چوونی یاقوب بۆ میسر
1ئیتر ئیسرائیل بە هەرچییەکەوە کە هەیبوو کۆچی کرد، هاتە بیری شابەع و قوربانی بۆ خودای ئیسحاقی باوکی سەربڕی.
2خودا بە شەو لە بینینێکدا بە ئیسرائیلی فەرموو: «یاقوب! یاقوب!»
ئەویش گوتی: «ئەوەتام.»
3فەرمووی: «من خودام، خودای باوکتم. مەترسە لە چوونت بۆ میسر، چونکە لەوێ دەتکەمە نەتەوەیەکی مەزن. 4من لەگەڵ تۆ دێمە میسر، بێگومان خۆشم دەتگەڕێنمەوە. یوسفیش دەستی خۆی دەنێتە سەر چاوەکانت.»
5ئیتر یاقوب بیری شابەعی بەجێهێشت، کوڕەکانی ئیسرائیلیش یاقوبی باوکیان و منداڵەکانیان و ژنەکانیان هەڵگرت و سواری ئەو عەرەبانانەیان کردن کە فیرعەون بۆ هەڵگرتنی ئەو ناردبووی. 6هەروەها یاقوب و هەموو نەوەکانی، لەگەڵ خۆیان مەڕوماڵاتەکەیان و ئەو کەلوپەلانەی لە خاکی کەنعان دەستیان کەوتبوو، هەڵگرت و هاتنە میسر. 7کوڕ و کوڕەزا و کچ و کچەزاکانی، هەموو نەوەکەی لەگەڵ خۆی هێنایە میسر.
8ئەمانەش ناوی کوڕەکانی ئیسرائیلن کە هاتنە میسر، واتا یاقوب و نەوەکانی:
ڕەئوبێن کوڕە نۆبەرەی یاقوب.
9کوڕەکانی ڕەئوبێن:
حەنۆک، پەڵو، حەسرۆن و کەرمی.
10کوڕەکانی شیمۆن:
یەموئێل، یامین، ئۆهەد، یاکین و چۆحەر، هەروەها شائوول کە لە ژنێکی کەنعانی بوو.
11کوڕەکانی لێڤی:
گێرشۆن، قەهات و مەراری.
12کوڕەکانی یەهودا:
ئێر، ئۆنان، شالەح، پێرێز و زەرەح، بەڵام ئێر و ئۆنان لە خاکی کەنعان مردن.
کوڕەکانی پێرێزیش ئەمانە بوون:
حەسرۆن و حامول.
13کوڕەکانی یەساخار:
تۆلاع، پوڤە، یاشوڤ و شیمرۆن.
14کوڕەکانی زەبولون:
سەرەد، ئێلۆن و یەحلئێل.
15ئەمانە کوڕەکانی لێئەن کە بۆ یاقوبی بوون لە پەدان ئارام، لەگەڵ دینەی کچیشی. هەموو کوڕ و کچەکانی سی و سێ کەس بوون.
16کوڕەکانی گاد:
چیفۆن، حەگی، شونی، ئەچبۆن، عێری، ئەرۆدی و ئەرئێلی.
17کوڕەکانی ئاشێر:
یمنە، یەشڤە، یەشڤی و بەریعە
لەگەڵ سەرەحی خوشکیان.
کوڕەکانی بەریعە:
حەڤەر و مەلکیێل.
18ئەمانەش کوڕەکانی زیلپە بوون کە لابان دابووی بە لێئەی کچی. ئەویش ئەمانەی بۆ یاقوب خستەوە کە شازدە کەس بوون.
19دوو کوڕەکەی ڕاحێلی ژنی یاقوب:
یوسف و بنیامین.
20لە خاکی میسریش، مەنەشە و ئەفرایم بۆ یوسف لەدایک بوون لە ئاسنەتی کچی پۆتیفەرەعی کاهینی ئۆن.
21کوڕەکانی بنیامین:
بەلەع، بەکەر، ئەشبێل، گێرا، نەعمان، ئێحی، ڕۆش، موپیم، حوپیم و ئەرد.
22ئەمانە کوڕەکانی ڕاحێلن کە بۆ یاقوبی بوون. هەموویان چواردە کەس بوون.
23کوڕەکەی دان:
حوشیم.
24کوڕەکانی نەفتالی:
یەحزئێل، گۆنی، یێچەر و شلێم.
25ئەمانە کوڕەکانی بیلهە بوون کە لابان دابووی بە ڕاحێلی کچی. ئەویش ئەمانەی بۆ یاقوب بوو. هەموویان حەوت کەس بوون.
26هەموو ئەوانەی لەگەڵ یاقوب هاتنە میسر و لە پشتی ئەوەوە دەرچووبوون، جگە لە ژنانی کوڕەکانی، شەست و شەش کەس بوون. 27بە هەردوو کوڕەکەی یوسفەوە کە لە میسر لەدایک ببوون، سەرجەمی کەسانی ماڵی یاقوب کە هاتنە میسر، حەفتا46:27 بڕوانە دەرچوون 1:5. کەس بوون.
28یاقوب یەهودای لەپێش خۆیەوە نارد بۆ لای یوسف هەتا بەرەو گۆشەن ڕێنمایی بکات. ئینجا هاتنە ناوچەی گۆشەن. 29یوسف گالیسکەکەی خۆی بەستەوە و بەرەو گۆشەن هەڵکشا بۆ پێشوازیکردنی ئیسرائیلی باوکی. کە بینی دەستی لە ملی کرد و بۆ ماوەیەک گریا.
30ئیسرائیل بە یوسفی گوت: «ئێستا با بمرم، لەدوای ئەوەی ڕووی تۆم بینی و زانیم هێشتا زیندوویت.»
31ئینجا یوسف بە براکانی و ماڵی باوکی گوت: «دەچم و بە فیرعەون ڕادەگەیەنم، پێی دەڵێم: ”براکانم و ماڵی باوکم کە لە خاکی کەنعان بوون، هاتنە لام. 32پیاوەکانیش شوانی مەڕن، چونکە خاوەن ماڵاتن، جا مەڕ و مانگاکانیان و هەرچییان هەیە هێناویانە.“ 33ئینجا ئەگەر فیرعەون بانگی کردن و گوتی: ”کارتان چییە؟“ 34دەڵێن: ”خزمەتکارانت خاوەن ماڵاتن، لە منداڵیمانەوە هەتا ئێستا، خۆمان و باوباپیرانمان،“ بۆ ئەوەی لە ناوچەی گۆشەن نیشتەجێ ببن، چونکە میسرییەکان قێزیان لە هەموو شوانێکی مەڕ دەبێتەوە.»
以色列全家下埃及
1以色列带着他所有的一切来到别示巴,向他父亲以撒的上帝献祭。 2晚上,上帝在异象中对他说:“雅各!雅各!”他说:“我在这里。” 3上帝说:“我是上帝,是你父亲的上帝,不要害怕下到埃及,因为我要使你在那里成为大族。 4我必跟你一起下到埃及,也必带领你回来,约瑟必为你送终。”
5于是,雅各从别示巴启程。以色列的儿子们带着父亲和妻儿,乘坐法老送来的车, 6带着在迦南获得的牲畜和财物前往埃及。这样,雅各带着他所有的子孙, 7就是他的儿子、孙子、女儿和孙女一起去了埃及。
8以下是去埃及的以色列人,即雅各和他后代的名字。
雅各的长子是吕便, 9吕便的儿子是哈诺、法路、希斯伦和迦米。 10西缅的儿子是耶姆利、雅悯、阿辖、雅斤、琐辖和迦南女子生的扫罗。 11利未的儿子是革顺、哥辖和米拉利。 12犹大的儿子是珥、俄南、示拉、法勒斯和谢拉,珥和俄南死在了迦南,法勒斯的儿子是希斯伦和哈姆勒。 13以萨迦的儿子是陀拉、普瓦、约伯和伸仑。 14西布伦的儿子是西烈、以伦和雅利。 15这些都是利亚在巴旦·亚兰给雅各生的儿孙,加上女儿底娜共有三十三人。
16迦得的儿子是洗非芸、哈基、书尼、以斯本、以利、亚罗底和亚列利。 17亚设的儿子是音拿、亦施瓦、亦施韦、比利亚和他们的妹妹西拉,比利亚的儿子是希别和玛结。 18这些是悉帕给雅各生的儿孙,共有十六人,悉帕是拉班给女儿利亚的婢女。
19雅各的妻子拉结生的儿子是约瑟和便雅悯。 20约瑟在埃及生的儿子是玛拿西和以法莲,他们的母亲是安城祭司波提非拉的女儿亚西纳。 21便雅悯的儿子是比拉、比结、亚实别、基拉、乃幔、以希、罗实、姆平、户平和亚勒。 22这些是拉结给雅各生的儿孙,共有十四人。
23但的儿子是户伸。 24拿弗他利的儿子是雅薛、沽尼、耶色和示冷。 25这些是辟拉给雅各生的儿孙,共有七人,辟拉是拉班给女儿拉结的婢女。
26跟雅各一同到埃及去的儿孙共有六十六人,他的儿媳妇除外。 27加上约瑟在埃及生的两个儿子,雅各一家来到埃及的共有七十人。
28雅各派犹大先去见约瑟,请他派人引路到歌珊去。他们来到歌珊, 29约瑟备好车前去迎接父亲以色列。父子重逢,约瑟抱住父亲哭了很久。 30以色列对约瑟说:“我现在看到你还活着,就是死也安心了。”
31约瑟对他的弟兄们和其他家人说:“我要去告诉法老,你们已经从迦南来到我这里。 32你们是牧人,以畜牧为业,已经把羊群、牛群和所有的一切都带来了。 33等法老召见你们,问你们以什么为业, 34你们要说,‘仆人们跟我们的祖先一样,从小以畜牧为业。’这样,你们就可以住在歌珊,因为埃及人厌恶牧羊的。”