ڕۆما 16 – KSS & CCB

Kurdi Sorani Standard

ڕۆما 16:1-27

سڵاوی تایبەتی

1سەبارەت بە فیبی خوشکمان کە خزمەتکارە لە کڵێسای کەنخریا، ڕاتاندەسپێرم 2بە ناوی عیسای خاوەن شکۆوە پێشوازی لێ بکەن، بە پێشوازی‏یەک کە شایانی خوشک ‏و برای پیرۆز بێت. لە هەر شتێک پێویستی پێتان بوو یارمەتی بدەن، چونکە یارمەتی زۆر کەسی دا، بە منیشەوە.

3سڵاو لە پریسکیلا و ئەکیلا بکەن کە هاوکاری منن لە خزمەتکردنی عیسای مەسیحدا16‏:3 لە خزمەتکردنی عیسای مەسیحدا لە زمانی یۆنانیدا (لە عیسای مەسیحدا) بەکارهاتووە. هەروەها ئایەتی 9.‏، 4ئەوانەی لە پێناو ژیانی من ژیانی خۆیان خستە مەترسییەوە، تەنها من سوپاسی ئەوانە ناکەم، بەڵکو هەموو کڵێساکانی ناجولەکەکانیش.

5سڵاو لەو کڵێسایە بکەن لە ماڵەکەیانە.

سڵاو لە ئەپینەتوسی خۆشەویستم بکەن کە نۆبەرەی ئاسیایە بۆ مەسیح.

6سڵاو لە مریەم بکەن کە زۆر پێتانەوە ماندوو بوو.

7سڵاو لە ئەندرونیکۆس و یونیاسی خزمانم بکەن، کە لەگەڵم بەند کرابوون، ئەوانەی دیارن لەناو نێردراوان و پێش من لەگەڵ مەسیحدا16‏:7 لەگەڵ مەسیحدا بوونەتە یەک لە زمانی یۆنانیدا (لە مەسیحدا) بەکارهاتووە.‏ بوونەتە یەک.

8سڵاو لە ئەمپلیاتۆس بکەن، کە بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحی خاوەن شکۆدا16‏:8 بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحی خاوەن شکۆدا لە زمانی یۆنانیدا (لە پەروەردگاردا) بەکارهاتووە.‏ بووە بە هاوڕێیەکی خۆشەویستم.

9سڵاو لە ئوربانۆس بکەن کە هاوکارمانە لە خزمەتکردنی مەسیحدا، هەروەها ستاخیسی خۆشەویستم.

10سڵاو لە ئەپیڵەس بکەن، ئەوەی کە دڵسۆزی خۆی بۆ مەسیح سەلماند.

سڵاو لە ماڵی ئەرستۆبوڵس بکەن.

11سڵاو لە هیرودیۆنی خزمم بکەن.

سڵاو لەوانە بکەن کە لە ماڵی نێرگزدا لەگەڵ مەسیحی خاوەن شکۆدا بوونەتە یەک.

12سڵاو لە خوشکان تریفینا و تریفۆسا بکەن، کە لە پێناوی مەسیحی خاوەن شکۆدا ماندوو دەبن.

سڵاو لە پەرسیسی خوشکی خۆشەویست بکەن، کە لە پێناوی مەسیحی خاوەن شکۆدا زۆر ماندوو دەبێت.

13سڵاو لە ڕوفوس بکەن کە بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحی خاوەن شکۆدا هەڵبژێردراوە، هەروەها لە دایکی کە وەک دایکمە.

14سڵاو بکەن لە ئەسینکریتۆس، فلیگۆن، هەرمەس، پەتروباس، هرماس و ئەو خوشک و برایانەی لەگەڵیانن.

15سڵاو بکەن لە فیلۆلۆگۆس و جولیا، نیریۆس و خوشکەکەی و ئۆلەمپاس و هەموو ئەو خەڵکە پیرۆزەی خودا کە لەگەڵیانن.

16بە ماچی پیرۆز سڵاو لە یەکتری بکەن.

هەموو کڵێساکانی مەسیح سڵاوتان لێدەکەن.

17ئەی خوشک و برایان، لێتان دەپاڕێمەوە، ئاگاتان لەوانە بێت کە ناکۆکی و کۆسپ دەنێنەوە، بە پێچەوانەی ئەو فێرکردنەی فێری بوون. لێیان دوور بکەونەوە. 18ئەو کەسانەی بەم شێوەیەن خزمەتی مەسیحی خاوەن شکۆمان ناکەن، بەڵکو خزمەتی سکی خۆیان دەکەن، بە قسەی خۆش و زمانلووسی دڵی ساکارەکان هەڵدەخەڵەتێنن. 19هەروەها هەواڵی ملکەچیتان بۆ خودا بە هەمووان گەیشتووە، بۆیە پێتان دڵخۆشم، بەڵام دەمەوێت لە چاکە دانا بن و لە خراپە بێبەری بن.

20خودای ئاشتی بەم زووانە شەیتان لەژێر پێتان پان دەکاتەوە.

با نیعمەتی عیسای خاوەن شکۆمان لەگەڵتان بێت.

21تیمۆساوسی هاوکارم سڵاوتان لێدەکات، هەروەها لوکیۆس و یاسون و سۆسیپاتەری خزمانم.

22من، تەرتیۆس، نووسەری ئەم نامەیەم، بە ناوی عیسای خاوەن شکۆوە سڵاوتان لێدەکەم.

23گایۆس کە خانەخوێی من و هەموو کڵێسایە سڵاوتان لێدەکات.

ئەراستۆسی خەزنەداری شار و کوارتۆسی برا سڵاوتان لێدەکەن.

[ 24با نیعمەتی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان لەگەڵ هەمووتان بێت. ئامین.]

ستایشی خودا

25شکۆمەندی بۆ ئەو خودایەی کە توانای هەیە بتانچەسپێنێت بەگوێرەی مزگێنییەکەم و جاڕدانی عیسای مەسیح، بەگوێرەی ئاشکراکردنی ئەو نهێنییەی لە کاتە ئەزەلییەکانەوە بە شاراوەیی مابووەوە، 26بەڵام ئێستا لە ڕێگەی نووسراوی پێغەمبەرانەوە، بەگوێرەی ڕاسپاردەی خودای هەمیشەیی، ئاشکرا و زانراو بووە تاکو هەموو نەتەوەکان باوەڕ بە خودا بهێنن و گوێڕایەڵی بن، 27هەتاهەتایە شکۆمەندی بۆ تاقە خودای دانا، بەهۆی عیسای مەسیحەوە! ئامین.

Chinese Contemporary Bible (Simplified)

罗马书 16:1-27

介绍菲比

1现在我给你们推荐我们的姊妹菲比,她是坚革哩教会的女执事。 2请你们因为在主里的关系,照着做圣徒的本分接待她。无论她有什么需要,请你们帮助她,因为她帮助过许多人,也帮助过我。

问候圣徒

3请代我问候百基拉亚居拉夫妇,他们是我在基督耶稣里的同工, 4为了救我将生死置之度外。不但我感谢他们,就是外族人的教会也感谢他们。 5请问候在他们家中聚会的教会。请问候我所爱的以拜尼土,他在亚细亚最先信主。 6请问候玛丽亚。她为你们受尽了劳苦。 7请问候安多尼古犹尼亚,他们是我的亲人,曾与我一同坐牢,同受患难,在使徒中很有名望,比我先信基督。 8请问候我在主里所爱的暗伯利9请问候在基督里与我同工的耳巴奴和我所爱的士大古10请问候亚比利,他在基督里曾受过考验。请问候亚利多布全家。 11请问候我的亲戚希罗天。请问候拿其数家中的信徒。 12请问候土非娜土富撒,她们都为主劳苦。请问候我所爱的彼息,她为主多受劳苦。 13请问候主所拣选的鲁孚,也问候他的母亲,他的母亲就是我的母亲。 14请问候亚逊其土弗勒干黑米八罗巴黑马和他们当中的其他弟兄姊妹。 15请问候非罗罗古犹利亚尼利亚和他的妹妹、阿林巴和他们那里的众圣徒。 16你们要以圣洁的吻彼此问候。基督的众教会都问候你们。

提防悖逆者

17弟兄姊妹,我劝你们要留意那些制造分裂、设置障碍、背离你们所学之道的人,你们要避开他们。 18他们并不是在事奉我们的主基督,只是为了满足自己的欲望,用花言巧语欺骗单纯善良的人。 19你们对主的顺服已人人皆知,我为你们高兴,我希望你们在好事上聪明,在坏事上无知。 20赐平安的上帝快要把撒旦践踏在你们脚下了。愿我们主耶稣的恩典常与你们同在!

其他人的问候

21我的同工提摩太和我的亲属路求耶孙所西巴德问候你们。 22我这为保罗代笔写信的德特在主里问候你们。 23接待我也接待全教会的该犹问候你们。 24主管本城财政的以拉都问候你们,括土弟兄也问候你们。

25感谢上帝!祂能使你们刚强,正如我所传讲的福音和耶稣基督的教导。这福音是自古隐藏、从未显明的奥秘, 26如今按着永恒上帝的命令,借着先知们所写的经书公诸于世,让世人都信从耶稣基督。 27愿荣耀借着耶稣基督归于独一全智的上帝,直到永远。阿们!