مەلاخی 3 – KSS & CCB

Kurdi Sorani Standard

مەلاخی 3:1-18

1«من نێردراوی خۆم دەنێرم، ئەوەی ڕێگاکەی پێشم بۆ ئامادە دەکات. لەناکاو ئەو پەروەردگارەی کە ئێوە داوای دەکەن، دێتە ناو پەرستگاکەی؛ بێگومان نێردراوەکەی پەیمانیش دێت کە دڵتان پێی خۆشە.» ئەمە فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارە.

2«بەڵام کێ بەرگەی ڕۆژی هاتنی دەگرێت؟ کێ خۆی ڕادەگرێت لە دەرکەوتنی؟ چونکە ئەو وەک ئاگری پاڵاوگە و وەک سابوونی جل شوشتنە. 3وەک پاڵێوەر و بێگەردکاری زیو دادەنیشێت، نەوەی لێڤی پاک دەکاتەوە و وەک زێڕ و زیو دەیپاڵێوێت. ئینجا یەزدان خەڵکێکی دەبێت کە بە ڕاستودروستی قوربانی پێشکەش دەکەن. 4ئیتر قوربانی یەهودا و ئۆرشەلیم لەلای یەزدان قبوڵ دەبێت، هەروەک ڕۆژانی دێرین، ساڵانی ڕابردوو.

5«ئینجا بۆ دادگاییکردن دێمە لاتان. خێرا دەبمە شایەت لەسەر سیحرباز و داوێنپیسان، لەسەر ئەوانەی بە درۆ سوێند دەخۆن، لەسەر ئەوانەی پارەی کرێکار دەخۆن، لەسەر ئەوانەی مافی بێوەژن و هەتیو زەوت دەکەن، لەسەر ئەوانەی دەست بە ڕووی کەسی نامۆوە دەنێن و لە من ناترسن.» ئەمە فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارە.

تاڵانکردنی خودا

6«من یەزدانم، ناگۆڕێم، ئیتر ئەی نەوەی یاقوب، ئێوە لەناو نەچوون. 7لە سەردەمی باوباپیرانتانەوە لە فەرزەکانم لاتان داوە و بەجێتان نەهێناوە. بگەڕێنەوە لام، منیش دەگەڕێمەوە لاتان.» ئەمە فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارە.

«بەڵام ئێوە دەپرسن: ”چۆن بگەڕێینەوە؟“

8«ئایا مرۆڤ خودا تاڵان دەکات؟ چونکە ئێوە تاڵانتان کردم!

«بەڵام ئێوە گوتتان: ”چۆن تاڵانمان کردی؟“

«لە دەیەک و قوربانییەکان تاڵانتان کردم. 9ئێوە، تەواوی ئەم نەتەوەیە، نەفرەتتان لێکراوە، چونکە تاڵانم دەکەن.» 10یەزدانی سوپاسالار دەفەرموێت: «تاقیم بکەنەوە: هەموو دەیەکەکان بۆ ماڵی خەزینە بهێنن، تاکو لە پەرستگاکەم خواردن هەبێت. ئینجا بزانن چۆن پەنجەرەکانی ئاسمانتان بۆ دەکەمەوە و بەرەکەت بەسەرتاندا دەبارێنم، هەتا جێ نەبێت تێی بکەن. 11لەبەر ئێوە ڕێ لە مێروو دەگرم، هەتا بەروبوومی زەوییەکەتان تێکنەدات، دار مێوتان لە کێڵگە بێ بەر نەبێت.» ئەمە فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارە. 12«ئینجا هەموو نەتەوەکان خۆزگەتان پێ دەخوازن، چونکە خاکەکەتان دەبێتە خاکی شادی.» ئەمە فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارە.

13یەزدان دەفەرموێت: «قسەکانتان لەسەر من ڕەق بوون.»

«ئێوەش دەپرسن: ”چیمان لەسەر تۆ گوتووە؟“

14«ئێوە گوتتان: ”خواپەرستی بێهوودەیە. چ سوودێکی هەبوو کە فەرمانەکانی ئەومان پاراستووە و بە خەمبارییەوە لەبەردەم یەزدانی سوپاسالار ژیانمان گوزەراندووە؟ 15بەڵام ئێستا ئێمە خۆزگە بە لووتبەرزان دەخوازین. هەروەها بەدکاران سەردەکەون، تەنانەت ئەوانەی خودا تاقی دەکەنەوە، دەرباز دەبن.“»

16ئینجا ئەوانەی لە یەزدان دەترسان قسەیان لەگەڵ یەکتری کرد، یەزدانیش گوێی شل کرد و گوێی لێبوو. لەبەردەمیدا لە پێچراوەیەک تۆمار کرا، بۆ ئەوەی ببێتە یادەوەرییەک بۆ ئەوانەی لە یەزدان دەترسن و ڕێز لە ناوەکەی دەگرن.

17یەزدانی سوپاسالار دەفەرموێت: «ئەوانە دەبنە هی من، لەو ڕۆژە دەبنە گەنجینەیەکی تایبەتی من. بەزەییم پێیاندا دێتەوە وەک چۆن پیاو بەزەیی بە کوڕەکەی دێتەوە کە خزمەتی دەکات. 18ئینجا دیسان جیاوازی لەنێوان ڕاستودروستان و خراپەکاراندا دەبینن، لەنێوان ئەوانەی خودا دەپەرستن و ئەوانەی نایپەرستن.»

Chinese Contemporary Bible (Simplified)

玛拉基书 3:1-18

1万军之耶和华说:“我要差遣我的使者为我开路。你们所寻求的主必突然来到祂的殿中。你们所期盼的那位立约的使者快要来了!” 2然而,祂来临的日子,谁能承受得了呢?祂出现的时候,谁能站立得住呢?因为祂像炼金之火,又像漂白衣裳的碱。 3祂要坐下来,像炼净银子的人那样洁净利未的子孙,像熬炼金银一样熬炼他们,使他们凭公义向耶和华献祭。 4这样,犹大耶路撒冷所献的祭物就会蒙耶和华悦纳,如同以往的日子、从前的岁月。

5万军之耶和华说:“我要来到你们当中施行审判,速速作证指控那些行邪术的、通奸的、起假誓的、克扣工人薪水的、欺压寡妇孤儿的、冤枉异乡人的,以及不敬畏我的。

十分之一奉献

6“我耶和华永恒不变,所以你们这些雅各的子孙才没有灭绝。” 7万军之耶和华说:“从你们祖先开始,你们就常常偏离我的律例,不肯遵从。现在你们要转向我,我就转向你们。可是你们竟然说,‘我们怎么转向你呢?’ 8人怎可抢夺上帝的东西呢?可是你们不但抢夺我的东西,还说,‘我们在何事上抢过你的东西呢?’

“你们在十分之一的奉献和其他供物上抢夺我的东西。 9举国上下都是如此,所以你们必受咒诅。” 10万军之耶和华说:“你们要把当纳的十分之一全部送到我的仓库,使我的殿中有粮。你们这样试试,看我会不会为你们打开天上的窗户,把祝福倾倒给你们,直到无处可容。” 11万军之耶和华说:“我必为你们驱除害虫,不许它们毁坏你们地里的出产,你们田间的葡萄必不会未熟先落。” 12万军之耶和华说:“万国必称你们为有福的,因为这地方必成为一片乐土。”

13耶和华说:“你们出言毁谤我,还问,‘我们怎么毁谤你了?’ 14你们说,‘事奉上帝是虚空的。遵从上帝的吩咐,在万军之耶和华面前痛悔有什么益处? 15如今我们称狂傲的人有福,因为作恶的人凡事顺利,他们虽然试探上帝,却仍能逃过灾祸。’”

16那时,敬畏耶和华的彼此交谈,耶和华必留心倾听,祂面前的纪念册上记录着敬畏祂和尊崇祂名的人。 17万军之耶和华说:“到我所定的日子,他们必成为我宝贵的产业,我要怜悯他们,如同父亲怜悯他的孝顺儿子。 18那时,你们将再度看出义人与恶人之间的区别,事奉上帝者和不事奉上帝者之间的不同。