ڕابەران 5 – KSS & OL

Kurdi Sorani Standard

ڕابەران 5:1-31

سروودی دەڤۆرا

1ئینجا دەڤۆرا و باراکی کوڕی ئەبینۆعەم لەو ڕۆژەدا دەستیان بە گوتنی سروود کرد:

2«کاتێک پێشەواکان لە ئیسرائیل ڕابەرایەتی دەکەن،

کاتێک گەل خۆیان بەخت دەکەن،

ستایشی یەزدان بکەن!

3«ئەی پاشایان، ببیستن! ئەی فەرمانڕەوایان، گوێ بگرن!

من بۆ یەزدان سروود دەڵێم،

مۆسیقا بۆ یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل دەژەنم.

4«ئەی یەزدان، بە هاتنەدەرەوەت لە سێعیر،

بە بەرەوپێشچوونت لە خاکی ئەدۆم،

زەوی لەرزی، ئاسمانیش دڵۆپەی کرد،

هەروەها هەورەکانیش ئاویان لێ باری.

5چیاکان هەرەسیان هێنا لە ڕووی یەزدانی پەروەردگاری شاخی سینا،

لە ڕووی یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل.

6«لە ماوەی ڕابەرایەتی شەمگەری کوڕی عەنات،

لە سەردەمی یاعێل ڕێگا سەرەکییەکان وازلێهێنران و

ڕێبوارەکان بە ڕێڕەوی خواروخێچدا ڕۆیشتن.

7گوندەکانی ئیسرائیل چۆڵ بوون،

چۆڵ بوون، هەتا من کە دەڤۆرام هەستام،

هەتا وەک دایکێک لە ئیسرائیل هەستام.

8کاتێک شەڕ گەیشتە دەروازەکان،

خودا ڕابەرە نوێیەکانی هەڵبژارد،

بەڵام هیچ قەڵغانێک یان ڕمێک

لەنێو چل هەزار کەس لە ئیسرائیل نەبینرا.

9دڵم لەگەڵ سەرکردەکانی ئیسرائیلە،

لەگەڵ خۆبەختکەرانی نێو گەل،

ستایشی یەزدان بکەن!

10«ئەی ئەوانەی سواری ماکەری سپی بوون،

دانیشتوو لەسەر زینی لباد و

ئەوانەی ڕێتان گرتووەتەبەر،

گوێ بگرن 11لە دەنگی گۆرانیبێژان لەلای بیرە ئاوەکان،

لەوێ بە کردارە ڕاستودروستەکانی یەزدانیان هەڵدا،

کردەوە ڕاستودروستەکانی جەنگاوەرانی ئەو لە ئیسرائیل.

«ئینجا گەلی یەزدان

بەرەو دەروازەکان ڕۆیشتن.

12”هەستە، هەستە، ئەی دەڤۆرا!

هەستە، هەستە، سروود بڵێ!

هەستە، ئەی باراک!

ئەی کوڕی ئەبینۆعەم دیلەکانت بگرە.“

13«ئینجا پاشماوەی گەل

هاتنە خوارەوە بۆ لای بەگزادەکان،

گەلی یەزدان بۆ لام هاتنە خوارەوە،

لەگەڵ پاڵەوانەکان.

14هەندێکیان لە ئەفرایمەوە هاتن، ئەوانەی بارەگایان لەنێو عەمالێقە،

لە دواتەوەن، نەوەی بنیامین لەگەڵ گەلەکەت.

لە ماکیرەوە سەرکردەکان دابەزین و

لە زەبولونەوە ئەوانەی داردەستی پێشەوایان بەدەستەوەیە.

15سەرۆکەکانی یەساخار لەگەڵ دەڤۆرا هاتن و

نەوەی یەساخار لەگەڵ باراک،

بەرەو دۆڵەکە بە پەلە بەدوایدا دەڕۆیشتن.

لەنێو خێڵەکانی ڕەئوبێن

دڵەڕاوکێیەکی زۆر هەبوو.

16بۆچی لەنێو پەرژینەکان دانیشتبوون،

بۆ گوێگرتن لە دەنگی بلوێرلێدان بۆ مێگەلەکان؟

لەنێو خێڵەکانی ڕەئوبێن

دڵەڕاوکێیەکی زۆر هەبوو.

17گلعاد لەوبەری ڕووباری ئوردون مایەوە،

بۆچی دان لەلای کەشتییەکان چاوەڕێی دەکرد؟

ئاشێریش لەلای کەناری دەریا دانیشت و

لە بەندەرەکانی مایەوە.

18زەبولون گەلێکە گیان لەسەر دەست

لەگەڵ نەفتالی لە بەرزاییەکانی گۆڕەپانی جەنگ.

19«پاشایان هاتن و جەنگان،

ئینجا پاشایانی کەنعان جەنگان

لە تەعنەک لەلای ئاوی مەگیدۆ،

هەندێک زیویشیان دەست نەکەوت.

20ئەستێرەکان لە ئاسمانەوە جەنگان،

لە خولگەکانی خۆیانەوە لە دژی سیسرا جەنگان.

21ڕووباری قیشۆن ڕایماڵین،

ڕووباری قیشۆن، ڕووبارێکی دێرینە.

ئەی گیانی من بە ئازایەتییەوە بەرەو پێشەوە بڕۆ!

22ئینجا سمی ئەسپەکان دەنگەدەنگەیان دەدا،

لە غارەغاری ئەسپە بەتاوەکانی.

23فریشتەی یەزدان فەرمووی: ”نەفرەت لە مێرۆز بکەن،

بە توندی نەفرەت لە دانیشتووانی بکەن،

چونکە نەهاتن بۆ یارمەتیدانی یەزدان،

یارمەتیدانی یەزدان لە دژی پاڵەوانان.“

24«بەرەکەتدار بێت لەنێو ئافرەتان،

یاعێلی ژنی حەڤەری قێنی،

بەرەکەتدار بێت لەناو هەموو ئەو ئافرەتانەی چادرنشینن.

25داوای ئاوی کرد شیری پێدا،

لەناو کاسەی شازادان، دەڵەمەی5‏:25 یان دەرەمە، قۆناغی پێش دروستبوونی پەنیر.‏ بۆ هێنا.

26دەستی درێژکرد بۆ مێخی چادرەکە و

دەستی ڕاستی بۆ چەکوشی کرێکار.

لە سیسرای دا و سەری شکاند،

کاسە سەری وردوخاش کرد و لاجانی کون کرد.

27لەبەر پێیەکانی ڕۆچوو،

کەوت، ڕاکشا،

لەبەر پێیەکانی ڕۆچوو، کەوت،

لەکوێ ڕۆچوو، لەوێ کەوت و مرد.

28«دایکی سیسرا لە پەنجەرەوە تەماشای کرد و

لە کڵاوڕۆژنەوە5‏:28 وەک پەنجەرەیە، دەلاقەیەکە بۆ هاتوچۆی هەوا و گێڕانەوەی تیشکی خۆر.‏ دەستی بە شیوەن کرد.

”بۆچی گالیسکەکانی لە هاتن دواکەوتن؟

بۆچی دەنگی ناڵی وڵاخی گالیسکەکانی دواکەوتن؟“

29ئینجا داناترین شازادەی وەڵامی دایەوە،

بەڵکو خۆی بوو وەڵامی خۆی دایەوە:

30”ئایا دەستکەوتێکیان دەست نەکەوتووە و بەشی ناکەن،

کیژێک یان دووان بۆ هەر پیاوێک،

تاڵانکردنی جلی ڕەنگکراو بۆ سیسرا،

جلی ڕەنگکراو و نەخشێنراو،

جلی نەخشێنراو لە هەردوو ڕوو بۆ گەردنم،

هەمووی وەک تاڵانی؟“

31«ئاوا هەموو دوژمنانت لەناودەچن، ئەی یەزدان!

بەڵام با ئەوانەی کە تۆیان خۆشدەوێت وەک خۆر بن

کاتێک لە بەهێزیدا هەڵدێت.»

ئینجا خاکەکە چل ساڵ لە ئاشتیدا بوو.

O Livro

Juízes 5:1-31

O cântico de Débora

1Débora e Baraque, filho de Abinoão, compuseram então e cantaram este cântico de vitória:

2“Os líderes de Israel

conduziram corajosamente o povo.

Este seguiu-os de voluntariamente.

Sim, bendito seja o Senhor!

3Escutem, ó reis! Ouçam com atenção, ó governantes!

Pois vou cantar ao Senhor,

vou entoar hinos de louvor ao Senhor, Deus de Israel.

4Quando saíste de Seir,

e deixaste os campos de Edom,

a terra tremeu,

os céus derramaram chuvas.

5As montanhas tremeram diante do Senhor, o Deus do Sinai,

perante o Senhor, o Deus de Israel.

6Nos dias de Sangar, filho de Anate,

e nos dias de Jael,

as grandes estradas ficaram desertas;

os viajantes tomaram atalhos retorcidos.

7O povo de Israel conteve-se e não lutou,

até que apareceu Débora,

até que levantei uma mãe em Israel.

8Quando Israel vai atrás de deuses estrangeiros,

é a derrocada de tudo, é a guerra.

Os senhores que nos dominavam não permitiam sequer

que tivéssemos um escudo ou uma lança nas mãos.

Entre 40 000 soldados israelitas

não se encontra uma só arma!

9Como me alegro nos chefes de Israel,

que tão generosamente se deram a si próprios!

Louvem o Senhor!

10Que Israel inteiro, ricos e pobres,

se juntem nos seus louvores,

tanto os que andam montados em brancos jumentos

e pisam ricos tapetes em casa,

como os que têm de andar a pé pelos caminhos.

11Os músicos de cada povoação juntam-se no poço da vila,

para exaltar os triunfos do Senhor.

Sem cessar, fazem suceder hinos e baladas,

sobre como o Senhor salvou Israel

com um exército de combatentes!

O povo do Senhor passou as portas das cidades.

12Levanta-te, Débora, e canta!

Ergue-te, Baraque! Tu, filho de Abinoão,

chega-te, com os teus prisioneiros!

13Descendo o monte Tabor via-se o nobre resto do povo.

O povo do Senhor desceu avançando contra os poderosos.

14De Efraim, cujas raízes estão na antiga região de Amaleque,

desceram guerreiros atrás de Benjamim e do seu povo;

de Maquir descem os príncipes e de Zebulão, os comandantes.

15Veio até ao vale essa nobre gente de Issacar,

com Débora e com Baraque.

À ordem de Baraque acorreram todos ao vale.

Contudo, a tribo de Rúben não se deslocou.

16Porque ficas sentado em casa, no meio dos rebanhos,

ouvindo os balidos dos animais e as flautas dos pastores?

Sim, a tribo de Rúben não pode estar com a consciência descansada.

17Porque ficou também Gileade do lado de lá do Jordão,

e por que razão Dan ficou à beira dos seus barcos?

E qual a razão que levou Aser a ficar impassível,

nas praias, descansando junto aos seus portos?

18Mas as tribos de Zebulão e de Naftali não tiveram medo

de morrer nos campos de batalha.

19Os reis de Canaã lutaram em Taanaque,

junto às fontes de Megido,

mas deles não levaram prata.

20Até as próprias estrelas do céu lutaram contra Sísera.

21O veloz ribeiro de Quisom os arrastou, os varreu.

Avante, alma minha, corajosamente!

22Ouve o trotar dos cascos da cavalaria inimiga!

Observa o galopar dos seus corcéis!

23Pois apesar disso o anjo de Senhor amaldiçoou Meroz:

‘Que os seus habitantes sejam asperamente amaldiçoados’, disse.

‘Porque não quiseram empenhar-se na luta pelo Senhor como seus valentes.’

24Bendita seja Jael, a mulher de Heber, o queneu.

Sim, que ela seja abençoada,

acima de todas as mulheres, nos seus lares.

25Pediu-lhe água,

e ela deu-lhe leite, numa bela taça.

26Mas depois, pegou numa estaca, num martelo,

cravou-a na testa de Sísera,

rachando-lhe a cabeça,

atravessando-a de lado a lado.

27Ele dobrou-se a seus pés e ali ficou prostrado;

a seus pés caiu e ali ficou!

Ali no chão caiu sem vida.

28A mãe de Sísera bem olhava pela janela,

esperando o seu regresso:

‘Mas porque é que o seu carro demora tanto a regressar?

Porque é que não se ouve ainda

o barulho do rodado dos carros pelo caminho?’

29As amigas que lhe faziam companhia respondiam e ela concordava:

30‘É que deve haver grande despojo a repartir e isso leva tempo.

Cada homem fica com uma ou duas raparigas.’

‘Sim’, acrescentava, ‘Sísera há de trazer vestidos de lindas cores,

e muitos presentes para me oferecer.’

31Ó Senhor, que todos os teus inimigos pereçam como Sísera,

mas aqueles que te amam, que sejam como o Sol,

quando se levanta na sua força!”

Depois disto acontecer, houve paz na terra durante 40 anos.