مەتا 2 – KSS & CCBT

Kurdi Sorani Standard

مەتا 2:1-23

مۆغەکان سەردانی مەسیح دەکەن

1لەدوای لەدایکبوونی عیسا لە بێت‌لەحمی یەهودیا2‏:1 لە پەیمانی کۆن ناوی یەهودا بووە.‏، لە سەردەمی هێرۆدسی2‏:1 هێرۆدس: هێرۆدسی گەورە لە 37‏–4 پ. ز. پاشای یەهودیا بوو.‏ پاشا، هەندێک مۆغ2‏:1 بە زمانی یۆنانی پێی دەگوترێت مەغۆس. مۆغان پیاوانی ئایینی زەردەشتی بوون کە ئەستێرەناسیش بوون.‏ لە ڕۆژهەڵاتەوە هاتنە ئۆرشەلیم، 2پرسییان: «پاشای لەدایکبووی جولەکە لەکوێیە‏؟ لە ڕۆژهەڵاتەوە ئەستێرەی ئەومان بینی، هاتووین کڕنۆشی بۆ ببەین.»

3کاتێک هێرۆدسی پاشا ئەمەی بیست، پەشۆکا و هەموو خەڵکی ئۆرشەلیم لەگەڵی پەشۆکان. 4هەموو کاهینانی2‏:4 کاهین: پیاوێکی ئایینی جولەکەیە کە هەڵدەستێ بە ئەرکی قوربانی کردن لەناو پەرستگا و فێرکردنی وشەی خودا و شەریعەتی پەیمانی کۆن بە خەڵکی.‏ باڵا و مامۆستایانی تەوراتی2‏:4 مالم.‏ گەلی کۆکردەوە، لێی پرسین: «مەسیح لەکوێ لە دایک دەبێت؟» 5وەڵامیان دایەوە: «لە بێت‌لەحمی یەهودیا، چونکە لە ڕێی پێغەمبەرەکەوە2‏:5 مەبەست لە پێغەمبەر میخایە.‏ ئاوا نووسراوە:

6«﴿بەڵام تۆ ئەی بێت‌لەحمی خاکی یەهودا،

کەمتر نیت لە شارۆچکەکانی دیکەی یەهودا،

چونکە لە تۆوە فەرمانڕەوایەک دەردەکەوێت،

شوانایەتی گەلی ئیسرائیلم دەکات.﴾2‏:6 میخا 5‏:2»

7دوای ئەمە هێرۆدس بە نهێنی مۆغەکانی بانگکرد و لەبارەی کاتی دەرکەوتنی ئەستێرەکە لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کردن. 8ئینجا بۆ بێت‌لەحمی ناردن و پێی گوتن: «بڕۆن و بە وردی بەدوای منداڵەکەدا بگەڕێن. کاتێک دۆزیتانەوە هەواڵم بدەنێ، تاکو منیش بێم و کڕنۆشی بۆ ببەم.»

9لەدوای ئەوەی گوێبیستی پاشا بوون، ڕۆیشتن، هەمان ئەو ئەستێرەیەی کە لە ڕۆژهەڵات بینیبوویان، پێشیان کەوت و هات و لەسەر ئەو شوێنە ڕاوەستا کە منداڵەکەی لێبوو. 10کاتێک ئەستێرەکەیان بینی، زۆر شادمان بوون، 11چوونە ماڵەکە، منداڵەکەیان لەگەڵ مریەمی دایکی بینی، دانەوینەوە و کڕنۆشیان بۆ برد و سندوقی گەنجینەکانیان کردەوە، زێڕ و بخوور و موڕیان2‏:11 موڕ: بەکاردەهێنرا لە ئامادەکردنی تەرم بۆ ناشتن، بڕوانە یۆحەنا 19‏:39‏.‏ بە دیاری پێشکەش کرد. 12ئینجا خودا لە خەوندا مۆغەکانی ئاگادار کردەوە کە نەگەڕێنەوە لای هێرۆدس، ئەوانیش بە ڕێگایەکی دیکەدا گەڕانەوە وڵاتی خۆیان.

هەڵاتن بەرەو میسر

13دوای ڕۆیشتنی مۆغەکان، فریشتەیەکی یەزدان هاتە خەونی یوسف و گوتی: «هەستە، منداڵەکە و دایکی ببە و ڕابکە بۆ میسر. لەوێ بمێنەوە هەتا پێت دەڵێم، چونکە هێرۆدس وا بە شوێن منداڵەکەدا دەگەڕێت، بۆ ئەوەی بیکوژێت.»

14یوسفیش هەستا و لە شەودا منداڵەکە و دایکی برد و بەرەو میسر ڕۆیشت، 15هەتا مردنی هێرۆدس لەوێ مایەوە، تاوەکو ئەوەی یەزدان لە ڕێگەی پێغەمبەرەکەوە2‏:15 مەبەست لە پێغەمبەر هۆشەعە.‏ فەرموویەتی بێتە دی، کە دەفەرموێ: ﴿من کوڕی خۆمم لە میسر بانگ کرد.﴾2‏:15 هۆشەع 11‏:1‏.‏

16کاتێک هێرۆدس زانی مۆغەکان فریویان داوە، زۆر تووڕە بوو. بەگوێرەی ئەو کاتەی لە مۆغەکانەوە لێی کۆڵیبووەوە، ناردی و هەموو کوڕێکی تەمەن دوو ساڵ بەرەو خواری لە بێت‌لەحم و دەوروبەری کوشت. 17ئینجا ئەوەی لە ڕێگەی پێغەمبەر یەرمیا گوترابوو هاتە دی:

18﴿دەنگێک لە ڕامەوە بیسترا،

گریان و شیوەنێکی گەورە،

ڕاحێل2‏:18 ڕاحێل یەکێکە لە ژنەکانی حەزرەتی یاقوب، دایکی یوسف و بنیامینە، لێرەدا هێمایە بۆ دایکە بنیامینییەکان.‏ بۆ منداڵەکانی دەگریێت،

ڕازی نییە دڵنەوایی بکرێت،

چونکە نەماون.﴾2‏:18 یەرمیا 31‏:15

گەڕانەوە بۆ شاری ناسیرە

19کاتێک هێرۆدس مرد، فریشتەیەکی یەزدان لە میسر هاتە خەونی یوسف و 20گوتی: «هەستە، منداڵەکە و دایکی ببە و بڕۆ بۆ خاکی ئیسرائیل، چونکە ئەوانەی دەیانویست منداڵەکە بکوژن، مردن.»

21یوسفیش هەستا، منداڵەکە و دایکی برد و گەڕایەوە خاکی ئیسرائیل. 22بەڵام کاتێک بیستی ئەرخیلاوس لە یەهودیا لە جێی هێرۆدسی باوکی فەرمانڕەوایە، ترسا بچێتە ئەوێ. دوای ئەوەی لە خەوندا ئاگادار کرایەوە، گەڕایەوە ناوچەی جەلیل. 23جا هات و لە شارۆچکەیەک نیشتەجێ بوو بە ناوی ناسیرە، بۆ ئەوەی ئەو فەرمایشتەی لە ڕێگەی پێغەمبەرانەوە گوترابوو بێتە دی: ﴿بە ناسیرەیی ناودەبردرێت.﴾

Chinese Contemporary Bible (Traditional)

馬太福音 2:1-23

智者來朝拜

1希律王執政期間,耶穌降生在猶太伯利恆城。

當時有幾位智者2·1 智者」或譯「占星家」下同7節和16節。從東方來到耶路撒冷2問道:「那生來做猶太人之王的在哪裡呢?我們在東方看見祂的星,特來朝拜祂。」

3希律王聽後,心裡不安,全城的人都感到不安。 4希律王就召來祭司長和律法教師,問他們:「基督在哪裡降生呢?」

5他們回答說:「在猶太伯利恆,因為先知這樣記載,

6猶大地區的伯利恆啊!

你在猶大各城中並不是最小的,

因為有一位君王要從你那裡出來,

牧養我的以色列子民。』」

7於是,希律暗中召見那幾位智者,仔細查問那星出現的準確時間, 8然後派他們去伯利恆,並吩咐道:「你們去仔細尋訪那個小孩,找到了,就回來報信,我也好去朝拜祂。」

9他們聽了王的吩咐,就去了。忽然,那顆曾在東方出現的星又出現在他們前面,引領他們來到小孩耶穌所在的地方,便停下來。 10他們看見那顆星,喜出望外。

11他們進了屋子,看見孩子和祂母親瑪麗亞,就俯伏在地上拜祂,並打開盛寶物的盒子獻上黃金、乳香和沒藥作禮物。 12他們在夢中得到指示不可回希律那裡,便改道返回了家鄉。

逃往埃及

13他們離開之後,主的天使在夢中向約瑟顯現,說:「起來,帶著小孩子和祂母親逃往埃及,住在那裡等候我的通知,因為希律要尋找這孩子,殺害祂。」 14於是,約瑟起來帶著孩子和祂母親連夜逃往埃及15並在那裡一直住到希律死了。這就應驗了主藉著先知所說的話:「我把兒子從埃及召出來。」

16希律見自己被智者愚弄,大為惱怒,便照著智者所說的時間推算,下令把伯利恆附近兩歲以下的男孩殺光。 17這正應驗了耶利米先知的話:

18「在拉瑪有痛哭哀號的聲音,

拉結在為兒女哀慟,

不肯接受安慰,

因為他們都死了!」

定居拿撒勒

19希律死後,主的天使在夢中向在埃及約瑟顯現,說: 20「起來,帶著孩子和祂母親回以色列去吧!因為要殺害孩子的人已經死了。」 21約瑟就起來,帶著孩子和祂母親返回以色列

22約瑟聽聞亞基勞繼承父親希律的王位統治猶太,就不敢回猶太。這時,他在夢中得到主的指示,便前往加利利地區, 23定居在拿撒勒鎮。這應驗了先知的話:「祂將被稱為拿撒勒人。」