لە ئادەمەوە هەتا نوح
1ئەمە تۆماری نەوەکانی ئادەمە.
ئەو ڕۆژەی خودا مرۆڤی بەدیهێنا، لەسەر شێوەی خودا دروستی کرد. 2بە نێر و مێ بەدیهێنان و بەرەکەتداری کردن. ئەو ڕۆژەی بەدیهێنان ناوی لێنان «مرۆڤ».
3کاتێک ئادەم تەمەنی سەد و سی ساڵ بوو، کوڕێکی بوو لە وێنەی خۆی و لە خۆی دەچوو، ناوی لێنا شیت. 4دوای لەدایکبوونی شیت، ئادەم هەشت سەد ساڵ ژیا، کوڕ و کچی دیکەشی بوو. 5هەموو تەمەنی ئادەم نۆ سەد و سی ساڵ بوو، ئیتر مرد.
6کاتێک شیت تەمەنی سەد و پێنج ساڵ بوو، ئەنۆش لە نەوەی ئەو لەدایکبوو. 7دوای لەدایکبوونی ئەنۆش، شیت هەشت سەد و حەوت ساڵ ژیا، کوڕ و کچی دیکەشی بوو. 8هەموو تەمەنی شیت نۆ سەد و دوازدە ساڵ بوو، ئیتر مرد.
9کاتێک ئەنۆش تەمەنی نەوەد ساڵ بوو، قێنان لەدایکبوو. 10دوای لەدایکبوونی قێنان، ئەنۆش هەشت سەد و پازدە ساڵ ژیا، کوڕ و کچی دیکەشی بوو. 11هەموو تەمەنی ئەنۆش نۆ سەد و پێنج ساڵ بوو، ئیتر مرد.
12کاتێک قێنان تەمەنی حەفتا ساڵ بوو، مەهلەلئێل لە نەوەی ئەو لەدایکبوو. 13دوای لەدایکبوونی مەهلەلئێل، قێنان هەشت سەد و چل ساڵ ژیا، کوڕ و کچی دیکەشی بوو. 14هەموو تەمەنی قێنان نۆ سەد و دە ساڵ بوو، ئیتر مرد.
15کاتێک مەهلەلئێل تەمەنی شەست و پێنج ساڵ بوو، یارەد لە نەوەی ئەو لەدایکبوو. 16دوای لەدایکبوونی یارەد، مەهلەلئێل هەشت سەد و سی ساڵ ژیا، کوڕ و کچی دیکەشی بوو. 17هەموو تەمەنی مەهلەلئێل هەشت سەد و نەوەد و پێنج ساڵ بوو، ئیتر مرد.
18کاتێک یارەد تەمەنی سەد و شەست و دوو ساڵ بوو، حەنۆخ لە نەوەی ئەو لەدایکبوو. 19دوای لەدایکبوونی حەنۆخ، یارەد هەشت سەد ساڵ ژیا، کوڕ و کچی دیکەشی بوو. 20هەموو تەمەنی یارەد نۆ سەد و شەست و دوو ساڵ بوو، ئیتر مرد.
21کاتێک حەنۆخ تەمەنی شەست و پێنج ساڵ بوو، مەتوشالح لە نەوەی ئەو لەدایکبوو. 22دوای ئەوەی حەنۆخ مەتوشالحی بوو، سێ سەد ساڵ دۆستایەتی خودای کرد، هەروەها کوڕ و کچی دیکەشی بوو. 23ئیتر هەموو ماوەی ژیانی حەنۆخ سێ سەد و شەست و پێنج ساڵ بوو. 24حەنۆخ دۆستی خودا بوو، ئیتر کەس نەیبینییەوە، چونکە خودا بردی بۆ لای خۆی.
25کاتێک مەتوشالح تەمەنی سەد و هەشتا و حەوت ساڵ بوو، لامەخ لە نەوەی ئەو لەدایکبوو. 26دوای لەدایکبوونی لامەخ، مەتوشالح حەوت سەد و هەشتا و دوو ساڵ ژیا، کوڕ و کچی دیکەشی بوو. 27هەموو تەمەنی مەتوشالح نۆ سەد و شەست و نۆ ساڵ بوو، ئیتر مرد.
28کاتێک لامەخ تەمەنی سەد و هەشتا و دوو ساڵ بوو، کوڕێکی بوو. 29ناوی لێنا نوح5:29 نوح لە وشەی (دڵنەواییکردن) لە زمانی عیبری نزیکە. و گوتی: «ئەمە لە کار و ماندووبوونی دەستمان دڵنەواییمان دەکات، کە لەو زەوییە دەیچێژین یەزدان نەفرەتی لێ کردووە.» 30دوای لەدایکبوونی نوح، لامەخ پێنج سەد و نەوەد و پێنج ساڵ ژیا، کوڕ و کچی دیکەشی بوو. 31هەموو تەمەنی لامەخ حەوت سەد و حەفتا و حەوت ساڵ بوو، ئیتر مرد.
32دوای ئەوەی نوح تەمەنی پێنج سەد ساڵ بوو، سام5:32 سام: عیبری شێم. و حام و یافەتی بوو.
亞當的後代
1以下是關於亞當後代的記載。
上帝造人的時候,是照祂自己的形像造的。 2祂造了男人和女人,又賜福給他們,在創造他們的那日稱他們為「人」。 3亞當一百三十歲生了一子,長相酷似自己,給他取名叫塞特。 4亞當生了塞特以後,又活了八百年,生兒育女, 5九百三十歲去世。
6塞特一百零五歲生以挪士, 7之後又活了八百零七年,生兒育女, 8九百一十二歲去世。
9以挪士九十歲生該南, 10之後又活了八百一十五年,生兒育女, 11九百零五歲去世。
12該南七十歲生瑪勒列, 13之後又活了八百四十年,生兒育女, 14九百一十歲去世。
15瑪勒列六十五歲生雅列, 16之後又活了八百三十年,生兒育女, 17八百九十五歲去世。
18雅列一百六十二歲生以諾, 19之後又活了八百年,生兒育女, 20九百六十二歲去世。
21以諾六十五歲生瑪土撒拉, 22之後與上帝親密同行三百年,生兒育女, 23共活了三百六十五年。 24以諾與上帝親密同行,後來被上帝接去,不在世上了。
25瑪土撒拉一百八十七歲生拉麥, 26之後又活了七百八十二年,生兒育女, 27九百六十九歲去世。
28拉麥一百八十二歲生了一個兒子, 29取名叫挪亞5·29 希伯來文中「挪亞」與「安慰」諧音。,他說:「耶和華咒詛了大地,以致我們艱辛勞苦,這孩子必使我們從艱辛勞苦中得安慰。」 30拉麥生挪亞之後,又活了五百九十五年,生兒育女, 31七百七十七歲去世。
32挪亞五百歲生閃、含和雅弗。