کردار 2 – KSS & SNC

Kurdi Sorani Standard

کردار 2:1-47

هاتنی ڕۆحی پیرۆز

1کە ڕۆژی پەنجایەمین2‏:1 پەنجایەمین ڕۆژ لەدوای جەژنی پەسخە، هەروەها ڕۆژی جەژنی دروێنەیە، بڕوانە دەرچوون 23‏:16‏–34‏:22 و دواوتار 16‏:9‏-12.‏ هات، هەموو باوەڕداران پێکەوە لە یەک شوێندا بوون، 2لەناکاو دەنگێک لە ئاسمانەوە وەک ڕەشەبا هات، ئەو ماڵەی پڕکرد کە تێیدا دانیشتبوون. 3ئینجا چەند زمانێکی دابەشبوو وەک ئاگر بۆیان دەرکەوت و لەسەر هەریەکەیان نیشتەوە. 4جا هەموویان پڕبوون لە ڕۆحی پیرۆز و دەستیان پێکرد بە زمانەکانی دیکە بدوێن، وەک ڕۆح پێی بەخشین.

5لەو کاتەدا جولەکەی لەخواترسی هەموو نەتەوەکانی ژێر ئاسمان لە ئۆرشەلیم مابوونەوە. 6کاتێک دەنگەکە هات، خەڵک کۆبوونەوە و بووە پەشێوی، چونکە هەریەکەیان گوێی لە زمانی خۆی دەبوو پێی دەدوان. 7حەپەسابوون و بە سەرسامییەوە گوتیان: «باشە هەموو ئەوانەی قسە دەکەن جەلیلی نین؟ 8ئەی چۆن هەریەکەمان گوێی لە زمانی دایکیی خۆی دەبێت؟ 9ئێمەی خەڵکی پەرتیا و میدیا و ئیلامی، دانیشتووانی میسۆپۆتامیا، یەهودیا و کەپەدۆکیا، پۆنتۆس و ئاسیا، 10فریجیا و پامفیلیا، میسر و ناوچەکانی لیبیای ڕووەو کورێن2‏:10 گەورەترین شار لە وڵاتی لیبیا لەم سەردەمەدا.‏، هەروەها میوانەکانی ڕۆما، 11جولەکە و ئەوانەشی ببوون بە جولەکە، کریتی و عەرەب، ئەوەتا گوێمان لێیانە بە زمانی خۆمان باسی کردارە مەزنەکانی خودا دەکەن.» 12هەموو سەرسام و حەپەسا بوون، بە یەکتریان دەگوت: «دەبێ ئەمە واتای چی بێت؟»

13هەندێکی دیکە بە گاڵتە پێکردنەوە دەیانگوت: «شەرابی نوێیان زۆر خواردووەتەوە.»

یەکەم وتاری پەترۆس

14پەترۆس لەگەڵ یازدە نێردراوەکەی دیکەی عیسا ڕاوەستا، بە دەنگی بەرز بە خەڵکی ڕاگەیاند: «ئەی پیاوانی جولەکە و هەموو ئەوانەی لە ئۆرشەلیم دانیشتوون، با ئەمە لەلاتان زانراو بێت و گوێ لە قسەکانم بگرن، 15چونکە وەک بیردەکەنەوە ئەمانە سەرخۆش نین، لەبەر ئەوەی هێشتا کاتژمێر نۆی2‏:15 یۆنانی: کاتژمێری سێیەم.‏ بەیانییە! 16بەڵکو لە ڕێگەی پێغەمبەر یۆئێلەوە گوتراوە:

17«﴿خودا دەفەرموێ، لە ڕۆژانی کۆتاییدا

ڕۆحم بەسەر هەموو خەڵکدا دەڕێژم.

کوڕان و کچانتان پەیامی خودا ڕادەگەیەنن،

گەنجانتان بینینیان بۆ ئاشکرا دەکرێت،

پیرەمێردەکانتان خەون دەبینن.

18تەنانەت بەسەر بەندە و کەنیزەکانیشم،

لەو ڕۆژانەدا ڕۆحی خۆم دەبارێنم و

ئەوانیش پەیامی خودا ڕادەگەیەنن.

19لە سەرەوە لە ئاسمان پەرجوو2‏:19 پەرجوو: موعجیزە.‏ و

لە خوارەوە لەسەر زەوی نیشانە دەکەم:

خوێن و ئاگر و ستوونی دووکەڵ.

20خۆر دەبێتە تاریکی و

مانگیش دەبێتە خوێن،

بەر لەوەی ڕۆژی گەورە و شکۆداری یەزدان بێت.

21جا هەرکەسێک بە ناوی یەزدانەوە بپاڕێتەوە،

ڕزگاری دەبێت.﴾2‏:21 یۆئێل 2‏:28‏-32

22«پیاوانی ئیسرائیل، گوێ لەم قسانە بگرن: عیسای ناسیرەیی پیاوێکە بۆتان سەلمێنرا، بە پەرجوو و کاری مەزن و نیشانە لەلایەن خوداوە لایەنگری کراوە، کە خودا لە ڕێگەی ئەوەوە لەنێوتان ئەنجامی دا، وەک خۆتان دەزانن. 23ئەم بەگوێرەی خواستی بڕیارلەسەردراو و زانینی پێشووی خودا داتانە دەست، بە دەستی گوناهباران لە خاچتان دا و کوشتتان. 24بەڵام خودا هەڵیستاندەوە و لە ئازاری مردن ئازادی کرد، لەبەر ئەوەی نەدەکرا لە چنگیدا بمێنێتەوە. 25سەبارەت بە ئەو داود گوتوویەتی:

«﴿هەمیشە یەزدانم لەبەردەمم دەبینی،

لەبەر ئەوەی لەلای دەستەڕاستمەوەیە، ناهەژێم.

26بۆیە دڵشادم و زارم خۆشی دەردەبڕێت،

تەنانەت جەستەم لە هیوادا نیشتەجێ دەبێت،

27چونکە تۆ گیانم لە جیهانی مردوواندا2‏:27 یۆنانی: هادیس‏: بڕوانە پەراوێزی مەتا 11‏:23‏.‏ بەجێناهێڵیت،

هەروەها ڕێگا نادەیت دڵسۆزەکەی تۆ لەناو گۆڕ بۆگەن بێت.

28ڕێگاکانی ژیانت پێ ناساندم،

تێربوون لە شادی لە ئامادەبوونتدایە.﴾2‏:28 زەبوورەکان 16‏:8‏-11

29«برایان، با بە ڕاشکاوی پێتان بڵێم کە داودی باوکمان مرد و نێژرا، گۆڕەکەشی تاکو ئەمڕۆ لەلامانە. 30ئەویش کە پێغەمبەر بوو، دەیزانی خودا سوێندی خواردووە و بەڵێنی پێداوە کە لە بەری پشتی ئەو لەسەر تەختەکەی دادەنیشێت. 31پێشبینیی کرد و باسی هەستانەوەی مەسیحەکەی2‏:31 بە زمانی عیبری پێی دەگوترێ مەشیخ‏ یان مەشیح‏. بە زمانی یۆنانی دەبێتە کریستۆس‏، کە بە واتای (دەستنیشانکراو) لەلای خودا دێت کە ڕزگارکەری گەلەکەیەتی. بڕوانە یەکەم ساموئێل 16.‏ کرد، کە نە لە جیهانی مردوواندا بەجێهێڵرا و نە جەستەشی بۆگەن بوو. 32ئەم عیسایە خودا هەڵیستاندەوە، ئێمەش هەموومان شایەتین بۆی. 33ئینجا بۆ لای دەستەڕاستی خودا بەرزکرایەوە کە بەڵێنی ڕۆحی پیرۆزی لە باوکەوە وەرگرت، ئەمەی ڕژاند کە ئێوە دەیبینن و دەیبیستن. 34داود بۆ ئاسمان بەرز نەکرایەوە، بەڵکو خۆی دەڵێت:

«﴿یەزدان بە خاوەن شکۆی منی فەرموو:

”لە دەستەڕاستم دابنیشە

35هەتا دوژمنانت دەکەمە تەختەپێ2‏:35 تەختەپێ: لەبەر بەرزی ئاستی کورسی مێزێکی بچووکە دەخرێتە ژێر پێ.‏ بۆ پێیەکانت.“﴾2‏:35 زەبوورەکان 110‏:1

36«بۆیە با هەموو ماڵی ئیسرائیل بە دڵنیاییەوە بزانن کە ئەم عیسایەی ئێوە لە خاچتان دا، خودا کردی بە مەسیحی خاوەن شکۆ.»

37کاتێک ئامادەبووان گوێیان لەم قسانە بوو، کاری کردە سەر دڵیان، بە پەترۆس و نێردراوانی دیکەیان گوت: «برایان، چی بکەین؟»

38پەترۆس وەڵامی دانەوە: «تۆبە بکەن، با هەریەکەتان بە ناوی عیسای مەسیحەوە لە ئاو هەڵبکێشرێت بۆ لێخۆشبوونی گوناهەکانتان و ڕۆحی پیرۆز بە دیاری وەردەگرن. 39ئەم بەڵێنەش بۆ خۆتان و منداڵەکانتان و بۆ هەموو ئەوانەیە کە دوورن2‏:39 ئەوانەی دوورن: مەبەستی لەوانەیە کە لە نەتەوەکانی دیکەن و یەزدان بانگیان دەکات.‏ و یەزدانی پەروەردگارمان بانگیان دەکات.»

40بە زۆر قسەی دیکەش ئاگاداری کردنەوە و لێیان پاڕایەوە: «خۆتان لەم نەوە لار و چەوتە ڕزگار بکەن.» 41ئەوانەی کە قسەکەیان وەرگرت لە ئاو هەڵکێشران، لەو ڕۆژەدا نزیکەی سێ هەزار کەس هاتنە ڕیزی باوەڕدارانەوە.

هاوبەشیی باوەڕداران

42ئیتر ئەوان پەیوەستبوون لەسەر فێرکردنی نێردراوان و هاوبەشییەتی2‏:42 پێکەوە ژیان و بەشداریکردنی یەکتر لە ڕووی ماددی و مەعنەوییەوە.‏، لەتکردنی نان2‏:42 پێکەوە نانخواردن و دواتریش یادکردنەوەی شێوی مەسیح. بڕوانە یەکەم کۆرنسۆس 11‏:23‏.‏ و نوێژکردن. 43هەموو لە ناخەوە سام دایگرتبوون، چونکە زۆر پەرجوو و نیشانە لەسەر دەستی نێردراوان کران. 44باوەڕداران هەموو پێکەوە بوون و لە هەرچی هەیانبوو هاوبەش بوون. 45ماڵوموڵکی خۆیان دەفرۆشت و بەگوێرەی پێویستی هەریەکەیان دابەشیان دەکرد. 46ڕۆژانە بە یەک دڵ بەردەوام لە حەوشەکانی پەرستگا دەبوون، لە ماڵەکاندا نانیان لەتدەکرد، بە خۆشی و دڵپاکییەوە پێکەوە نانیان دەخوارد، 47ستایشی خودایان دەکرد و لەلای هەموو خەڵک پەسەند بوون. مەسیحی خاوەن شکۆش ڕۆژانە ئەوانەی دەهێنایە پاڵیان کە ڕزگاریان دەبوو.

Slovo na cestu

Skutky 2:1-47

Seslání Ducha svatého o Letnicích

1Padesát dní po Velikonocích začaly Letnice, svátek vděčnosti za úrodu. Kristovi následovníci se opět shromáždili. 2Náhle se ozval zvláštní zvuk, jako by celým domem zavanul silný vítr. 3Tu se jim objevil plápolající oheň, který se rozdělil a hořel nad každým z nich. 4A všichni byli naplněni Duchem svatým. Projevilo se to tím, že získali schopnost mluvit cizími jazyky, které předtím neovládali.

Zvěst o Ježíši překonává jazykové bariéry

5V Jeruzalémě byli na svátky zbožní židé, kteří jinak žili mimo Palestinu v různých zemích a s různými národy. 6Ten zvláštní zvuk přilákal zástup těchto poutníků a oni teď naslouchali učedníkům. Přitom každý slyšel, že učedníci mluví jeho rodným jazykem. 7To je velice překvapilo a vzrušeně o tom hovořili: „Vždyť je známe, to jsou přece samí prostí Galilejci! 8A každý z nás je slyší ve svém rodném jazyce! Mluví o tom, že Bůh udělal něco velikého.“

9Mezi posluchači byli Partové, Médové, Elamité, Mezopotámci, Judejci, lidé z Kapadokie, od Černého moře a z Malé Asie, 10z Frýgie, Pamfýlie, z Egypta, Libye, z Říma, Kréty i Arábie, 11rození židé i na židovskou víru obrácení pohané. 12Ptali se mezi sebou: „Co se to děje?“ 13Ale někteří se tomu smáli a říkali: „Vždyť jsou opilí!“

Petr káže zástupům

14Tu vystoupilo dvanáct apoštolů do popředí a Petr promluvil k zástupu: „Židé a vy všichni, kteří jste právě v Jeruzalémě! Vysvětlím vám, co se zde děje, ale prosím vás o pozornost. 15Určitě nejsme opilí, jak se nám někteří posmívají. Vždyť je teprve devět hodin, doba ranních modliteb. 16Tady se však plní, co předpověděl prorok Jóel: 17‚Bůh říká:

V posledních dnech sešlu svého Ducha na lidi,

vaši synové a dcery budou prorokovat,

mladí budou mít vidění

a staří významné sny.

18Moji služebníci a služebnice dostanou mého Ducha

a stanou se proroky.

19Na obloze i na zemi se objeví zvláštní úkazy,

krev, oheň a sloupy dýmu,

20slunce se zatmí a měsíc zrudne.

To bude znamením,

že Pán přichází soudit všechny lidi.

21Jenom ten, kdo ho uznává svým Pánem,

bude zachráněn.‘

22-23Izraelci, poslyšte! Žil tady mezi vámi Ježíš z Nazaretu, muž, kterému dal Bůh moc činit zázraky a znamení; mnozí z vás by to mohli dosvědčit. A tohoto muže jste se vy zmocnili a zabili jste ho na kříži rukama pohanů. Tím jste vlastně jen splnili Boží úmysl. 24Bůh však vyrval Ježíše z moci smrti, která ho nemohla udržet, a vzkřísil ho z mrtvých. 25To o něm zpívá David v žalmu:

‚Pána mám neustále před očima,

stojí při mně, a tak nezakolísám.

26Proto se mé srdce raduje,

moje ústa zpívají,

vždyť i pro mé mrtvé tělo zůstává naděje.

27Ty mne nenecháš mezi mrtvými,

nedopustíš, aby tělo tvého vyvoleného podlehlo zkáze.

28Povedeš mne cestou života

a dáš mi, abych se radoval u tebe.‘

29Je nám všem jasné, že dávný král David zemřel, byl pochován a jeho hrob je tady až dodnes. 30Nemluvil tedy o sobě, ale prorokoval to o Mesiáši, který podle Božího slibu měl být Davidovým potomkem. A tak když říkal, že nezůstane mezi mrtvými a jeho tělo nepodlehne zkáze, 31viděl vlastně dopředu Kristovo vzkříšení z mrtvých. 32Ano, právě Ježíše Bůh vzkřísil a my všichni to můžeme dosvědčit. 33Nyní je na nebesích po Boží pravici a má právo dávat svatého Ducha. Všechno to zvláštní, co vidíte a slyšíte, pochází od něho. 34-35A zase David nemluvil o sobě, když napsal: ‚Bůh řekl mému Pánu: Seď po mé pravici, až ti všechny nepřátele položím k nohám.‘ 36Ať tedy ví každý Izraelec: Toho Ježíše, kterého jste ukřižovali, toho poslal Bůh jako Pána a Mesiáše!“

Lidé si připomínají zvěst o Ježíši a církev roste

37Petrova slova zasáhla mnoho posluchačů a ti se začali ptát apoštolů: „Bratři, co máme dělat?“ 38„Litujte svých hříchů,“ volal Petr, „vyznávejte je a na znamení Božího odpuštění přijměte křest, který Ježíš Kristu určil pro své následovníky. Také vy dostanete Ducha svatého. 39Vždyť ten prorocký slib platí vám, vašim dětem, a dokonce lidem po celém světě, které si Pán Bůh zavolá.“ 40A ještě jim říkal mnoho dalších věcí a radil jim naléhavě: „Nemějte už nic společného s těmi, kteří se postavili proti Mesiáši!“

41Ti, kteří Petra poslechli, byli nakonec pokřtěni. Toho dne se připojilo k Ježíšovým následovníkům okolo tří tisíc lidí. 42Všichni chtěli slyšet od apoštolů ještě více, bývali rádi pohromadě, společně stolovali, lámali chléb na památku Kristovy poslední večeře a modlili se. 43Apoštolové činili mnoho mocných činů a divů, takže každý cítil, že tu působí Bůh. 44Věřící vytvořili pospolitost, ve které se o všechno dělili a dokonce majetek měli společný. 45Zámožní mezi nimi prodávali své nemovitosti a výtěžek dělili mezi všechny, jak kdo potřeboval.

46Všichni se společně shromažďovali každý den v jeruzalémském chrámu. V menších skupinách se pak scházeli po domech a jedli společně, s radostí a upřímností. 47Svou vděčnost Bohu vyjadřovali modlitbami a zpěvem, a kdo to slyšel, tomu se to líbilo. Pán jim denně přidával další, kteří uvěřili a byli zachráněni.