ژیرمەندی 6 – KSS & KSS

Kurdi Sorani Standard

ژیرمەندی 6:1-12

1بارگرانییەکم لەسەر زەوی بینیوە کە ئادەمیزاد خراپ گیرۆدە بوون بە دەستیەوە، 2کەسێک خودا دەوڵەمەندی و سامان و ڕێزی پێدابێت و هیچ کەمی نەبێت لەوەی گیانی ئارەزووی دەکات، بەڵام خودا دەسەڵاتی پێنەداوە بۆ ئەوەی بیخوات، بەڵکو بێگانە دەیخوات، ئەمە بێ واتایە و دەردێکی خراپە.

3ئەگەر کەسێک سەد منداڵی هەبێت و ساڵانێکی زۆر بژیێت و تەمەنی زۆر بێت، بەڵام گیانی تێر خۆشی نەبێت و هەروەها ناشتنی بۆ نەبێت، دەڵێم: لەبارچووێک لەو باشترە، 4چونکە بێ واتایانە دێت و بە تاریکیدا دەڕوات، ناویشی بە تاریکی دادەپۆشرێت. 5هەروەها نە خۆری بینی و نە دەشزانێت، ئەم ئاسوودەترە لەو کەسە. 6ئەگەر هەزار ساڵ دووبارەش بژیێت بەڵام خۆشی نەبینێت، ئایا هەمووان بۆ یەک شوێن ناڕۆن؟

7هەموو ماندووبوونی مرۆڤ بۆ دەمییەتی،

بەڵام هەرگیز تێر ناخوات.

8دانا چی لە گێل زیاترە؟

چی یارمەتی هەژار دەدات

کە ئەو بزانێت چۆن هەڵسوکەوت بکات

لەگەڵ ئەوانەی کە لە ژیاندان؟

9ئەوەی هەتە و لەبەرچاوتە

باشترە لەوەی کە نیتە و ئارەزووت لێیەتی.

ئەمەش بێ واتایە و گڤەی بایە.

10ئەوەی هەبووە لە کۆنەوە ناوی لێنراوە و

زانراوە.

مرۆڤ ناتوانێت ململانێ لەگەڵ یەکێک بکات

کە لە خۆی بەهێزترە.

11ئەوەندە قسە زیاد دەبێت،

ئەوەندە سوودی کەم دەبێتەوە،

جا مرۆڤ چی بۆ دەمێنێتەوە؟

12کێ دەزانێت چی باشە بۆ مرۆڤ لە ژیاندا کە درێژی تەمەنی بێ واتا وەک سێبەر بەسەردەچێت؟ کێ بە مرۆڤ ڕادەگەیەنێت پاش ئەو لەسەر زەوی چی ڕوودەدات؟