هۆشەع 10 – Kurdi Sorani Standard KSS

Kurdi Sorani Standard

هۆشەع 10:1-15

1ئیسرائیل دار مێوێکی پەل بڵاو بوو،

بۆ خۆی بەری دەگرت.

بەپێی زۆری بەروبوومەکەی،

قوربانگای زۆر کرد.

بەپێی باشی خاکەکەی،

بەردە تەرخانکراوەکانی جوانتر کرد.

2دڵیان فریودەر بوو،

ئێستا سزا دەدرێن.

یەزدان قوربانگاکانیان تێکدەشکێنێت،

بەردە تەرخانکراوەکانیان تێکدەدات.

3لەو کاتەدا دەڵێن: «ئێمە پاشامان نییە،

چونکە لە یەزدان نەترساین،

ئەگەر پاشاشمان هەبێت،

چیمان بۆ دەکات؟»

4بە سوێندی درۆ قسە دەکەن،

پەیمان دەبەستن،

ئینجا سکاڵا زیاد دەبێت

وەک گیایەکی ژەهراوی نێو زەوییەکی کێڵدراو دەڕوێت.

5خەڵکی سامیرە ترسیان هەیە

لەو بتە گوێرەکەیەی کە لە شاری بێت‌ئاڤنە10‏:5 واتا (ماڵی بەدکاری)، هەروەها بێت‌ئێل واتا (ماڵی خودا).‏.

گەلەکەی و کاهینە بتپەرستەکانیشی

لەبەر شکۆمەندییەکەی ئاهەنگیان دەگێڕا،

بەڵام لە داهاتوودا شینی بۆ دەگێڕن،

چونکە بۆ ڕاپێچ لێیان وەرگیراوە.

6ئەویش بۆ ئاشور دەبردرێت،

وەک سەرانە بۆ پاشای شەڕانگێز.

ئەفرایم سەرشۆڕی وەردەگرێت و

ئیسرائیلیش لەسەر بتە دارینەکانی شەرمەزار دەبێت.

7سامیرە و پاشاکەی لەناودەچن،

وەک چیلکە دار بەسەر ڕووی ئاوەوە دوور دەکەونەوە.

8نزرگەکانی سەر بەرزاییەکانی بەدکاری10‏:8 بەدکاری: عیبری ئاڤن‏، مەبەست لە بێت‌ئاڤنە، کە ناوێکی سووکە بۆ بێت‌ئێل.‏ وێران دەبن،

کە گوناهی ئیسرائیلن،

دڕکوداڵ لەسەر قوربانگاکانیان دەڕوێن.

ئەو کاتە بە چیاکان دەڵێن، «دامانپۆشن!» و

بە گردەکانیش دەڵێن، «بەسەرماندا بڕووخێن!»

9«ئەی ئیسرائیل، لە سەردەمی گیڤعاوە گوناهت کرد،

لەوێدا وەستان،

لە گیڤعادا شەڕ نەوەی بەدکارانی نەگرتەوە؟

10کەی بمەوێت تەمبێیان دەکەم،

گەلان گەلەکۆمەیان لێ دەکەن،

کاتێک بە دوو تاوانەکەیانەوە بەندن.

11ئەفرایم گوێرەکەیەکی10‏:11 گوێرەکەیەک: واتا عیبرییەکەی گوێرەکەیەکی مێینەی سێ ساڵە.‏ ڕاهێنراوە

حەز لە گێرەکردن دەکات.

لەبەر ئەوە من نیر دەخەمە سەر ملە جوانەکەی،

سوار دەخەمە سەر ئەفرایم،

یەهودا دەیکێڵێت،

یاقوبیش خەرتەی دەکات.

12ڕاستودروستی بۆ خۆتان بچێنن و

بەروبوومی خۆشەویستی نەگۆڕ بدوورنەوە.

بۆ خۆتان بەیارێک بکێڵن،

چونکە کاتی ئەوەیە ڕوو لە یەزدان بکەن،

هەتا بێت و ڕاستودروستیتان بەسەردا ببارێنێت.

13بەڵام ئێوە خراپەتان چاند و

بەدڕەفتاریتان دوورییەوە،

بەروبوومی درۆتان خوارد،

چونکە پشتت بە هێزی خۆت و

بە زۆری پاڵەوانەکانت بەست،

14چەخماخەی جەنگ لە دژی گەلەکەت بەرز دەبێتەوە.

هەموو قەڵاکانت تێکدەدرێن،

وەک چۆن شەلمەن لە ڕۆژی جەنگدا بێت‌ئەربێلی10‏:14 هەولێر.‏ تێکدا،

دایک لەگەڵ منداڵەکانیدا بەزەویدا کێشران.

15ئەی بێت‌ئێل، ئاواتان پێ دەکرێت،

لەبەر ئەوەی خراپەکەتان گەورەیە.

لە بەرەبەیاندا،

پاشای ئیسرائیل بە تەواوی لەناودەچێت.