پەیدابوون 10 – KSS & KSS

Kurdi Sorani Standard

پەیدابوون 10:1-32

خشتەی نەتەوەکان لەدوای لافاوەکە

1ئەمانەش نەوەکانی نوحن، سام و حام و یافەت کە دوای لافاوەکە ئەوانیش کوڕیان بوو.

یافەتییەکان

2کوڕەکانی یافەت:

گۆمەر، ماگۆگ، مادەی، یاڤان، توبال، مەشەک و تیراس.

3کوڕەکانی گۆمەر:

ئەشکەنەز، ڕیفەت و تۆگەرما.

4کوڕەکانی یاڤان:

ئەلیشا، تەرشیش، کیتیم10‏:4 کیتیم واتا کیتییەکان، خەڵکی قوبرس.‏ و ڕۆدانیم. 5لەمانەوە نەتەوەکانی کەنار ئاوەکان10‏:5 ئەو نەتەوانەی کە لە کەنار دەریای ناوەڕاستدا دەژیان.‏ بەنێو خاکەکانیاندا بڵاو بوونەوە، هەریەکەیان بەپێی زمان و هۆز و نەتەوەی خۆی.

حامییەکان

6کوڕەکانی حام:

کوش، میسر، پووت و کەنعان.

7کوڕەکانی کوش:

سەبا، حەڤیلا، سەڤتا، ڕەعما و سەبتەکا.

کوڕەکانی ڕەعما:

شەبا و دیدان.

8نەمرود لە نەوەی کوش لەدایکبوو، کە بووە جەنگاوەرێکی مەزن لەسەر زەوی. 9ئەو لەبەردەم یەزدان بووە ڕاوچییەکی بەتوانا. لەبەر ئەمەیە دەگوترێت: «وەک نەمرودیت، ڕاوچییەکی بەتوانا لەبەردەم یەزدان.» 10سەرەتای شانشینەکەی بابل، ئەرەک، ئەکەد و کەلنێ بوو لە خاکی شینعار10‏:10 شینعار ناوێکی عیبرییە بۆ تەواوی خاکی بابل، کە دەکەوێتە ناوەندی ئێراقی ئێستا.‏. 11لەو خاکەوە چوو بۆ ئاشور، لەوێ نەینەوا، ڕەحۆبۆت عیر و کەلەحی بنیاد نا، 12هەروەها ڕەسەن کە شارە گەورەکەیە دەکەوێتە نێوان نەینەوا و کەلەح.

13میسر باوکی

لوودی، عەنامی، لەهابی، نەفتوحی، 14پاتروسی و کەفتۆری بوو، هەروەها باوکی کەسلوحییەکانیش بوو کە فەلەستییەکانیان لێ کەوتنەوە.

15کەنعان باوکی

سەیدا بوو، کە نۆبەرەکەی بوو، لەگەڵ حیتییەکان، 16هەروەها یەبوسی، ئەمۆری، گرگاشی، 17حیڤی، عەرقی10‏:17 عەرق: هەمان شاری عەرقە ئەمڕۆش لە لوبنان هەیە.‏، سینی10‏:17 سین: لەوانەیە لە نزیکی شاری عەرق لە لوبنان بووبێت. بڕوانە یەکەم پوختەی مێژوو 1‏:15‏‏.‏، 18ئەرڤادی، چیماری و حەماتییەکانیشی بوو.

لەدوای ئەوە هۆزەکانی کەنعانییەکان بڵاو بوونەوە. 19سنووری کەنعانییەکان لە سەیداوە بە گراردا دەڕۆیشت هەتا دەگەیشتە غەزە، پاشان بە سەدۆم، عەمۆرا، ئەدما و چەبۆئیمدا دەڕۆیشت هەتا لەشەع.

20ئەمانە نەوەی حامن، بەپێی هۆز و زمانیان، لە خاک و نەتەوەکانیان.

سامییەکان

21سامیش کوڕی بوو کە یافەت برای گەورەی بوو. سام باپیرە گەورەی هەموو کوڕانی عێبەر بوو.

22کوڕەکانی سام:

ئیلام، ئەشوور، ئەرپەکشاد، لوود و ئارام.

23کوڕەکانی ئارام:

عوچ، حوول، گەتەر و مەشەک.

24ئەرپەکشاد باوکی شالەح بوو،

شالەحیش باوکی عێبەر بوو.

25عێبەریش دوو کوڕی بوو،

یەکێکیان ناوی پەلەگ10‏:25 پەلەگ واتا دابەشکردن.‏ بوو، چونکە لە سەردەمی ئەودا زەوی دابەش کرا. براکەشی ناوی یۆقتان بوو.

26یۆقتان ئەم کوڕانەی هەبوو:

ئەلمۆداد، شەلەف، حەچەرماڤەت10‏:26 حەچەرماڤەت: ناوی ئاواییەکیشە لە یەمەن، لە ناوچەیەک کە ئێستا بە حەدرەمەوت ناسراوە.‏، یارەح، 27هەدۆرام، ئوزال، دیقلە، 28عۆبال، ئەبیمائێل، شەبا، 29ئۆفیر، حەڤیلا و یۆڤاڤ. هەموو ئەمانە کوڕانی یۆقتان بوون.

30نشینگەکانیان لە مێشاوە دەستی پێدەکرد هەتا دەگەیشتە سفاری ناوچە شاخاوییەکانی ڕۆژهەڵات.

31ئەمانەن نەوەی سام، بەپێی هۆزیان و زمانیان، لە خاکیان و بەپێی نەتەوەکانیان.

32ئەمانەن هۆزەکانی نەوەی نوح بەپێی نەوەکانیان لەنێو نەتەوەکانیان. لە ئەوانیشەوە لەدوای لافاوەکە نەتەوەکان بەسەر زەویدا بڵاو بوونەوە.