میخا 6 – KSS & CCB

Kurdi Sorani Standard

میخا 6:1-16

سکاڵای یەزدان لە دژی ئیسرائیل

1گوێ بگرن لەوەی یەزدان دەفەرموێت:

«هەستە، بڕۆ لەلای چیاکانەوە سکاڵا بکە،

با گردەکان گوێیان لێبێت کە چی دەڵێیت.

2«ئەی چیاکان، گوێ لە سکاڵای یەزدان بگرن،

ئەی بناغە هەمیشەییەکانی زەوی، ئێوەش گوێ بگرن!

چونکە سکاڵای یەزدان لە گەلەکەیەتی،

داواکەی لە دژی ئیسرائیلە.

3«ئەی گەلەکەم، چیم لێت کردووە؟

بە چی نیگەرانم کردوویت؟ وەڵامم بدەوە!

4من لە خاکی میسرەوە دەرمهێنایت،

لە خاکی کۆیلایەتی تۆم کڕییەوە.

من موسام بۆ ناردی ڕابەرایەتیت بکات،

هەروەها هارون و مریەمیش.

5ئەی گەلەکەم، بیهێنەرەوە یادت

بالاقی پاشای مۆئاب پیلانی چی گێڕا و

بەلعامی کوڕی بەعۆر چی وەڵام دایەوە.

گەشتەکەت لە شەتیمەوە هەتا گلگال بهێنەرەوە یادت،

تاکو کارە ڕاستودروستەکانی یەزدان بزانیت.»

6بە چی بچمە بەردەمی یەزدان و

بۆ خودای پایەبەرز بچەمێمەوە؟

ئایا بە قوربانی سووتاندن بچمە بەردەمی،

بە گوێرەکەی تەمەن یەک ساڵە؟

7ئایا یەزدان بە هەزاران بەران و

بە دەیان هەزار ڕووبار لە ڕۆن ڕازی دەبێت؟

ئایا نۆبەرەکەم لە جیاتی یاخیبوونەکەم بدەم،

بەری لەشم لە جیاتی گوناهی خۆم؟

8ئەی مرۆڤ، یەزدان پێی ڕاگەیاندیت کە چی چاکە و

داوای چیت لێدەکات:

دادوەری بەجێبهێنە و حەزت لە خۆشەویستی نەگۆڕ بێت و

بە بێفیزی لەگەڵ خوداکەت هاتوچۆ بکەیت.

تاوان و سزای ئیسرائیل

9ئەگەر ئێوە دانان لە ناوی خودا بترسن!

دەنگی یەزدان بانگەواز بۆ شارەکە دەکات:

«ئەی گەل و ئەوانەی لە شار کۆدەبنەوە، گوێ بگرن!

10ئەی ماڵی خراپەکار، ئایا هێشتا گەنجینەی داهاتی ناڕەواییتان لەبیر دەکەم؟

ئایا ئێفەی6‏:10 ئێفە یەکەیەکی کێشە، بیست و دوو لیتر بوو.‏ ناتەواو کە نەفرەت لێکراوە لەیادی دەکەم؟

11ئایا ئەوانەی تەرازوویان درۆیە بێتاوانیان دەکەم،

ئەوانەی فێڵ لە توورەکەی کێش دەکەن؟

12دەوڵەمەندەکانی ستەمکارن،

دانیشتووانەکەشی قسەی درۆ دەکەن و

بە زمانیان فێڵ دەکەن.

13لەبەر ئەوە خەریکم سزاتان دەدەم،

لەبەر گوناهەکانتان وێرانتان دەکەم.

14ئێوە دەخۆن و تێر نابن،

گەدەتان هەردەم بەتاڵ دەبێت.

ئەمبار دەکەن، بەڵام هیچ نامێنێتەوە،

چونکە ئەوەی مایەوە دەیدەمە شمشێر.

15ئێوە دەچێنن و نادورنەوە،

زەیتوون دەگوشن و بە ڕۆنەکەی خۆتان چەور ناکەن،

ترێ دەگوشن و لە شەرابەکەی ناخۆنەوە،

16چونکە فەرزەکانی عۆمری6‏:16 عۆمری باوکی ئەحاڤ بوو، هەردووکیان گەلی خودایان بۆ بتپەرستی هاندا. بڕوانە 1 پاشایان 16‏:23‏-26.‏ و

هەموو نەریتەکانی بنەماڵەی ئەحاڤتان بەجێهێناوە و

ڕێگای ڕاوێژەکانی ئەوانتان گرتووەتەبەر.

لەبەر ئەوە وێرانتان دەکەم و

دانیشتووانەکەت دەکەمە مایەی گاڵتەجاڕی و

تانە و تەشەری نەتەوەکان.»

Chinese Contemporary Bible (Simplified)

弥迦书 6:1-16

耶和华谴责以色列

1以色列人啊,

你们要听耶和华的话:

“起来,你们要在高山面前申辩,

让丘陵听你们诉说。

2群山啊,大地永固的根基啊,

你们要听耶和华的控告!

因为耶和华要控告祂的子民,

责备以色列人。

3“我的子民啊,

我做了什么对不起你们的事?

我哪里令你们厌烦?

回答我!

4我曾带领你们离开埃及

把你们从受奴役之地救赎出来,

又差遣摩西亚伦米利暗引领你们。

5我的子民啊,

你们要回想摩押巴勒的阴谋以及比珥之子巴兰给他的回答,

要回想你们从什亭吉甲途中的遭遇,

以便认识耶和华公义的作为。”

6我要拿什么朝见耶和华,

在天上的上帝面前叩拜呢?

要献上一岁的牛犊作燔祭吗?

7耶和华会喜爱成千的公羊和万条油河吗?

我要因过犯而献上自己的长子,

因心中的罪恶而献上亲生的骨肉吗?

8世人啊,

耶和华已经指示你们何为良善。

祂向你们所要的是什么呢?

是要你们行公义,好怜悯,

谦卑地与你们的上帝同行。

9耶和华在向耶路撒冷呼喊,

智者必敬畏祂的名。祂说:

“聚在城里的众人啊,你们要听!

10我岂会忘记恶人家中的不义之财和可恶的小升斗?

11我岂会放过使用不公道的秤和砝码的人?

12城中的富人残暴成性,

居民谎话连篇,

满口诡诈之言。

13所以,我要重重地击打你,

因你的罪恶而毁灭你。

14你吃,却吃不饱,仍然腹中空空。

你聚敛钱财,却保不住。

你保住的,我要交给拿刀的。

15你撒种,却不得收割;

你榨橄榄,却无油抹身;

你踩葡萄,却无酒可喝。

16因为你遵守暗利的恶规,

效法亚哈家的恶行,

随从他们的计谋,

所以我要使你荒凉,

让你的居民成为笑柄。

你们要蒙受列国的羞辱。”