ڕائووس 4 – KSS & CCBT

Kurdi Sorani Standard

ڕائووس 4:1-22

بۆعەز ڕائووس لە خۆی مارە دەکات

1هەر لەو ماوەیەدا بۆعەز چوو بۆ لای دەروازەی شارۆچکەکە و لەوێ دانیشت. ئەوە بوو کاتێک ئەو خوێنگرەی کە بۆعەز باسی کرد لەوێوە تێدەپەڕی، بۆعەز گوتی: «خزمە، لابدە و لێرە دابنیشە.» ئەویش لایدا و دانیشت.

2ئینجا بۆعەز دە پیاوی لە پیرانی شارۆچکەکە برد و پێی گوتن: «لێرە دابنیشن.» ئەوانیش دانیشتن. 3ئینجا بە خوێنگرەکەی4‏:3 یەکێک لە ئەرکەکانی خوێنگر پاراستنی ناو و سەروەتی مردووەکەیە.‏ گوت: «ناعۆمی کە لە وڵاتی مۆئاب گەڕاوەتەوە، پارچە زەوییەکی هەیە کە هی ئەلیمەلەخی برامانە دەیفرۆشێت. 4منیش پێم وایە ئەرکی منە کە پێت بڵێم لەبەردەمی دانیشتووان و لەبەردەمی پیرانی گەلەکەم بیکڕە. ئیتر ئەگەر دەیکڕیتەوە بیکڕەوە و ئەگەر نایکڕیتەوە ئەوا پێم بڵێ با بزانم، چونکە تۆ لەپێشتریت بۆ کڕینەوەی، دوای تۆ من.»

ئەویش گوتی: «دەیکڕمەوە.»

5بۆعەزیش گوتی: «ئەو ڕۆژەی زەوییەکە لە ناعۆمی دەکڕیت، پێویستە ڕائووسی مۆئابیش بخوازیت کە ژنی مردووەکەیە، بۆ ئەوەی میراتەکە بە ناوی مردووەکە بکەیت.»

6خوێنگرەکەش گوتی: «من خۆم ناتوانم بیکڕمەوە، نەوەک میراتەکەی خۆم تێکبدەم. جا تۆ خۆت بیکڕەوە، چونکە من ناتوانم بیکڕمەوە.»

7وا باو بوو لە ئیسرائیلدا بۆ سەلماندنی ئەنجامدانی هەموو کارێکی مافی کڕینەوە و گواستنەوەی خاوەنداریێتی موڵک، کابرا پێڵاوەکەی دابکەنێت و بیداتە لایەنی بەرامبەر. ئیتر ئەمە ئەو نەریتە بوو کە لە ئیسرائیل دەگیرایەبەر.

8ئینجا خوێنگرەکە بە بۆعەزی گوت: «خۆت بیکڕە.» ئیتر پێڵاوەکەی داکەند.

9بۆعەزیش بە پیرەکان و هەموو خەڵکەکەی گوت: «ئێوە ئەمڕۆ شایەتن کە من هەرچییەک هی ئەلیمەلەخ و هەرچییەک هی کیلیۆن و مەحلۆن بوو لە دەستی ناعۆمی کڕیمەوە. 10هەروەها ڕائووسی مۆئابی ژنی مەحلۆنیشم لە خۆم مارە کرد هەتا ببێت بە ژنم، بۆ ئەوەی میراتەکە بە ناوی مردووەکە بکەم، تاکو ناوی مردووەکە لەنێو گەلەکەی کوێر نەبێتەوە و لە تۆماری شارۆچکەکەیدا نەسڕێتەوە. ئێوە ئەمڕۆ شایەتن!»

11هەموو خەڵکەکە و پیرەکان کە لەناو دەروازەکە دانیشتبوون، گوتیان: «ئێمە شایەتین. با یەزدان ئەو ژنەی کە دێتە ماڵەکەت وەکو ڕاحێل و لێئەی لێ بکات کە بنەماڵەی ئیسرائیلیان دروستکرد. ئیتر با مەزن بیت لە ئەفراتە و ناودار بیت لە بێت‌لەحم. 12هەروەها ماڵەکەت و ئەو وەچەیەی یەزدان لەم ژنە دەتداتێ وەکو بنەماڵەی پێرێز بێت ئەوەی لە تامار لەدایک بوو بۆ یەهودا.»

بنەچەی داود

13ئیتر بۆعەز ڕائووسی هێنا و گواستییەوە، یەزدانیش سکپڕبوونی پێ بەخشی و کوڕێکی بوو. 14ژنان بە ناعۆمییان گوت: «ستایش بۆ ئەو یەزدانەی ئەمڕۆ بێ خوێنگری نەکردیت. با ناوی بۆعەز لە ئیسرائیلدا دەنگ بداتەوە. 15دەبێتە نوێکەرەوەی گیانت و لە پیریتدا بەخێوت دەکات، چونکە لە بووکەکەت بووە کە تۆی خۆشدەوێت و بۆ تۆ لە حەوت کوڕ باشترە.»

16ناعۆمیش کوڕەکەی هەڵگرت و لە باوەشی کرد و بوو بە دایەنی. 17ژنە دراوسێکان گوتیان «کوڕێک لەدایک بوو بۆ ناعۆمی» و ناویان لێنا عوبێد، کە باوکی یەسای باوکی داود بوو.

18ئەمانەش نەوەکانی پێرێزن:

پێرێز باوکی حەسرۆن بوو،

19حەسرۆنیش باوکی ڕام بوو،

ڕامیش باوکی عەمیناداب بوو،

20عەمینادابیش باوکی نەحشۆن بوو،

نەحشۆنیش باوکی سەلمۆن بوو،

21سەلمۆنیش باوکی بۆعەز بوو،

بۆعەزیش باوکی عوبێد بوو،

22عوبێدیش باوکی یەسا بوو و

یەساش باوکی داود بوو.

Chinese Contemporary Bible (Traditional)

路得記 4:1-22

波阿斯娶路得

1波阿斯來到城門口,坐在那裡,恰巧看見他所說的那位至親經過,便招呼他說:「某人啊,請過來坐一坐。」那人便走過來坐下。 2波阿斯又邀請了城裡的十位長老,對他們說:「請過來坐一坐。」他們都坐下以後, 3波阿斯便對那位至親說:「拿俄米摩押回來了,現在要賣我們族兄以利米勒的那塊地, 4我想應該讓你知道這件事。你最有權贖那塊地,其次才是我,此外再沒有別人了。如果你願意贖回那塊地,希望你當著在座各位長老的面表明。如果不願意,請你讓我知道。」那人說:「我願意贖。」 5波阿斯說:「那麼,你從拿俄米手中買地的那天,也要娶已死之人的妻子摩押女子路得,好讓死者繼續在產業上留名。」 6那位至親說:「那我就不能贖了,免得損害到我的產業。你來贖吧,我不能贖。」

7從前在以色列,買贖或交易有這樣的規矩:一旦成交,一方要把鞋脫下來交給另一方,以色列人以此為成交的憑據。 8那位至親對波阿斯說:「你自己買吧!」他就把鞋子脫了下來。 9波阿斯向長老和所有在場的人說:「請各位今天為我作證,所有屬於以利米勒基連瑪倫的產業,我都從拿俄米手上買了。 10同時,我要娶瑪倫的遺孀摩押女子路得為妻,好使死者繼續在產業上留名,免得他的名在本族本鄉中消失。今天,請各位作證。」 11聚集在城門口的眾人和長老都說:「我們願意作證。願耶和華使要進你家門的這女子,像建立以色列家的拉結利亞一樣。願你在以法他家業興隆,在伯利恆聲名遠播。 12願耶和華藉著這年輕女子賜你後裔,使你家像先祖猶大她瑪的兒子法勒斯家一樣。」

13這樣,波阿斯便娶了路得為妻,與她同房。耶和華使她懷孕生了一個兒子。 14婦女們對拿俄米說:「耶和華當受稱頌!因為今日祂賜給你一位至親,使你後繼有人,願這孩子在以色列得享盛名! 15他必讓你的生命重新得力,奉養你,使你安度晚年,因為他是愛你的兒媳婦所生的。有這兒媳婦比有七個兒子還要好!」 16拿俄米接過嬰孩抱在懷中,照顧他。 17鄰居的婦女們喊著說:「拿俄米有孩子了!」她們給孩子取名叫俄備得,這俄備得就是耶西的父親,耶西大衛的父親。

18以下是法勒斯的家譜:法勒斯希斯崙19希斯崙亞米拿達20亞米拿達拿順拿順撒門21撒門波阿斯波阿斯俄備得22俄備得耶西耶西大衛