مەرقۆس 2 – KSS & NIRV

Kurdi Sorani Standard

مەرقۆس 2:1-28

چاککردنەوەی ئیفلیجێک

1پاش چەند ڕۆژێک عیسا هاتەوە بۆ کەفەرناحوم، جا بیسترا کە لە ماڵەوەیە. 2خەڵکێکی زۆر کۆبوونەوە، بە شێوەیەک لە بەردەرگاش شوێن نەمابوو، ئەویش دەستی کرد بە باسکردنی پەیامی خودای بۆیان. 3لەو کاتەدا کابرایەکی ئیفلیجیان هێنایە لای، بە چوار کەس هەڵیانگرتبوو. 4بەڵام بەهۆی زۆری خەڵکەکەوە نەیانتوانی لێی نزیک ببنەوە. جا کونێکی گەورەیان کردە سەربانی ئەو شوێنەی کە عیسای لێبوو و نوێنەکەیان شۆڕکردەوە کە پیاوە ئیفلیجەکەی لەسەر بوو. 5کاتێک عیسا باوەڕی ئەوانی بینی، بە ئیفلیجەکەی فەرموو: «کوڕم، گوناهەکانت بەخشران.»

6هەندێک لە مامۆستایانی تەورات کە لەوێ دانیشتبوون، لە دڵی خۆیاندا گوتیان: 7«بۆچی ئەمە بەم شێوەیە دەدوێت؟ کفر دەکات! بێجگە لە خودا کێ دەتوانێت گوناه ببەخشێت؟»

8دەستبەجێ عیسا لە ڕۆحییەوە زانی کە ئەوان لە دڵی خۆیاندا بەو جۆرە بیر دەکەنەوە، پێی فەرموون: «بۆچی لە دڵتاندا بیر لەم شتانە دەکەنەوە؟ 9کامیان ئاسانترە، بە ئیفلیجەکە بگوترێت: ”گوناهەکانت بەخشران،“ یان بگوترێت: ”هەستە، نوێنەکەت هەڵگرە و بڕۆ“؟ 10بەڵام بۆ ئەوەی بزانن کوڕی مرۆڤ2‏:10 کوڕی مرۆڤ: مەسیح بەم نازناوە خۆی دەناسێنێت. بڕوانە دانیال 7‏:13‏-14.‏ لەسەر زەوی دەسەڵاتی گوناهبەخشینی هەیە،…» بە ئیفلیجەکەی فەرموو: 11«پێت دەڵێم: هەستە، نوێنەکەت هەڵگرە و بڕۆرەوە ماڵەوە.» 12ئەویش یەکسەر هەستا و نوێنەکەی هەڵگرت و لەبەرچاوی هەموویان چووە دەرەوە. بە شێوەیەک هەموو سەرسام بوون و ستایشی خودایان کرد و گوتیان: «هەرگیز شتی وامان نەبینیوە!»

عیسا لێڤی بانگهێشت دەکات

13دیسان عیسا چووە سەر کەناری دەریاچەکە، خەڵکەکە هەموو لێی کۆبوونەوە و ئەویش دەستی کرد بە فێرکردنیان. 14لە کاتی ڕۆیشتنیدا، لێڤی کوڕی حەلفی بینی لە شوێنی باجگری دانیشتبوو، پێی فەرموو: «دوام بکەوە.» ئەویش هەستا و دوای کەوت.

15لە کاتێکدا عیسا لە ماڵی لێڤی دانیشتبوو، زۆر لە باجگران و گوناهباران لەگەڵ عیسا و قوتابییەکانی لەسەر خوان بوون، چونکە ژمارەی ئەوانە زۆر بوو کە دوای کەوتبوون. 16مامۆستایانی تەورات کە فەریسی بوون، کاتێک بینییان عیسا وا لەگەڵ گوناهبار و باجگران نان دەخوات، بە قوتابییەکانی ئەویان گوت: «بۆچی لەگەڵ باجگر و گوناهباران نان دەخوات؟»

17کە عیسا گوێی لەمە بوو، پێی فەرموون: «لەشساغ پێویستی بە پزیشک نییە، بەڵکو نەخۆش. نەهاتووم ڕاستودروستان بانگهێشت بکەم، بەڵکو گوناهباران.»

لەبارەی ڕۆژووەوە

18کاتێک قوتابییەکانی یەحیا و فەریسییەکان بەڕۆژوو بوون، چەند کەسێک هاتنە لای عیسا و لێیان پرسی: «بۆچی قوتابییەکانی یەحیا و قوتابی فەریسییەکان بەڕۆژوو دەبن، بەڵام قوتابییەکانی تۆ بەڕۆژوو نابن؟»

19عیساش پێی فەرموون: «ئایا بانگهێشتکراوانی زەماوەند دەتوانن بەڕۆژوو بن کاتێک زاوا لەگەڵیاندایە؟ هەتا زاوا لەگەڵیاندا بێت ناتوانن بەڕۆژوو بن. 20بەڵام ڕۆژێک دێت کە زاوایان لێ دوور دەخرێتەوە، ئەوسا لەو ڕۆژەدا بەڕۆژوو دەبن.

21«کەس کراسی کۆن بە پەڕۆیەک کە نەچووبێتە ئاو پینە ناکات، چونکە پینە نوێیەکە لە کراسە کۆنەکە ڕادەکێشێت و دڕاوییەکە خراپتر دەبێت. 22کەسیش شەرابی نوێ ناکاتە ناو مەشکەی کۆنەوە، ئەگینا شەرابەکە مەشکەکە دەدڕێنێت، شەرابەکە دەڕژێت و مەشکەکەش لەناودەچێت. بەڵکو شەرابی نوێ دەکرێتە ناو مەشکەی نوێوە.»

گەورەی ڕۆژی شەممە

23لە ڕۆژێکی شەممەدا عیسا بەناو دەغڵدا تێدەپەڕی، قوتابییەکانی بە ڕێگاوە دەستیان کرد بە گوڵەگەنم لێکردنەوە. 24فەریسییەکان پێیان گوت: «بڕوانە، بۆچی شتێک دەکەن کە لە شەممەدا دروست نییە؟»

25عیساش وەڵامی دانەوە: «ئایا نەتانخوێندووەتەوە داود چی کرد کاتێک خۆی و ئەوانەی لەگەڵی بوون کەوتنە تەنگانە و برسییان بوو؟ 26لە سەردەمی ئەبیاتاری سەرۆکی کاهینان، داود چووە ناو ماڵی خودا و نانی تەرخانکراوی2‏:26 بڕوانە پەراوێزی مەتا 12‏:4 خوارد، دایە ئەوانەش کە لەگەڵی بوون، ئەو نانەی کە دروست نییە بخورێت بۆ کاهینان نەبێت.»

27ئینجا پێی فەرموون: «شەممە بۆ مرۆڤ بەدیهێنراوە، نەک مرۆڤ بۆ شەممە. 28کەواتە کوڕی مرۆڤ گەورەی ڕۆژی شەممەیە.»

New International Reader’s Version

Mark 2:1-28

Jesus Forgives and Heals a Man Who Could Not Walk

1A few days later, Jesus entered Capernaum again. The people heard that he had come home. 2So many people gathered that there was no room left. There was not even room outside the door. And Jesus preached the word to them. 3Four of those who came were carrying a man who could not walk. 4But they could not get him close to Jesus because of the crowd. So they made a hole by digging through the roof above Jesus. Then they lowered the man through it on a mat. 5Jesus saw their faith. So he said to the man, “Son, your sins are forgiven.”

6Some teachers of the law were sitting there. They were thinking, 7“Why is this fellow talking like that? He’s saying a very evil thing! Only God can forgive sins!”

8Right away Jesus knew what they were thinking. So he said to them, “Why are you thinking these things? 9Is it easier to say to this man, ‘Your sins are forgiven’? Or to say, ‘Get up, take your mat and walk’? 10But I want you to know that the Son of Man has authority on earth to forgive sins.” So Jesus spoke to the man who could not walk. 11“I tell you,” he said, “get up. Take your mat and go home.” 12The man got up and took his mat. Then he walked away while everyone watched. All the people were amazed. They praised God and said, “We have never seen anything like this!”

Jesus Chooses Levi and Eats With Sinners

13Once again Jesus went out beside the Sea of Galilee. A large crowd came to him. He began to teach them. 14As he walked along he saw Levi, the son of Alphaeus. Levi was sitting at the tax collector’s booth. “Follow me,” Jesus told him. Levi got up and followed him.

15Later Jesus was having dinner at Levi’s house. Many tax collectors and sinners were eating with him and his disciples. They were part of the large crowd following Jesus. 16Some teachers of the law who were Pharisees were there. They saw Jesus eating with sinners and tax collectors. So they asked his disciples, “Why does he eat with tax collectors and sinners?”

17Jesus heard that. So he said to them, “Those who are healthy don’t need a doctor. Sick people do. I have not come to get those who think they are right with God to follow me. I have come to get sinners to follow me.”

Jesus Is Asked About Fasting

18John’s disciples and the Pharisees were going without eating. Some people came to Jesus. They said to him, “John’s disciples are fasting. The disciples of the Pharisees are also fasting. But your disciples are not. Why aren’t they?”

19Jesus answered, “How can the guests of the groom go without eating while he is with them? They will not fast as long as he is with them. 20But the time will come when the groom will be taken away from them. On that day they will go without eating.

21“No one sews a patch of new cloth on old clothes. Otherwise, the new piece will pull away from the old. That will make the tear worse. 22No one pours new wine into old wineskins. Otherwise, the wine will burst the skins. Then the wine and the wineskins will both be destroyed. No, people pour new wine into new wineskins.”

Jesus Is Lord of the Sabbath Day

23One Sabbath day Jesus was walking with his disciples through the grainfields. The disciples began to break off some heads of grain. 24The Pharisees said to Jesus, “Look! It is against the Law to do this on the Sabbath day. Why are your disciples doing it?”

25He answered, “Haven’t you ever read about what David did? He and his men were hungry. They needed food. 26It was when Abiathar was high priest. David entered the house of God and ate the holy bread. Only priests were allowed to eat it. David also gave some to his men.”

27Then Jesus said to them, “The Sabbath day was made for man. Man was not made for the Sabbath day. 28So the Son of Man is Lord even of the Sabbath day.”