חודשים. 21כשלא יכלו הוריו להסתיר אותו יותר נאלצו להוציאו מן הבית, מצאה אותו בת פרעה ואימצה אותו לה לבן. 22משה לומד בכל חכמת מצרים, גדל והיה לנואם מחונן ולאיש־מעשים דגול.

23”יום אחד עלה בדעתו של משה לבקר את אחיו בני־ישראל, והוא בן ארבעים. 24בעת ביקורו ראה איש מצרי מתאכזר אל ישראלי. משה ניגש אל המצרי והרג אותו. 25הוא קיווה שאחיו יבינו שאלוהים שלח אותו לעזור להם, אך הם לא הבינו זאת.

26”למחרת שוב ביקר משה את בני־עמו, והפעם ראה שני ישראלים רבים ביניהם. הוא ניסה להפריד ביניהם ואמר: ’הרי אחים אתם; מדוע אתם מתקוטטים?‘

27”אולם האיש שהחל בקטטה דרש ממשה להסתלק ולא להתערב. ’מי מינה אותך למושל ושופט עלינו?‘ שאל. 28’האם אתה עומד להרוג אותי כשם שהרגת אתמול את המצרי?‘ “

29לשמע דברים אלה ברח משה למדיין, ושם נולדו שני בניו.

30”כעבור ארבעים שנה נגלה אליו מלאך ה׳ במדבר הר־סיני מתוך הסנה הבוער. 31המראה הבלתי־רגיל הפליא את משה; הוא רץ אל הסנה כדי להביט בו מקרוב, ואז שמע את קול ה׳: 32’אנוכי אלוהי אבותיך – אלוהי אברהם, יצחק ויעקב!‘ משה רעד מפחד ולא העז להרים את עיניו.

33”לפני כן אמר אלוהים למשה: ’של נעליך מעל רגליך, כי המקום אשר אתה עומד עליו אדמת־קודש הוא‘. 34ואלוהים המשיך: ’ראה ראיתי את עוני עמי אשר במצרים, ואת צעקתם שמעתי… וארד להצילו… ועתה לכה ואשלחך אל פרעה והוצא את עמי בני־ישראל ממצרים‘.7‏.34 ז 34 שמות ג 5‏-10

35”המדובר באותו משה אשר בני־ישראל דחוהו זמן־מה קודם לכן כאשר מחו: ’מי מינה אותך למושל ושופט עלינו?‘ אותו משה נשלח אליהם עתה להיות להם למנהיג ולמושיע! 36בעזרת ניסים גדולים וכבירים הוציא משה את עמו מארץ מצרים, העבירם דרך ים סוף, ולאחר מכן נדד איתם במדבר ארבעים שנה. 37זהו אותו משה אשר אמר לבני־ישראל:7‏.37 ז 37 דברים יח 15 ’נביא מקרבכם – מאחיכם – כמוני, יקים לכם אלוהים, אליו תשמעון‘. 38כשהתקהלו בני־ישראל במדבר, משה היה האיש שתיווך בינם לבין המלאך שנתן להם את תורת ה׳ – את דבר האלוהים החי – בהר סיני.

39”אולם אבותינו דחו את משה ורצו לשוב למצרים. 40’עשה לנו אלוהים אשר ילכו לפננו‘, ביקשו מאהרון, ’כי איננו יודעים מה קרה למשה אשר הוציא אותנו מארץ מצרים‘. 41וכך עשו להם בני ישראל עגל־זהב, הקריבו לו קורבנות, ושמחו באליל שיצרו במו ידיהם.

42”משום כך פנה להם ה׳ עורף והניח להם לסגוד לשמש, לירח ולכוכבים כמו לאלים! בספר עמוס שואל ה׳ את עם ישראל: ’הזבחים ומנחה הגשתם לי במדבר ארבעים שנה, בית ישראל? 43לא! התעניינותכם האמיתית הייתה באלילים שלכם: בסוכתו של מולך, בכוכבו של ריפן, ובכל הצלמים שעשיתם לכם. משום כך אגרש אתכם מכאן לארץ רחוקה – עד מעבר לבבל אגלה אתכם!‘.7‏.43 ז 43 ראה עמוס ה 25‏-27

44”במשך נדודיהם במדבר נשאו אותם אבותינו את משכן העדות, ובתוכו שמרו את לוחות־הברית. משכן זה נבנה בדיוק לפי הדגם שהראה אלוהים למשה. 45שנים רבות לאחר מכן, כשפקד יהושע על הקרבות נגד הגויים שישבו בכנען, הביאו האבות את המשכן הזה אל ארצם החדשה, ושם הוא נשאר עד ימי דוד המלך.

46”דוד, שמצא־חן בעיני אלוהים, ביקש את הזכות לבנות מקדש קבע לאלוהי יעקב. 47אולם רק בנו של דוד, שלמה, זכה לבנות את המקדש הזה. 48‏-49ובכל זאת, אלוהים אינו שוכן במקדש מעשה ידי־אדם. ’השמים כסאי‘, אמר ה׳ בפי ישעיהו הנביא, ’והארץ – הדום רגלי. אי־זה בית אשר תבנו לי? ואי־זה מקום מנוחתי? 50(הלא) את כל אלה ידי עשתה!‘.7‏.50 ז 50 ישעיהו סו 1‏-2 51הו עם קשה עורף ועובד אלילים! עד מתי תמשיכו להתנגד לרוח הקודש? אתם נוהגים בדיוק כמו אבותיכם – גם הם התנגדו לרוח הקודש. 52האם יכולים אתם לנקוב בשמו של נביא אחד שאבותיכם לא רדפו אותו? הם אפילו הרגו את אלה שניבאו את בואו של המשיח הצדיק – זה שבגדתם בו ורצחתם אותו! 53אכן, בכוונה תחילה הפרתם את תורת ה׳, אשר נמסרה לכם באמצעות המלאכים.“

54כששמעו חברי הסנהדרין את האשמותיו של סטפנוס, נמלאו זעם וחרקו בשיניהם. 55אך סטפנוס, שהיה מלא רוח הקודש, נעץ מבטו בשמים, וראה את כבוד האלוהים ואת ישוע עומד לימין האלוהים. 56”הנני רואה את השמים נפתחים, ואת ישוע המשיח עומד לימין האלוהים!“ אמר להם סטפנוס.

57לשמע דברים אלה אטמו את אוזניהם, צרחו בכל כוחם והתנפלו עליו. 58הם גררו אותו אל מחוץ לעיר ורגמו אותו באבנים. מבצעי גזר־הדין פשטו את מעיליהם, והניחו אותם למשמרת לרגלי בחור אחד בשם שאול.

59בשעה שפגעו בו האבנים זו אחר זו התפלל סטפנוס: ”אדוני, ישוע, קבל נא את רוחי!“ 60ואז נפל על ברכיו וזעק: ”אדוני, סלח להם על החטא הזה!“ ובאותו רגע נפח את נשמתו.