پەیدابوون 36 – Kurdi Sorani Standard KSS

Kurdi Sorani Standard

پەیدابوون 36:1-43

نەوەکانی عیسۆ

1ئەمانەش نەوەکانی عیسۆن کە ئەدۆمە.

2ئەمانە ژنەکانی عیسۆن کە لە کەنعانییەکانی خواست: عادای کچی ئێلۆنی حیتی و ئۆهۆلیبامەی کە کچی عەنای و کچەزای چیبعۆنی حیڤی بوو، 3هەروەها باسمەت کە کچی ئیسماعیل و خوشکی نەبایۆت بوو.

4عادا ئەلیفازی بۆ عیسۆ بوو. باسمەتیش ڕەعوئێلی بوو. 5ئۆهۆلیبامەش یەعوش و یەعلام و قۆرەحی بوو. ئەمانەن کوڕانی عیسۆ کە لە خاکی کەنعان لەدایک بوون.

6ئینجا عیسۆ ژن و کوڕ و کچەکانی هەڵگرت لەگەڵ هەموو کەسانی ماڵەکەی و ئاژەڵی ماڵی و هەموو ئاژەڵەکانی دیکە و هەرچییەکی هەبوو، ئەوەی لە خاکی کەنعان دەستی کەوتبوو، چووە زەوییەکی دیکە، دوور لە یاقوبی برای. 7سامانەکەیان ئەوەندە زۆر بوو کە نەتوانن پێکەوە نیشتەجێ بن؛ لەبەر زۆری مەڕوماڵاتیان، ئەو خاکەی تێیدا ئاوارە بوون نەیدەتوانی بیانگرێتە خۆی. 8ئیتر عیسۆ کە ئەدۆمە، لە ناوچە شاخاوییەکانی سێعیر نیشتەجێ بوو.

9ئەمانە نەوەکانی عیسۆن لە ناوچە شاخاوییەکانی سێعیر کە باوکی ئەدۆمییەکانە:

10ئەمانەش ناوی کوڕەکانی عیسۆن:

ئەلیفازی کوڕی عادای ژنی عیسۆ و ڕەعوئێلی کوڕی باسمەتی ژنی عیسۆ.

11کوڕەکانی ئەلیفاز:

تێمان، ئۆمار، چەفۆ، گەعتام و قەنەز. 12تیمنەع کەنیزەی ئەلیفازی کوڕی عیسۆ بوو، لە ئەلیفازەوە عەمالێقی بوو. ئەوانە کوڕەزای عادای ژنی عیسۆ بوون.

13کوڕەکانی ڕەعوئێل:

نەحەت، زەرەح، شەمما و میزا. ئەمانە کوڕەزای باسمەتی ژنی عیسۆ بوون.

14ئەمانەش کوڕەکانی ئۆهۆلیبامەی ژنی عیسۆن کە کچی عەنای کوڕی چیبعۆنە و بۆ عیسۆی ببوون:

یەعوش، یەعلام و قۆرەح.

15ئەمانەش میرانی نەوەی عیسۆن:

کوڕانی ئەلیفازی نۆبەرەی عیسۆ:

میر تێمان، میر ئۆمار، میر چەفۆ، میر قەنەز، 16میر قۆرەح، میر گەعتام و میر عەمالێق. ئەوانە میرانی نەوەی ئەلیفاز لە خاکی ئەدۆم و کوڕەزای عادا بوون.

17کوڕەکانی ڕەعوئێلی کوڕی عیسۆ:

میر نەحەت، میر زەرەح، میر شەمما و میر میزا. ئەوانە میرانی نەوەی ڕەعوئێل لە خاکی ئەدۆم و کوڕەزای باسمەتی ژنی عیسۆ بوون.

18کوڕەکانی ئۆهۆلیبامەی ژنی عیسۆ:

میر یەعوش، میر یەعلام و میر قۆرەح. ئەوانە میرانی نەوەی ئۆهۆلیبامەی ژنی عیسۆی کچی عەنا بوون.

19ئەوانە بوون کوڕانی عیسۆ کە خۆی ئەدۆمە، ئەوانەش میرەکانیان بوون.

20ئەمانەش کوڕەکانی سێعیری حۆرین کە خەڵکی ناوچەکە بوون:

لۆتان، شۆڤاڵ، چیبعۆن، عەنا، 21دیشۆن، ئێچەر و دیشان. ئەمانەش میرانی حۆرییەکانن، کوڕانی سێعیر لە خاکی ئەدۆم.

22کوڕەکانی لۆتان:

حۆری و هۆمام. تیمنەعیش خوشکی لۆتان بوو.

23کوڕەکانی شۆڤاڵ:

عەلڤان، مانەحەت، عێبال، شەفۆ و ئۆنام.

24کوڕەکانی چیبعۆن:

ئەییا و عەنا. ئەمە ئەو عەنایەیە کە لە چۆڵەوانیدا کانیاوی گەرمی دۆزییەوە، کاتێک خەریکی لەوەڕاندنی گوێدرێژەکانی چیبعۆنی باوکی بوو.

25نەوەکانی عەنا:

دیشۆن لەگەڵ ئۆهۆلیبامەی کچی عەنا.

26کوڕەکانی دیشۆن:

حەمدان، ئەشبان، یەتران و کران.

27کوڕەکانی ئێچەر:

بلهان، زەعەڤان و عەقان.

28کوڕەکانی دیشان:

عوچ و ئەران.

29ئەمانەش میرەکانی حۆرییەکانن:

میر لۆتان، میر شۆڤاڵ، میر چیبعۆن، میر عەنا، 30میر دیشۆن، میر ئێچەر و میر دیشان.

ئەوانە بوون میرانی حۆرییەکان، بەگوێرەی خێڵەکانیان، لە خاکی سێعیر.

سەرۆکەکانی ئەدۆم

31ئەمانەش ئەو پاشایانەن کە لە خاکی ئەدۆم پاشایەتییان دەکرد، پێش ئەوەی هیچ پاشایەکی ئیسرائیلی پاشایەتی بکات.

32بەلەعی کوڕی بەعۆر بوو بە پاشای ئەدۆم. ناوی شارەکەشی دینهابە بوو.

33کە بەلەع مرد، یۆڤاڤی کوڕی زەرەحی خەڵکی بۆزرا وەک پاشا جێگەی گرتەوە.

34کە یۆڤاڤ مرد، حوشامی خەڵکی خاکی تێمانییەکان وەک پاشا جێگەی گرتەوە.

35کە حوشام مرد، هەدەدی کوڕی بەدەد کە لە وڵاتی مۆئاب شکستی بە میدیان هێنا، وەک پاشا جێگەی گرتەوە. ناوی شارەکەشی عەڤیت بوو.

36کە هەدەد مرد، سەمڵەی خەڵکی مەسرێقە وەک پاشا جێگەی گرتەوە.

37کە سەمڵە مرد، شائوولی خەڵکی ڕەحۆبۆت، ئەو شارەی لە کەناری ڕووبار بوو، وەک پاشا جێگەی گرتەوە.

38کە شائوول مرد، بەعل‌حانانی کوڕی عەکبۆر وەک پاشا جێگەی گرتەوە.

39کە بەعل‌حانانی کوڕی عەکبۆر مرد، هەدەد وەک پاشا جێگەی گرتەوە. ناوی شارەکەشی پاعوو بوو، ژنەکەشی ناوی میهێتەبێل بوو، کچی مەترێدی کچی مێزاهاب بوو.

40ئەمانەش ناوی میرەکانی نەوەی عیسۆن، بەپێی خێڵ و ناوچە و ناوەکانیان:

تیمنەع، عەلڤا، یەتێت،

41ئۆهۆلیبامە، ئێلە، پینۆن،

42قەنەز، تێمان، میبسار،

43مەگدئێل و عیرام.

ئەمانە میرەکانی ئەدۆم بوون، بەپێی نشینگەکانیان لە خاکی موڵکی خۆیان.

ئەوە عیسۆی باوکی ئەدۆمییەکان بوو.