مەتا 27 – KSS & CCB

Kurdi Sorani Standard

مەتا 27:1-66

عیسا دەدرێتە دەست پیلاتۆس

1کاتێک ڕۆژبووەوە، هەموو کاهینانی باڵا و پیرانی گەل تەگبیریان کرد کە عیسا بکوژن. 2جا بەستیانەوە و بردیان و دایانە دەست پیلاتۆسی فەرمانڕەوا.

یەهوزا خۆی دەکوژێ

3ئینجا یەهوزا، ئەوەی بە گرتنی دا کە بینی عیسا حوکمی بەسەردا درا، پەشیمان بووەوە، سی دراوە زیوەکەی بۆ کاهینانی باڵا و پیران گەڕاندەوە و 4گوتی: «گوناهم کرد کە ناپاکیم لە مرۆڤێکی بێتاوان کرد.»

گوتیان: «بە ئێمە چی؟ خۆت دەزانیت.»

5ئەویش زیوەکانی لە پەرستگا فڕێدا و چوو خۆی هەڵواسی.

6بەڵام کاهینانی باڵا دراوە زیوەکانیان هەڵگرتەوە و گوتیان: «دروست نییە بیخەینە گەنجینەی پەرستگاوە، چونکە نرخی خوێنە.» 7ئینجا تەگبیریان کرد و کێڵگەی گۆزەکەرەکەیان بۆ گۆڕستانی بێگانان پێ کڕی. 8لەبەر ئەوە ئەو کێڵگەیە هەتا ئەمڕۆش پێی دەگوترێ کێڵگەی خوێن. 9ئەوسا ئەوەی بەهۆی پێغەمبەر یەرمیا گوتراوە، هاتە دی: ﴿سی پارچە زیوەکەیان برد، ئەم نرخە لەلایەن نەوەی ئیسرائیلەوە لەسەری خەمڵێنرا، 10ئینجا بە کێڵگەی گۆزەکەرەکەیان دا، وەک یەزدان فەرمانی پێدام.27‏:10 زەکەریا 11‏:12‏-13 و یەرمیا 19‏:1‏-13؛ 32‏:6‏-9.‏

پیلاتۆس پرسیار لە عیسا دەکات

11عیساش لەبەردەم پیلاتۆسی فەرمانڕەوا ڕاوەستا، فەرمانڕەواش لێی پرسی و گوتی: «ئایا تۆ پاشای جولەکەی؟»

عیساش فەرمووی: «خۆت گوتت.»

12کاتێک کاهینانی باڵا و پیران سکاڵایان لێی دەکرد، هیچ وەڵامی نەدەدایەوە. 13پیلاتۆس پێی گوت: «ئایا گوێت لێ نییە چەند شایەتیت لەسەر دەدەن؟» 14بەڵام عیسا تەنانەت بە وشەیەکیش وەڵامی نەدایەوە، فەرمانڕەواش زۆر سەرسام بوو.

بڕیاری لەخاچدانی عیسا

15لە هەر جەژنێکدا فەرمانڕەوا کردبوویە نەریت بەگوێرەی خواستی خەڵکەکە بەندکراوێک ئازاد بکات. 16لەو کاتەدا گیراوێکی بەناوبانگیان هەبوو کە ناوی باراباس بوو. 17لەبەر ئەوە کاتێک کۆببوونەوە، پیلاتۆس لێی پرسین: «دەتانەوێت کێتان بۆ ئازاد بکەم، باراباس یان عیسا، ئەوەی پێی دەگوترێ مەسیح؟» 18چونکە زانی لەبەر ئیرەیی عیسایان بە گرتن دابوو.

19کاتێک پیلاتۆس لەسەر کورسی دادوەری دانیشتبوو، ژنەکەی هەواڵی بۆ نارد: «هیچ لەو بێتاوانە مەکە، چونکە ئەمڕۆ لە خەوندا لەبەر ئەو زۆر ئازارم چێژت.»

20بەڵام کاهینانی باڵا و پیران خەڵکەکەیان جۆشدا کە داوا بکەن باراباس ئازاد بکرێ و عیسا لەناو ببردرێت.

21فەرمانڕەوا وەڵامی دانەوە: «لەم دووانە کامەتان دەوێ بۆتان ئازاد بکەم؟»

گوتیان: «باراباس.»

22پیلاتۆس لێی پرسین: «ئەی چی لە عیسا بکەم، ئەوەی پێی دەگوترێ مەسیح؟»

هەموو گوتیان: «با لە خاچ بدرێت!»

23ئەویش گوتی: «بۆ؟ چ خراپەیەکی کردووە؟»

بەڵام ئەوان زیاتر هاواریان دەکرد: «با لە خاچ بدرێت!»

24پیلاتۆس بینی سوودی نییە و خەریکە ئاژاوە ڕوودەدات، ئاوی هێنا و لەبەردەم خەڵکەکە دەستی شوشت و گوتی: «لە خوێنی ئەمە بێتاوانم! لە ئەستۆی ئێوەیە!»

25گەل هەموو وەڵامیان دایەوە: «با خوێنی لە ئەستۆی ئێمە و منداڵمان بێت!»

26ئەوسا باراباسی بۆ ئازاد کردن، بەڵام فەرمانی دا کە عیسا بدرێتە بەر قامچی و پاشان لە خاچ بدرێت.

سەربازەکان گاڵتە بە عیسا دەکەن

27سەربازەکانی فەرمانڕەوا عیسایان بۆ کۆشکی فەرمانڕەوا برد و تەواوی سەربازەکان لە دەوری کۆبوونەوە. 28ڕووتیان کردەوە و کەوایەکی سووریان لەبەرکرد. 29هەروەها تاجێکیان لە دڕک دروستکرد و لە سەریان کرد، قامیشێکیان دایە دەستی ڕاستی، لەبەردەمی چۆکیان دادا و گاڵتەیان پێ دەکرد و دەیانگوت: «سڵاو ئەی پاشای جولەکە!» 30تفیان لێکرد، قامیشەکەیان برد و بە سەریاندا کێشا. 31دوای ئەوەی گاڵتەیان پێکرد، کەواکەیان لەبەر داکەند و کراسەکەی خۆیان لەبەرکردەوە، بردیان تاوەکو لە خاچی بدەن.

لەخاچدانی عیسا

32کاتێک دەهاتنە دەرەوە پیاوێکی کورێنییان27‏:32 کورێن: شارێکی یۆنانی بووە کە دەکەوێتە ناو وڵاتی لیبیای ئێستا.‏ بینی ناوی شیمۆن بوو، ناچاریان کرد خاچەکەی ئەو هەڵبگرێت. 33کە گەیشتنە ئەو شوێنەی پێی دەگوترا گولگۆسا، کە بە واتای «شوێنی کاسەسەر» دێت، 34شەرابی تێکەڵ بە تاڵاویان دایە عیسا تاکو بیخواتەوە، کە تامی کرد نەیویست بیخواتەوە. 35کە لە خاچیان دا، بە تیروپشک جلەکانیان دابەش کرد. 36ئینجا لەوێ دانیشتن و ئێشکیان بۆ گرت. 37لەژوور سەرییەوە تاواننامەکەی ئەویان دانا کە نووسرابوو:

«ئەمە عیسایە، پاشای جولەکە.»

38دوو دزیشیان لەگەڵی لە خاچ دا، یەکێک لەلای ڕاستی و ئەوەی دیکەش لەلای چەپی. 39ئەوانەی بەوێدا تێدەپەڕین، جنێویان پێی دەدا و سەریان بادەدا و 40دەیانگوت: «ئەی ڕووخێنەری پەرستگا و بنیادنەرەوەی لە سێ ڕۆژدا، خۆت ڕزگار بکە! ئەگەر تۆ کوڕی خودای، لە خاچەکە دابەزە!» 41بە هەمان شێوە کاهینانی باڵا لەگەڵ مامۆستایانی تەورات و پیران گاڵتەیان پێدەکرد و دەیانگوت: 42«خەڵکی دیکەی ڕزگار کرد، بەڵام ناتوانێ خۆی ڕزگار بکات! ئەگەر پاشای ئیسرائیلە، با ئێستا لە خاچەکە دابەزێت، باوەڕی پێدەهێنین! 43پشتی بە خودا بەست، با ئێستا خودا ڕزگاری بکات، ئەگەر ئەمی دەوێت، چونکە گوتی: ”من کوڕی خودام.“» 44دزەکانیش کە لەگەڵی لە خاچ درابوون قسەیان پێ دەگوت.

مردنی عیسا

45لە کاتژمێر دوازدەوە27‏:45 یۆنانی: کاتژمێری شەشەم.‏ هەتا سێ27‏:45 یۆنانی: کاتژمێری نۆیەم.‏، تاریکی باڵی بەسەر هەموو زەویدا کێشا. 46نزیکەی کاتژمێر سێ عیسا بە دەنگێکی بەرز هاواری کرد: «﴿ئێلی، ئێلی، لەما شەبەقتانی؟﴾» کە بە واتای ﴿خودای من، خودای من، بۆ وازت لێ هێنام؟﴾27‏:46 زەبوورەکان 22‏:1.‏ دێت.

47کاتێک هەندێک لەوانەی لەوێ ڕاوەستابوون گوێیان لێی بوو، گوتیان: «ئەوە بانگی ئەلیاس دەکات!»

48دەستبەجێ یەکێک لەوان ڕایکرد و ئیسفەنجێکی هەڵگرت، خستییە ناو سرکەوە و کردی بەسەر قامیشێکەوە و پێیدا تاکو بیخواتەوە، 49بەڵام ئەوانی دیکە گوتیان: «لێگەڕێ، با بزانین ئەلیاس دێت ڕزگاری بکات؟»

50عیساش بە دەنگێکی بەرز هاواری کردەوە و گیانی سپارد.

51لەو کاتەدا پەردەی پەرستگا لە سەرەوە هەتا خوارەوە شەق بوو و بوو بە دوو پارچەوە. زەوی لەرزی و بەرد درزیان برد و 52گۆڕەکان کرانەوە، زۆرێک لە لاشەی گەلی پیرۆزی خودا کە مردبوون هەستانەوە. 53دوای هەستانەوەی عیسا، لە گۆڕەکان هاتنە دەرەوە و چوونە ناو شاری پیرۆز، بۆ زۆر کەسیش دەرکەوتن.

54کاتێک سەرپەلەکە و ئەوانەی لەگەڵی پاسەوانیی عیسایان دەکرد، بوومەلەرزەکە و ئەو شتانەیان بینی کە ڕوویدا، زۆر ترسان و گوتیان: «بەڕاستی ئەمە کوڕی خودا بوو!»

55زۆر ژن لەوێ بوون، لە دوورەوە تەماشایان دەکرد، ئەوانەی لە جەلیلەوە دوای عیسا کەوتبوون و خزمەتیان دەکرد، 56مریەمی مەجدەلی و مریەمی دایکی یاقوب و یوسف، لەگەڵ دایکی کوڕەکانی زەبدی لەنێویان بوون.

ناشتنی عیسا

57کاتێک ئێوارە داهات، پیاوێکی دەوڵەمەندی خەڵکی ڕامە هات، ناوی یوسف بوو، ئەو خۆی قوتابی عیسا بوو. 58چوو بۆ لای پیلاتۆس و داوای تەرمەکەی عیسای لێکرد، ئینجا پیلاتۆس فەرمانی دا بیدرێتێ. 59یوسفیش تەرمەکەی برد و بە کەتانی پاک پێچای و 60لەو گۆڕە نوێیەی خۆی ناشتی کە لە تاشەبەرد هەڵکەنرابوو، ئینجا بەردێکی گەورەی گلۆر کردەوە سەر دەرگای گۆڕەکە و ڕۆیشت. 61مریەمی مەجدەلی و مریەمەکەی دیکەش لەوێ بوون، بەرامبەر گۆڕەکە دانیشتبوون.

ئێشکگرتنی گۆڕی عیسا

62بۆ بەیانی، کە دوای ڕۆژی خۆ ئامادەکردنە27‏:62 ڕۆژی خۆ ئامادەکردن: مەبەست لە ڕۆژی هەینییە کەوا لە کەلتوری جولەکەکاندا ئامادەکاری تێدا دەکرێت بۆ پێشوازی لە ڕۆژی شەممە، چونکە دروست نییە لە ڕۆژی شەممەدا هیچ کارێک بکرێت.‏، کاهینانی باڵا و فەریسییەکان لەلای پیلاتۆس کۆبوونەوە، 63گوتیان: «گەورەم، هاتەوە بیرمان ئەو چەواشەکارە کاتێک زیندوو بوو گوتی: ”دوای سێ ڕۆژ هەڵدەستمەوە.“ 64جا فەرمان بدە هەتا ڕۆژی سێیەم گۆڕەکەی پاس بکرێت، نەوەک قوتابییەکانی بێن و بیدزن، ئەوسا بە گەل بڵێن لەنێوان مردووان هەستاوەتەوە. جا چەواشەی دوایی لەوەی یەکەم خراپتر دەبێت.»

65پیلاتۆسیش گوتی: «پاسەوانتان هەیە، بڕۆن چۆنتان پێ باشە وا پاسی بکەن.» 66ئەوانیش چوون گۆڕەکەیان پاس کرد، مۆریان لە بەردەکە دا و پاسەوانیان دانا.

Chinese Contemporary Bible (Simplified)

马太福音 27:1-66

犹大的下场

1到了清晨,众祭司长和民间的长老商定要处死耶稣。 2他们把祂绑起来,押送到总督彼拉多那里。

3出卖耶稣的犹大看见耶稣被定了罪,感到很后悔,就把那三十块银子还给祭司长和长老,说: 4“我出卖了清白无辜的人,我犯罪了!”

他们说:“那是你自己的事,跟我们有什么关系?”

5犹大把钱扔在圣殿里,出去上吊自尽了。

6祭司长们捡起银子,说:“这是血钱,不可收进圣殿的库房。” 7他们商议,决定用这些钱买下陶匠的地作为埋葬异乡人的坟场。 8那块地至今被称为“血田”。 9这就应验了耶利米先知的话:“他们用以色列人给祂估定的三十块银子, 10买了陶匠的一块田,正如主指示我的。”

耶稣在彼拉多面前受审

11耶稣站在总督面前受审。总督问:“你是犹太人的王吗?”

耶稣说:“如你所言。”

12当祭司长和长老控告祂时,祂一句话也不说。 13彼拉多就问:“你没听见他们对你的诸多控告吗?” 14耶稣仍然一言不发,彼拉多感到十分惊奇。

15每逢逾越节,总督会照惯例按民众的选择释放一个犯人。 16那时,有一个恶名昭彰的囚犯名叫巴拉巴17百姓聚在一起的时候,彼拉多就问他们:“你们要我给你们释放谁?巴拉巴还是被称为基督的耶稣?” 18因为彼拉多知道他们把耶稣抓来是因为嫉妒。

19彼拉多正坐堂断案时,他夫人派人来对他说:“你不要插手这个义人的事!我今天在梦中因为这个人受了许多苦。”

20祭司长和长老却怂恿百姓要求释放巴拉巴,处死耶稣。 21总督再次问百姓:“这两个人,你们要我释放哪一个?”他们说:“巴拉巴!”

22彼拉多问:“那么,我怎样处置那个被称为基督的耶稣呢?”

他们齐声说:“把祂钉在十字架上!”

23彼拉多问:“为什么?祂犯了什么罪?”

他们却更大声地喊叫:“把祂钉在十字架上!”

24彼拉多见再说也无济于事,反而会引起骚乱,于是拿了一盆水来,在众人面前洗手,说:“流这义人的血,罪不在我,你们自己负责。”

25众人都说:“流祂血的责任由我们和我们的子孙承担!”

26于是,彼拉多为他们释放了巴拉巴,下令将耶稣鞭打后,带出去钉十字架。

耶稣受辱

27士兵把耶稣押进总督府,叫全营的士兵都聚集在祂周围。 28他们剥下耶稣的衣服,替祂披上一件朱红色的长袍, 29用荆棘编成冠冕,戴在祂头上,又拿一根苇秆放在祂右手里,跪在祂跟前戏弄祂,说:“犹太人的王万岁!” 30然后向祂吐唾沫,拿过苇秆打祂的头。 31他们戏弄完了,就脱去祂的袍子,给祂穿上原来的衣服,把祂押出去钉十字架。

钉十字架

32路上,他们遇见一个叫西门古利奈人,就强迫他背耶稣的十字架。

33来到一个地方,名叫各各他——意思是“髑髅地”, 34士兵给耶稣喝掺了苦胆汁的酒,祂尝了一口,不肯喝。

35他们把耶稣钉在十字架上,还抽签分了祂的衣服, 36然后坐在那里看守。 37他们在祂头顶上挂了一个牌子,上面写着祂的罪状:“这是犹太人的王耶稣”。 38有两个强盗也被钉在十字架上,一个在祂右边,一个在祂左边。 39过路的人都嘲笑祂,摇着头说: 40“你这声称把圣殿拆毁又在三天内重建的人啊,救救自己吧!你要是上帝的儿子,就从十字架上下来吧!”

41祭司长、律法教师和长老也嘲讽说: 42“祂救了别人,却救不了自己!祂要是以色列的王,就从十字架上跳下来吧!我们就信祂。 43祂说信靠上帝,如果上帝喜悦祂,就让上帝来救祂吧!因为祂自称是上帝的儿子。” 44甚至跟祂一同被钉十字架的强盗也这样嘲笑祂。

耶稣之死

45从正午一直到下午三点,黑暗笼罩着整个大地。 46大约下午三点,耶稣大声呼喊:“以利,以利,拉马撒巴各大尼?”意思是:“我的上帝,我的上帝,你为什么离弃我?”

47有些站在旁边的人听见了,就说:“这人在呼叫以利亚呢。” 48其中一人连忙跑去拿了一块海绵,蘸满酸酒,绑在苇秆上送给祂喝。 49其他人却说:“等一下!我们看看以利亚会不会来救祂。”

50耶稣又大喊了一声,就断了气。

51就在那时,圣殿里的幔子从上到下裂成两半,大地震动,岩石崩裂, 52坟墓打开,很多死去的圣徒复活过来。 53他们在耶稣复活后离开坟墓,进圣城向许多人显现。

54看守耶稣的百夫长和士兵看见地震及所发生的一切,都很害怕,说:“这人真是上帝的儿子啊!” 55有好些妇女在远处观看,她们从加利利就跟随了耶稣,服侍祂。 56其中有抹大拉玛丽亚雅各约西的母亲玛丽亚以及西庇太两个儿子的母亲。

封石守墓

57傍晚,从亚利马太来了一位名叫约瑟的富人,他是耶稣的门徒。 58他去求见彼拉多,要求领取耶稣的遗体,彼拉多就下令把耶稣的遗体交给他。 59约瑟领了遗体,用干净的细麻布裹好, 60安放在他为自己在岩壁上凿出的新墓穴里,并滚来一块大石头封闭墓穴的入口,然后离去。 61那时,抹大拉玛丽亚和另一个玛丽亚坐在坟墓的对面。

62第二天,就是预备日之后的那天,祭司长和法利赛人一起来见彼拉多,说: 63“总督大人,我们记得那个骗子生前曾说,‘三天之后,我必复活。’ 64所以请你命人看守坟墓三天,以防祂的门徒偷走祂的尸体,然后对百姓说祂已经从死里复活。这样的迷惑会比以前的更厉害!”

65彼拉多说:“你们带上卫兵,去那里严加看守。”

66他们就带着卫兵去了,在墓口的石头上贴上封条,派人看守墓穴。