مەتا 15 – KSS & CCBT

Kurdi Sorani Standard

مەتا 15:1-39

سەرپێچیکردنی ڕاسپاردەی خودا

1ئینجا چەند کەسێک لە مامۆستایانی تەورات و فەریسییەکان لە ئۆرشەلیمەوە هاتنە لای عیسا و لێیان پرسی: 2«بۆچی قوتابییەکانت نەریتی پیران دەشکێنن؟ پێش نانخواردن دەستیان ناشۆن!»

3ئەویش وەڵامی دانەوە: «ئەی بۆچی ئێوە لەبەر نەریتی خۆتان سەرپێچیی ڕاسپاردەی خودا دەکەن؟ 4چونکە خودا فەرموویەتی: ﴿ڕێزی دایک و باوکتان بگرن﴾15‏:4 دەرچوون 20‏:12 و دواوتار 5‏:16، ﴿ئەوەی نەفرەت لە دایکی یان باوکی بکات، دەبێت بکوژرێت.﴾15‏:4 دەرچوون 21‏:17 و لێڤییەکان 20‏:9 5بەڵام ئێوە دەڵێن: ”ئەگەر یەکێک بە دایک یان باوکی بڵێت: ’ئەوەی بەنیاز بووم بیدەمە ئێوە بۆ خودام تەرخان کردووە،‘ 6ئەوا پێویست ناکات کە ڕێزی دایک و باوکی بگرێت.“ جا لەبەر نەریتی خۆتان دەسەڵاتی ڕاسپاردەی خودا ڕەت دەکەنەوە. 7ئەی دووڕووان! سەبارەت بە ئێوە ئیشایای پێغەمبەر پێشبینییەکی باشی کردووە کە فەرموویەتی:

8«﴿ئەم گەلە هەر بە دەم ڕێزم لێ دەگرن،

بەڵام دڵیان لێم دوورە.

9بەخۆڕایی دەمپەرستن،

تەنها ڕاسپاردەی مرۆڤانە فێری خەڵک دەکەن.﴾»15‏:9 ئیشایا 29‏:13

ئەوەی مرۆڤ گڵاو دەکات

10عیسا خەڵکەکەی بانگکرد و پێی فەرموون: «گوێ بگرن و تێبگەن. 11ئەوەی دەچێتە ناو دەمەوە مرۆڤ گڵاو ناکات، بەڵکو ئەوەی لە دەم دێتە دەرەوە، ئەوە مرۆڤ گڵاو دەکات.»

12ئینجا قوتابییەکان هاتنە پێش و لێیان پرسی: «دەزانی کاتێک فەریسییەکان گوێیان لە قسەکە بوو بێزار بوون؟»

13وەڵامی دایەوە: «هەر ڕووەکێک باوکی ئاسمانیم نەیچاندبێت، هەڵدەکەنرێت. 14وازیان لێ بهێنن، ئەوانە کوێرن و ڕێنمایی کوێرەکان دەکەن. ئەگەر کوێر ڕێنمایی کوێر بکات، هەردووکیان دەکەونە چاڵەوە.»

15پەترۆس پێی گوت: «ئەم نموونەیەمان بۆ ڕوون بکەوە.»

16عیسا فەرمووی: «ئێوەش هێشتا تێناگەن؟ 17ئایا نازانن هەرچی دەچێتە ناو دەم دەڕواتە ناو سک و پاشان دەچێتە دەرەوەی جەستە؟ 18بەڵام ئەوەی لە دەمەوە دێتە دەرەوە، لە دڵەوە سەرچاوە دەگرێت کە دەبێتە هۆی گڵاوبوونی مرۆڤ، 19چونکە بیری خراپ لە دڵەوە دەردەچێت، کوشتن، داوێنپیسی، بەدڕەوشتی، دزی، شایەتی درۆ، کفرکردن. 20ئەمانە مرۆڤ گڵاو دەکەن. بەڵام نانخواردن بەبێ دەست شوشتن مرۆڤ گڵاو ناکات.»

باوەڕی ژنێکی کەنعانی

21عیسا لەوێ ڕۆیشت و چوو بۆ ناوچەکانی سور و سەیدا. 22ژنێکی کەنعانی خەڵکی دەوروبەری ئەوێ، بەرەو ڕووی هات و هاواری کرد: «گەورەم، ئەی کوڕی داود، بەزەییت پێمدا بێتەوە! کچەکەم بەهۆی ڕۆحی پیسەوە ئازارێکی زۆری هەیە.»

23بەڵام عیسا تەنانەت بە وشەیەکیش وەڵامی نەدایەوە. قوتابییەکانی هاتنە پێشی و تکایان لێی کرد: «بەڕێی بکە، وا بەدوامانەوە هاوار دەکات.»

24وەڵامی دایەوە: «من تەنها بۆ مەڕە ونبووەکانی ماڵی ئیسرائیل نێردراوم.»

25بەڵام ژنەکە هات و کڕنۆشی بۆ برد و گوتی: «گەورەم، یارمەتیم بدە!»

26وەڵامی دایەوە: «ناشێت نانی منداڵان ببڕدرێت و فڕێبدرێت بۆ سەگ.»

27ژنەکە گوتی: «ڕاستە گەورەم، بەڵام سەگیش لەو پاشماوەیە دەخوات کە لە خوانی گەورەکانی بەردەبێتەوە.»

28ئینجا عیسا وەڵامی دایەوە: «خانم، باوەڕی تۆ بەهێزە! ئەوەی داوای دەکەیت با بۆت ببێت.» لەو کاتەوە کچەکەش چاک بووەوە.

تێرکردنی چوار هەزار کەس

29ئینجا عیسا لەوێ ڕۆیشت و هاتە لای دەریاچەی جەلیل، چووە سەر شاخێک و لەوێ دانیشت. 30ئەوە بوو خەڵکێکی زۆر هاتنە لای، شەل و کوێر و گۆج و لاڵ و زۆری دیکەشیان لەگەڵ بوو، لەبەرپێی دایاننان، ئەویش چاکیکردنەوە. 31تەنانەت خەڵکەکە سەرسام بوون کە بینییان لاڵ قسە دەکات و گۆج چاکدەبێتەوە و شەل بە ڕێکی دەڕوات و کوێر دەبینێت، جا ستایشی خودای ئیسرائیلیان کرد.

32ئینجا عیسا قوتابییەکانی بانگکرد و فەرمووی: «دڵم بەو خەڵکە دەسووتێت، ئەوە سێ ڕۆژە لەگەڵمدان و هیچیان نییە بیخۆن. ناشمەوێت بە برسیێتی بیاننێرمەوە، نەوەک لە ڕێگا بڕ نەکەن.»

33قوتابییەکانی وەڵامیان دایەوە: «لەم چۆڵەوانییە ئەو نانە زۆرەمان لەکوێ بوو بۆ ناندانی ئەم هەموو خەڵکە؟»

34عیساش پێی فەرموون: «چەند نانتان پێیە؟»

گوتیان: «حەوت، لەگەڵ چەند ماسییەکی بچووک.»

35ئیتر فەرمانی دا خەڵکەکە لەسەر زەوی دانیشن. 36حەوت نان و ماسییەکانی لێ وەرگرتن و سوپاسی خودای کرد و لەتی کردن و دایە قوتابییەکان، قوتابییەکانیش دایانە خەڵکەکە. 37هەموو خواردیان و تێربوون، دوایی حەوت سەبەتەی پڕ پەلکەنانیان کۆکردەوە. 38نانخۆران چوار هەزار پیاو بوون، بێجگە لە ژن و منداڵ. 39ئینجا عیسا خەڵکەکەی بەڕێکرد و سواری بەلەم بوو و هاتە سنووری مەگەدان.

Chinese Contemporary Bible (Traditional)

馬太福音 15:1-39

傳統與誡命

1有幾個法利賽人和律法教師從耶路撒冷來質問耶穌: 2「為什麼你的門徒吃飯前不行洗手禮,破壞祖先的傳統呢?」

3耶穌回答說:「為什麼你們拘守傳統而違背上帝的誡命呢? 4上帝說,『要孝敬父母』,又說,『咒罵父母的,必被處死。』 5你們卻說,『人如果把供養父母的錢奉獻給上帝, 6他就不必供養父母。』你們這是用傳統來廢掉上帝的誡命。 7你們這些偽君子,以賽亞指著你們說的預言一點沒錯,

8『這些人嘴上尊崇我,

心卻遠離我,

9他們的教導無非是人的規條,

他們敬拜我也是枉然。』」

10耶穌召集了眾人,對他們說:「你們要聽,也要明白。 11入口的東西不會使人污穢,從口中出來的才會使人污穢。」

12門徒上前對祂說:「你知道嗎?法利賽人聽見你的話很反感。」

13耶穌回答說:「凡不是我天父栽種的都要被連根拔起來。 14隨便他們吧!他們是瞎眼的嚮導。瞎子給瞎子領路,二人都會掉進坑裡。」

15彼得對耶穌說:「請給我們解釋一下這個比喻。」

16耶穌說:「你們還不明白嗎? 17豈不知入口的東西都是進到肚子裡,然後排泄到廁所裡嗎? 18可是,從口中出來的乃是發自內心,會使人污穢。 19因為從心裡出來的有惡念、謀殺、通姦、淫亂、偷盜、假見證和毀謗, 20這些東西才使人污穢。不洗手吃飯並不會使人污穢。」

迦南婦人的信心

21耶穌從那裡退到泰爾西頓境內。 22那地方有個迦南的婦人前來大聲懇求耶穌:「主啊!大衛的後裔啊!可憐我吧!我的女兒被鬼附身,受盡折磨!」 23耶穌卻一言不發。門徒上前求祂說:「請讓她走吧!她老是在後面喊叫。」

24耶穌說:「我奉差遣只是來尋找以色列家迷失的羊。」

25那婦人上前跪下,說:「主啊!求你幫幫我吧!」

26耶穌答道:「把兒女的食物丟給狗吃,不合適。」

27婦人說:「主啊,沒錯,可是狗也吃主人飯桌上掉下來的碎渣呀!」

28耶穌說:「婦人,你的信心真大!我答應你的要求。」就在那一刻,她女兒就好了。

耶穌使四千人吃飽

29耶穌離開那裡,來到加利利湖邊,上了山,在那裡坐下。 30大群的人把瘸子、瞎子、殘疾的、啞巴及許多別的病人帶來,放在祂腳前,祂就治好了他們。 31大家看見啞巴說話,殘疾的復原,瘸子走路,瞎子看見,都很驚奇,就讚美以色列的上帝。

32耶穌把門徒召集過來,對他們說:「我憐憫這些人,他們跟我在一起已經三天,沒有任何吃的。我不願讓他們餓著肚子回去,以免他們在路上體力不支。」

33門徒說:「在這荒野,我們到哪裡找足夠的食物給這麼多人吃呢?」

34耶穌問:「你們有多少餅?」

門徒答道:「七個,還有幾條小魚。」

35耶穌便吩咐大家坐在地上。 36祂拿著那七個餅和幾條魚祝謝後,掰開,遞給門徒,門徒再分給大家。 37大家都吃了,並且吃飽了,剩下的零碎裝滿了七個筐子。 38當時吃飯的,除了婦女和小孩,共有四千男人。 39隨後,耶穌叫眾人散去,自己坐船去了馬加丹地區。