نەحەمیا 7 – Kurdi Sorani Standard KSS

Kurdi Sorani Standard

نەحەمیا 7:1-73

1ئەوە بوو کە شووراکە بنیاد نراوە و دەرگاکانم دانا، دەرگاوان و گۆرانیبێژ و لێڤییەکان دانران. 2فەرمانم کرد حەنانی برام و حەنەنیای سەرۆکی قەڵاکە سەرپەرشتی ئۆرشەلیم بکەن، چونکە حەنەنیا پیاوێکی دەستپاک بوو، لەوانی دیکە زیاتر لە خودا دەترسا. 3پێم گوتن: «هەتا خۆر گەرم نەبێت، نابێت دەروازەکانی ئۆرشەلیم بکرێنەوە. دەبێ دەرگاوانەکان پێش ڕۆیشتنیان دەرگاکان دابخەن و شمشیرەیان لێبدەن. هەروەها هەندێک دانیشتووانی ئۆرشەلیم بکرێنە پاسەوان، هەندێکیان لە شوێنی پاسەوانی دیاریکراوی خۆیان و هەندێکیشیان بەرامبەری ماڵەکەی خۆیان.»

ئەوانەی لە ڕاپێچکراوی گەڕاونەتەوە

4شارەکە بەرفراوان و گەورە بوو، گەلێکی کەمیش لەناویدا بوو، هێشتا ماڵەکان بنیاد نەنرابوون. 5ئیتر خودا خستییە دڵمەوە کە خانەدان و کاربەدەست و گەل کۆبکەمەوە بۆ تۆمارکردنی ڕەچەڵەکیان، جا تۆماری ڕەچەڵەکنامەی ئەوانەم دۆزییەوە کە یەکەم جار لە ڕاپێچکراوی گەڕابوونەوە، بینیم ئەمەی تێدا نووسراوە:

6ئەمانەش خەڵکی هەرێمەکەن، ئەوانەی لە ڕاپێچکراوی گەڕانەوە، ئەوانەی نەبوخودنەسری پاشای بابل ڕاپێچی کردبوون (ئەوان گەڕانەوە ئۆرشەلیم و یەهودا، هەریەکە بۆ شارۆچکەکەی خۆی. 7ئەوانەی لەگەڵ زروبابل هاتنەوە، یەشوع، نەحەمیا، عەزەریا، ڕەعەمیا، نەحەمانی، مۆردەخای، بیلشان، میسپەرەت، بیگڤەی، نەحوم و بەعەنا.)

ژمارەی پیاوانی گەلی ئیسرائیل:

8نەوەی پەرعۆش، دوو هەزار و سەد و حەفتا و دوو؛

9نەوەی شەفەتیا، سێ سەد و حەفتا و دوو؛

10نەوەی ئارەح، شەش سەد و پەنجا و دوو؛

11نەوەی پەحەت‌مۆئاب لە نەوەی یێشوع و یۆئاب، دوو هەزار و هەشت سەد و هەژدە؛

12نەوەی ئیلام، هەزار و دوو سەد و پەنجا و چوار؛

13نەوەی زەتو، هەشت سەد و چل و پێنج؛

14نەوەی زەکای، حەوت سەد و شەست؛

15نەوەی بەنوی، شەش سەد و چل و هەشت؛

16نەوەی بێڤەی، شەش سەد و بیست و هەشت؛

17نەوەی عەزگاد، دوو هەزار و سێ سەد و بیست و دوو؛

18نەوەی ئەدۆنیقام، شەش سەد و شەست و حەوت؛

19نەوەی بیگڤەی، دوو هەزار و شەست و حەوت؛

20نەوەی عادین، شەش سەد و پەنجا و پێنج؛

21نەوەی ئاتێر لە حەزقیا، نەوەد و هەشت؛

22نەوەی حاشوم، سێ سەد و بیست و هەشت؛

23نەوەی بێسای، سێ سەد و بیست و چوار؛

24نەوەی حاریف، سەد و دوازدە؛

25نەوەی گبعۆن، نەوەد و پێنج.

26پیاوانی بێت‌لەحم و نەتۆفا، سەد و هەشتا و هەشت؛

27پیاوانی عەناتۆت، سەد و بیست و هەشت؛

28پیاوانی بێت‌عەزماڤێت، چل و دوو؛

29پیاوانی قیریەت یەعاریم، کەفیرا و بئێرۆت، حەوت سەد و چل و سێ؛

30پیاوانی ڕامە و گەڤەع، شەش سەد و بیست و یەک؛

31پیاوانی میخماس، سەد و بیست و دوو؛

32پیاوانی بێت‌ئێل و عای، سەد و بیست و سێ؛

33پیاوانی نەبۆکەی دیکە، پەنجا و دوو؛

34پیاوانی ئیلامەکەی دیکە، هەزار و دوو سەد و پەنجا و چوار؛

35پیاوانی حاریم، سێ سەد و بیست؛

36پیاوانی ئەریحا، سێ سەد و چل و پێنج؛

37پیاوانی لۆد، حادید و ئۆنۆ، حەوت سەد و بیست و یەک؛

38پیاوانی سەنائا، سێ هەزار و نۆ سەد و سی.

39کاهینەکان:

نەوەی یەدایا لە بنەماڵەی یێشوع، نۆ سەد و حەفتا و سێ؛

40نەوەی ئیمێر، هەزار و پەنجا و دوو؛

41نەوەی پەشحور، هەزار و دوو سەد و چل و حەوت؛

42نەوەی حاریم، هەزار و حەڤدە.

43لێڤییەکان:

نەوەی یێشوع لە نەوەی قەدمیێل، لە نەوەی هۆدەڤیا، حەفتا و چوار.

44گۆرانیبێژەکان:

نەوەی ئاساف، سەد و چل و هەشت.

45دەرگاوانەکان:

نەوەکانی

شەلوم، ئاتێر، تەلمۆن، عەقوڤ، حەتیتا و شۆڤای، سەد و سی و هەشت.

46خزمەتکارانی پەرستگا:

نەوەکانی

چیحا، حەسوفا، تەباعۆت،

47قێرۆس، سیعا، پادۆن،

48لەڤانا، حەگابا، شەلمای،

49حانان، گیدێل، گەحەر،

50ڕەئایا، ڕەچین، نەقۆدا،

51گەزام، عوزە، پاسێیەح،

52بێسەی، مەعونیم، نەفوسیم،

53بەقبوق، حەقوفا، حەرحور،

54بەچلوت، مەحیدا، حەرشا،

55بەرقۆس، سیسرا، تەمەح،

56نەچیەح و حەتیفا.

57نەوەی خزمەتکارەکانی سلێمان:

نەوەکانی

سۆتەی، سۆفەرەت، پەریدا،

58یەعلا، دەرکۆن، گیدێل،

59شەفەتیا، حەتیل، پۆخەرەت‌هەچەڤایم و ئامۆن.

60سەرجەم خزمەتکارانی پەرستگا و نەوەکانی خزمەتکارانی سلێمان، سێ سەد و نەوەد و دوو بوون.

61ئەمانەش ئەوانەن کە لە شارۆچکەکانی تێل‌مەلەح، تێل‌حەرشا، کەروڤ، ئەدۆن و ئیمێرەوە سەرکەوتن، بەڵام نەیانتوانی پێناسەی بنەماڵە و ڕەچەڵەکیان دیاری بکەن کە لە نەوەی ئیسرائیلن:

62نەوەکانی

دەلایا و تۆڤییا و نەقۆدا، شەش سەد و چل و دوو.

63لە کاهینەکانیش:

نەوەکانی

حۆڤەیا، هەقۆچ و بەرزیلەی، کە کچێکی بەرزیلەیی گلعادی هێنا و ناوی ئەوی لێنرا.

64ئەمانە بەدوای ڕەچەڵەکنامەکانیاندا گەڕان، بەڵام نەدۆزرانەوە، لەبەر ئەوە لە کاهینیێتی قەدەغە کران. 65پارێزگارەکە پێی گوتن کە نابێت لە خواردنە هەرەپیرۆزەکان بخۆن هەتا ئەو کاتەی کاهینێک بۆ ئوریم و تومیم7‏:65 دوو بەردی گرانبەها بوون، لە کاتی بڕیاردان بۆ زانینی خواستی خودا بەکارهێنراون، بڕوانە دەرچوون 28‏:30 و یەکەم ساموئێل 23‏:9‏-12.‏ دادەنرێت.

66هەموو کۆمەڵەکە پێکەوە چل و دوو هەزار و سێ سەد و شەست کەس بوون، 67جگە لە خزمەتکار و کارەکەرەکانیان کە حەوت هەزار و سێ سەد و سی و حەوت کەس بوون، هەروەها دوو سەد و چل و پێنج گۆرانیبێژی پیاو و ژنیان هەبوو. 68حەوت سەد و سی و شەش ئەسپ7‏:68 بڕوانە عەزرا 2‏:66‏.‏، دوو سەد و چل و پێنج هێستر، 69چوار سەد و سی و پێنج وشتر، شەش هەزار و حەوت سەد و بیست گوێدرێژ هەبوون.

70هەندێک لە گەورەی بنەماڵەکان بەخشینیان بۆ کارەکە پێشکەش کرد. پارێزگارەکە هەزار درهەم7‏:70 هەزار درهەم: نزیکەی 8,5 کیلۆگرام.‏ زێڕی بە گەنجینە و پەنجا تاس7‏:70 کاهین ئەم تاسانەی بۆ پرژاندنی خوێنی قوربانی بەکاردەهێنا، وەک هێمایەک بۆ کەفارەتی گوناهەکانی خەڵک. بڕوانە دەرچوون 29‏:20 و زەکەریا 9‏:15؛ 14‏:20 و عیبرانییەکان 9‏:13‏.‏ و پێنج سەد و سی کراسی بە کاهینەکان بەخشی. 71هەندێکیش لە گەورەی بنەماڵەکان بەخشینیان دایە گەنجینەی بەڕێوەبردنی کارەکە، بیست هەزار درهەمی زێڕ و دوو هەزار و دوو سەد7‏:71 نزیکەی 2‏،1 تەنی زیو.‏ مەنای زیو. 72ئەوەی پاشماوەی گەل بەخشییان، بیست هەزار درهەمی زێڕ، دوو هەزار مەنای زیو، لەگەڵ شەست و حەوت کراس بۆ کاهینەکان.

73کاهین، لێڤی، دەرگاوان، گۆرانیبێژ و خزمەتکارانی پەرستگا، لەگەڵ هەندێک کەسی دیکە و پاشماوەی ئیسرائیلییەکان لە شارۆچکەکانیان نیشتەجێ بوون.

کاتێک مانگی حەوت هات، نەوەی ئیسرائیل لە شارۆچکەکانی خۆیان بوون.